Hoppa till innehåll
Hem » چۆن دەڕوانم ” مـن کوردبـوون و کوردایـەتی کردن بـە هـیچ ئـیـدە و ئایینێک نابەستمەوە” مەلا برایم مەجید پوور

چۆن دەڕوانم ” مـن کوردبـوون و کوردایـەتی کردن بـە هـیچ ئـیـدە و ئایینێک نابەستمەوە” مەلا برایم مەجید پوور

مـن کوردبـوون و کوردایـەتی کردن بـە هـیچ ئـیـدە و ئایینێک نابەستمەوە، باوەڕی کوردانەم ئەوەیە و حاشاهـەڵگر نـیە. بـڕواشم وایە مەسەلەی نەتەوایەتی بەستراوە بەوانەوە نیە.


کورد نێشتمانێکی هەیە کە ناوی کوردستانە، کراوەتە چوار بەش و هەربەشەی داگیرکەرێک لە ژێڕ پێی خۆی ناوە. زمانێکی هـەیـە کوردیـە و نەک ڕێگەی خوێندنی پێنەدراوە بەڵکو بە قەدەغەکردن و تێهەڵکێشی زمانی داگیرکەر هـەوڵی شێـوانـدن و لە نـاوبردنی دراوە. لە بیرمە نوسین و خوێندنەوەی نوسراوەی کوردیش قەدەغە و سەزای توندی بۆ لەبەرچاو گیراوە. بـە کورتی هـەرچی بـۆ لە نـاوبـردن وشـیـوانـدنی بـە پـێـویـست زانـرابێ کراوە. دەگـەڵ ئـەوەش دوژمـنـان نەیانتوانیوە هەستی نەتەوایەتی و ئازادی خوازی کورد لەبیرگەلەکەمان بەرنەوە. ئەوە ئیرادەی گەلو هێزێکی خودادادیەو کەس خێری بەکورد نەکردوە .سێی (٣) دوژمـنی سـەر سەخـتی کوردو مـوسـوڵـمانـیـش وەک فارسو تورک وعەرەب بە دەبەرکردنی جل و بەرگی ئایینی ،تێکۆشاون بەناوی پـەرەپـێدان وپاراستنی دینی ئیسلام و دڵسۆزی بۆ موسوڵمانان هـزرو ویـستی دژە کوردی خۆیـان بـسەپێنن و خەڵکی ساویلکە وبێی ئاگا هەلخەڵەتێنن.ئەرکی گرینگو قورسیان ئەوە بوەوهەیە، کە خەڵک بەلاڕێدا بەرنو وایان حاڵی بکەن کە کوردایەتی دژایەتیە دەگەڵ دین ، بەجۆرێک مێشکیان شڵەقاندون و شێوانـدون هـەر کە کوتـت کورد و نـیشـتمان و ئازادی و بەرژەوەندی گەل، دەماریان گرژ دەبێی وهـەـڵدەچـن ودەڵێن ئەوە داواو دەنگی شەیتانی دژی مرۆڤەکانە ودەبێێ کپ بکرێێ! دەیانەوێی والە دنیا بگەێێنن کە کورد کاڵە مونی ویەک دەڵیی :جنۆکەوهیترن. بەداخەوە ئەوحیزبە کوردیانەی ناوی خۆیان ناوە ئیسلامی دروست دەورێک دەگێڕن کە مەبەستی دین دوژمنانە. ناکۆکی لەناو موسوڵمانان دروست دەکەن ، دەیانەوێی کـلـتـوری لە ناو بەرن یان عەیبداری بکەن . هەر نەبێی تاکەکان لە کۆمەڵگا دورخەنـەوە. بـەکورتی لایەنی فریو خواردوی دۆڕاو، دەگەڵ لایەنی لەسەر هەقی نیشانە پێکاو دەکەونـە شەڕە جنێوو تەوسو پلاروهێندێک جار لێکدان. هەردوک لا کوردنو دوژمنی کوردیش سەیریان دەکەن و چەپڵەیان بۆ لـێـدەدەن . تـێـکیـان بـەرداون خۆیـان لـە دورەوە سەیریان دەکەن و ئەوانیش وا تێکگیراون ئاگایان لـەخۆیـان نـەمـاوەو بێبەزەیـانـە لە سەرو گوێلاکی یەک دەدەن. مەسەلەی ئازادی نیشتمان وگەل لە ژێر نیقاب و ڕوپۆشی ژنان دا ون کراون. بە ڕاشکاوی دەڵێم : نیقاب نە لە ئەسڵی دیندا هاتوە و نەلە لە نێو کورد دا بەکار هێندراوە. لەکلتور کورد دا شتـیوا نەبوەو نەدیتراوە. کەچی ئەوانە لە ناو کوردەواریدا کردویانەتە دین و بانگەوازی بودەکەن . وەک مافی ژن کاری لەسەر دەکەن ،کەچی لە ناو کورد دا شەڕافەت و کەڕامەتی ژن بەجل وبەرگ و لێچکەو مەقنە نیە .کەرامەتی ژن خەسڵەتێکی زاتیە وبە هێزەوە ژن ڕادەگرێێ و بە پەڕۆوپاڵ نایشارێتەوە. جلو بەرگ کۆن دەبێی و فڕێدەدرێی، بەڵام کەڕامەت و شەڕافەت بۆ ژن و پیاو هەر لە دەرون وجەستە دا دەمێنێتەوە . جێگای سرنجە هەمو ئەوانەی دژی دینن خۆیـان بە دیـنـدار دەناسێینن و لەو دینە کەڵک وردەگرن ، چاوی خەڵکیان بەستوەو دینەکەشیان عەیبدار کردوە.
لـێـرەدا پـرسیار ئەوەیـە: ئـەگەر ئـیسلام یـەکەو، قـانـونەکەی کە قورئانە یەکە و، پەیامبەرکەی محەممەدەو، واجباتەکانی هەریەکن و، عەرزو حاسمانەکەش هــەر یەکە ،چونە ئێوە خۆتان بە حیزبی ئیسلامی دەزانن. بەڵام پێرەووبەرنامەو ئاکارو کردارتان جیاوازە ولەهێندێک بواردا دژی یەکیشن؟! هەموئوسولەکانی دین یەکن وەک ئیمان بە خوا،بەفرشتەی خوا ،بە کتێبی خوا، بەپەیامبەرانی خوا، بە ڕۆژی لێپرسینەوە و سەزا. ئوسولەکانی ئیسلامیش هـەروەتـر وەک شـادەوئـیمان، نوێژ، زەکات و، ڕۆژوی ڕەمـەزان، زیـارەتی ماڵی خوا ئـەگەر تـوانـا هـەبـوو. پـێـمان ناڵێن ئەگەرڕاستە بڕواتان بەو ئەسڵانەی ئیمانوئیسلام هەیە ،ئەوهەمووحیزبانەی کە دژو دوژمنی یەکترنو نـاوی ئیسلامەتان لـێناون بـۆ چیـە ؟! لە بـیـرو بـاوەڕی ئایینی و سیاسیدا جیاوازی زۆرەو ئـاسایـیـشە، بـەڵام لـە یـەک دیـندا جیاوازیـەک کەلایـەنـێـک ئەویتری قـبـوڵ نـیـەو تـەنانەت دژێـشی ڕاوەستـاوەو جــارو بار بە کافریشی لەقەڵەم داوە لـێکتریـشیان کوشتوە . لـەکـام ئایەتی قورئانی ئەو فـتـوایـە دراوە ؟! ئەو ڕؤژە کە پەیامبەر لـە کێـوێ (عەرەفـە ) تـەواوبونی دینی ڕاگەیاند. ئیتر قورئان ٣٠ جزوەیەو نە ٢٨و نە ٣٢ یە.محەممەد ئـاخـریـنی پەیامـبەرانـەو مـەحەمـمـەدێـکـیتر نـیـە. ئـیـمـانـداری تێگەیشتوی لە ڕێی لانەدراو، مافی زیادو کەمکردنی نیە.بە کام بریاری خوا یەکێکتان خۆتـان پێی لەودیکە ڕاستترە ؟ ئێوە هەربەناوی دین یەکتر دەکوژن وهەموشتان کوژراوەکان بـە شەهـیـد ناو دەبەن ، ئەدی ئەو کافرەی دەگەڵی بەشەڕ هـاتـون کامـەیــە ؟!خـۆتـان بە حیزبی ئیسلامی دەزانن وبە دوڕێگای جیاوازدا دەڕۆنو دژی یەکن،دەشبینین مەزهەبی جیاوازیش وەک خۆڵی هەیە . دینو مـەزهەبی سەیرو سەمەرە دروست دەکەن وبێـبـەزەیـانە لە سەرو گوێلاکی یەکتر دەدەن. پـێمـناڵـێن دروستەکە کامـەیـە؟! دروست نەخشی چەپەکانی کوردستان دەگێڕن ، هەر وەک ئەوان چۆن بەچەنگی ئیزم و لیزمەوە پێوەبون، ئێوەش بەدەست دینومەزهەبو وەلی ئیمامەوە داماونو گرفتارن. داوای دێـمـۆکـراسیـوئـازادیو شتـیـوا دەکەن کە چی هەرچی دژی بیرەکەتان بێی ئەگەر بۆتان بلوێی لەناوی دەبەن . دیارە لە مەسایلی سیاسیدا ئەو مشتو مڕو تێکگیرانە هـەیـە . بـەڵام قـەبـاحـەت نـیە. بەڵام لادان لەدینو ڕەدکردنەوەو زیادو کەم کردن ناڕەوایە وایە پێی دەڵێن :کوفرەو ڕێگە پێدراونیە. وەک خـۆم ڕێـزم بـۆحیزبەکان و بیروباوەڕەکەیـان هـەیـە، بـەڵام بـڕوام بـەتایبەتی بـە حیـزبە بەناو ئیسلامیەکان نیە، ئەوەی مـن عەرزتان دەکەم بە دەرکو تێگەیـشتنەوە ٧٠ ساڵە بەقەدەر زانینی خۆم کەلە، لە کەلەیان دەدەم. بـۆم ڕون ئـاشکرایـە هـۆی دوا کەوتنی کۆمەڵگای کوردەواری ،نە گەیشتن بـە ئامانجی یەکجاری، هـەر ئەو پرشو بڵاویـو دژایەتی یەکتر کردنی خۆمانەو داگیرکەرانیش هەرلەوە کەڵکیـان وەرگرتوە، بەشەڕیان داوین ، بە پشتوانی لەلایەک و دوژمنایەتی دەگەڵ لایـەکەیـتـر جاش وخۆفـرۆش سیـخـوڕیان دروست کردوە. قـەدیـم دەیـانـکوت خەڵک نـەخـوێــنـدەوارە نــازانی چاک و خراپ کامەیە !.بە داخەوە ئـێستـا لـەبەربەخەیـاڵ خوێندەواریو زۆرزانی . نەک ڕێگا بەڵکو خۆشمان لێون بوە، لێک هەڵـبڕاوین ویـنـو ڕاستـە ڕێمان ون کردوە. زۆر جار کتومەو دەیڵێمەوە : ئەگەر نەتوانین و نەزانین ماڵی خۆمان چاک و ڕێک بخەین ماڵی گەل و خەڵکمان پێچاک نابێێ.

براتان مەلابرایمی مەجید پور ٣٠ پوشپەڕی٢٧٢٥ کوردی
٢٢ / ١٠ /٢٠٢٥ ی زایینی