وەک هەمومان دەزانین دنیا بە گشتی وڕۆژهەڵاتی نـاوەڕاست بەتایبەتی ئاڵۆزەو بەرەو ئاڵوگۆرێکی نوێێ دەڕواو ڕەنگە کەم کەس بـزانێ بـەرەو کوێ دەچێ.

ئەمریکا و ئێران نیزیک بە ٤٦ ساڵە وەک شەیتانی گەورەو نـوێـنـەری ڕاستەوخۆی خوا ! شەڕێکی پڕوپاگەندەی ژاراویـان بـە دژی یەکتر کردوەو تا ئەوڕۆش درێژەیان داوە، دروشمی وردودرشتی ئاخوندەکان (مەرگ بۆ ئەمریکا وئیسڕائیل بووە) ئاکامی ئەوشەڕەش تەنیا لە ماڵوێرانی و ناهومێدیو ڕۆژ رەشی زیاتر بۆ گەلانی ئێران وەدی نە هـێـنـاوە. ئـێستا ئـەو دوو وڵاتـە بـە خەیـاڵ بەو ئامانجە گەیشتون کە بۆ چارەسەری کێشەکان جگە لەوتووێژ و ئاشتی ڕێگایەک نەماوە، شەیتان و نوێنەری خوا دەبێ یەک بگرن! تڕامپ سرنجی لـە سەر کـەم خەرج کردن و زۆر قـازانـج کردن ڕاوەستـاوە! جـا ئـەوە چـۆن وبـەچ نـرخێک دەست دەکەوێ گرینگ نیە. دیارە ناوبراو سەودا گەرە و تەنیا لـە سەر قـازانـج حیسابەکانی دەکا. لە سوریە ئێران دۆڕاندویەتی و ئەسەدی نۆکەری ڕاو نراوە، حکومەتێکی کاتی پێک هـاتـووە، تـائـێـستاش سەرە هەودای چۆنیەتی کاری ئەو حکومەتە بە دەست نەهێندراوە. شەڕی فەلەستین بە نەخشەو بەرنـامەی ئـیران، دەگەڵ ئیسڕائیل هەڵگیرساوە . جگە لـە کوشتارو وێـرانی زیاتـر بـەرو بـویەکی نەداوە! لە تورکیە بەڕێز ئۆجەڵان بڕیاریداوە پ ک ک چکدابنێو کوردوتورک بەێەکەوە خزمەتی تورکیە بکەن . شەڕی ڕوسیەو ئـۆکڕاین بـەردەوامـە بـەڵام ئیتر کۆن بوەو باس وخواسی لە دنیاشدا کەم ماوە. حیزبـوڵای لوبنان تەقـریبەن لە کەڵک کەوتوەو فڕوفیشآڵی لێبڕاوە. لە عێڕاق میلیشیاکانی دەست پەروەردەی ئێرانن ،ئەگەرچەکیش نەکرابن هەڕەشەوگوڕەشەیان نەماوە! حوسیەکانی یەمەن کە هەتا ئەوڕۆ تاکە گروهن کە فەرمان لە ئێران وەردەگرن ، ئەوانیش کەوتونە ژێر پەلامارێکی تـونـدی ئەمـریکاو بـریتانـیـا . ئـێـران وەک پێشتر باسمکرد بە مەسەلەی وتووێژ سەرقاڵەو هیچ ڕێگایەکیتری نەماوە. وەک دەبـیـندرێی ڕێگای ئاژاوەگێڕی لێی بەستراوە. هـیـوادارم شەڕفرۆشان نابود بن و گوێمان لێیبێ کە بڵێن شەڕ نەماوە!!ئەوەی لەو نـوسینە سەرنجی منی ڕاکێشاوە ئەوەیە لە حاڵێکدا دەبینی شەیتانی گەورەو، تاکە نوێنەری خوا بە قسەی خۆیان خەرێکن پێکەوە ئاشتی دەکەن وتو وێژیانە ، دەبینین کە کێشەکان بـەگەورەکـردن و پـەرە پێدان چارە سەرناکرێن،ڕێگا ڕاستەکە وتو وێژودانوستانە. شەیتانی گەورەو نوێنەری خوا لە سەرزەوی! واتە ئەو دوو دژبەیەکانە کە خوا فەرمویە :تا ڕؤژی سەڵایە شەیتان نەفرین لێکراوەو هیچ ڕێگایەک بۆئاشتی نیە ،بەڵام بەخەیاڵ نوێنەرەکی خوا گوێێ پێنادا. واتە ئەو دژ بەیـەکانەی کە لە سیاسەتو دینیشدا وەک یەک نین گەیشتونە ئەوقەناعەتە دەبێێ ئاشتی بکەن!! ڕاست لەوکاتە هەستیارەدا کۆمەڵەی جیرانی دەرک بە دەرکێوەمان ، خەریکە بـرینە کۆنەکان نەک بکولێنێتەوە بگرە خوێشیان پێدادەکا .حاشا هـەڵـنـاگرێی کۆمـەڵـە ودێـمـۆکڕات بـە یەکەوە شەڕیان کردوە وکوژراووبـریـنـداری زۆریـشـیـان داوەوجـیـا لـە خـەساری زۆرهـیـــچ بەرهەمێکی بۆهیچیان نەداوەو ئامانجی پێویستیان نە پێکاوە. من خۆم دێمۆکڕاتم لە نیزیکەوە شایەدی ئەو شەڕە نەخوازراووسەپـاوەبــوم ، بـەشی خـۆم لە خێرو شەڕی پێدەبڕێێ! ناشمەوێی ببمە قازی گۆپاڵ کێم خۆش بـوێی بـیبوێرم و کێشم خۆش نەویست لە بنی گوێێ بەدەم و قـەزاوەتی یـەک لایـەنە بکەم . بەڵکو شەڕ مانای خۆیو هۆکاری خۆی هەیە و نەشم دیوە تا ئێستا هیچ لایەنێکی شەڕ خۆی وەک تاوانبار بناسێینێ . بە پێیی ئوسولی قەزایی،هەر ئیدعایەک بەڵگەی قانون پەسندی دەوێی نەک قسەی منو تؤ! لە شەڕیشدا گوللە بۆیەکتردەنێرن نەک نوقڵو نەبات ! دڵنیاشم هـیچ لایەنێک ئامادەنیە چوکتریـن تاوان وەئەستۆ بگرێی، وەک کاک هـێـمـن سەیـدیـش نـاڵێم کۆمەلە دەستی پـیکردودێـمۆکڕات درێژەی پێدا !! چونکە باوەڕی قوڵم ئەوەیە شەڕێک کە دەیان کوژڕاوو برینداری هەیە، دەبێێ دادگایەکی خاوەن سەلاحیەتی نێو نەتەوەیی بڕیاری لە سەر بدا نـەک حیزبەکان بۆ خۆیان یان کەسانیتر ! دڵـنـیام ئەوانەی کراون کوتراون لە ئاڕشیوی کەسانی بێلایەنیشدا هەڵگیراون و ڕاستیەکانیان مێژو دەریان دەخا.
ئـەوەی جـێگای داخـە لـەوکەشە نـاسـکومەتـرسـیـدارەدا، وەبیرهێنانەوەی ئەو بابەتەیە، ئەویش بە لێ زیادو کەم کردنو گوڕین لە لایەن خانم و ئاغـاکانی کۆمەڵەوە خۆی جێگای پرسیارە ،و بـۆچی لـەو کاتە دا ؟! لـە و کاتـەدا کە دەبـو پڕۆسەیەکی تۆکمە بۆ یەکگرتویی وهاوکاری وخۆئامادەکردن بۆبەرەو ڕوبونی ڕوداوەکان داڕژا باو پڕوپاگەندەی هەمەلایەنەی بـۆ کرابـاو بـەو یـەکیگرتویـیـە هەم ئەرکی ویژدانی و شۆڕشگێڕی خۆیان بەجێهیناباو هەم دوژمن و دنیاشایان لەوە تێگەیاندبا کە ئەو حیزبانە سەرەڕای جـیاوازی بیرو ڕاو هەڵوێست و کارو تێکۆشان لە بەرانبەر بەرژەوەندی گەل دا سەری تەعزیم دادەنەوێنن و برایایانە ئامانجی گەل وەدیدێنن ، دەبوایە هاندەری گەل بان بۆ یەکگرتویی ، نەک نەوت بە ئاگری خامۆش کراو دا بکەن . ئـەوەی جێگای پـرسیارە ئەوەیـە : بـەو شێوە بیر کردنەوەو هەڵسو کەوتانە چۆن دەتوانین کوردستـانی ئـازاد دروست بکەیـن وبەڕێوە بەرین؟! ئێمە دیتمان کە شەڕی خۆبەخۆوای بێهێزکردین کە نەمانتوانی گوندێکی ڕۆژ هەڵاتی کەردستان بپـارێـزیـن !! بـە داخـەوە و بـەداخـتـریـشـەوە ئێستاش عەقڵیەتی تۆڵە ئەستاندنەوە لەلایەنی بەرانبەرولە ناوبردن یان لە مەیدان دەرکردن، کەمو زۆرحاکمەو هەر لەو کونەوە مار چەند جار پێیوەداوێن و هەر دەستی تێڕۆ دەکەینەوە . ئەگەر ئەو بڵیندگۆ ڕەشخوێنانە بێدەنگ نەبن ، لانیکەم بۆ ٥٠ ساڵیتر بۆ دواوە دەگەڕێینەوە. من ئەوانە دەبیسم گوێدەگرم بـۆیـە دەڵـێـم : دەنگی تەپڵی شەڕ دێێ.
ئاشتبونەوە و پێکەوە ژیانوهاوکاری دولایەنی بەشەڕداچووشتێکی نەدیتراو نیە خۆئەگەربیری عەشیرەتیش هەرمابێی،لە نێوئەوانیشدا پیاوکوژراوەو مەسڵەتیش کراوە. هـیچ شەڕێکی ئـەم سەر زەویـەش نـیە کـە بـۆ هـەتـایـە هـەر مـابێ!! لە بڕگەیەکی زەمانیدا سوڵح و ئاشتی کراوە. ئـا لە نێو ئەو تەپو تۆزو گەردەلـولـە دا هونەرو عەقڵو بوێریولە خۆ بردویی دەوێێ، واز لە ویستی دەرونی و حیزبی خۆت بێنی و وەفاداریت بە گەلونیشتمان بسەلمێنی، گومانم لەوە دانیە کێی خۆی فیدای گەل کردبێی هەر ئەو بەرندەو سەرکەوتو دەبێێ، پەشیمانی شەرمەندەیی و قەرزداری هەر بۆ شەڕاژو ئاژاوە گێڕان دەمێنێ، هەر کەس بن ! بەداخەوە سەرەڕای ئەوەی عیلم زانست گەیشتۆتە لوتکەی خـۆی هـەلسو کەوتی کۆنــو دوا کەوتو هەر ماوەو نەفەوتاوە!!
براتان مەلا برایمی مەجید پورد ٣١ خاکە لێوەی ٢٧٢٥ کوردی
٢٠ / ٤ // ٢٠٢٥ زایینی