من مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پوروەک کەسێکی خاوەن بڕوای ئایینی و ئیمانی کامڵیشم بە ئازادی هەیە، هـەر گیـز گلەیی لـەوانـە ناکەم ئیسلامیان قبوڵ نەکردوە و بڕوایان پێی نیە.
ئەوانە کە ئیسلامیان ناوێ و دژایەتیشی دەکەن شتێکی ئاساییشە تاریـفی نـاکەن هـیـچ بـە خـراپیـشی دەزانن. کوردیش مەسەلەیەکی هەیە دەڵێ: ( کەسێک یەکێکی خۆش نەوێ خەونی گولی پێوە دەبینێ) گلەیـیـم لەوانە نیە. هەمـوو کەس هەر بە خۆشەویستی خۆی هەڵدەڵێ. دەزانن گلەیی لە کێی دەکەم؟! کازنـدەی مـن لـە خـۆمانە کە قسە و کردەوەمان زۆر یەکتر ناگرنەوە. ئەوەی بەڕای من جێگای باسە، هەڵس و کەوتی خۆمانە واتە مـوسوڵـمانان. زۆر دەلـێین و کەم عەمەلی دەکەین، جوان دەئاخوین و ناحەز کردەوەمـان نـیشان دەدەیـن .هـەمـێشە هەر ئەوە دەڵێین کە پێمان خۆشە وحەزمان لێیەتی و بەقازانجی خۆمانە. بە چاوی بەستراوخەڵکی دەبینین و بە زەڕەبینیش خۆمان نـادۆزیـنـەوە . لە دنیە کەمان واحاڵین یان وامان پێباشە کە بە ڕواڵەت جوان بـدوێـیـن ، ئیدی کەس سەیری کردەوەکانمان نەکا! وا دەزانـیـن دینەکە تەنیا نوێژو ڕۆژویە کە ئەویش بە باشی ئەنجام نادەین . ئـیـتر درۆو پـوختان و دزیو خەیانەت وغەیبەت ونەمامی و دوڕویی هەرپێنەزاندرێن قەیناکا! لە بیر خۆمان بردۆتەوە هەزارنوێژدەگەڵ کردنی ئـەوانـە پـولێک ناهـێـنێ و بە دڵنیایەوە خوا قبوڵی ناکا. جێی سرنج و تێڕامانە : خوایـەکە و قـورئان و پەیامبروواجباتی دینی هەمویان هەریەکن .ئەرکە بۆ موسومانان بروایان پیێ بێنن و ئەنجامیان بـدەن . یەک دارە کەچی مخابن دەیان لکو پۆپیان بۆ دروست کردون کە هـیچیان بـرو بـۆکەیان یەک نـاگرنەوە! بڕوانە بۆ وێنە داری سێوهەرسێوی پێوەدەبێ وهەرگیز تێرێی بەرناهێنێ.لە قانونی باغداریدا پێوەند هەیە ، یانی لەو سێوە قەیسی پێوەند دەکرێی ، بەڵام خـۆ سێو نیە و قەسیە . ئەسڵی ئیسلامیش ئەوەیە کە لـە قـورئـان وەردەگیرێی کەدەڵێی یەک خواهەیە ودوو نیە. یەک پێغەمبەرو یەک دەستوری هەیە. ئیدی ئیسلام یەکە چەند جۆر نیە! ئەوەی جێگای داخ و مەترسیداریشەو نمونەشی لەبەرچاوانە ،دروست کردنی ئەو گشتە ئـایین و مـەزهەبـە دژ بە یەکانەن کە بونەتە دوژمن و یەکتر بەکافـر نـاو دەبەن و زۆر جاریش بە ناحەزترین شێوەی مەترسیدار لێکدەدەن .مـن خـۆم سونـنـە مەزهەبم، سوننە یانی دواکەوتوی ڕەوشتی پێغەمـبەر . شیعە یانی پەیڕەوانی عەلی پێغەمبەرو ئیمام عەلیش هەردوکیان موسوڵمانن و پەڕەوی قورئانن و نە شیعەن ونەسوننی .ئـوسولەن لە زەمـانی پێغەمبەردا مەسەلەی ئـەو دوو لایەنە هەر نەبوە. هەرهەمویان شوێنکەوتوی قورئان و پـەیـامـبەر بون. مخابن ئەوەی ئەمڕۆ لە گۆڕێدایە شەڕێکە بەگەرمو ساردیەوە زۆرتوند ومەترسیدارتردەبێێ،لە نێوان موسوڵمان وبراکانی دینی خۆیان و ئیسلام و غەیرە ئیسلام دا لـە ئـارادایـە کە زیـانی بـوسەرجەم مـرۆڤایـەتی هەیە هێمنی وئارامی دنیای تێک داوە وشێواندویەتی. لـە ئیسلام دا (٢ ) تاوان بە هەرە گەورە ناسراون ( قەتـڵ وزیـناح ) بـۆسابیت کردنی ئنجامدانیان بەڵگەی شەرع پـەسنـدیـان دەوێی . بـۆ وێـنـە بـۆ کوشـتـن دەبێی کەسانی پسپۆڕ وشارەزا لە مەسەلەکە بکۆڵنەوە بەڵگەی پێویست کۆکەنەوە بێدەنە دادگا،ئەوە داگایە پاش بەڕێوەبردنی هەمو ڕێکارەکانی شەرعی وقانونی تاوانەکە دەسەلمێنێ ودەقەبڵێنێ وسەزا بۆتاوانبار دیاری دەکا. لە پێوەندی دەگەڵ زینا ، قورئان دەڵێ : دەبێێ چوار کەسی بڕوا پێکراو شایەدی لە سەربدەن،کە بەچاوی خۆیان ئەو پیاووژنەیان دیوە تێکەڵاوی یەکتربون، کە ئەوە نە بیستراوەو نەعەقڵ و مەنتیقیش دەیسەلمێنێ کەسێک بەو شێوە زنا بکا !! ئەودەمیش ناڵێی بیکوژن بەڵکو بە سەڕاحەت دەڵیی: { الزانیة والزانی فاجلدوکل واحد منهـمـا مـئـة جـلدة} واتـە ژن وپیاوی زیناحکەر یەکی سەد جڵدیان لێبدەن ، ناڵێی بیانکوژن .ئەو جۆرە سەزایە پێی دەڵێن ( داری حەد ) کەس بیرلەوە ناکاتەوە قورئان دەڵێی جڵد کە کوردیەکەی دەبێتە ( توێکڵ) ناڵێی کوتەک وگۆپاڵ !! هەر لەخۆیدا سابیت کردنی ئەو تـاوانە بـەو شـێوەیـە ئـەگەر نـەگونـجاویش نـەبـێێ زۆر قـورسـە! دەگەڵ هەموی ئەوانە و زۆریتریش وەک تەقاندنەوەی بۆمب لەناو ژنو مـنـداڵ وپـیـرو پـەککەوتەی بێی ئـاگا لە هەمـو شتـێک، بەناوی دین و بەخەیاڵ خزمەت بەئیسلام ئەنجام دەدرێن .
حەیف و هەزار مخابن ئەو ئیسلامەی کە بۆ بەختەوەری مرۆڤ هاتوەو زۆربـەی ئـایـەتـەکانی قـورئـانی بـە وشـەی یـاایـهـاالناس دەست پێدەکا، کراوەتە کالایەک هەرکەسە بە قازانجی خۆی سات و سەودای پێوەدەکا. ئیسلام بۆ بەختەوەری مرۆڤ هاتـوەو هەر بە نـاوی دینیش دژی مرۆڤ دەکاری دەهێندرێی . وشەی ئیسلام لـە ( سیـلمە ) واتـە هێمنی و ئارامی کە چی بۆتە وشەیەک خەڵک لە بـیستنیشی زەنـدەقی دەچیێ . مـن بـاسی خۆمان دەکەم کە موسوڵمانین ، پێشموایە ئـیسلام ومـوسوڵـمان دوو شتی جیاوازن . ئیسلام دینەکەیەو موسوڵمان پەیڕەوەکانیەتی . گومان لەودانیە پەیڕەوەکانی مرۆڤن و هەمو یاساو ڕاسایەکی ئـینسانی دەیانگرێـتەوەو بە چاک وخراپیەوە . دەکرێی هەڵە بکەن ، لابدەن، نەزانن، نەتوانن وهیتر. بەڵام ئیسلام کە قانونەکەی قورئانە کەلامی خوایە وئاڵ وگۆڕی بەسەردا نایە وکەم وکوڕی تێدا نیە . بۆئەوانەی بڕوایان پێی هێناوە نابیی و مافی ئەوەیان نیە لێی زیاد یان کەم بکەن . ڕاستە تەفسیرو تەعبیری لێدەکرێی بەڵام ئەوانە ڕاوبۆچونی ئیسانە،هەڵەوپەڵەیان تێدا دەبێیورەدکردنەوەشیان تاوان نیە. بـۆیە گلەیەکە لەخۆمانە لـە بـەر ویـستو بـەرژەوەندو هـێندێک نەزانی و دەمـارگرژی کردەوەی وا لە خۆمان نیشان دەدەین کە فڕی بـە ئیسلامەوە نیە.
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور ١٤ گەلاوێژی ٢٧٢٣ کوردی
٥ /٨ / ٢٠٢٣ زایینی