بـە هاتنە سەرکاری ئـاخـونـد ئـیبڕاهـیم ڕەئـیسی وبـەشداریـکردنی دەسـتەی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵکڕانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە وەبیر هـێنەرەوەی کۆمارە جوانەمەرگەکەمان بـوو،
کردەوە و دژ کردەوەی ئەرێنی ونەرێنی بەدوای خۆیدا هێنا. یان باشتر بڵێم : وەک ئاخوندەکان لە دوایی دا بەهەڵەیان ناو برد! بەڵام بـە دڵنیایەوە واقعیەتێکی مـێژویی لـە بـیر نـاچێتەوە و دوژمـن دانی پـێدا دێـنێ بـا بشڵێ هەڵە بـووە ! مەبەستی ئـەسڵێش ئـەوە بـووە بـە عەڕەبەکانی عێڕاق بڵێی ئەوە نیە کورد ئێوە بە هێند ناگرن، بە تەنیا ئاڵای خۆیان هەڵکردوە!! بە ڕوودانی ئەو مەسەلەیە هێندێک پێکەنین و هێندێک برینەکەیان دەکولاوە و دەگریان . سەیر نیە بڵێم : هێندێک لەو بەناو ڕیفوڕم خوازانە، وایان دەزانی ئەوەی ئەوان ساڵانێکە پڕوپاگەندەی ناڕەوای بـۆ دەکەن، خەریکە خـۆی نیشان دەدا. بە پێچەوانەی هەموی ئەوانە و بـۆ بێبنەما بـونی ئەو فڕو فیشاڵانە ، ڕایان گەیاند هەڵکردنی ئاڵای کوردستان هەڵـە بـوە کە لە ڕاستیدا ( هەڵە نـەبـوو بە ئەنقەست بوو!!) ئەوجار تڕۆڕی شەهید موسا بـابـاخانی لـە هەولێرو شەهـید کردنی فەردین ئیبڕاهیمی و دروستکردنی ئاڵوزی لـە نـەغەدەی سەربـەرز، بـە مەبەستی سازدانەوەی یەکتر کوشتنی کوردو ئازەری و زۆریتریش ئەو ڕاستیە دەسەلمێنن کە ئەو ڕێژمە وەک هەمیشە قەیرانەکان بە دروستکردنی قەیرانیتر لە بیر دەباتەوە .ئەوانەو هیتریش بەشێکن لەو پیلانانـەی کە کۆماری ئیسلامی لـە سەرەتای هاتنە سەرکاریەوە تا ئەو چرکەساتەو بگرە هەتا دەسەڵاتی بەدەستەوە بێ، بـۆ کوردی داڕشتـوە و لـەسـەریشی بـەردەوام بـوەو دەـبێی. ئەوە ماهیەتی ئەو کۆمارەیە. هەموو ئەو خەسارانەی لە ئێمەش کەوتون و دەکەوێی یەکێک لە هۆکارە هەرە کاریگەرەکانی ئەو ڕەوتـەی نـاتەبایی دووبەرەکی و بێبەرنـامەی هاوبەش و تێنەگەێشتن لە بـەرژەوەندی گشتی ، یـان بـەراوەژوو تەعبیر کردنـو خۆ لێی گێلکردنی خۆمانە ، ئەوە کەلەبەرێکە دوژمـن لـە ڕێگای جۆراوجـۆرو بە شێوەی جۆراو جۆر لەوێڕا زەفەری پێبردوین خۆی تێڕۆکردوە . من سەرم سوڕماوە کە ڕێبەرانی ئەحزابی کوردی لـە ڕٶژهەڵاتی کوردستان بـۆچی ئەو بابەتە بـەهـێـند نـاگرن و بـۆ چی بـەڕاشکاویـش دەگەڵ، گەل قـسە نـاکەن ؟! بۆ چارەی ئەو هەموو تەگەرە و گرفتانە، بۆ ساڕێژ کردنی ئەو گشتە برینە قوڵ و بە ژانانە، بۆ ڕێزگرتن لە خوێنی بە ناهەق ڕژاوی ئەوهەموو شەهیدە بە نرخانـە، تەنیا لـە خۆبردوویی و بـوێـری لـە خۆنیشاندانـە. زیـندو کردنـەوەی ئـەو حیزبە دێمۆکڕاتەی کە شانازی خوڵقێنەرو فیداکارولە کوتنی ڕاستیەکان ئەگەر بەزیانی خۆشی بوبێ سڵی نەکردوە، بـا بکەینە ئەرکی ویـژدانی وئـەخلاقی وسیـاسیمان، سـازی کەیـنەوە، تـا وەک جـاران بـەکـردەوە بـیسەلـمێنێ کە هـەروا حیزبـێکی بە هێزو گەلیەو وەک خۆی ماوە ، لەسەرداوای گەلەکەی سورەو توشی سستی ماندویی و دڕدۆنگی نەهاتەوە. بەدنیای بسەلمێنی ( کورد نامرێو هەر زیـندوە) ئەگەر لە بیرتان مابێی ئـەو کارەساتە دڵتەزێنەی نەغەدە کە بە پێلانی دوژمنان ڕوێـدا، هـەر بـرا ئـازەریـە فـریـو خـواردوەکان بـون کە بـەفـریـوی حەسەنی و مەعبودی و مراد قەتاری تـەقەیان لـە بەشدارانی مێتینگی ئاشتیانەی کوردان کرد، بە مەستی دروست کردنی دوژمنایـەتی کـوردو ئـازەری، بـەڵام مـێـژو نیشانیدا کوردو ئـازەری مەحکوم بە پێکەوە ژیانن و هیچ هێزێک ناتوانێی لێکیان بکاو بە پەلەو زۆر لە پێشتر گەرمـو گوڕتر و بـە خێرایی پێکەوە ژیانی برایانە و هێمنانە دەستی پێکردەوە. من داوا لـە خوشک و بـرا کوردەکان دەکەم سواری ئەسپی سەرکێشی ئیحساسات و دەمار گرژی نەبن و دینایەکە وەک خۆی ببینن و ڕاستیەکان بسەلمێنن . نیشانی بـدەن بـەهەق کورد نـەشەڕ خـوازەو نەهەرگیز شەڕی کردوە، نە وازیش لەمافی ڕەوای دێنێ و نە بستێک کوردستان بەکەس دافـرۆشی و دەبـەخشێ . ئـەوەی کردویـەتی ونـاویـان لـێناوە شەڕ، بـە دڵنیایەوە ناو لێنانێکی هەڵەیەو کورد بەرگری ڕەوای کردوە ، نەک شەڕ. با دنیا هەموی بزانێ ودوژمنانیش کە بە دەیان جار تاقیان کردۆتەوە، لـەوە تێبگەن داوای مافی ڕەوا نە گونـاحەو نـەتـاوانـە، هەقێکی ڕەوایـە بـۆوەرگرتـنـەوەی مافەکانمان بەرەنگاری هەر نەخشەو پیلانێک ببینەوە هەروەک تـا ئێستا لـە و ڕێگایەدا گەلێک قـوربانیمان داوە. ئێمە وەک کـورد دوژمنایەتی هـیـچ ئـیدەو ئایینێکمان نەکردوەو نایکەین ، بەڵام هەرکامەیـان مافـمان زەوت بکەن بـەرەو ڕوویان ڕادەوەستین، ئەوە پێوەندی بە ئایین و ئیدەوە نیە بەڵکو ئـەوە حوکمی ویژدانە ئەرکدارمان دەکا سەر بـۆ زاڵم نەوی نەکەین ، لە ڕێی سەربەستی گەلو وڵات دا سەردابنێین و قوربانی بدەین.
لـە پیوەندی دەگەڵ هاتنە سەرکاری ئیبڕاهـیم ڕەئیسی ، بـا کەس کیسەی بــۆ هەڵنە دروێو وردە تئۆری بـۆ نەتاشی ، ئەو کابرایە یەکێکە لە و زاڵمانەی کە تا ئێستا فەرمانی کوشتن و بەند کردن و ئێعدامی گەلانی دژبەری خۆیان بەتایبەت کوردانی داوە.سیاسەتەکەشی هەمان سیاسەتی هەناردە کردنی شۆڕشە کە دەڵێی: ئێمە خوازیاری دۆستایەتی دەرو جیرانانین و بەڵام زوڵم لـە هەر کووێی بـکرێێ بەرەوو ڕووی دەبینەوە. هەر وابزانە لە ئێرانە وێرانەکەی خۆیان زوڵـم بـونی نیەو کەس غەدری لێنەکراوە و خوێنی کەس بەناهەق نەڕژاوە!! بۆیە پێشینیان کوتویانە : ( چێشتی خۆش بـە بـۆنیڕا دیـارە ) گەلەکەمـان وحیزبـەکانمان دەبێی خۆیان بۆ هێرش و پەلاماری نـوێی ئـامادە بکەن و وا بـیر نـەکەنەوە کە ئـێران بۆتە شامی شەریف و ئاڵو گۆڕ ڕویداوە. ئـەوە گۆڕانکاری نیە بـەڵکو ڕوحانیان لابـردوەو ڕەئیسیان لە جیی داناوە، سفڕەکە هـەر ئەوەی جارانە، خواردنەکەش هەر ئەوەیە چل ساڵە دەرخواردی خەڵکی ئـێران و کوردستانیان داوە!!
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ٢٦ گەلاوێژی ٢٧٢١ کوردی
١٧/ ٨ / ٢٠٢١ زایینی