"an independent online kurdish website

وەک ئـاگادارن هـەر ئـێـستا شەڕێکی قـورسـ و نابەرانـبەر و بـێ بـەزەیانە کە هەموو چەکێکی لێ دەکار دەکرێ، لە لایەن ڕوسەوە بەسەر ئۆکرایندا سەپاوە.

ئەو شەڕە بە دەست پێشخەری پۆتین بە خەیاڵی ئەوەی لە سێی ڕۆژدا دەست بەسەر ئۆکڕاین دادەگرێ و درێژە بە نەخشەی زیندو کردنەوەی یەکیەتی کۆمارەکانی شۆڕەوی مردوو دەدا! لێرەدا دەمەوێ بڵێم: ئیرادە و سوور بوون لەسەر ماف و ئازادی و پاراستنی نیشتمان زۆر بەهێزترە لەوەی، ڕەوەی زۆر و پڕ چەکی پوتین بتوانێ هەروا بە هاسانی بە چۆکی دابێنێ و هـێزی هـەق و ئیرادەی گەلی ئـۆکڕاین بـۆ بـەرگری ڕەوا هەر چەند چکۆڵە دەهاتە بەرچاو بەڵام لە ناوەرۆک و جەوهەری خۆیدا زۆر لەوە خۆڕاگرترە کە بۆمب و موشەک بەچۆکی دابێنێ. هەمومان دەیبینین و کوتنی منی ناوێ. پیویستە کورد ورد و ژیـرانـە سەیـری بـکاو بیکاتە نـمـونەی خەباتی رەوای خۆی. لە لایەکیتر لە دنیای مادەدا بەرژەوەند دەوری گرینگ دەگێڕێ. دیـتمان هـەمــوو ئــەو وڵاتــانــەی هەســتـیــان بـەوە کـرد ئـەو نـەخــشــەی پـۆتـیـن بەرژەوەندەکانیان دەخاتە مەترسیەوە، بە تایبەت ئۆروپا و ئەمریکا یەک ڕێ بە هەموو ڕێگایەکی کە بۆیان گونجا کەوتنە پشتیوانی کردنی ئۆکڕاین .

پۆتین و هاو بیرانی کاتێ دیتیان خەیاڵ پڵاوەکەیان بەتاڵ بۆوە، کەوتنە دنیای واق ورمانەوە و لە پڕ، قـەیران بـەدوای قـەیـرانـدا یـەخەی گـرتــن و کــورد کوتـەنـی هەرچی دەیانکرد پێچەوانە دەر دەچوو. ئەوەش دەری دەخا کە غڕوڕ و لە خۆ بایی بـوون بـەسەر کۆسپی مەتـرسیدارت دادەخا. لـەو گیرو دارەشدا ئـاڵقە لەگوێیەکانی کۆماری ئیسلامی وەک: لوبنان، عێڕاق ، سوریە، یەمەن، کە داوەتیان بۆ سەر کەوتنی پوتین دەگێڕا، خۆیان توشی شکستی چاوەڕوان نەکراو هاتن و لە ئاژاوە گێڕی زیاتر چیان بـۆ نـەماوە. بە وتـەیـەکیتر دیـتیان گۆمـەکە بـە تەواوی قـوڕاوە، ڕاوچیەکان ئەوەندە دەگیردان فریای ڕاوکردن ناکەون و لـەوە دەترسن خۆشیان ڕاو بکرێن.

مـن وەک کوردێکی زێـدو مـاف داگیرکراو ڕو دەکەمـە گەلی کورد و بـە تـایـبـەت حیزبەکان و لەناو ئەوانیشدا شۆڕشگێڕانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە دڵێکی پڕ لە هیوا و ئاوات دەڵێم: ( کوردە بەسیە، وەخۆ کەون ) لە زۆری و بۆری دوژمن باکتان نەبێ هەروەک نەتان نەبووە. ئۆکڕاین بکەنە سەرمەشق . دان بەو ڕاستیە تاڵە دابێنن کە هۆی سەرەکی و گرینگی سەرنەکەوتنی گەلی کورد یەک نەگرتـویی و ململانە و شەڕ و دوبەرەکی ناوخۆمان بووە کە مخابن حیزبەکانمان ڕێبـەریـان کردوە ئیستاش هـەر مـاوە. دڵـنـیـام ئـەگەر یـەکگرتـوو بین دەبینە هـێز و دەتوانیـن بـەرژەوەنـدی زلـهێزان بـخەنــە مەتـرسیەوە. ئـەگـەر یەک هــێز بین دنـیاش بـە دەنگمانـەوە دێ. کـاتی ئـەوە هـاتـووە پـەردە لەسەر هێندێک نــهــێنی لا بــەن ، هۆکارەکانی یەک نەگرتویی بۆ گەل ئـاشکرا بـکەن و کێ بـەر هـەڵستتان دەکا یەک دەنگ بە گەلی بـنـاسێـنن، نـەک یــەکێک مـەحـکومـی کـا و ئــەویـتـر بـە کەڵاشینکۆفەوە لە پشت سەری ڕاوەستێ.! بە بڕوای من ڕاستی هەمیشە قورسە بـەڵام ڕاست بـێژیش خـۆی ئـازایـەتــی و هـونەرە و ئەوەش هـەر لە شۆڕشگێڕان دەوەشێتەوە . غیرەتی خۆتان بنوێنن و پەتی ملهوڕان بە هێزی گەل بپسێنن. کەش و هەوای ئەوڕۆ و ئەرکی شۆڕشگێڕی هەر حیزبێک ئـەوەمان دەخاتە ئەستۆ کە ڕاستیەکان بڵێن و ئەوانەش کە بەڕاستی دۆستمانن لە بەردرکاندنی ڕاستیەکان نەک دڵیان لێمان نائێشێ و دەسخۆشیشمان پیدەڵێن!! هەر نەبێ با بەو ڕاستی کوتنە دۆست و دوژمنی واقیعی لێک جیا کەینەوە.

بـەڕێزان ئێمە گەلـێک دەرفـەتی لـە بارمان بۆ بەرژەوەندی دۆستان لـە قیس داوە. کۆڵـە باری ئاخ و نەکبەتی و گلە و گازندەی زۆرمان هـەڵگرتـوە، ئـیتر کاتـی ئـەوە هـاتـووە با جارێکیش بۆ خۆمان بـجوڵێینەوە بـەڵکو بـتوانین تـوزقـاڵێک قـەرەبـووی ئـەو هەموـو زیـانـە مـەزنـانـە بکەینەوە. بەڕێزان ئەگەر ئێمە بۆ فێر بوونی فەن و فوتی سیاسەت و لێکدانەوە و شیکردنەوەی زانستیانەی خەبات و کەند و کۆسپەکانی و فیربونی ڕێ و شوێنەکانی، گەورەترین سەرمایەمان خەرج کردبا هەر ئەوە فێر دەبووین کە زیاتر لە سی ساڵە بەکردوە ڕۆژانە دەگەڵی هەڵدەستین و بارەو باری دەکەین. ئەگەر چاوەڕوانی کەش و هەوای لەبار بین دڵنیام لەو ڕۆمان لە بارتر بۆ نارەخسێ. ئەگەر چاوەڕوانی یارمەتی دەرەکی و زلهێزان بین، هەتا نەبینە هێزێک کە بتوانین تای تەرازو بە لایەک دابخەین هەر ئەوە دەبین کە هـەیـن و یـان دەفـرۆشرێـیـن یـان بـە بەرتیل دەدرێین! ئەوەی پارسەنگە کە بەلای ئێمەی دا دەخا یـەکگرتـوویی و هـاوکاری خۆمانە. من سەرم سوڕماوە، نـاتوانم هیچی لێهەڵکڕێـنم کە کامە بەرژەوەندە کە لە ئی گەل بەرز و پیرۆزترە کە بۆتە ڕێگرمان و ناتوانین وازی لێ بێنین !!؟.  

ئێمانی قـوڵم ئەوەیـە هـێزی پـێشمەرگە وەک نـیشانی داوە ئەو هێزەیە کە دۆست و دوژمن ئازایەتی و لەخۆبوردەییان پشت ڕاست دەکەنەوە،  ئەوەی ئێمە تێیدا فریو دەخۆین و ناتوانین بگەینە ئامانج سیاسەتە و خۆش باوەڕی و بڕێکیش بـڕوا بـەخـۆ نەبون و پشت بەستن بە داگیر کەرانە. ئەوە ئەزمونە و ئێوەش دەیزانن و قسەی من نیە. هیوادارم بە غیرەتەوە بە خۆمان دا بچینەوە و کارێک بکەین توشی هەڵە و نەزانم کاری نەبینەوە و بۆ جارێکیش بێ وڵامی داخوازی گەل بدەینەوە و وەک هێزێکی هاوبەش بەهێزەوە بەرەنگاری دوژمن ببینەوە.

 براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور ١٧ ی پوشپەڕی ٢٧٢٢ ی کوردی.

 ٧ / ٦ /٢٠٢٢ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی