"an independent online kurdish website

لە ناو خۆی وڵات مەلایەک بە ناوی نهێنی (شـێواو )  قسەم دەگەڵ دەکاو دەڵێێ : مەلا  برایم بەچاک و خراپ ناوم بیستوی، بەڵام نەم دیوی و نـات نـاسم. ئاگاداری ئەوەم پرسیاری زۆرت لـێـکراوە، لـە وڵامەکانـەت دەردەکەوێـ  یـان بـۆ خەڵک نەزاندراون یان لە بەرهۆیەک نە کوتراون .

بەڵام ئەتۆ بێی پەروا کتوتە. بۆ وێنە خەبات بە دژی داگیرکەرانی کوردستان وەک ئـێـران و ئەوانیترت بە لادان لە دین لە قەڵەم داوە! پێتوایە تێکۆشان بۆ ئەسدتاندنەوەی زێـد و مـافـە داگیـر کراوەکانـتان واجبی شەرعی هەر ئیماندارێکی موسوڵمانە . زۆر قسە و تەبلیغاتی هـێندێک مەلا بە بێبنەما دەزانی وپێتوایە، یان تێینەگەیشتون، یان نەیان وێراوە ڕاستیەکان بڵێن! هـاوکاری داگیر کەرانی کوردستان بە نا شەرعی دەزانی  شۆڕشگێڕان بە گیان بازانی  دژی زوڵم و  زۆرداری  لە قەڵەم دەدەی و زۆریـتریش! ئەوانەو هـیتر منیان هێنا سەر ئەو بڕوایە هـەرچـۆنـێـک بـێی پـێـوەندیت پـێوە بکەم ، بـەهــۆی دوستێکەوە توانیم  ژمارە تەلەفونەکەت پەیـدا بکەم و ڕێگە بـە خۆم بـەدەم قسەت دەگەڵ بکەم . هـەر چەنـد دەگەڵـت هـاوڕانـیم بـەڵام بەلامەوە سەیرە کە قسەکانت دەرونیان ئاڵۆز کردوم و هێندێک پرسیاریان بـۆ خـۆم لـەخۆم دروست کردوە کە وڵامەکانی لەلای تۆ گیر دەکەون .هـیوادارم وچاوە ڕەوانم ڕوک وڵامم بدەیەوە.

کاکە مەلای نەدیوو نەناسیاو ، لە پێشدا بارەکەڵات  پێدەڵـێم بـۆ جەساڕەتـەکەت ، بەلای منەوە باس جدەل دەگەڵ دژبەران خۆشتـرە لـە ئێی خۆمانـە ، چونکە لێک  تێدەگەن ودەزانن چیان لە جانتای دایە. ئەوجۆرە پرسیارانە ئاسایین بەلامەوە هیچ گرفتێکیان لە ڕێدا نیە ،ڕەنگە لەلای ئێوە ( بڤە )بێێ ! .گومـانـم لەوەدانیە جەنابت کەوتویە داوی  ئیمامەتو سەلەفیەتو وەستیەت و خەلە فیەت وسـونی وشیعەگرایی  و مەزهەبت قبوڵ کردوەو دینت لە بـیـر چوە !! بەهۆی ئەوەی کوردم ئیسلامیشم وەک خۆم قبوڵ کردوەوخەبـات بـۆڕزگاری نـیـشـتـمـانـوگەل بـە واجبی شەرعی دەزانم لێکیان جیا ناکەمەوە. هەر بۆیە کوردبون وموسوڵمان بونی خۆم بەیەکەوە  وڵام دەدەمەوە. مەلایەک ئەگەر بزانیو پلەوپایەو ئەرکی خۆی بناسێی  لە بـواری خۆیدا  نابێی وەدوای کەس بکەوێیو دەبێ خەڵک ڕێنوێنی لـەو وەرگرن . هـەوڵم داوە بەقەدەر زانین و تێگەیشتن بە پێی ئیدەو باوەڕی سەلمێندراوی خۆم ، ئەوەی بەڕاستم زانیبێی ، دەقو دۆغری لە کوتنیان سڵم نەکردوەو بـە جەنـابـیـتی دەڵێم . وەک خۆم باوەڕی تـونـدم بە ئـازادی هەیـە و هـەمـو جـۆرە پـرسیارێک ، ئەگەر نەشیاویش بێی بەئاسایی دەزانم و وڵامی دەدەمەوە . جنێوو بیححورمەتی بە ئیدەو ئایینی هەرکەس ئەگەر دژی  دژبەرانی خۆشم بێێ بە تـونـدی ڕەدی دەکـەمـەوە.  هەوڵ دەدەم ئەوەندەی دەیزانم و بڕواشم پێێەتی عەرزی جەنابتی بکەم .  لەوڵامی پرسیارەکەت دا ئاوا دەست پێدەکەم :لەبەر ئەوەی مرۆڤ لەپێشدا مرۆڤە  و دوایە ئایین هەلذەبژێریێ ، منیش لە پێشدا مرۆفی کوردم ،دوایە موسوڵمانم یان ناموسوڵمان  ! بۆیە کوردبونەکەم وەپێش خستوە، مـرۆڤ کە دیـتـە سەردنیا ،بەو زمان و فەرهەنگ و کلتورو داب و نەریتە گەورە دەبێی و پەروەردە دەکرێی کە  باوانی هەیانە . لەسەر پشتی لانک ڕا تادەگاتە تەمەنی بلوغ لـە قوتانخانەی ماڵێی دایکوبابی مامۆستان،من دەڵێم :پەروەردەی نەتەوەیی زۆر پێش ئایـیـنـو مەزهەب   منداڵی  پێوە ڕاهـێـنـدراوەو فـێـر کراوە. راستـە دیـن و ئایینیشیان هەرلەوان وەر گرتوە  ، بەڵام ئەوەیان زۆر جیگای ئـیـتـمینان نیە. لـە ڕوانگەی شـەرعــیـشـەوە مرۆ تا باڵغ و عاقڵ و ئازاد نەبێێ  قسە و بڕیاری جێگای ئیعتیبار نیە . ئەوەشتان لـە بـیـر نەچێ ئازادی مەرجی سەرکیو گرینگی هەرکردەوەوقسەیەکی مڕۆڤە ، چونکە خوا هـێچ شتێکی بە جەبری قبوڵ نیە و دەفەرموێێ { لاإکراە فی ألدین } ڕەنگە جەنابت بزانی دینەکە خواییەو ڕاسپیراوەکەش محەممەدە ( ص) . کورد گەلێکی ئازاوبوێروسەبورو خۆراگرە. لەسەر ئیمان و باوەڕی خۆی سورە  و پێداگەرە ، سەری داناوە، بەڵام بۆ دوژمنی نەوی نەکردوە . خەسڵەتی بـەرزی کورد  ئازایەتی ونەترسیە، هەق خوازەو چاوی تەماعی لەماڵ و زێدی کەس نیە    ونابێ ، زۆرینەشی دیـنـدارە بـەڵام نـەخوێنـدەوارەکەشـی خـوڕافـی نـیە ،گەلێکی کراوەو  ڕوناکبیرە  بڕوای بەقسەی بێکردەوە نیە ، داگـیرکەر بە دوژمن دەزانێ  ئەرکی ئایینیشی بەرەنگاریە. کورد نەتەوەیەکە لە پێش هەمو نەتەوەکانیتر بەدەقی  قورئانیش دوای تـۆفـانی نـوح کە خـوا فەرمویە ،هەوەڵین نەتەوەی سەر زەویە ، شایەدی مەزنیشی کێوی ( جودیە ) ئاکام ئـەوەیە کورد بـە پـێی هەمـو بەڵگەکانی مـێژویـیش کۆنـتـریـن نـەتـەوەی سەر زەویـە. زۆرێـک لـە زانایانی دینی دەڵێن : ئیبڕاهیمیش کورد بوە . سەرەڕای ئەوەی دوژمنان هەوڵیان داوە ئاسەوارو زمان و کلتورو  ناوو ناو بانگی بشۆنەوە ، بـەڵام ئێستا لـە هەمـو کاتێک بەهـیـزتـر لە جاران لە گۆڕەپانی خەباتدا ڕاوەستاوە. دەزانم ئێوە لەسەر زۆری گەلە گورگ و چەکو تەقەمەنی وکاتیۆشاو درۆن حیساب دەکەن،بەڵام کورد بە ئیمان بە ڕەوایی  داواو ماف وهەق و سەبرو خۆڕاگری و نەسرەوتن تاسەرکەوتن پشت ئەستورەو بە هێزەوە هەرماوەومێژوش ئەوشایەدیەی بۆ داوە.نەتەوەی کورد وەک باسمکرد   ناکرێی لە چوار چیوەی دەمـارگرژی و نـەتـەوە پـەرستیــدا  چاوی لـێبکەی ، بـە پێوەری ویشکە دیندارەکان لێکی دەیەوە. تۆ مەزهەبت دەگەڵ دین تێکەڵ کردوە!  دین کەلامی خوایەو بێی ئەم لاو ئەولایە کێی نەیکا لایداوە. بەڵام مەزهەب قسەو ڕاو بۆچونی مرۆڤە و بێگومان ڕاو بۆچونو قسەو بـڕیـاری مرۆڤ هەلەو پەڵەی زۆری تێدایە. وەک فـتـوای جـیـهادەکەی ئـیـمـامەکەتان  ! لـە تـۆ دەپرسم : داخوا کورد بـەداوای مـافـێـکی خوایـی و ڕەوا کافـر دەبـێێ ، کە حوکمـی جـیـهادی بۆ دەربەکەی ؟! ڕەد کردنەوەی فەرمانی خوا لەڕوانگەی ئیسلامەوە کوفرە . کەچی قبوڵ نەکردن وڕەد کردنەوەی فتواو  قسەی ئیمامێک، کوفرولادان نیە و دەکرێی  لە جێی خۆشیدابێێ.تەنانەت ئەگەر دەگەڵ دەقی قورئان نەهاتەوە ،ڕەد کردنەوەی  ئەرکی لێزانانە. چونکە ئیمامەکان مرۆڤن و مرۆڤیش قابیلی هەڵەو ئیشتیبایە .

با نمونەیەکی هەڵەی لە تاوان گەورەتری ئیمامەکەی خۆتان بۆ باس بکەم . گەڵی  کورد بەڕێبەرایەتی حیزبەکەی پێشەوا قازی داوای مافی دیاریکردنی چارەنوسی  گەلی کوردی تەنانەت لە چوار چێوەی ئیرانیشدا دەکرد ، ئـامادەیی تەواوی هەبو کە ئەوبابەتە لە ڕێگای وتووێژی ئاشتیانە چارەسەربکرێێ.کەچی خومەینی نەک  فەرمانی شەڕ بە ڵکولەشکری زۆرو زەوەندی بەدژی کورد تەیارکردولەکوشتنی  ژن ومنداڵ و ویـران کـردن و سوتـانـدن دەستـیـان نـەدەپـاراست و بــە خـەزایان دەزانی، واتە ماڵ ژن و هەمو شتێکی کوردان بۆ ئەوان حەڵاڵ کرابو ، تەنانەت  لـە سەرمیـزی وتـو وێـژبـۆ سوڵـح وئاشتـیدا ڕێبەرانی حیزبی دێمۆکڕاتیان تڕۆر کردن، کە دەگەڵ هیچ یاساو ڕاسایەکی نێو دەوڵەتیو ئینسانیوئیسلامیش نایەتەوە.   لە جەنابت دەپرسم داخوا ئەوگەلەی داوای مافی ڕەوای خۆی دەکا ولەو ڕێگایەدا  بەرەنگاری هەر داگیر کەرو  خوێن ڕێژێک دەبێتەوە کافرە ؟! داخوا کورد بـون تاوانەو هەوڵ بۆ پاراستنی فـەرهـەنـگ و زمانی نـەتـەوەیی گونـاحـێـکی ئەوەندە گەورەیە کە دەبێی فتوای جیهادی بۆ دەر بکرێی ؟! داخوا فـتـوای جـیهاد بە دژی گەلێکی موسوڵمان کە تەنەت گوندێکیشی نیە مەلا ومزگەوتی نەبی ،شەرعیە ؟!، یـان پێجەوانەی شەرع و قورئان وویژدانە  ؟!  زۆریـتـریش . نامەوێی بچمە ناو قوڵایی مەسەلەکە ٠( ، ئەگەر بـوێـری تـێـبەگەی عارفان حەرفێکیان بەسە) ئەوە فەرمودەی پێشینیانە، بەڵام دەڵێم : بۆ مامۆستایەکی ئایینی وەدوا کەوتنی ئیمامێک نەک هەڵە بەڵکو تاوانە . بەبێی دودڵی دەڵێم : ئیمامی مەلای زانا قوڕئانە . ئـەوەش کە بـەشی خـۆی لە قورئان وەرنەگرتوە ، مەلانـیە و نـەزانـە.  یـەکـێـک لە خەسڵەتەبەرزەکانی کە مەلا دەبێی هـەیـبـێ بـوێـریـە، مـەلا دەبێێ تەنیا لە خوا بترسێی  و نەتوانێی لە فەرمانەکانی لابدا . خۆ جەنابت ڕەنگە زۆرت بە خەڵک کوتبێی مەرگ بەدەستی خوایە !کەوابوئەوەی لە دەسەڵاتی زاڵم دەترسێی، پێیوایە  ئەو خوایە !! کاکی برا بـۆخۆت ئەگەر مردو تەڵقین دەکەی دەشزانێ گوێی لێنیە!  بەڵام پێی دەڵێێ :ئەگەرفرشتەی خێروشەڕ لێیان پرسی ئیمات کێیە، بڵێی قورئانە.  ئەدی بۆ ئێ جەنابەت ئیمامە؟!

کاک مەلا،بە کوردی لەدایک بوم، بە ژەکی دایکی کورد فرچک دراوم،بەشیری  ئەودایەکە کوردە بەخێو کراوم .لە ژێر سێبەری دایکوبابی کورداپەروەردەکراوم    بە داب وفەرهەنگی کوردی ڕاهێندراوم ،دایەگەورەم کوردستانە ، زمانم کوردیە  و کوردستانم نیشتمانە. پـاراستـنـی دایـک ئـەرکی ویـژدانـیـو ئیمانی مـرۆڤەکانە. دروستبونم فەرمانی خوایـە وخواش فـەرمـویـە ( ئـەی مـرۆڤە کان ئێوەم لە نیرو مێیەک  دروست کردوە ) کوردیش یەکێکە لەو گەلانەو دەسکری خوایە .  وەک هەمو گەلان بەشی هەیە لەو سەرزەویو عاسمانە، ئەوەی ئینکاری بکا هەم زاڵمە هەم نەزانە . یەکێک لە ئەرکە هەرە گرینگەکانی هەر ئیماندارێکیش بەرەنگاری زوڵم وزاڵمانە . 

لێرەدا ئەو پرسیارەت لێدەکەم  لە کوێی قورئان دا کوتراوە کورد کافرە کوشتن و قەڵاچۆ کردنی فەرمانە ؟! کوردستان ناوی خۆی هەیە ،خاک شاخو دارو بەردی مڵکی کوردانە ،ئەدی پێم ناڵێێ بۆ ئێرانە ؟! ئەگەر خوا بە خالقی خوتان دەزانن ، چۆنە ئەو خوا دادپەروەر بەشی هەمو گیانلە بەرانی داوە ،مەرزو سنوری هەمو وڵاتان دیاریکراوە، بەڵام کورد ئەگەر پاشتەرک و پێستەرکی بۆ دروست نەکەی ىبێجێو بێمەکانە و کورد کوتەنی چاو لەدەستی دوژمنە و لە قون دەرکانە ؟!ئەگەر  گیانی هەمو گیانلەبەرەکان لەژێردەستی خوا دایەو هەمـو دروست کراوی ئەون ، بۆ بەربینگی خوا ناگرن و بڵێن : ئەو کوردە لە لیستەی مرۆفەکاندا نـیـە ، خـوایە پۆچی لەو ئایەتەدا ڕێگەت داوە ؟! بابەتەکە زۆر قوڵەو زۆری کاتو توانایـدەوێێ کە من ڕەنگە نەم بێی. بەڵام ئەوە بزانن گومانم لەوەدانیە یان لە دین تێنەگەیشتون   یان ئیرادەی خۆتان لە دەستی خۆتان نیە! ئێوە مـەلان دیـارە مەلاش هەمو شتێک نازانێ ، بەڵام دەبێ ئەو غێرەتەی هەبێێ بڵیێ ئەو شتەی نازانـم ، چـونکە ئەگەر لە  ڕوی نەزانی بیڵێ، درۆی دەگەڵ خۆی وخواش کردوە ،هەم خەڵکێکی توشی  هەڵەوهەڵدێر کردوە.ئەگەر بەزانیاریش ئەوەی کردبێی دڵـنیابە خۆی فرۆشتوە.

هەر چۆنێک بێێ بۆ بڕواداران بەوردی لێپرسینەوە هەیە. ئیماندار دەبێ لە ڕێی ئامانج ڕێبازەکەی لە مەرگ باكی نەبێی ، هـەق بـڵـێێ ئـەگەر بـەزیانـیشـی تەواو ببێێ.

  من دڵنیام ئەوەی بەڕاستم زانیبێ کتومە و هیواداریشم ئەتۆو ئەوانی وەک تۆش کە ئیدعای زانای شەرع و قورءانتان هەیە  ڕاستیەکان بە خەڵک بڵێن ، لە قسەو قسەلۆکیش مەترسن ، بزانن ڕۆزیو ئیمان بەدەستی خوایە و لەدەستی کەسیتر دا نیە . بزانن ئێوە لە بەرانبەر خواو خەڵکدا بەر پرسیارن.

براتان   مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور  ٤ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ کوردی

                                           ٢٣ / ١ / ٢٠٢٥ زایینی        

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی