"an independent online kurdish website

پێشەکی ساڵی نوێی زایینیتان پیرۆز بێ و سوپاس بۆ هەموو ئێوە نووسەران و میوانانی سایتی پێشمەرگەکان.

لە ساڵی 2024 کۆماری ئیسلامی بەشێک لە دەست و پەیوەندیەکانی، واتە کە بە محور مقاومت دەناسرێن لە دەست دا.  کوژرانی هەنیە و زۆربەی رێبەرانی حەماس و حیزبوڵا، روخانی بەشار ئەسەد و مردنی رەئیسی و داروخانی باردۆخی ئابووری گەورەترین شکستی نیزامی ئاخوندی ئێران بوو.

دوای شۆڕشی ژینا کۆماری ئیسلامی نەیتوانیوە جێی خۆی بگرێتەوە. خەڵکی ناڕازی هەروا لە زیاد بوون دایە، هەروەک پێشتر وتوومە، کۆماری ئیسلامی لە لێواری روخان دایە بەڵام هێزە دژبەرەکان یەکگرتوو نین و نەیان توانیوە ئالتێرناتیو بۆ نیزامی ئاخوندی دروست بکەن. تا ئالترناتیویش نەبێ، لە خۆوە نیزامی دیکتاتۆر ناروخێن، دەبێ هێزێک هەبێ پشتی خەڵکی ناڕازی بگرێ.

ئێستا کە قاچ و قولەکانی لە دەست داوە، دەبێ هێزە دژبەرەکان خۆیان بۆ روخانی نیزام رێک بخەن و ئالترناتیوێک ساز بکەن کە خەڵک بڕوایان پێ بکەن و  بتوانن پشتیوانی لە خەڵکی ناڕازی ئێران بکەن.

لە کوردستان هێزەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی وەزعیان وەک تاک باشە بەڵام بەداخەوە ئەوانیش یەکگرتوو نین و نەیان توانیوە لە یەک بەرەدا یەک بگرن و لە جیاتی یەکگرتوویی دژایەتی یەکتر دەکەن بە تایبەت ئەندامەکانیان لە سوسیال مێدیاکان.

هێرش بۆ سەر ئیسرائیل

یەکەم هێرشی راستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە 13ی ئاپریل 2024 (25ی خاکەلێوەی 1403ی هەتاوی) بە ناوی “وعدە صادق” لە وڵامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سەفارەتی کۆماری ئیسلامی لە دمشق پێتەختی سوریە بوو کە چەندین کەسی پلە داری سپای پاسداران کوژران.

لە وڵامدا لە 19ی ئاپریل ئیسرائیل هێرشێکی کردە سەر پەدافەندی ئاسمانی و بنکەی هەوایی  ئێران لە ئیسفەهان.

سپای پاسداران لە 1ی ئوکتۆبری 2024 هێشێکی تری درۆن و هاژەکی کردە سەر ئیسرائیل بە ناوی ” وعدە صادق 2″ کە  4 رۆژ دوای کوشتنی نەسروڵا بوو. کە لەم هێرشەی دا تەنیا 1 کرێکاری فەلەستینی بە ناوی سامح الاصلی کوژرا.

دواتر لە 26ی ئوکتوبردا ئیسرائیل بە فڕۆکەی شەڕکەر لە سێ کاتی جیاوازدا کە بە ” رۆژی تۆبە” ناودێریان کرد بوو لە چەندین  شوێنی نیزامی ئیران دا .

دوای ئەم هێرشە تا ئێستاش ئێران هەڕەشەدا دەکا و دەڵێن ئێمە وڵامی ئیسرائیل دەدەینەوە کە ناوی وعدەی صادقی 3 یان لێناوە. بەڵام نەیان وێراوە هێرشەکە بکەن.

بە کورتی کۆماری ئیسلامی هەموو ئەم پوڵانەی بۆ  ‌هێزە نیابەتیەکانی و حکومەتی سوریەی خەرج کر بە فیڕۆ چوون و وەک وتم قاچ قولیان پەڕاند و نۆبەی خۆیەتی. گەلانی ئێران بە دەست نەبوونی سووتەمنی و بەرق و ئاو و کێشەی مووچە و سەدان کێشەی تر بێجگە لە ئیعدام و کوشتنەوە دەناڵێنن.

گەلانی ئێران بێزارن لەم حکومەتە و چیتر ناتوانن بێ دەنگ بن. ئەگەر هێزێکی دژبەری یەکگرتوو هەبێ لە ساڵی 2025 دا ئەم نیزامە تێکدەڕوخێ و دەبێ ئاخوندەکان وەک بە شار ئەسەد لە نیوە شەودا هەڵێن.

بە هیوای روخانی رێژیمی دژی گەلی و تێرۆر پەروەری کۆماری ئیسلامی ئێران

سڵاو لە هەموو زیندانیانی سیاسی

سڵاو لە روحی شەهیدان

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی