"an independent online kurdish website

لە دنیای ئیسلام دا خوایەک دەپـرستن کە نـابیندرێ  و لە هەمو جێێەک هەیە . بۆ پەیڕەوانی ئەو دنیە جێگای گومان نـیە،

 بـۆ غەیرە موسوڵمانیش زۆر پرسیاری لە سەرە و ڕەدیش دەکرێتەوە. ئەوەش پێوەندی بە بیر و باوەڕی مرۆڤەکانەوە هەیە. ئێمە باوەڕمان وایە ناکرێ و نەگونجاوە خوا بیشبێنی بە مرۆڤ یان بە هەر شتێکیتر.  بە باوەڕی موسوڵمان خوا لە دەسکرەکانیدا دەبیندرێ .بە هەرحاڵ ئەو باسە زۆر قوڵە و زۆری لەسەر کوتراوە و نوسراوە و زۆر شەڕ و تێکهەڵچونیش بووە . دیارە  ئەگەر بتەوێ خوای ئیسلام بناسی  تەماشای ئەو زەوی و عاسمانە و مانگ و ڕۆژ و ئەستێرە و هەڵاتن  ئاوا بوون و با و باران و  بە میلیۆنان شتی تر بکە، وەدێهێنەری هەموو ئەو دیار و نەدیارانە هێزێکی نادیارە ئێمە پێی دەڵێین خوا.   بـە بڕوای مـن ئەوەی بڕوای بە ئازادی هەبێ دەبێ ڕێگە بـدا هـەر کەس ڕاو و بـۆچـونی خۆی دەر بڕێ. بە پێی سروشتی مرۆفەکان کە جیاوازن ڕا و بۆچونەکانیش لـێـک جیا دەبـن. ئـەوەی لـێرەدا گرینگە ئەوەیـە کـە بــزانی لــە نـێـو ئـەو جـیـاوازیــانــە دا یەکبون بدۆزیەوە.  ئەوەش کاتێک گونجاوە کە عەقڵ و مەتیق و زانست حاکم بێی نەک زۆر و گۆپاڵ و دەمارگرژی . پێویستە موسوڵمانەکان لە دەستوری دینەکەیان کە قورئانە کەڵک وەرگرن و بزانن پەیامبەرانیان چیانکردوە و  چۆنیان کردوە و چۆن دەگەڵ خوای خۆیان ڕاز و نیازیان کردوە. دەبێ بـزانـن خــوا ئـەو دنیایەی بـەو هەمـوو زانـستەوە  بـۆ کوشتـن وێـرانکردن  و سوتانـدنـ و بەیەکەوە نەحاوانەوە دروست نەکردوە!!

غەیرە موسوڵمانەکانیش با چاو لە یاسا و ڕاسای مرۆف و مرۆڤایەتی بکەن و ڕێز بۆ مافەکانی مرۆڤ دابین. لە سەر بە هەر دین و ئایینێک بن یان هەر ئایینیان نەبێ. یان باشتر بڵێم: مـرۆف مـاف ـو ئـازادیـەکانی بـە ئـایـیـن و ئـیـدە نەبەستراونەوە. هەموشیان دەبێێ بزانن مـرۆڤ لـە پـێـش هـەمـودینەکادا هەبوەو یاسای بەڕێچون  هەوڵو هەڵسوکەوتیان دەگەڵ یەکتری بە دیاریکراوی هەبـوە . مەبـەست لە هاتنی ئەو گشتە دین وئایینانەش هەر بۆ پاراستن وباشتر بـەڕێـوەبـردنی ئەو مافە بوە . لـە ئـیـسلام دا ئەو دینە خوایـیـە و دەسکری مرۆڤ نیە ، کەسانی تایبەتی کردوتە مەعمورو دینەکەی پێدا ناردون تا ڕێنوێنی  خەڵک بکەن . بـە پـێی چونە سەری زانـسـتی مــرۆڤ، جــار دەگـەڵ جـارێ  شـتــێـکی لــێـی زیــاد کراوەوشــتـێکی لێدەرهاویشتوە.  دیـارە ئـەو ڕاسپـیـردراوانـە دەگەڵ خوای خۆیـان ڕازو نـیازیان هەبوەو داوای یارمەتیان لێکردوە .مـن هێنـدێک لەو داوایانە  کە قورئان هێناونی بۆتان باس دەکەم و هیواداریشم مرۆڤایەتی بەگشتی بگاتە ئەو قەناعەتە  کە چیتر بەناوی پەرە پێدان و پاراستنی دین  نەبنە دوژمـن و یـەکتر قـەتـڵو عــام نــەکـەن با بزانین پەیامبەران چیان لە خوا ویستوە.

( ١ ) ئــادەم: کە هەلەیەکی کردوەو پەشیمان بـۆتەوە دەڵێ: خوایە ئێمە غەدرمان لە خۆمانکرد ، ئەگەر بەزەییت پێمان دانەیەو نەمان بەخشی ڕەنـج بـە خـەسارین ئادەم ددان بە تاوانەکەی دادێنێ وداوای لێبورد دەکا و خواش لێی خۆش دەبێێ .

( ٢ ) نوح :خوایە لە خۆم دایکو باب وئەوکەسانەی هاتنە ماڵەکەی من وئیماندار  بون، هەمو ژنان وپیاوانی ئیمانداریش خۆشبە. نوح  داوای لێبوردن بــۆ خۆیــو دایوبابی و ئەوانەی  ڕەگەڵی کەوتن و هەمو ژنان و پیاوانی ئیماندار دەکا .

( ٣ ) ئەیوب :خوایە من بەڵایەکم توش بوە،ئەتۆ بەبەزەییترینی خاوەن بەزەیانی.  لەڕاستیدا ئەیوب  نمونەی بەرزی خۆڕاگری و ئیمانی بەهێزە . بەڵایەکی بەسەر ماڵو منداڵ و سەروەت دارایی داهـێنا  هەرچی هـەیبو لەبەین چو بۆ خۆشی لەش بـەبـارو کەلەلا بـوو ، وای لێهاتـبو لەبەر وەزعیەتی پیسی جەستەی لە ئاوەدانیش گواستیانەوە . لەو حاڵەدا دەگەڵ خوای دەدوێـو دەڵێێ : خوایە من توشی بەڵایەکی گەورەبوم . ڕوحـم و بـەزەیی تـۆش لـە ئی هەمـوکەس زیاترە . خۆ ڕادەگرێێ و سەرئەنجام خوا ئاوڕی بەخێری ویـدەداو وەک هـەوەڵێێ لێدەکاتەوەو هەرچی لێێ وەرگرتـبـۆوە  دەیـداتـەوە. بـەڵـێی ئـاکامی سەبـرو خـۆڕاگری سەرکەوتنە بەسەر ناخۆشیەکاندا. لـە هەموش گرینگتر ورەو ئـیـمانـە ،کە ئـاکامـەکەی سەرکەوتن و زاڵبون بەسەرتەنگانان دایە

(٤ ) شوعـەیب :دەگەڵ قـەومەکەی دەرگـیـرە، زەخـتـی زۆری لـەسەرە، بەهەمو جۆرێک  دەیخەنە تەنگانە . کۆڵ ناداو لە ڕێگای خۆی لانادا ودەڵێی :خوایە  ئەو گرێی پوچکەی نێوان من و هـۆزەکەم بکەوە ، بەهەق هەر ئەتۆی دەتوانی هەمو گڕێیەکان بکەیەوە . ئەگەر مرۆڤ توشی گێرەو قەڕقەشەهات، دەبێی هەرچی لە  توانای  دابوو بەکاری بێنێ وبەردەوام بێ ، ئەوەش کە لەتوانای بەدەربوو دەگەڵ  بەردەوامی پشت بەخوا ببەستێ و خۆی هەر بەو بسپێڕێی.

( ٥ ) ئیبڕاهیم : خوایە لەسەر نوێژوعیبادەتەکانت خۆمو مناڵەکانم سورو شێلگیر بکە . خوایە داواکەم قبوڵ بکە . ئیبڕاهیم لە خواداوا دەکا  خۆی و بنەماڵەکەی لە سەر بەڕێوەبردنی ڕاسپاردەکان  یارمەتی بدا. چونکە نوێژ گەورەترین عیبادەتەو  کڕنوش بۆ خوابردنە و ڕازونیازی ڕاستەوخۆیە  دەگەڵ خوا . نـوێـژ دێـوارێکی بەرزو مەحکەمە لە نێوان  موسولمانـو تاوانـدا کێـشراوە. خواش فەرمویە { نوێژ لە خراپەو فەساد دەتان گێڕێتەوە .}

( ٦ ) یوسف :خوایە تۆ سەرپەرستی دنیاوقیامەتی منی، بە موسوڵمانی بممرینەو بە کاروانی چاکانوساڵحانم بگەێێنە.کاتێک تۆخوات بەگەورەوسەرپەرسـتی خۆت  زانی ، بۆ دنیاو قیامەتت هەرداوا لەوی دەکەی بتباتە ڕێـزەی ساڵحانـو نیگەرانی دوا ڕۆژیشت نابی .

( ٧ ) موسا :خوایە سینە فراوانم بکە ،کاروبارم بۆ هاسان بکە. گرێوگۆڵی زمانم  بکەوە تا لە قسەکانم تێبگەن . موسا دەگەڵ فیرعەون دەرگیرەو پێویستی بەسینەی  فراوانو زمانی پاراوهەیە تا خەڵک لێێ تێبگەن ووەشوێنی کەون سەرئـەنـجامیش  خوا سەرکەوتوی دەکا .

( ٨ ) یـونس : خوایـە هـیـچ  پەروەرنـدەو یاریـدە دەرێک لـە تـۆ زیاتر نیە، پاک وبێگەردیش هەر بۆتۆیە ، منیش لە ڕێزەی زاڵمانم . یونس دەگەڵ دان پێدا هێنان بەوە کە خوا تاکی بێهاوتایە و خاوەن دەسەڵاتی بێسنورە و پاکو بێگەردە، ئـیقرار بـە بێدەسەڵاتی خۆی لـە بـەرانبەر ئـەودەکا ودەڵێی مـن لە ناهـەقـیکارانم و داوای لێبوردنت لێدەکەم .

( ٩ ) محەممەد : خوایـە لە دنیاو لە قیامەت چاکەمان دەگەڵ بکەو  لە جەزرەبەو ئـازاری دۆزەخ بـمان پارێـزە . داواکەی پەیامبەر گشتیەو بۆ هەموانە کە چاکەی خوایە و پاراستنە لە بەژانترین ئازار کە سوتان بـە ئـاگری دۆزەخـە . جـیـاوازی ئیسلام دەگەڵ دینەکانیتر ئـەوەیـە ئـیـسلام بـۆ سەرجـەم  مـرۆڤایـەتی نـاردراوە و ئەوانیتر بۆ یەک هۆزوقەبیلەیەک نادراون  . سروشتیە کەداوای خێرو بەرەکەت بۆ گست مرۆڤایەتی بکا.

پێویستە ئیمانداران ئەو ئایەتانە کە داوای پێغەمبەرەکانە لـە خـوا بزانن و فێریشی بن . ئەوانە دەتوانن لە بە هێز کردنی ورەو ئیماندا دەوریان هەبێی .بۆوێنە ئەگەر  کارێکی قورست بۆ هـاتـە پـێش یـان تـوشی مەتـرسیـەک هاتی ، خۆت هیچت بۆ نەدەکراو بڕوات وابو کە یـارمەتـیـدەرێـک هـەیە دەتوانێ ئەو کۆسپ و تەگەرەو ترسانە لە سەر ڕێگات لا بـبـا ،ڕوحی خۆڕاگریت بەهێز دەبێێ و بەردەوام دەبی تا ئەو فریادڕەسەت پێدەگا . ئەوانەی بڕوای ئایینیان نیە حیسابی ئەوان خوا دەیکا و لە ئەستۆی من و تۆ نیە ! ئەوەش کە بەڕاستی ئیمانی بەخوایە  لـە بـەردەوامی و خۆڕاگری زیاتر چاری نیە و دەبێێ دڵـنـیاش بـێـی ئـەوەی دێـتـە پـێش خوا لێی  ئاگادارە و ئەگەر بەدلیشت نەبێێ بە دڵنیایەوە بە قازانجـت تـەواو دەبێ. گومانیش لـەوەدانـیـە ئـەگەر لـە کارێـکدا سـەرنـاکەوێـن حوکمی خوایی نیە ، خەتاو هەڵەو کەمکاری خۆمانە.خۆمان ئەرکی خۆمان وەک پێویست بە جێی نەگەیاندوە،حەزو  ویستی دەرونی خۆمان وەپێش ڕاسپاردەکانی خوا خستوە.

دوایین قسە ئەوەیە قبوڵکردن وبەڕێوەبردنی هەرئەرکێک پێویستی   بەزا زانین وڕێنوێن و هاوکار هەیـە . پـەیـامـبەران ڕێنوێن بـون ئەوەی خوا پێیئەسپاردون گەیاندویانە. بەڵام ئێمە پێمان گەیوە ، مخابن زۆر بەکەمی وەک خۆی ئەنجاممان داوە.دڵنیابن تاوانی ئـەوانـەی بـڕوایان پێـهـێـناوەو وەک خۆی بـەڕێـوەی نـابەن، سەزایان  قورسترە لەوانەی بڕوایان پێنەهێناوە!!

براتان  مەلا ئیبڕاهیمی  مەجید پور  ١٣ بەفرانباری ٢٧٢٤ کوردی   ٢ / یانیواری ٢٠٢٤ زایینی

                 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی