بەناوی خوای دڵاوای دلۆڤان
خوشک و برای موسوڵمان ، رەمـەزان مـاوەیـەکی دیـاریـکراوە بۆ پـێـدا چـونـەوە بـە ساڵێک کار و تێکۆشانمانە. مانگی لێک جیا کردنەوەی ڕادەی ئەرکە بەجێ هێندراو و نەهێندراوەکانمانە.
بۆ تێگەیشتن لە فـەلسەفـەی بـەڕێـوە بـردنی ئـەرکە ئایینیە کانمانە . بـۆ بـەراوەردو هـەـڵسـەنگـانـدـنی قـازانـج و زەرەرو سەر ئـەنـجـام بـۆ ڕونـکردنـەوەی هـەڵـەو پـەڵـەو خـەتـاکـانـمـانـە . بـۆ چاو پێداخشانـدـنەوەیەک بە گرینگی بە جێهێنانی ئەرکـە گـشـتـی و کـۆمـەڵایـەتـیـە کانـمـانـە . بـۆ حـاڵـیـبـون لـە مـەبـەستـی چـێـژتـنی برسیەتیو تینویەتیە تا ئاوڕێک بدەینەوە لەوانەی کە هەمیشە برسینو تینویانە. دەبێ لەو مانگەدا دەگەڵ هەموی ئەوانە بەڵێن بدەین بە قەرەبو کردنەوەی هەمو ئەو خەتاو تاوان و کەتـرە خەمـیـەی کردومـانـە . ڕەمـەزان هـەر ئەوەندە نیە کە نە خۆین و نە خۆینەوە ، بەڵکو هەڵسنگادن و بەراوەرد کردنی ئەوانەی نەمان کردون و کردومانە .
رەمەزان خاوەنی دەسپێکی ناردنی قورئان و شەوی قەدرە.شەویك کە جبریل و فرشتە لە عاسمان دادەبەزنـە سەر زەوی بە بێی ئەوەی بیان بینین میوانی ماڵی گشت موسوڵمانان و لە نیزیکە وە تاعەت و عیباەتیان دەخەنە ژێر چاوەدێری و و لـە شـەو بێداری و زیکرو فکری خواییدا یارمەتیدەرمان دەبن . بۆ موسوڵمانی ڕۆژو گر نەدیتراون ،بەڵام دەبێێ گومان لـەوەدانـەبێی کە ئەوانە هەن و لەو شەوەشدا لە هەموو ماڵیکی موسوڵمان مـیـوانـن. مـەعـمـوری خوان و سەردانـمان دەکەن و لـەو تـاعەت و عـیـبادەتـەی ئـەو شـەوەدا هاوڕامانن . بۆیە شەوێکی تایبەتیە چونکە لە درێژایی ساڵ دا تەنیا ئەو شەوە ئاوایە. گومانم نـیە ئەوانـەی بێ بـڕوان هەر نیە یـان بڕوایان بەوە نیەو یـان ئـەوانەی کەم چـیـکـڵدانـەو بـێـورەو دەم دەمین . بـاـوەڕ کردن بەو هەمو خـێـرو بـێـرە لـەو تـاقـە شـەوەدا ، بـەو هەمـو دەسکەوتـە بەنرخانە ، بە بونی ئەو میوانە نەدیتراوانە کارێکی قـورسـەو قـبـوڵـکردنی ئـاسـان نــیـە ، بـەڵام مـوسوڵمانی خاوەن ئیمانی ڕاستە قینەو و نەترس وخۆ ڕاگرو بڕوا بەخۆ لە قوڵایی دڵـەوە دەیسەلـمـێـنێ و بـاوەڕی بـەوە هـێـنـاوە ، ئەوەی بۆ مرۆڤ زانینو سەلماندنی نەگونجاو یان زۆر گرانە ،بەلای خواو خوا پەرستە ڕاستەقینەکان زۆر ئاسایی و هاسانە .
دەبێێ ئەوەش بزانن ڕۆژو ئیسلام داینەهـێـنـاوە و هەر بۆ مـوسوڵـمانـان نیە بەڵکو هەمو پەیامبەرەکانی خوا ڕۆژویان لەسەر واجب کراوە ، بەڵام چەندیو چۆنیەتیەکەیان فەرقی هەیە.وەک لە پێشەوە کوتم ڕۆژو هەر ئـەوە نـیـە نـەخۆی و نـەخۆیەوە !کە بە ڕۆژوین یانی لە هـەمـو وتـەو نـیـازو کردەوەیـەکی نـەشیاووڕێگە پێندراوو بێرزاو دوری بکەین و خۆیان لێی ببپارێزین . زۆر باش بزانن نەفسی مرۆڤ چاو چنۆک و سەر کێشە . زۆر شتت لێ داوا دەکا ئێ تۆ نیە ، ئـەگەر تـەسلیمی بێ زۆر کارت پێدەکا ، قـەدەغـەیـە بیانکەی! زۆر شت هەیە پێویستە بیانزانی، ناهێڵێ فێریان بی! مەبەست لە گرتنی ڕۆژوو بە جێهینانی ئەرکە ئایینیەکان لەو مانگەدا لغاو کردنی ئەسپی سەرکێشی نەفسە بۆ ئەوەی هەڵت نەگرێو بەرەو هەڵدێرت نەبا . دەبێی فێری ئەوەبین کە خۆ لەو شتانە بپارێزین کە زیانیان بۆ خۆمان و کۆمەڵگاش هـەیە . ڕۆژوی تەواوو قبوڵکراو ئەوەیە هەموو ئەندامی لەشت دروست و خوا پەسندانە دەکار بهێندرێن .بۆ وێنە زمان بۆ ڕێنوێنی کردنو کوتنی قسەی هەق و بە نرخە ، نـەک بـۆ جـنـێـوو قسەی پـڕو پـوچ و بێمانا و شتی لەو بابەتانە . خوا دوای ئەوەی ڕۆژوی لەسەر واجب کردین پێمان دەڵێی : بۆیە لەسەرم واجب کردون تا خـۆتان لە هەمو کردەوەیەکی نەشیاو بپاریزن و کارێک نەکەن بکەونە بەر غەزبی خوا! ڕۆژو دەبێی پەرژین بێی لە نێوانی چاکە و خراپە . دەبێ کردەوەیـەک بێی فەرمانی کەشتی خوا پەرستی بەدەستەوە بگرێی بەرەو بـەستێـنی ئـازادی و ڕزگاری بـەرێی .
کـورتـەی دەسکەوتەکانی ڕۆژو ئەوانەن ( ١ ) بەدست هێنانی ڕەزاو ڕوحمی خوا. (٢ ) چاوەدێری کردنی هەژارو نەداران بە بەردەوامی . ( ٣ ) ڕێـز گرتـن لـە موساوات و بەرانبەری ،چونکە ڕۆژو بـۆ چنـێـکی تایبەت نیـەو بـۆ هـەمـو مـرۆیەکی مـوسوڵمـانە . ( ٤ ) تەرکی عادەتی نەشیاوو زیان هێنەرە بۆ هەرچی موسوڵمانە چ دەوڵەمەندو چ هەژار .( ٥ ) بـە هـیـز کردنـی ئـیـرادە و ڕاوەسـتـان لە بەرانبەر برسیەتی و تێنویەتی . بە کورتی : ڕەمەزان مەحەکی خوایە هەمو ژەنگ و چڵکێک پاک دەکاتەوە . هـیزو تـواناو خۆڕاگری نوێی دەکاتەوە. بێگومان خواش پاداشتی گشت کردەوەیەکی باش دەداتەوە . بۆ گەورەیی و پڕ پیت و بەرەکەتی مانگی ڕەمەزان بـەسـە کە نـاردنی قانونی ئیسلام کە قورئانە لەو دا دەستی پیکراوە. شەوی قەدر لە دەیەی ئاخری ئەو دا دیاری کراوە ، مـزگێنی لـێـبـوردەیی خوا بە هەمو ڕۆژوگرانی ڕاستە قینە دراوە. ڕەمەزان مانگێکە کە قورئان و حەدیس ئیجماعی زانایانی ئیسلام دانیان پێدا هێناوە .
بەو هیوایە ڕەمەزان ببێتە چرای ڕوناکی دەری دڵی تەنگ و تاریکمان ، مەزگێنیدەری قبوڵی دان پێدا هێنان و پەشیمانیمان. ببێتە پێشەنگی کاروانی بەرەو هەق ڕۆیشتنمان. ببێتە قفڵی دەرگای داخراوی خراپەو تاوان و هـانـدەرمـان بـێـی بۆ خزمـەتی خـواو گـەل و نیشتمان. لەو مانگە پیرۆزەدا خوشک و برا موسوڵمانەکانم ،خاڵی یەکەمی داواکەتـان لـە خـوا لە نـاوبردنی داگـیـر کـەرانو زاڵـم زۆرداران بێی . باوەڕی خۆم وایە : هەر کەس زیدو زمان و گەلەکەی ئازاد نەبێی ئیمانەکەی کامـڵ نـیـە !! ئـێـستا کـە گەیشتوینە دەیەی ئاخری ئەو مانگە پیرۆزە با دڵەکانمان مشتوماڵ بدەین و ژەنگی ڕق و قین بوغزیان لێی پاک کەینەوە ، با واز لە غەیبەت و بوختان و جنێوو بریندار کردنی ویژدانی ییەکتری بێنین و زمانمان بکەینە قەڵەمی هەق نوسو ڕاستی بێژ ، با لە هەڵەو پەڵەکانی یەکتر خۆش بین و بەڕاستی برای دڵسۆز بین . با یەکترمان خۆش بوێو خۆمان لە خەڵکانیتر بـە کەمـتـر نـەزانین . با سورتر بین لەسەر مافە ڕەواکانمان و باوەڕیش بەدوژمنان نەکەین ، با ئەزمون لەو هەمو ڕابردوە تاڵە وەرگرین چـیـتـر ڕوو لـە بێگانە و پشت لەخۆمان نەکەین . دڵنیام ئەگەر یەکڕێزو یەک وتار و یەک کردار بێین جێژنی ئازادی دەگەڵ جێژنی ڕەمەزان تێکەڵ دەکەین یان کەمێک دواتر بەڕێوەی دەبەین . بەو هیوایە .
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور
٢٢ خاکە لێوەی ٢٧٢٣ کوردی
١١/ ٤ / ٢٠٢٣ زایینی