Hoppa till innehåll
Hem » حـــیـــزب و حــیــزبـایــەتــی ، مەلا برایم مەجید پوور

حـــیـــزب و حــیــزبـایــەتــی ، مەلا برایم مەجید پوور

کۆمەڵێک مرۆی خوێندەوارو لـێـزان کە هـەستی نـەتـەوایـەتیان لە مێشک دایە و دەیانەوێ گەلەکەیان لەژێر چەپۆکەیی ڕزگار بکەن، واتـە ئامانجیان وەدێهێنانی مافی چارەی خۆنوسین و خۆناسینەوەیە،

لە دەوری یەک کۆدەبنەوە و ڕاوێژ دەکەن بۆئەوەی پڕۆسە و بەرنامەیەک بۆ ئەو مەبەستە دابڕێژن وبۆگەیشتن بەو ئامانجە ڕێگایەک بدۆزنەوە. بەرنامەیەک دادەڕێژن کە پێێ دەکوتری (پەیڕەو و پـڕۆگرام) واتـە هەمـویـان لە پڕۆسەی کارو تێکۆشانیاندا ئەو بەرنـامەیـە دەکار دەکەن. ئـەو دەستەیە کارەکان دابەش دەکەن و هەریەکەیان ئەرکێکی پێدەسپێردرێ. گرینگترینیان بـردنـی ئـەو پـێـڕەوو بـەرنـامـەیـە بـۆ ناو کۆمەڵانی گەڵ بە تایبەت خـوێـنـدەواران . لـە بـەرئـەوەی مـن حیزبـیم هەرباسی حیزبی دێمۆکڕات دەکەم. بۆچی بوومە حیزبی؟ راستی ئەوەیە مـن کوڕە کوردێـکم هـەر کە فامـم کردۆتەوە لە باب و باپیرو زۆریك لە پیاوە گەورەکانمان شتی سیاسیم گوێ لێ بووە. لە بـەر ئەوەی تاقانەش بوم لە ماڵی خۆمـان و لـە تـایەفـەی ئـێمەشدا هەر من خوێندەواریم هەبوو باپیرم زیاتر لە هەموان شتی قەد یـمـی بـۆ دەگێـڕامـەوە، بە تایبەت کۆماری کوردستان پێشەواوسێدارە و شتی لەو بابەتەی بۆ باس دەکردم، کە بەداخەوە چونکە نۆ لاو بووم مێشکم وەک کامپیۆتێڕی ئێستا وابووهەموشتێکی زەبت دەکرد، پێموابوو پێویست بە نوسین ناکا. داوای ئەوەش نەزانی و ژیانی جۆراو جۆرمەودای نەدام بـیـان نـوسمـەوە و سەرئـەنـجـام گەیـشتـمـە قوناعێک جـاروبارناوی خۆشم لە بیر دەچۆوە. کە گەورەش بووم بوومە فەقێ. لە حوجرەی فەقێیانیش مەسەلەی کوردایەتی و شێعری کوردی باو بوو. با درێژی نەکەمەوە لە ساڵی ١٣٣٩و ١٣٤٠ دا دەگەڵ دوهاوڕێێ گیانی بەگیانی مەلاعوسمانی عەبدوڵابەگی و مەلا هادی پەناغی لەلای مامۆستا مەلا سەعیدی کامەمی، شەڕەفی ئەندامەتی حیزبیمان پێبڕا. لەو کاتەوە بە نـەهـێـنـی و لە هـەلومەرجی جیاوازدا وەک ئـەندامی حیزبی چیم پێی ئەسپێردرابێ کردومە. حیزب بـۆمـن هـاودەمی هەمـوو سەردەمەکانی ژیانم بووە. حیزب بۆ مـن بەهەق پێرۆزە و سەررای ئەوەی باوەڕی دینیم هەیە، بـەڵام دەگەڵ دیـن تـێـکەڵم نەکردوەو بگرە بە قازانجی حیزب کەڵکم لە دێنەکەشم وەرگرتوە. تەنانەت ئەرکی خەبات بۆ ڕزگاری نیشتمان و نەتەوەکەم بە ئەرکی ئایینی زانـیوە و دەزانـم بـۆچی دێمۆکڕاتم هەڵبژاردوە ؟! پرسیارێکی ورد و بـەجێیە، لـە پـێشـدا پـێـشەوا قـازیــم وەک ڕێبەری ئایینی و سیاسی قبوڵکردوە وبەو ڕێگایەدا ڕۆیشتوم ئەو پێیدا ڕۆیشتوە. حیزبەکەش بەڕای من تەنیا حێزبێکە کە ئامانجی ئەسڵی وەدەست هـێـنـانی مافی نەتەوایەتی وەک ئامانجی بنەڕەتی بووە و هەیە. لـەو حـیـزبـەدا ڕاسـت و چەپ، مارکسیست و ئیسلامی تەنانەت مەسیحی و یەهودیشی تێدا هەیە. یان باشتر بڵێم: حیزبی گەلی کوردستانە بە هەموو ئایین و ئیدەکانەوە. هەربۆیەشە دوژمنەکانەکانی لە هیچ جینایەتیك دەرهـەق بـەو حـیـزبە خـۆیان نـەپاراستوە و ناپارێزن. دێمۆکڕات بۆنەکەشی ڕیزدانانە بۆ دەنگی زۆرینەی گەل. ئـەو تـایـبـەتمەندیانە و زۆریتریش کردویانە بە گەورەترین حیزبی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بە پێی پێڕەو و پڕۆگرامی حیزبی، ئەندام وەردەگرێ، ئەوانەی دەیانەوێ کار بکەن وەک پێشمەرگە و کادر فێریان دەکا و باریان دێنێ. ئەندامی حیزبی دەکرێ ئیدەی جیازای هەبێ، بەڵام حیزبی قبوڵ کردوە بۆی نیە لە بەرنامەی حیزب لابدا. یەکێک لە پڕەنسیپە بەرزەکانی ئەو حیزبە ئەوەیە ڕێز لە بیروڕای دژ بەخۆشی بگرێ، چونکە بڕوای کامڵی بە ئازادی ڕادە بڕین هەیە. بەڵام ئەندامی حیزبێش دەبێ بزانێ ئازادیش سنوری هەیە. ئەگەر بمەوێ حیزب بناسینم. پێم وایە حیزب بۆ گەلی کورد بە تایبەتی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ناسراوە و پیویستی بـە مـن نـیە. ئـەوەی دەبێ قامکی بـۆ ڕادێـرم و بـە لامـەوە گرینگە مـەسـەلـەی ژن و مـاف و ئەرکەکانیەتی لە کۆمەڵگادا، کە حیزبی دێمۆکڕات تاقانـە حیزبـە کە لـە تـاقـانـە کۆماری کوردستاندا یەکیەتی ژنانی دامەزراندوە، کە تا ئێستاش بەردەوامە بەڵام مخابن تا ئێستاش ژن نەیتوانیوە مافی ڕەوای وەدەست بێنێ. هەرچەند لەو بوارەدا هەنگاوی زۆرو بەنرخیان هەڵێناوە بەڵام ئامانجیان نەپێکاوە. ئەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوە کە لە کوردستان دا ڕواڵەتی پیاو سالاری و ئەوجۆرە بـیـرکردنەوانە لـێـرە و لەوێ وەک بیرو فکر هەرماوە. کۆمەڵگای کوردەواری بە نێر و مێیەوە زۆربەی بە شێوەی زانستی فێرنەکراوە و ڕانەهێندراوە. مەلایەتی وشێخایەتی و عەشیرەتی وەک پێویست و وەک خۆیان و ئەرکەکەیان زانستیانە نە نـاسێـنـدراون، شێـوەی گۆڕان و کار کردن و هەڵسوکەتیان بە شیوەی دروست فیری تاکەکانی کۆمەڵگا نەکراوە. لە وانەش گرینگیتر ئەوەیە کە کوردستان تـا ئێستاش لـە دنیای ئـازاد دا جێی نەکراوەتەوە و کورد هـەناسەیەکی ئـازادی هەلنەکێشاوە، ئەگەر گلەییشی لێ بکرێ، چونکە بە بێ بوونی ئازادی هـیـچ یـەک لـە گەلانی دنـیا مافی تەواوی خۆیان وەدەست نەهێناوە ” گەڵێکی کە نە بە دەرس و نە بە کردەوە ئازادی نەدیوە و نەخوێندوە. سەرەڕای ئەوانەش لە و مەڵبەندەی کە زۆرتر بە کەنداوی عەڕەبی یان فارسی دەناسێندرێ، ئازادی بوونی نیە و ئەو نەبوەش قەدەغە کراوە. بەکورتی هەر دەسەڵاتێک ئەگەر بڕوای بە شتێک نەبوو، تەنانەت دژیشی بوو، کە کۆماری ئیسلامی راست لەوانە، چۆن ڕێگە دەدا گەڵی کورد کە بە دوژمنیشی دەزانێ لە ژیانێکی سەربەست و ئازادانە دا هەناسە هەڵکێشێ.
وەک پێشتریش کوتومـانـە حـیـزبی دێـمـۆکڕات لـە بـەشێک لـە کوردستـانـە، کە دەسەڵاتەکانی ئێران بە کۆن و نوێیانەوە ، بـە دوژمـنی خۆیانیان زانیوە و دەزانن، هەرچی لە دەستیان هاتووە، بۆ لەناو بـردن، یـان لاواز کردنی دریـغیان نەکردوە و نایکەن. کوردستان بە بەشێک لە ئێران دەزانن. من تەواو، دژی ئەوەم وباوەری پتەوم ئەوەیە کە رۆژ هەڵاتی کوردستان بەشێکە لە کوردستان، لەلایەن ئێرانەوە دەستی بەسەرداگیراوە. بە تێگەیشتنی من حیزبیش هەروا دەزانێ بەلام بە پیوەری سیاسی قۆناغی بۆداناوە. خودمـوخـتـاری، فـدرالی و سەربـەخـۆیی.لە هەر هەلومەرجێکدا دروشمی گونجاوی دیاریکردوە.لە پێش هەموو شتێکدا پتەو کردنی بناغەی شۆڕشەکەمانە، کە بتوانرێ داهـاتـوی لـە سەر دابندرێ، ئەوەی دەبێ ئیمانت پێ بێ ئەوەیە: کە بناغەکە زۆر لێزانانە و مەحکەم داڕژاوە.ڕیبازەکەمان ڕوناکە، گەلێش بە دروستی ڕێبەریکراوە.حیزبەکەمان ڕاسپاردەی پـێشەوامانی بەجوانی ئەوەندەی گونجابێی ئەنجام داوە .
حیزبەکەمان دوژمن و دژبەری زۆرن و گەلـێک پـیلانی شومی دوژمن و بەناو دۆستیشی بۆ داڕێژاوە، بەڵام تەحەمولی کردوەو خەساری زۆر قورسی لێکەتووە وکۆڵی نەداوە.بـەشبەحاڵی خـۆم ئەوانـەم بـەلاوە ئاساییە. ئەوەی جێی نیگەرانیە ، ئەوە کە حیزب ئیمانی پتەوی بە ئازادی هــەیـە هـێـنـدێـک لـە ئەنـدامەکانی خۆی کەڵکی خراپیان وەرگراوەوبیروبۆچوننی تاکی لە قالبی حیزبدا نیشان دراوە. هەر ئەندامێکی حێزبی ڕەخنەو پێشنیارمافی خۆیەتی، بەڵام لەژێر ناوی ئازادی لادان لە ڕێبازو سیاسەتی حیزب ئیزن نەدراوە.دەبێی بزانین حێزب هەم دوژمنی زۆرە هەم ڕکەبەر، بەربەرەکانی ناوخۆیی ودەرەکییشی هەیە. پێش هەمو شتێک دەبێێ ئەندام وکادری حیزبی دەرکی ئەوکەشو هەوایە بکەن کە بۆحیزب خوڵقاوە. زۆر شتمان پێناخۆشەو لەسەرشانو دڵو دەرونمان قورسە ، هاتۆتە پێش و حیزب خۆی نەیهێناوە. چارەسەریشی بـە قـسـە ناکرێی ، کردەوەی دەوێێ ، کردەوەش مەوداو هەلو مەرجی لەبارو گونجاوی دەوێی. خۆت لەئاگر باوێی ئازایەتی نیە ،ئاگرەکە خامۆش کەی و خۆت نە سوتێی هـونەرە. هەرئەندامێک بۆی هەیە لە ڕێبەرڕا تا خوارێێ ڕەخـنـە بـگرێێ بـۆ ڕای گشـتـیش بـڵاوی کـاتـەوە، بـەڵام نـابـێی عەیبی حیزبەکەی لە قاو بـدا . رەخنە و لە قاودان جیاوازن ڕەخنەی ئوسولی ڕێنوێنیە، بەڵام لەقاو دان شکاندن و عەیبدار کردنە.
شتێکیتر کەببەڕای مـن خراپـەو زیـانیشی بـۆ کەسایـەتی حیزبـیش هەیـە، ئەویش عـەیب کوتن، یان عەیبدار کردنی رێبەرانە. بێگومان ڕێبەرانی ئێمە نە فـرشتەن ونەزانای موتلەقن.بەگشتی مرؤڤ بێ عەینیە ونەبوەو نابێی. بەتایبەتی لە حیزبی ئێمەدا کە سێی ڕێبەرمان دوژمنی جینایەتکار لە ناوی بردون ، کە نـەک حیـزب خۆی بگرە لە کوردستانیش نمـونەی ئەوانمان نیە. دەگەڵ ڕێزم بۆ ئەوانەی ئێستا لە هەر لایەکەوە لێیان بڕوانی وەک ئەوان نەهاتونەوەو نایەیەنەوە، بۆیە دەبێی بە چاوی خۆیان چاوێنان لێبکەین . ئەوەش بـەو مـانایە نـیە کە ئەوانە لیهاتونین ، بە دڵنیایەوە لە خەڵکیتر کەمتر نین، ئەگەر زیاتر نـە بـن ، بـەڵام قـازی و قـاسـملوو شەرەفکەندیش نین.جیا لەوەش ئیمە کونفەرانسوکۆنگرەمان هەیە لە واندا خۆمان ڕێبەرایەتی هەڵدەبژێرین ، کاتی بزانێین ئەوانە شیاونین ، تاوانی خـۆمانـە کەسی نەشیاو هەڵدەبژێرین. ئەوەی توانای ڕێبەری نەبو لە کۆنگرەی داهاتودا دەتوانین هەڵی نەبژێرینەوە.
ناچمە ناوباسی تەئۆریو مشت و مڕی سیاسی، دەڵێم : دیاریکردنی کەسی نەشیاو یانی خۆشمان شیاو نین،یان شیاوو نەشیاو لێک ناکەینەوە.!لە ڕێبەران تادەگاتەوە خۆمان دەبێی وەک خۆیان وخۆمان ببینین ، نەک چونکە سکرتێرە دەبێی دوکتور قاسملوش بێی.
هاوڕێیان هەرچی دەینوسم یـان دەیڵێم : لە ڕوی دڵسۆزیە، دورنیە نەزانیش بێێ . بەڵام باوەڕم وایە ئەندامی حیزبی شتی باشوخراپی حیزبەکەی بەهاوڕێیانی بڵێی، تا باشەکان ڕەچاو بکێن وخراپەکان وەلا بخرێن. نەکوتنی بەرپرسایەتی حیـزبی و ویژدانیشی هەیە . مەرجیش نیە هەرچی پێاو بیڵێی هەر ئەو ڕاستبێ. پێویستە لەسەر بونە ئەمدام و ئەرکو شێوە کارو بەکورتی نەزم و دیسیپلین زیاتر بکوترێێ، تەشکیلاتە هەرچی چاکترو زۆرتر پتەو تر بکرێی . چونکە تەشکیلات بڕ بڕە پشتی هەر حیزبێکی سیاسیە، بەتایبەت حیزبی دێمۆکڕات، چەنکە حیزبی هەمو چین و توێژو ئایینێکی کوردیەو دەگەڵ سەرجەم گەلی کوردستان تێکەڵاوە. بەڵێنی خزمەت بەگەلیشی داوە.

براتان مەلا برایمی مەجید پور ١٩ خەرمانانی ٢٧٢٥ کوردی
١١ / ئۆکتۆبری ٢٠٢٥زایینی