Hoppa till innehåll

ڕۆژوو  ، مەلا برایم مەجید پوور

ئەو وشەیە کوتنی زۆر سوک و هاسانە لە سەر زار و زمانان، هەموو کەس دەتوانێ  بیڵێ، زۆر خۆش و لەبەر دڵانە.

بـەڵام مـانا و ناوەرۆکی هێندە زورن  بەکردەوە کردنیان کاریکی زۆر قورس و گرانە، بەهێزترین ئامراز کە دەتوانێ بەرەنگاریان  بێتەوە،  هیزی بڕواو ئیمانە. بـۆ ئـەوەی بـزانـیـن ئـەو و شە بەوەزن سوکەی بە ناورۆک ومانا قورسە، چیە و چ ڕەمـزێکی تـێـدایە ، ئەو هاسانە بۆ واگرانە.! لە ڕاستیدا ڕۆژوی ئەومانگە پیرۆزە تاقیکردنەوەیەکی وردو قوڵی ئیماندارانە .

بۆباسی گرینگی و پێرۆزی ئەو بابەتە بە ئایەتی قورئانی دەست پیدەکەین تا بزانین  چەنەدە گەورەیـە و بـەڵگەکەی دەقـی قــورئـانـە ، خـوا چـی فـەرمـوە و ئـیماندار چ ئەرکێکی لەسەر شانە. خوا لە سورەی بەقەڕە ئایەتەکانی ١٨٣ و ١٨٤ فەرمویە: { ئەی ئەوانەی بڕواتان بەخوا هێناوە، ڕۆژوتان وەک ئەرک لـە سەر واجـبکراوە،  هەروەک لەسەر ئەوانی پێش ئێوەش واجب کرابوو. بەو هیوایە خۆپاریز بن. چەند ڕۆژێکی دیاریکراون. ئەگەر کەسانێک لە ئێوە نەخۆش بن، یان لە سەفەردا بوون  باکاتێکیتر بیانگرنەوە. ئەوانەی کەتوانای ماڵیان هەیە فیدیەش بـدەن کە خواردنی فەقیر و هەژارانە، ئەوەی بکەن بە قازانجتانە، خۆ ئەگەر بە ڕۆژوش بن باشترە.}   بەو دەقە قورئانیە ڕۆژوی مـانگی  ڕەمـەزانی لـە سەر ئـیمانداران واجب کراوە. دیارە بۆ ئەوەی موسوڵمان وابیر نەکەنەوە،  پێیان وابێ ئەوە بارگرانیە خوایە لـە سەر مـوسوڵمانانە، بـەڵکو ڕۆژ و ئـۆمەتی هـەموـو پـێـغەمبەرەکان لەسەریان بووە و گرتویانە  تەنیا جیاوازیەکە لە چەند و چۆنیەکەی دایە.

رۆژو گەلێک مەزنە، با بزانین ڕوحی  ڕۆژو لە ئیسلامدا چیە، خوا لەئایەتەکەدا  فەرمویە (لعلکم تتقون) تەقوا یانی خۆ پاراستن واتە پاراستنی ڕۆح وجەستە لە هەر کردوەیەک  کە دەبێتە هۆی غـەزەبی خـوا. ئـەوەش چۆن دەکـرێی، بە بەڕیوە بردنی فەرمانەکانی خوا، دوری لەو شتانەی کە قەدەغە کراون ، لە خۆ شلکردن بۆ هەواو هەوەس .خۆ خاوێـن کردنـەوە لـەهـەر خـەسلەتـێـکی  قیزەون . چونکە پەیامبەر فەرمویە  ڕؤژو وەک زرێی وایـە  نـاهـێـڵی هـیـچ تـیغـێک  بـریـندارت بکا. مانگێکە لە کردەوەی مرۆی موسوڵمان دەپرسرێتەوە، بە پێی هەڵوسوکەوت  وکردەوە، لەو مانەگەدا سەزا دەدرێی یان پـاداشت دەدرێـتـەوە. بـەکورتی مـرۆی ڕۆژوەوان دەبێ لە گشت خراپەیەک دور کەوێتەوە تا لە خوا نیزیک بێتەوە.

ڕۆژو کردەوەیەکە لە خوا زیاتر کەس نـاتـوانێ چـاوەدێـری بەسەردا بکا. ئەگەر ڕۆژودارلە رای خوادالە خراپە گەڕاوەوڕۆیکردە چاکە بێگومان باشترین پاداشی  لە خواوە پیدراوە. ئەگەر مرۆی ئیماندار باوەڕی بەوە هەبو کەخوا حازرو نازرە  وئیـمانیشی پێی هەبوو بێگومان بەباشترین شیوە ئەنجامی دەدا چونکەچاوەڕوانی  پاداشی گەورەی خوایی دەکا. مـوسـوڵـمان دەبێی بڕوای کامڵی بەوەهەبێ کە خوا تاکی بێهاوتایە ، توانا ودەسەڵاتی بەکەس مەزندە نەکراوەو ناشکرێی.هیچ چاکەو  خراپـەیـەکی لـێـنـاشـاردرێـتـەوە. ئـەگەر بـڕوات وابـو خوا چاوی لێتە چ دەکەی،  بێگومان ڕێگە بـەخـۆت  نـادەی نـافـەرمـانی بکەی. ئەگەر کردت حەتمەن دەبێی   جەوری  سەر پیچیەکەشت  بکێشی .

دەبێ ئەوە بـزانـن تـەنـیـا نـەخواردن و نـەخواردنەوە ، بێی سرنجدان بە مەبەستو ناوەرۆکەکەی ، ڕۆژوی کامـل نیە . پێغەمبەر فەرمویە : ئەگەر کەسی ڕۆژودار خۆی لە کردەوەو وشەی نەشیاو نەپارێزێ بابەڕۆژونەبێ چونکە خـوا ئـیحتیاجی بەتەرکی نان و ئاو نیە.  ڕۆژو گەلێک حوکم وقازانجی بۆژیانی تاکو کۆمەڵگاش  هەیە ،ڕۆژوگرلە ئازاری برسی بون تێدەگا، دەرکی حاڵی هەژارو نەداران دەکا، روحم وبەزەیی دە بزوێیو دەسگیرۆیی پێداویستان دەکا.

وشەی بەرانبەری ژن و پیاو بەتەواوی دەردەکەوێی ،واتە ڕۆژو بۆ هەردوک لا هەر یەک مانگە وئەرک و واجبەکانیشی بۆهەردوکیان وەک یەکەو  جیاوازیەک نیە.لە گرتنی ئەو مانگە وەک ڕۆژو گر تەرکی هێندێک عادەتت پێدەکا . بۆ وێنە ڕۆژانی غەیرە ڕەمەزان جلەوێ نەوس بەرەڵایە و مرۆڤ چی بیهەوێی دەیخواو دەیکا . ڕۆژو ئیرادەی مرؤڤ  بە هێز دەکا ، بە خۆراگرێی لە بەرانبەر خواردن و خواردنەوەدا ، فیری خۆڕاگری لە بەرانبەر گیروگرفتو نارەحەتیو برسیایەتیت دەکا.  مرۆڤ ئەگەر ئیرادەی بە هێزبو بەسەر نەفسی خۆیدا زاڵ دەبێی، جــڵەوی نەوسی بەدەست خۆی دەبێی .نابیتە دیلی دەستی تاماع و هەوەسو ئـارەزو. ئــەوە شتێکی زۆر کەمە لە تایبەتمەندیەکانی ڕەمەزان . گومان لەوە دانیە رەمەزانی بە ماناو ناوەرۆکی ئەسڵی خۆی، زۆر دەردی دەرونی ڕۆژوگر وکۆمەڵگا  دەرمان دەکا . جیا لەوانەش لە باری لەشساغیەوە یارمەتی بەنرخی مرۆڤ دەدا .

بە داخەوە ئێمەی موسوڵمان زۆربەمان بەڕۆژویـن بـەڵام لـە فـەل سەفەکەی یـان تێنەگەیشتوین یان پشت گوێی دەخەین . بۆ نمونە دەڵێێن مـانگی خـیـرو خۆشی و بەرەکەت وئیحسانە ، بەلام هەرکە ڕەمەزان هات دەوڵەت دەبێی حاڵەتی نائاسایی رابگەێێنێ تا گران فرۆشی نەکرێی !! زۆر شت دەکرێن بە بیـانوی ڕەمـەزان کە دەبوو نەکرێن.لەسەریەک ئەگەر مـامـۆستـایـانی ئـایینی ئەوەندەی باسێ گەورەیی  ڕەمەزان دەکەن ئەوەندەش قسە لە تاوانی ڕەچاونەکردنی بڕیارو فـەرمـانــەکـانی بکەن،خەڵک لە مەبەستی ڕۆژوی ئەومانگە حاڵی بکەن،واتە برایان خوا نەفرین  لەدرۆزن کردوە، دەبا نەک هـەر لـە رەمەزان بـەڵـکو بـۆهـەمـیشە نەفری لەدرۆ پەرە پێبدەن .               

هیوادارم بتوانم لەو مانگەدا هێندێک لە تایبەتمەندیەکانی ڕۆژوتان بۆ باس بکەم، تائیمانداران بزانن ئەرکیان چیە وبیی ئیمانەکانیش بزانن مـوسوڵـمان بـۆچی بـە ڕۆژو دەبن .  من هەمیشە ڕوی قسەم لە خۆمانە، چونکە بـاوەڕم وایـە هـەتا لە کوتنی  عەیبی خۆمان بترسین ، ناوێرین عەیبی کەسانیتر بڵێین .

 براتان مەلا برایمی مە جید پور ٢٠ ڕەشەمەی ٢٧٢٥ کوردی

  ١٠  / ٣ / ٢٠٢٥ زایینی