سپی ڕەشی داپـۆشیـوە، ڕەنـگی وڵاتی گۆڕیـوە ، وڵات بـە یـەک ڕەنـگ دەنوێنیێ . بەفرو باو بۆرانی کوردستان، دوژمنان بە چۆک دادێنن . ڕێبەندان مانگی کوردانە ، لـەودا کۆمـاری کوردستـان ڕاگەێـێـنـدراوە،
ئاڵای کوردان هەڵکراوە ، لە هەرلا شایی و لۆغانە ، ئاخر برا جێژنەمانە ، لەو ڕۆدا گەل سەربەخۆیە ، دەگەڵ یەکتری بـران و لە بەرانبەر دوژمـنـدا شـورەی پــۆڵان. ڕێبەندان بەگەل و پێشمەرگەی کوردستان پشت ئەستورە هەر چەند مەنزڵگەمان دورە ،. لەو بەفرو کڕێوەدا ئاگری ئازادی هەڵکراوە .کڕیوەو گەردەلول هەرچی خۆیان هەڵسوڕێنن هیرشمان بۆ سەربێنن ، پاشگەزمان ناکەنەوەو نامان بەزێنن و نامان گێڕنەوە دواوە. خڕو دۆڵانمان بئا خنن ، زەوی بکەنە سەهۆڵ بەندان، گەل ڕێگە پاک دەکاتەوە بەرپـەرچی دوژمـن دەداتەوە. ئاگری شۆڕشی گەل بەستەڵەک دەتوێنێتەوە . ڕەش بە سپی داپـۆشراوە ، مزگێنی بەهاری دەگەڵ خۆی هێناوە. لە نێو ئەو گەردەلولو تەپ و تومانەدا کورد کۆماری ڕاگەیاندوە. لە نێو بەفری سپیدا گوڵی ئازادی پشکوتوە . کورد سەرمەستی ئازادیە ، باکی لەسەرماو سۆڵ نیە. بەرەو ئاوات ڕێگە دەبڕێی، لە هیچ مەترسیەک سڵ ناکا، هەتا بەئاواتی دەگا . لەڕێی وەدیهێنانی ئـامـانـج و ئـاوات سەر دانانی لا ئاسانە. مەرگ لە ڕێی ئازادیدا بەسەربەرزی دەزانێێ ، تا هەناسەی دەبەردابێێ و تا کوردستان ڕزگار دەبێی ئامادەیەو چەک لە شانە ، چونکە ڕۆڵەی نیشتمانە . تەنیا مەرگە دەیوەستێنێ ،بەڵام ئامانجی نامرێنێ . ڕێبەندان ڕۆگەی کوردانە ئاڵای ئازادی تێدا هەڵکراوە . سرودی ئەی ڕەقیبی تێدا کوتراوە ، کۆماری تیدا ڕاگەێێندراوە ، پێشيوای ڕێبەری لەسەر دووی ڕێبەندان لە دار دراوە. کوردایەتی لە ناخی هەر کوردێکی خاوەن شەڕەف، چرۆو گوڵی دەرکردوە. خۆڕاگرو بەردەوامە تەلەسمی دوژمن دە شکێنێ .سەرئەنجام ڕەشەمە بەدوای خۆیدا دادێی و سەهـۆڵـبەنـدان و ڕنـۆ بەفران دەتوێنەوە. ئەوجار نیشتمانەکەمان بە گیاو گۆڵوگوڵزار دەڕازنێتەوە . داران چرۆو لک و پۆپ دەردەکەن ، بەرو بـۆ دەدەنـە دەرو کوردسـتـان دەبـێـتـە بـەهـەشـتـێـک ئەوەی خوا تـاریفی دەکا و دەفەرموێی : هەرچی نەفس داوای دەکا وحەزی لێدەکا تێیدایە . بەڵی کوردستان بۆ ئێمە وەک بەهەشتی سەرزەوی وایە . خـوڕەو هـاژەی خڕو دۆڵو کانیاوان دەبنە سازو ئـاوازو بـەستەو گۆرانیو داوەتی رەشبەڵەکی نیشتمان دەگێڕن . بەڵێی لە کوردستان دوو بەهارە لە ڕێبەنداندا لەنێو بەفرو سەهۆڵ چرۆی دەرکردوەو لە بەهاڕی سەر سەوزو سروشتیشدا نێشانی داوە گوڵ پشکوتوە.
سەرماو وەرزەکانی ساڵ دێن و دەڕۆن ، کاتو زەمان تێدەپەڕن .ئەو ئاڵوگۆڕانە سروشتین جێگای نیگەرانی نین.ئەوەی پێمان دەمێنێ لە بەرچاوان دیارولەدڵماندا سەبت کراوە ولە نێو ئەوگۆران سەرماو گەرماو سەختیانە دا ڕاگیراوە ئەوەیە : گەلەکەمان لەسەر وەرگرتنەوەی مافە داگیر کراوەکانی سورە و دەیان هەزار شەهیدی بۆ داوەو بەخوێنی گەشی ئەوان ئەو کوردستانە وا رەنگاوە .
مخابن کورد لە زێدی خۆیدا گەمارۆ دراوە ، ڕو لەهەر لایەک دەکا دوژمنی لێی مۆڵدراوە . لەسەر خەبات بۆ ئەستاندنەوەی مافی داگیر کراو بەردەوامەو ڕانەوەستاوە. هەر چەند دوژمنان هێندێک بە ناوی دین ، کە بۆخۆیان نیانە ! کەچی بە کافریان لە قەڵە مداوە. هێندێک بەناوی پێشکەوتوو عیلمانی لەقەبی نۆکەری ئیمپڕیالیزمیان بۆ ئێمە داناوە. زۆریتر لەو ناوو ناتۆرانە !! با ئەوانە و هەمو نەیارانیتریش لە ڕێبەندان بپرسن ئەری سەرکۆماری کوردستان و ڕێبەری دێمۆکڕات لەسەر چی لەدار دراوە ؟! لە ڕێبەندان بپرسن کە ئەو دەزانیێ چۆن ماڵ لە خانەخوێی حەرامکراوە . لە ڕێبەندان بپرسن کێیە لە نێو ئەو هەمو فرتو فـێڵ و جێنایـەتەی دوژمـنان و نمەک بەحەرامی هێندێک بە ناودۆستان هەروا قورسو قایـم لـە گۆڕەپانی خەبـاتدا ڕاوەستاوە؟ . بەکورتی ڕێبەرانی شەهیدمان دەرسی خۆ بەخت کردن و قوربانی دان و سور بـون لەسەر ئامانج و ئازادی نیشتمان وگەلیان بە ئێمە کوتوە.بە ئیمانێکی بە هێزو پتەوەوە ڕێبازی شەهیدانمان گرتوەو بەری نادەین. هەتا دوا هەناسە کۆڵ نادەین . ڕۆگە و ئەوینمان ئازادی کوردستان و گەلەکەمانە. پێشمەرگەمان پارێزەری شەڕەفی گەل و وەدیهێنەری ئامانجە بەرزەکەمانە .
ڕێبەندا پێهەڵا کوتنی ناوێی ، هـەرکەس بـە ویـژدانـەوە سەیـری بـکاو بێترس و تێبینی نەزەر بدا وبێغەرەز چاوی لێبکا ، ڕێبەندان وەک هەیـە ، خـۆی نیـشان دەدا. من تا دەمرم شەوو ڕۆژو لـە خەوو بەخەبەریشدا ئازادی کوردستانو گۆڕکرانی داگیر کەران خەونوخەیاڵمە. دڵنیام کودستان لە سەر دەستی پێشمەرگە ئازاد دەکرێی ، هیوادارم بیبینم ،بەڵام ئەگەر مەرگیش ڕێگەی نەدا لە جێژنی ئازادیدا ڕوحم دەگەڵتانە. ئەوەی ئەرکی واجبی هەمومانە نەسرەوتنو کۆڵنەدانە، هاو ڕایی و هاوکاریمانە . ئامانج و ڕێبازیشمان، ڕیبازی شەهیدەکانە.
سڵاو دەنیرم بۆ ڕوحی پاکی سەر قافڵەو سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕێبەندان. بۆ بەندیە سیاسی و لە بنەماڵەی هەردوک لایان و سەرجەم گەلی کوردستان . سڵاوێکی ئاگرینیش دەکەم لە پێشمەرگەکان .وەک جێژنانە ئەو شێعرانەی مامۆستا هەژارتان بۆ دەنوسم .
بـــە کوردی دەژیــــم بــە کوردی دەمـــرم
بــــە کوردیـــش دەدەم وڵامـــی قــــــەبــرم
دیـــســـان بــە کــوردی زێــنــدو دەبــمـەوە
لـــەو دنــیــاش بـــۆ کــورد تــێـهــەڵممدەچـەوە.
شەکاوە بێێ ئاڵای سێی ڕەنگی کوردستان
هەر بژین و سەر کەوتوبن پاڕێزەران گەل وگوردستان .
بەردەوام بێی حیزبەکەی قازیو قاسملوو سەڕەفکەندی و سەرجەم شەهیدان.
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ٢٩ بەرانباری ٢٧٢٣ کوردی.
١٩ / یانیواری ٢٠٢٤ زایینی