ئەوڕۆ لەکوردستان وسەرانسەری ئێران هەموو نەتەوەو چین و توێژەکانی ئـەو وڵاتە وەزاڵە هاتون، دژی ڕێژیمی ئاخونـدەکان ڕاپـەڕیـون و ڕۆژانـە قـوربـانی پێشکێشی بارەگای گەلان دەکەن.
گشت نەتەوەکان بەوە خـۆشحـاڵن زۆر بەگەرم وگوڕی و نەترسانە لەو ڕاپەڕینەدا بەشداری دەکەن و هەر کامەشیان هەوڵ دەدا لەو شانازیە بەشی زۆری پێببڕێی .ئەوە مافێکی ڕەوای خۆیانەو بەخۆشیەوە ئەو جارەیان ڕاپەڕیـنـەکە کچەکورد چەخەماغەکەی لێداوەو بەناوی (شۆڕشی ژینا ) ناسراوە.
دێمە سەر ئەسڵی مەبەستو ڕوی قسەشم ڕاستەو خـۆ دەگەڵ مـامۆستایانی ئایینیە. وەک دەزانن گەلی ئێران بەگشتی و کوردسـتـانـیشی دەگەڵ وڵاتێکی فرە گەلی و فرە ئایینی و مەزهەبیە . زۆرینەی گەلەکە بە کوردو فارس و تـورک و بـلوچ و لوڕو عەڕەبـو هـیتر خاوەن ئایینی جـۆراوجـۆرن . کرێکـار، جوتیار، بازاڕی ، دوکاندار، تاجرو دەولەمەندوهەژار تێیدا بەشدارن. لە هەمو دینەکان دا کەسانێک وەک ڕێبەری ئەودینە هەن بە پێشەنگی گەلەکە ناسراون. کوردیش مەلای هەیە و پێشی دەکوترێ پێشەوای ئایینی، ئـێستا کە شـۆڕشـی دژی زوڵـم و زۆرداری، دژی قەدەغەو قۆرغکاری، دژی سەرەڕۆیی وبێدادی و… کە هەمـویان لە ژێر ناوی دیندا دەکرێن هەستاوە. شیعەی ١٢ ئیمـامی کە وەلی بـە نـوێنەری ڕاستەو خۆی خوا دەزانن زۆر جاریـوایە هەر ڕاستەو خۆ خوایە .هەرچی لە سەرخەتی ئەوان نەبێ بەکافری دەزانن لەناو بردنی ئەرکی سەرشانیانە . فـتـوای جـیهاد بە دژی کـورد نـمـونـەی بـەرچـاوی هـەرە گـریـنـگی ئـەومەزەبەیانە وهەموشـمـان دیتو مانە . بۆیە ئەرکی مەلای کوردە کە دەبێ سەفی خۆی یەک لا کاتەوە .نابێ خورمژی بوێێ، دەبێ خورما یان مێوژ. ئەوانەی بڕوایان بەوەهەیە کە کوردیش یەکێکە لەو مرڤانە کە خوا فەرمویە { یاأیهاألناس إنا خلقناکم من ذکروأنثی} دەبێ بەرگری لەمافەکەی خۆیان بکەن ئەگەر بە قـیمەتی گیانـیـشـیـان تەواو بـبـێی . ئەوانەی نەزانانە پێیانوایە دەسەڵاتی ئاخوندی ( اولوالامر)ە چونکە گریـنـگتـرین ئەرکی وەلی عەداڵەت وداد پەروەریە، داخوا ئەوەی ئەوڕێـژیـمـە دەگەڵ گەلانی ئێران و بەتایبەت گەلی کوردی کردوەو دەیکا داد پەروەریە ؟! زۆربەڕاشکاوی دەڵێم : هەرمەلایەک بڕوای وابێ، نە لە دـین تـێـەگەیشتوەو نـە فـڕیـشی بەکـورد بونەوە هەیە . دەبێ کوردستان بـەجـێـی بـێـڵی و بـچـێـتـە لای وەلی ئەمرەکەی. ئوسولەن مەلا ئیمامی نیە ( ئیمامی مـەلا قـورئـانـە نـەک مـرۆڤ ) مـەلا ئـەگەر تێگەیشتبێ و نەفرۆشرابێ یان نەدۆڕابێ لەدیندا ڕێبەرو هیتری نـاوێ ! ئـەوەی من تێگەیشتوم وادەزانن ئەرکی مەلا پێش نوێژیو خوتـبەو یـاسیـن وتـەڵـقـیـنـە و هەرئەوەیان دینە ! دین پڕۆسەیەکە باس لەهەمو جومگەکانی ژیانی خاوەن باوەڕ دەکا .ئوسولەن نوێژو ڕۆژوو ئەوانە عیبادەتی تاکین وهەرکەس بۆ خۆی دەیانکا قازانجو زەرەری کردن ونەکردنەکەی هەربە خۆی دەگا. نەخێرهەزارجارنەخێر وانیە ! دین برێتیە لە بەرانگاری زاڵمان و داگیر کەران. نەفرین کردن لە خائین و خۆفرۆشان ، بەرەوڕو بونـەوەی درۆزن و دووروو دوزمـانـەکان . پـاراستنی ماف و کەڕامەتی ئینسانەکان و بەکورتی دین ئـەوە نـیە مل بۆ زاڵمان ڕاکێشی ، ئەوەنیە سەردانەوێنی وچاو بقـوچێنی. مەلایانی کورد دبێ دینەکەیان لەپەیامبەر (ص) وەرگرتبێ .خۆی بەرپرسو پێشەنگی گەیاندن وبەڕێوەبردنی دینەکە بوو. هەر گـیـزلە مـەرگ نـەتـرساو بـەتـاقەـ کەسە بـو بە پێشەنگی بەمیلیۆنان و بگرە میلیاردیش موسوڵمان، پوڵ وپارەی نەویست دەنا هەرچەندی ویستبای پێیان دەدا پـاش ١٤٤٤دوای ڕاپـەڕیـنـەکـەی ، دژی خـورافـات ونـەزانێ هـەر دەلـێـی لـە گۆڕەپانەکدایە . پەیڕەوانی نەزان و دۆڕاوو هەڵدێراوی زۆرن و خۆ دوژمنانی زاناو بەهێزیش گەلێکن بەڵام هەر گەشەی کردوە . هەرگیز لە مەرگ نەترساوە بەڵام بۆ بەردەوامی مەعموریەتەکەی پارێـزیشی کردوە . خـۆ ئـەوانـەی مەلای بەمانای وشە بن زۆر لە من باشتر دەزانن،بەیامبەر چۆن بوەو چیکردوە.
ئێستا کە ڕاپەڕینە کە لەبەردەوامیوگەشە دایەو دوژمنیش بەوپەڕی وەحشیگەری وڵامی خۆ پێشندەران دەدەنەوە. ئەو مەلایانەی کە بڕوایان بـە کوردو مـافـە ڕەوا کانی نیە ، ئـەوە بـاوەڕی خۆیانـە بـەڵام بـە دڵـنیایەوە کوردستان جێگای ئەوانیە. ئەوانەش کە بەرگری لەماف بەئەرکی ئایینی دەزانن کە بە خۆشیەوە زۆرن لە گوڕەپانەکە ڕێبەری گەلەکەمان بکەن ودەگەڵیان بژین و بمرن ، تەنیادەسکەوتی شەڕافـەتـمەنـدانـەی ژیـانیشیان هـەرئـەوەدەـبێ. بەڕێزان من تەمەنێکم لە ساردو گەرمی ژیان ولە تێکەڵاوی دەگەڵ گەورەپیاوان و شۆڕشگێڕان ، لە سەرکەوتن وشکان دـیوە ،کورد لـە هـەر دەرفەتـێـک دا بـۆ وەدیهێنانی مافەکانی ڕاپەڕیـوە، سەر نەکەوتوە بەڵام کۆڵی نەداوە،ئەوەش بـەو مـانـایـەیـە کـە داواکـەی ڕەوایـە و پێوەندی بەمان و نەمانیەوە هەیە .
بۆ دوایی باسەکەم لە پێوەنـدی بـە خۆ نـاسین و هەست بە بەر پرسیاری کردن و نەترسی مەلای کورد نمونەیەکتان بۆ دێنمەوە کە من زۆرم دێون . خوا لێخۆشبو مامۆستا مەلا(عەوڵای شامخی، ناسراوبە مەلا عەوڵای مەلاتەها) مەلای گوندی ئەندێزێی لاجانێ بو منیش وەک سوختە،زیاتر لـە دوساڵ لـەحوجرەی ئەو بوم ومەلاعەوڵای گەرگولی (شێخشەرەفی) مامۆستام بوڕەمەزان بو ئێوارەی ڕۆژی ٢٩ ی مانگ مانگمان نەدیت . شەوێی خەبەریان هێنا کە لە گردکسپیان سبەینێ جێژنە . کاک هەباس ئاغای گوندەکە هاتە خزمەت مامۆستاو باسی جێژنە کرا . ئەمن دەگەڵ کەسێکیتر ناردراین بۆ گردکسپیان.کە چوین مامۆستا مەلائەحمەدی ڕەحمەتی خەوتبو هەڵمان هەستاندو هەواڵی جێژنم لێی پرسی ، فەرموی نە لێرە مانگ دیتراوە و نە لە هیچ کوێڕا خەبەرێکمان زانیوە.کە گڕاینەوە ماموستاوئاغا چاوەڕوان بو.مامۆستا فەرموی جێژنەیە ؟ نەخێر مانگ نەدیتراوە . کاک هەباس پێداگر بولەسەر ئەوەی دەبێ جێژنە بێ ولەسەری دەرۆێی،مامۆستا لێی وەجواب هاتو دەردێکی دایە بابەدەواری ڕەشی نەکردبی ،فەرموی ئەمن مەلام یان ئەتـۆ! ئاغا زۆری لێی گران هات هیچی نەکوت وهەستا ڕۆیی .هەرئەودەم پیاوی نارد بە مەلای بڵێن لەوڕۆڕا مەلای من نیە! مامۆستا فەرموی بچۆ وە پێی بڵێ بەسەر چاو من مەلای جاهیلێک نابم فتوای شەرعی بدا . بەڵێ مەلا دەبێێ نەترسو هەق بێژ بێ .ئاغای مەلا قورئانە پێی دەڵێ ئاوابکە و ئاوامەکە. دیسانیش دەڵێم : ئەو مەلایـەی خـۆی لـە خەڵک دورو دیـن بـەدەر لـە ئـازادی و سەربەخۆیی و مافی نەتەوایەتی بزانێ و تـەنـانـەت بـەدژە دیـنـیشی بـنـاسێـنێ ، چی دەبێی ببێی بەڵام مەلانیە.
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ٢٨ خەزەڵوەری ٢٧٢٢ ی کوردی
١٩ / ١١/ ٢٠٢٢ زایینی