"an independent online kurdish website

وشەی ئازادی یەکێکە لەو دەگمەن وشانە کە بە قسە کڕیـاری زۆرەو لـە کردەوەشدا زۆرکەم کاری پێدەکرێێ. لەسەر ئەو وشەیە تەعبیر و تەفسیری  زۆر و ڕاو بـۆچـونـی جـیـاواز زۆرن و کوتـراون.  لـە ئـایین و مەزهەب و ئیدەکانیشدا ئەو جیاوازی ڕادەبرینە بە جوانی دەبیندرێ.

هەرکامەیان بە پێی تێگەیشتن و هێندێک جار بەرژەوەندیش لێک دەدرێتەوە. لە ڕاگەێێندراوە  گەردونیەکەی مافی مرۆڤ ساڵی ١٧٨٩ دا دەڵێ: (تاک مافی خۆیەتی هەرشتێک بکا کە زیان بە کەسانیتر نەگەیەنێ.)  لە ئیسلامـیشدا ئازادی یانی { خوا دەرەتانی داوە بەمرۆڤ کە لە هـەقی خۆی کەڵک وەرگرێ بە بێ دەمارگرژی و دەست بردن بۆ مافی کەسانیتر.} بێگومان هێندێکیش   پێیان وایە مرۆڤ دەتوانێ بەکەیفی خۆی چ دەکا بیکا.

 وشەی ئازادی لە ئەسڵدا لاتینیە. مانای زۆرن بەڵام هـاسانەکەی ئەوەیـە یانی مـرۆڤ تـوانای کردن یـان نەکردنی کارێکی هـەبـێ بـەبێ ئەوەی زەختێکی لەسەر بێ. ئازادی بڕیار دان یانی توانای تـاک لە هەڵبژاردن و هێنانە دی ئەو شتانەی دەیهەوێ بەبێ ئەوەی بکەوێتە ژێر کارتێکەری نەوس و ویستە دەرونیەکانی خۆی.  ئـازادی بە مانا گشـتیەکەی زۆرێک لە ئایین و مـەزهـەبـەکان دەیـنـاسن. سنوردار کردنی لە لایـەن هێندێکیانەوە  یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی مـەودای بـەربـڵاوی ئـازادیـەکانی ڕێگە پێدراو و ڕێگە پێنەدراو بناسین. مەزهەبە جۆرا و جۆرەکان ئـەوە دەسـەلـمێنن کە تاکەکانی کۆمەڵ گرینگترین عونسورن کە نەزمی کۆمەڵ  دادەمەزرێنن  و بەڕێوەی دەبەن. دەسەڵاتی حاکمیش بەرپرسە لە دابین کردنی هێمنایەتی  و ئارامی. ئازادی مافی تاکە کە بە حەزی خۆی کارەکانی هـەڵـبـژێـرێ و بەڕێوەیان بەرێ بەبێ زیان گەیـانـدن بـە کەسانـیـتـر. بـۆیـەشە ئـازادی مافێکی  جەوهەریە لە نێو مافەکانی مـرۆڤدا، چونکە بە بێ ئەو مرڤ ناتوانێ کارەکانی وەک دەبێێ و دەیەوێێ ئەنجام بدا .  

 ئازادی پێناسە دەکرێ بە توانـای مـرۆڤ بـۆ هەڵـبـژاردنی کـردەوەکانی خۆی بە جۆرێک کە بۆ خۆی خاوەنی ئیرادە و کرداری خۆی بـێ. واتـە بـتـوانـێ شتـێـک بکاو شتـێک نەکا. ئـازادی دەعـەمـەل هێنانی کردەوەی ڕێگە  پێدراوە بێی ئەوە دەست درێژی بۆ سەرمافی کەسانیتری کردبێ. ئەوەش دەبێ بە پێی شەرع بکە و مەکەیەکی ئەوتۆ بێ کە لە خێر نیزیکی  بەکاتەوە و لە خراپە وەدوری بخا. خوای مـەزن ڕێـزی لـە مرۆڤ بەوە گرتووە ودەگەڵ گیانلە بەرەکانیتر فەرقی خستەوە و بە ئەشڕەفی مەخـلوقـاتی  ناو بردوە ، بەڵام پێشی بەڕەڵا نەکردوەو نەزم ئینزیباتێکی بۆ داناوە و کە لە عەبدایەتی خوا دەرنەچی. ئەوە سوڕێکی خوایە کە لە ئازادی  ئـیسلام  دا وەبەر چاو گیراوە.

(1) ئیسلام زۆر ڕێوشوێنی بۆ ئازادی داناوە. یەک لەوان نابێ سڵامەتی نەزمی گشتی کۆمەڵ بخاتە ژێر مەترسیەوە . هەقی کەس و کەسان و کۆمەڵ بە گشتی نەفەوتێنێ . زیان بەکەسانیتر نەگەیەنێ.

(2) بەرژەوەندی گشتی بۆ تاک پشت گوێێ نەخا . بۆ مرۆڤ شیاوە  بە باشترین شیوە بۆ خۆی هەوڵ بدا بێ ئەوەی کۆمەڵگا لەبیر بکا.

(3) ئازادیەکە جڵەوی لەسەر تـاکەکان دانەمـاڵـیـوە تـا هـەرچـی خـۆی پێی خۆش بو بیکا ، بەڵکو بەستراوەتـەوە بە حەڵاڵ و حەرام. مرۆڤ بۆی هەیە چی پێ خۆش بوو بیکا، بەمەرجێک قەدەغەکراو نەبێ. بۆ وێنە ئیسلام  کوفر واتە لادان لـە فـەرمانی خوای قەدەغـە کردوە، مـرۆی موسوڵمان نابێ بیکا، چونکە ئیماندار لە بەرانبەر کردەوەکانیدا بەر پرسیارە و دەىێ  وڵام بداتەوە. مرۆڤ ئازادە بکڕێ و بفرۆشی بە مەرجـێک فـرتو فێڵی تێدا نەکا. بـە کورتی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە زیان گەیـانـدن بـە بـەرژەوەندی گشتی لە هەمو شکڵەکانی دا  یاساغکراوە.

ئیسلام ئازادیەکی زۆری بـۆمـرۆڤ ڕیـگە داوە وەک : ئـازادی خــاوەن مڵکی بەو چەشنەی کە مافی هەبونی ماڵی لـە بـەرچاو بگرێی . بـۆ وێنە مرۆڤ خاوەنی  ماڵ ومڵکی خۆیەتی بە ومەرجەی کە بەشەکەی خەڵک کە زەکاتو دەستگیرۆیی پێداویستانە داگیر نەکا. خوا لە سوڕەی حەدید دا  ئایەتی ٧ فەرمویە { بڕوا بەخوا و پێغەمبەرەکەی بێنن  لەوماڵەی هەتانە  لەڕای خوادا( واتە بێچاوەڕوانی) ببەخشنوخەرج بکەن بێگومان پاداشی  گەورە وەردەگرنەوە.} لەو ئایەتەدا  خوا پـێـداگری لە سەرکارو بەخشین وپـیاوەتی دەکا  بەو مەرجەی بۆ خۆبەزلزانی و خۆڕانان ئەو کارە نەکا. هەروەها پێمان دەڵێی لە چاکە کردنیشدا زێدە ڕۆیی مەکەن. واتە نەهێندە  ببەشنەوەکە بەشی خۆتان نەمێنێتەوە، نە ئەوەندەش دەستو قوچاند بێێ کە  بۆ خۆشتانی نەکەنەوە!! لە ڕوانگەی ئیسلامەوە ماڵ ئـەمـانـەتێکی خوایە لەلای ئێوەی داناوە ، بەستراوەتەوە  بـە چۆنـیەتی سەرف کردنی . کاتێ مرۆڤ بایخی ئەو شتە نەزانێ کە لەلای دانـراوە و نەزانێی چۆنی دەکار بێنێ وئاگاداری بکا، بێگومان ناشزانێ چ زیانێک لە خۆیو خەڵکیـتریش  دەدا. کەوا بو لێرەدا ئازادیەکەی لێی دەستێندرێـتـەوە.  بـۆ وێـنە کەسێک دەوڵەمەندە ، ماڵێکی زۆری هەیە بـەڵام لـە شتی نـەشیـاو قـەدەغـەکراوو هـیـچ وپـوچی خەرج دەکا. ئـەوە ئـازادیـەکەی لێ دەستـێندرێتەوەو چیتر ڕێگەی پێنادرێی مـاڤی بـنـە ماڵەوکەسانـیـتـر بە نێوی ئازادی بەقوربانی   هەواو هەوەسی خۆی بکا.

ئەسڵ لە ئیسلام دا ئازادی مرۆڤە. بە پێی مـرڤ بـونی حەزی لە ئازادی و ناوەرۆکەکەیەتی و پێویستیەتی . گرینگترین شت بـۆژیانی بنیادەمەکان ئازادیە ، جا چ فکری و ئیدەیی بێی و چ دینی بێی. کەوابو بۆنی ئازادی ومرڤ بەیەکەوە گرێدراون ، واتە ئەگەر ئازادی نـەبوو  مرۆفیش وەک نەبوو وایە . لەبەر گرینگی بایخ و بەهاکەی دەبێی بە شێوەیەکی لێزانانە و ئەقڵ پەسندانە ڕیک بخرێی، نـەزم و نـیـزامـێکی بۆ دابندرێی و کەش وهەوایەکی گونجاوی بـۆ دابـیـن بکرێی تـا خەڵک بتـوانـن بـە بێی ترس و لەرز وەریبگرن. دەبێێ وەک دیاردەیەکی مرۆیی وئەخلاقی و گونجاو  دەگەڵ سەردەم ڕێک بخرێێوبپارێزرێو کاری پێبکرێی. گومان لەوەدانیە  ئازادی بناغەیەکی مەحکەمە بۆ بنیات نانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتو . لە ڕوانگەی ئیسلامەوە ئەگەر هـێـندێک لە ئـیسلام تـێنەگەیـشتـو لێگەڕێـن، ئیمانوئازادی دووشتی تەواوکەری یەکترنولە ناوەرۆکدا یەکتردەگرنەوە، بۆیە شەرع زانان لە کتێبەکانیاندا نوسیویانە : ئەسڵێکی گرینگ  بۆژیانی  مـرۆڤ ئـازادیـە. ڕاسپـاردەی ئـیسلامـیش ئـەوەیـە دەگـەڵ کات وشوێــن ڕیکخرابێی.هـیـچ کردەوەیەکی مـرۆڤ هـەڵـقــوڵاوی ئـیـمـان نـیە ئەگەر پێویستی ئازادی لە باری شەرع وئەخلاقەوە بۆ دەنەزەرنە گیرابێی. ئەوە  شتێکە کارو باری دنیاو دین بەیەکەوە دەبەستێتەوە . لەبەرهەموی ئەوانە و زۆریتریش ئەرکە لە زمانی قورئانەوە  ئازادی بناسین .

خوا لە قورئاندا فەرمـویـە :{ لا إکراە فی الدیـن } لـەو ئایەتە  دەزاندرێێ خوا دینی بەزۆری قبوڵ نیە  بە ئی ئیسلامی نازانێ . بۆ ناسینی ئازادی دەرگای ئاواڵە کردوە .واتە مرۆڤ ڕێگە پێدراوە  لـە کەش و هـەوایەکی  تەواو ڕونکراوەدا هەم خۆی کەڵکی لێوەر گرێی وهەم کۆمەڵگای بۆئەو  ڕێگایە ڕێنوێنی بکا. ( کەسێک دەچێتە خزمەت پێغەمبەر و دەڵێی : دوو  کوڕم هەن نەسڕانین، خۆشم موسوڵمانم،داخوا دەتوانم کوڕەکانم مەجبور  بکەم  دینەکەی خۆیان بەجێیی بێڵن و بێنە سەر دینەکەی من ؟ لەواڵام دا بەو ئایەتە وڵامی دراوە { لەدین دا زۆر نیە } هەروەها فەرموی:{ أفأنت  تکرە ألناس حتی یکونوا موءمنین } داخوا خەڵک مەجبور دەکەن  ئیمان بێنن ؟!! ناوەرۆکی ئایەتەکە نـیـشان دەدا پـەیامـبەر  ڕێـنوێنی و ئەرکدار کراوە چۆن دەگەڵ خەڵک هـەڵـسو کەوت بـکا .فـێــریـاـن بـکا ئـازادانـە  بیربکەنەوە وبڵێن وهەڵبژێرن وعەمەل بکەن . دەبێی نیشان بدەن ئیسلام  گرینگترین پەرە پێدەرو بەڕێوەبەرو پارێـزەری ئـازادیـە. هـەوەڵیـن دینە ئەومافەی بە مرۆڤ داوە. لەوە گەڕێن ئێمەی موسوڵمان بە کردەوە دور  لە مەنتیق وعەقڵ و دەمارگرژیانە مان زەبـری گرچو بڕمان لە دینەکەن داوە.! بەداخەوە تێپەڕ بونی زەمان،ئاڵوگۆڕەکانی نەرێنی دنیاو جیاوازی پلەکانی خوێندەواری وتێروانین ولێکدانەوەکان، زاڵ بونی هزرو ویستی جۆراوجۆری ژیان،کارێکی وایان کردوە ئازادیش ببێتە دەستە چیلەیەک  بۆ هەڵاییساندنی ئاگری ناکۆکی ودوبەرەکی وبێسەرەوبەرەییو نەناسینی سنورەکان،کە بونەتە هۆی کوژرانی سەدان هەزارمرۆڤی بێتاوانوشەڕو  ئاژاوە لە جیهان . لە ناو بونی هەموی  ئەوانەدایە خوا فەرمویە : { وقـل ألحق من ربکم فمـن شاء فاڵیوئمن ومن شاء فالیکفر} بـڵـێی پەروەرندەی  ئێوە هەقە، کێی دەیهەوێی ئیمان بێنێ و کێی نایەوێی با ڕەدیکاتەوە !! لە سەر ئەو بنەمایانە  پێویستە کە ژیانی هـێـمنانە  لە نێو کۆمەڵگای جیاواز لـە زمـان وفـەرهـەنگ و زەوقـو سەلـیـقـە و بـیرو باوەڕ دا پێک بێنێ . ئیسلام پێداگرە لەسەر ئازادی وقانونی مرۆڤایەتیش هەر ئەوەی گەرەکە.       بە فەرمودەکانی قورئانی وشەرعی،  ئازادی، پەرستن، هەڵبژاردن بیرو باوەر بە مەرجێك دژی مرڤایەتی نەبن دەبنە ژێرخانی دینەکە. 

بەهیوای گەیشتن بەئازادی .

براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور   ٣١ پوشبەڕی ٢٧٢٣ ی کوردی

 ٢٢ / ٧ /٢٠٢٣ ی زایینی

   

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی