"an independent online kurdish website

ئەگەر مرۆڤ لەکارو کرداریدا خۆ پارێزبێ ،واتە لەگۆترە هەڵنەکوتیتە سەرکارانو بە نەزانی نەیانکا و بۆ هەرکارێک ئامرازی پێویست دابین بکا و لەباری مەعنەویشەوە پشت بە یاریدەدەرێکی نادیار ببەستی کە لە روانگە موسوڵمانانە وە خوایە،

بەدڵنیایەوە لە ئاکامدا سەرکەوتو دەبێ و کارەکانی لەسەر شانی سوک دەبن . بەدەلیلی ئەوەی خۆم باوەڕدارم قسە بـۆ گەل دەکەم کە زۆریـنـەیـان وەک مـن وانوکەمینەش ئەگەر برواشیان نەبێ هەروەک من مرۆڤنوکوردن، بۆیە دەمەوێ چەند ئایەتیكی قورئانی زۆر سادەو ساکار بخمە بەر دیدی خوێنەران . هیوادارم کەڵکی هەبێ. ( ومن یتوکل علی أللە فهو حسبە ) کێێ پشتی بەخوا بەستبێ بەسیەتی.    خوای مەزن فەرمانی خۆی گەیاندوە ،بۆ هەمو شتێک ئەندازەو پێودانی بۆ دیاریکردوە. بۆ بەڕێوە بردنی ئەو ئەمرانە دوای دەکارهێنانی زانست ودابین کردنی کەرەسەی پێویست پست بەخوا ببەستە بەسە. خوافەرمویە هەر کەس پشت بە خوا ببەستێ بەسیەتی. ئەو کەسانەی باوەڕی پتەویان هەیە پشت بەخوا دەبەستن ، ناچـنە ژیـر کاریگەری هـیچ زۆردارێک. بـڕوانن پەیـامـبـەران ئـیـمانیان چەندە بەهـێـز بوەو چۆنیان پشت بەخودا بەستەوەوچۆن ڕاسپاردەکانی خوایان گەیاندوەو بەسەرکەندوکۆسپەکانـدا زاڵـبـون . مـوسا (ر) بە قەومەکەی خۆی دەڵێ : ئەی قەومی من ئەگەر بڕواتان بەخوداهەیە پشتی پێببەستن. بەکورتی لە قورئان دا زۆر لەسەر تەوەکول کوتراوەو وەک نـیـشـانەی بە هـێـزیو ورەو ئـیـمان وهـۆکاری سەرکەوتن ناسێندراوە . بۆ سەر کەوتن بەسەرکەندو کۆسپو تەگەرەکانی ژیان و تیکۆشان دوو شتی حەیاتی دەبـێی رەچاو بکرێن ( ١ ) ڕاوێژ کردن( وشاورهم فی ألامر ) ( ٢ ) لێبران واتە سور بون لەسەرکارەکە. واتە مرۆڤ کاتێ ویستی کارێک بکا باشترە دەگەڵ کەس یـان کەسانێ شارەزا راوێژ بکا و لەسەر کردەوەکە ساغ بێتەوە .کاتێ بـەو قەناعەتە گەیشت کە پـێـویستە بیکا دەبـێی لـێـبڕاوانە بڕیار بدا ودەست بەکارەکەی بکا. ( فإذا عزمت فتوکل علی أللە ) دوای دابین کردنی هەمـو پێداویستیو وەگەڕخستنی تواناکان دەبێ دڵـنـیـابێ کە خواش لـە باری مەعنەویەوە یارمەتیت دەدا. ڕونتر بڵێم : ئەگەر بـتـەوێی ماڵێک دروست بکەی دەبێ پێداویستیەکانی بۆ دابین بکەی ئەگێنا هـەر بـڵـێی خوایـە یـارمەتـیم بدە و خانـوم بـۆ دروست بکە نایکا !! بـە کورتی ئـەوانـەی خـاوەنـی سەبـرو لەسەرەخۆیی و بەردەوامی بون، کە هەمـویان تایبەتمەندیـەکن کەخـوا لە ڕوحی مـرۆڤـدا جێـیکردونـەوەو دەبنە هۆی سەرکەوتن .

تەوەکول :واتە عەبد نیشانی دەدا کە لە پشت بەستن بەخودای دڵنیایە و دەتوانێ قازانجی پێ بگەیێنینێ ولە زیانوخراپە دوری بخاتەوە. تیکۆشان بەکەرەسەو ئامرازی ڕێگە پێدراودەگەڵ ئیمانی پتەو بەوەی کە هەموی ئەوانە بەدەستی خوایە وکەسیتر. ئەندامانی مرۆڤ وکردەوەو کارەکانی دەبێ لە دەرونێک ئیـلهـام وەرگرێـی کە دەگەڵ پـشت بـەستـن بە خودا و داد پەوروەری خوا، بەستراوەتەوە بە بەجێی هێنانی فەرمانەکانی خوا. بە بونی ئەو لێکدانەوەی پێشێ دەبێی هێندێک مەسەلە شی بکەینەوە .

( ١ ) تەوەکول بە خودا بە دوو شت دێـتە دی .یـەکەم : بەدڵنیا بون لە ئەنجامی کارەکە وبە ئاکام گەیشتنەکەی دوای دابینکردنی پیداویستیەکانی بدەیە دەستی خوا چۆن چاکە ئاوای قبوڵ بکا.

( ٢ ) پشت بەستنەکە بە خوا بە ئیرادە و نیەتی قەلبی وەدی دێی نەک بە قسەو خۆڕانان.

( ٣ ) خوا ئەمری کردوە کە ئیمانداردەبێی پشت بەخوا ببەستێ. لە زۆر ئایـەتی قـورئانیشدا باسیان کراوە. وەک ئـایەتەی .{ وعـلی أللە فألیتوکل ألموء منون .} پشت هەر بەخوا دەبەستن ئەوانەی خاوەنی ئیمانن.

(٤ ) پشت بەستن ، داوای یارمەتیش دەگرێتەوە.چۆنکە هەم بۆقازانجە هەم بەرگری لە زیانە . بـۆیە وەک عیبادەت و پاڕانەوەو یارمەتیدانیش حیسابی لەسەر دەکرێێ . خوا فەرمویە : { فأعبدە وتوکل علیە وربک بغافل عما تفعلون} هود.خوا بپەرستەو چارەنوسی خۆت بدە دەستی ئەوو هـەرکارێکی دەیکەن خوا لـێـیـان ئـاگادارە. شیـاوی بـاسە تێگەیشتن لە هاوتەرازی لە نیوان تـەوەکـول ودەکار هـێـنانی کەرەسە لە چەند کردەوە دا دەکرێی کە باسیان دەکەین .

( ١ ) توەکولی راستە قینە ئەوەیە ؛هەموکەرەسە وئامرازەکان دەکاربێنی چونکە خوا ئاکامەکەی بەستۆتەوە بە دەکارهـێنانی ئامـرازەکان. بۆ وێنە مرۆڤ بونی نابێی هەتا ژن پیاو تێکەڵاوی نەکەن.

(٢ ) دەکار هێنانی کەرەسەی پێویست دەبێی دەگەڵ نـیازو ئیرادە بێ . یەکیان بەتەنێی وەدیهاتنەکەی مسۆگەر ناکا.

( ٣ ) ئـیـمانـدار دەبێ بـڕوای بەوە بێی کە هـۆیەکان بە دەستی خـوان ، ئەگەر خوا نەیەوێی بە کەرەسە و ئامرازەکان چاک نابێی. بە هـەر حاڵ مەسەلەی تەوەکۆل بەخوا گۆمـێکی زۆر لـەوە قـوڵترە کە مـن بتوانم مەلەی تێدا بکەم . لێرەدا مەسەلەیەک دەگێڕمەوە . ( کابـرایـەک دەچـو بۆ بازاڕی ڕەفـیـقـێکی توشی دە بـێو دەڵێیی : بۆ کوێی دەچی ؟ دەچمە بازاڕی مـانگایـەک دەکرم . کابـرا کوتی : بـڵێ ئـەگەر خـوابـیـهـەوێ ( إنشاء أللە ).کابرا دەڵێی ئیشاللەی بۆ چیە ئەوە بازار ئەوەش پوڵ دەچم دەکڕم .چوە بازاڕ پوڵەکەیان لێدزی ، بەپەلە گەراوە ،هەرکابرای پێشێ لـێێ پـرسی کڕیـت ؟! کوتی ئـیـشااللە پـوڵەکەم لـێـدزرا. ئـیـشـااللـەئەگەر دیتمەوە دەکڕم .

لە ڕوانگەی ئیسلامەوە پست بەستن بەخوا بەرو بوی گەلێکن :تەوەکول بەرزترین منزڵگەی عیبادەت و داوای یارمەتی کردن لەخوایە چونکە بناغەی هەمو جۆرە عیبادەتەکانە و دەبێتە هۆی چونە بەهەشت .هەر وەها مرۆڤ ئەگەر دوای دەکار هێنانی کەرەسەو ئامراز باوەڕی وابوو هێزێکی بەهێزی لەپشتە ودەتوانێ یارمەتی بدا،هەرگیز توشی ناهومێدی نابێێ . پەیامبەر فەرمویە 🙁 لە ئۆمەتی من حەفتاهەزار بەبێی حیساب دەچنە بەهەشتێی. کوتیان کێن ئەوانە ؟ فەرمـوی ئەوانەن: (بەدزی گوێێ لـە قسان ناگرن ، بـۆختـان بەخەڵک ناکەن ، خەیانەت نـاکەن تەماع لە ماڵ و ناموسی خەڵک ناکەن و پشت بەخوا دەبەستن.) تەوەکول مەرجی ئیمانە خوا فەرمویە :{وقال موسی یا قوم إن کنتم ئامنة باللە فعلیە توکلوا إن کنتم مسلمین .} موسی بە هۆزەکەی کوت : ئەگەر باوەڕتان بە خوا هەیە و ملکەچی فەرمانەکانی ئەون ، کەوایـە پشت هـەر بەو ببەستن. تەوەکول بەرزی ڕوحە، کردەوەیەکی دەرونیە . خـوا دەتپارێزێی کارت بۆهاسان بۆ دەکا.{ ومن یتوکل علی أللە فهو حسبە } خوا بەسە بۆئەوەی پشتی پێدەبەستێ . گەورەترین نیشانەی ناسینی خواو سفەتەکانی وهـیزو تواناکانی ، سەر پەرستیو خاوەن داریەتی جیهانیەکانی. هێمنی و ئارامی دەخاتە کۆمەڵگاو دەرونی مرۆڤەکانەوە .

خوا لە هەمو شتێک ئاگادارە ، شارەزای نەهێنی و ئاشکراکانە ، خاوەن دەسەڵاتی سـەرزەویـو ژێــر زەویـوعـاسـمـانـەکـانە هەروەک لە سورەی ئالیعیمڕاندا فەرمویە :{ لەو زەویو عاسمانانەدا شتێک نیە لە خوا شاراوە بێ. لەو کاتەدا کە دوو دەستەکە خەرکی ورەبەردان بون ،هەر خوا لەهانایان هات ،هەربۆیـە بـاوەڕ داران دەبـێێ ئاکامی کارو بارەکانیان هەر بەخوا بسپێرن .

بێگومان بابەتەکەی ئێمە پێوەندی بە ئیسلاموموسوڵمانانەوەیە ڕاسپاردەی ئیسلامە وەک ڕێنوێنی بۆئەوانەی پەیڕەوی ئیسلام نین ،وەک ئەرکە بۆ ئەوانەش کە بڕوایان بە ئیسلام هەیە.دیارە خوا دوای نیشاندانی ڕێگاکان قازانجی کردەوەکان و زیانی نەکردنەکەیان مرۆی سەرپشک کردوە خۆی چی دەکاو چی ناکا. ئەوانەی پێوەندی ڕاستەوخۆیان بەدینەوە هەیە تەنیا خوا لێێ دەپرسێتەوە، وەک نوێژ ڕۆژو هـیـتـر.ئـەوەی دەگەڵ دیـن و دنیا پێوەندیـدارە ، مـرۆڤ هـەم لـە بەرانـبـەر خـواو هـەم مـرۆڤـەکان بـەر پـرسـیـارە. دیـارە دەرگای ڕەحمـەتی خواش بـەردەوام ئـاواڵـەیە بۆ ئەوانەی خەتا دەکەن و لێی پەژیوان دەبنەوە ، دەبەخشرێن بە مەرجێک توشی نەبنەوە. خۆ ئەگەر هەر کردیان وکردیانەوە ، بـە خوایە تۆبەیەک ڕزگاریان نایەو بە جیدی لێیان دەپرسنەوە. لێم دەپرسن بۆ زۆرتر باسی دین دەکەی؟! برایان مـرۆڤ بە کام چەک شارەزابێێو ڕاهێندرابێێ هەر بە ویی شەڕدەکا!!

براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور ٨ ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی

   ٢٨ / ١ / ٢٠٢٤ زایینی.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی