Hoppa till innehåll
Hem » گۆی زەوی لەسەری ئێوە مەزنترە!، برایم فەڕشی

گۆی زەوی لەسەری ئێوە مەزنترە!، برایم فەڕشی

دەتوانی بچووک بمێنیتەوە، هەتا فرەتر خۆت بچووک

کەیەوە، لە لای نەیارەکانت ئازیزتری.

دەتوانی هەتا کوتانی سەرت لە بەردی”ئەلحەد” لە لای ئەربابەکانت لە پێتختی وڵاتە ”سۆزمانی”یەکان ، ”گوماشتە” بمێنێ.

دەتوانی بەردەوام ”کورتان” بگۆڕ ی و لە هەر ”مەزادخانەیەک ” مێشکت بشۆری.

دەتوانی لە هەر مۆڵگەیەکی ”ئایینی، نیژادیی ” ، لاوێچ لاوێچ، بۆ بکوژانی هاوڕەگەزی خۆت، فرمێسک هەڵڕێژی.

دەتوانی لە هەر بازاڕێکی ئەم دەوەر ە کە ئاڵای عەڕەبۆک، فارسۆکە و تورکۆکە هەڵواسراوە، کەسایەتی خۆت بۆ پووڵێکی ڕەش، نانێکی کەڕوواوی، کورسی-یەکی شکاو، کەوڵێکی پڕ لە ڕشکن، دەمامەکی بریقەدار، سۆزمانیی-یەکی پلاستیکی و پلە وپایەیەکی کاتی بفرۆشی.

جەنابی پەمۆک!

ئاوا دەتوانی چاوبەستانە چاوی گشت لا ببستی و جەندەکی داڕماوت لە گەڵ ”خۆتی” نەبووت ڕاکێشی، گەلۆ تۆ چی لە”خۆتی” کووشتوت دەکەی کە چرکەبە چرکە دیکوژی؟؟!!

برایم فەڕشی

ڕۆژێک لەڕوژان