وەک دەزانن مەسەلەی ڕوخانی ڕێژیمی وەلیەکان ڕۆژ دەگەڵ ڕۆژگەرمتردەبێی .هێندێک بە خۆش بینیەوە چاوەڕوانی ئەورۆ ئەمڕۆن، هێندێک بێ ورە و ناهومێدن و باسکیان لە قۆڵی کراسی وەدەرناوە.
هێندێک بە قەولی کوردی وەدوای کڵاوی خوار کەوتون. هێندێک پاش ٤٤ ساڵ تازە وەخەبەر هاتون ئاگایان لە مەحمودی بـێـزەواد نەماوە . تـەنـیـا گـەلی کوردو حیزبەکانی نەبێی کە بـە پێی ئەزمـونی زۆرو کـێشانی رەنج و مەینەتی زیاتر هەستیان بە مەسەلەکە کردوە و بۆلای دەڕۆن. مخابن ئەوانیش لە بەر ئەوەی نە بەرنامەیەک و نە دەستەیەکی نـوێـنـەرایـەتی هـاوبـەشیـان هـەیـە وئامادەش نین ڕاستیەکانیش بەگەلەکەمان بڵێن ، بونـەتـە هـۆی شل بـونەوەی ڕەوتی خەباتەکەو ڕاپەڕینەکەی ژن ،ژیان ئازادیان ، ناڵێم پەک خستوە، بەڵام بەدڵنیایەوە زۆریان وەدوا خستوە! بە باوەڕی مـن ڕێبەرانی کورد دەبێی بـە ڕاشکاوانـە وڵامـی ئـەو یەکنەگرتن و نەبونی یەک بەرنامەیـە بە گەڵ بـدەنـەوە . مـن دڵـنیام هەموو غەیرە کوردەکان بە کۆماری ئیسلامی و سەڵتەنەت خوازوهیتر ڕاستەو خۆو ناڕاستەو خۆ یەک مەبەست تاقیب دەکەن ئـەویش دروست کردنی ئـاڵـۆزی و نـاکۆکـی و تەنانەت دەرگیریش لە نێوان ئـەحزابی کوردەکانە، ئـاوەکە قــوڕاو بێ و ماسیان بگرن. ئەو ڕۆژانە کوڕی شا و کاک عەوڵا، زۆر قسەیان لەسەر دەکڕێی و یەک پەسنیان دەدا و یـەکیتر ڕەدیـان دەکاتەوە، هـێندێکیش ئەسپی دەمارگرژی هەڵیان دەگرێ و جنێو دەدەن و قسەی سوک و نـاجەیازیش دەکەن . کورد مـەسەلێکی هـەیە کە بەڕاستی بۆ ئەو کاتە گونجاوە کە دەبێ بـوێـرانـە هـەر حـیـزب و سازمان و تەنانەت تاکیکیش بڕیاری یەکلا کەرەوە بدەن، هـەرچەنـدی قـورسیـش بێ! بۆیە کوتویانە {قسە هەزارن هەر دوانیان بەکارن } ڕێبەرانی ئێمە پێویستە بێ تێبینی بڵێن : ( ١ = ئێمە کوردین و زمان و کلتور و فـەرهـەنگی تـایـبـەت بـە خۆمان هەیە و وازیان لێناهێنین و چیتر پشت گوێێان ناخەین ٢ وەک هەموو گەلانی ئەم جیهانە خاوەنی زێد و نیشتمانی خۆمانین کە سەرەڕای هەوڵی نەزۆکی داگیرکەران ناوی کوردستانە و وەک کوردستانیش ماوەتەوە و مـافی چـارەی خۆنـوسینیش مافێکی شەرعی و قانونیمانە و بە هیچ نەرخێک وازمان لێ نە هـێـناوە و نای هێنین) جا کێ بڕوای بەو مافانەی ئێمە هەبێ دەگەڵی هاوکارین و کێش حاشایان لێبکا دەگەڵی دژ و نەیارین.
ئەوە ڕاستیەکی حاشا هەلنەگرە بۆ گەلی کورد و هیچ حیزب و کەسێک مافی ئەوەی نیە سات و سەودای پێ بکا. ئێستا هـاتـون یـەک بە نـاوی شا و یەک بە ناوی نوێنەری خوا و یەکیتر بەناوێکی تر تێئۆریـمـان بـۆ دەتـاشن، دەڵـێـی ئـێمە (حیجرمان) لەسەرە، واتە خۆمان شعوری ئـەوەمـان نـیە بـڵـێـیـن چـیمان دەوێ و چۆنمان دەوێێ. قەیوممان بۆ دیاری دەکەن! مەسەلەی تەواوەتی ئەرزی وهیترمان بۆ زەق دەکەنەوەو بە تەجزیـە تـەڵەب ( جیاوازی خواز ) لە قەڵەممان دەدەن ! بەڕێزان زۆر ئاساییە ئەگەر ئێمە براین ( کەنین!) مافی وەک یەکمان هەیـە، ئەگەر تۆ بە خەیاڵ وەک برا گەورە بەشەکەی منیش بخۆی و بڕێکیشم قەرزدار بکەی دڵنیابە بە قیمەتی گیانیشم تەواو بێی برایەتیت ناکەم و بەگژیشت دا دێمەوە !! لێرەدا دەبێ مەرجی دانوستان و هاوکاریمان ئەوە بێ، هەر حیزب و کەسایەتیەک دان بە مافی ڕەوامان دابێنێ ئامادەین دەگەڵی دابنیشین و لە سەر ئەوە ساغ بینەوە کە پێکەوە دەتوانین بژین! بەڵام تـۆ وابیر بکەیەوە من سەدەقە سەرم و تـۆ بـە خـێری گۆڕی خـۆشەویستانـت شـتـێـکم دەدەیـەی!! بـە دڵـنـیایی و هۆگریەوە دەگەڵت نابم و بەرەنگاریشت دەبمەوە. لە ئێرانێکدا کە فرە نەتەوەیە ناکرێی مافەکان بە زۆرینە و کەمینە دیاری بکەی. ئەوەی من دەمەوێی دەبێی خۆم دیاری بکەم چێم دەوێی، نەک تۆ بۆم دیاری بکەی چیم دەدەیەی!! ئەگەر سەیری هەڵسوکەوتی ئەوانـە دەکەی کە دەیـانـەوێـی بـە پـردەبـازی گەلانی چـەوساوەی ئێراندا بپەڕنەوە و لە دیوێکیتر ڕا بیان چەوسێننەوە، زۆر باش دەردەکەوێی کە نیازیان پاک نـیـە کڵاو لـە سـەر نـان و کات زایـە کـردنـە کە بە قازانجی کۆماری ئیسلامی تـەواو دەبـێـی. بـە هـەرحـاڵ کوردانـە چـاو لە مـەسەلەکە بکەن و چی بەقازانجی گەلە وا بکەن . ئـێـمەی کورد سێبەری خوا کە شابـوو سێبەری وەلی فەقیهیش کە نوێنەری خوابـوو حەفـتـا هـەشـتا ساڵـە تـاقیان دەکەینەوە، لە خەسارو زیانی گیانی و ماڵی و ئاوارەیی دەر بەدەریو زیندان و ئەشەکەنجەو ئازار و لەداردان زیاتر هیچمان پێنەبڕاوەو قەرزداریشمان دەکەن ، ئـێـستا هـەر کەس هـیوایەکی بەوانە بێی لەو پەڕی بێهیوایی دایە. ڕاستە زۆرمان قوربانیداوە بەڵام ئامانجی شەهیدان هەر گیز ئەوەنەبوەو نابێی بۆ ئەوانە و نۆکەرەکانیان مل کەچ بین .
بابەتێکی کە من بەشبەحاڵی خۆم بە خراپی دەزانم هەڵوێست گرتنی حیزب یان ئەندام ولایەنگرانیانە بە شێوەی ناماقوڵ و جنێوو درۆو بۆختان، یان گەورەکردنی لە خۆ زیاتری بابەتەکان و کەسەکان. کاک مستەفای هیجری و کاک عەوڵا موهتەدی هەر یەکەی ڕێبەری حیزبێکن ئەو حیزبانەش کەسمان نیە نەزانێ خەت و ڕێبازیان چیە ، هەر کامەیان بە ڕیگای خۆیاندا بەرەو مەسەلەکە دەڕۆن و ئـەوەش گونـاح نیە . ئەوەی جێگای رەخنە و بگرە مەتـرسیداریـشە نـە بـونی یـەک بـەرنـامـەی هاوبەشە کە لە سەر بناغەی بەرژەوەندی نیشتمان وگەل داڕژابێی، کە بەداخەوە نیمانە !. نەبونی ئەو بەرنامەیە بۆتە کەلە بەرێک کە مـخابـن دوژمـنانـیش هاـتـو چۆی پێدادەکەن. بەشداری کاک عـەوڵای دەگەڵ ڕەزای حەمەڕەزای بـە ڕامـن لە پێشدا زیان بەکەسایەتی خۆیو حیزبەکەی دەگەێینێ ، چونکە ئەو کابرایە وەک نەبوو وایە بۆچی ئێمە بڵێین هەیە ؟!دیسانیش دەڵـێم : کاک عـەوڵا وەک کۆمـەڵـە دەتوانێی دەگەڵ هەر کەس و حیزبێک دابنیشی و بـاسی ڕاو بۆچون و داواکانی حیزبەکەشی بکا و هەر حیزبێکیتریش هەروا ،بەڵام وەک نوێنەری کوردی ڕۆژهەڵات کە نیە ! مافی ئەوەی نیە پیاوەتی بە ئاوی حەمامەوە بکا . ئـیـشکالی گەورەی ئـێـمە ئەوەیە بەحیزب و تاکەوە وەک نوێنەری گەل قسە دەکەین کە هەو نین. هەمومان نوێنەری بەشێکی گەلین . هەر چۆنێک بێی دانشتن دەگەڵ هەر حیزبێک یان کەسایەتیەکی نـاسراو هیچ خراپ نیە، ڕەزاش نە حیزبەونەکەسایەتیە! هەڵوێستی هیچ حیزبێکیش وەک ئەویتر نیە. ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهەر ئیدەوئایینێکی کە هەمانە دەبێ لەسەرئەوخاڵە هاوبەشانە پەینمانی شيڕەف ببەستین وتا نوختەی ئاخری لەسەری ڕاوەستین. ئێمە { کوردیـن ، لـە بـەشـی ڕۆژ هـەڵاتی کوردستانـین ، دژی داگیر کەرانین ، ئامانجمان دیاریکردنی چارەی خۆنوسینمانە کە لـە ئـازادی نـیـشـتمان و سەر بەخۆیی گەلدا پێناسە دەکرێی.} ئەوانە دەبێی بەرنامەی کارمان بێی . جا هەر حیزبێک ئەوەی ناوێی با غیرەتی ئەوەی هەبێی بڵێی : نامەوێێ!! حیزبەکانمان دەبێی دەگەڵ هەر کە حیزب و کەسێکی دەبـنە هاوپەیمان داواکەیان ئەوە بێی گەل دەیەوێی نەک ئەوان حیزبەکەیان . ئەگەر بمەوێی چیتر سەرتان نەهێشێنم دەڵێم :حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە ڕونی بڵێن چیمان دەوێی.بەتایبەت حیزبی دێمۆکرات هەڵوێستە بوێرانە و شۆڕشگێڕانەکەی خۆی لە بیر نەکا و لـە هەستیارترین هەل و مەرجدا هەستیارترین بڕیار بدا هەر چەند قورسیش بێێ.
هیوادارو داواکارم ڕەخنە لێک بگرین کەم و کوڕیەکان دەست نیشان بکەین نە جنێو بدەین و نە بێحورمەتی بە کەسو بیرو بـۆ چونـەکانـیـان بکەیـن . زۆر بــە کورتی ئەوەی پێمان ناخۆشە خەڵک پێمان بڵێی و یان دەگەڵمان بکا ، ئەومافەش بـدەیـنـە خەڵکیتریش . تـاکە ڕێگای سەرکەوتـنـو بـەردەوامـیـمـان یـەکگرتویی و هاوکاریمانە ئەوڕۆو سبـەی و دواڕۆژیش .تـا یـەکگرتـو نـەبـیـن خاتـر جـەم و ئاسودە نابین.
براتان مەلا ئیڕاهیمی مەجیدپور ٩ بانەمەڕی ٢٧٢٣ کوردی
٢٩ / ٤ / ٢٠٢٣ زایینی