"an independent online kurdish website

 لە ئایینی ئیسلام دامانگی ڕەمەزان لە پلەی سێهەمی ئەرکدار کراوەکاندایە واتە نوێژو زەکات و ڕۆژووی ڕەمەزان.

 بۆ موسوڵمانان زۆر گرینگەو ئەجرو پاداشی گەلێکە، ئـەوانەی وەک خوا فـەرمـویە ئاواو بەۆ مەبەستە کە ڕەزای خوایە بەڕیوەی دەبەن ، بێگومـان سەرکەوتـون و ئەرکی خۆیان بەدروستی بە جێی هێناوە. ئەوانەش کە هـەر ڕواڵـەتی بـەڕۆژو بون و تەنیا لە خواردن و خواردنە وە لایان داوە ، زگی بەرسی وجانتای بەتاڵیان پێبڕاوە. لە ئیسلامدا ( بیکەو مەیکە ) واتە حەڵاڵ و حەرام هەیـە ، هەردوکیشیان بەمەبەستێکەوە باسیان کراوە. بۆیە هاتمە سەر ئەو بڕوایە کە زۆر بە کورتی ، چەندی دەزانم و چۆن دەتوانم بە موسوڵمانان و بەتایبەتی ڕۆژوەوانان بەڵێم : ڕۆژو کە ئەو هەمو گرینگیەی پێدراوە ،هەروا لە گۆتـرە نـیـە . ڕۆژوو هـەر نـەخواردن و نەخواردنەوە نیە . ڕاهێنانە ، هەڵسەنگاندنی کردەوەکانی لانیکەم یەک ساڵی ئیماندارانە . بـە هـیـز کـردنی ڕوحـەو کاتی بـەهـانـا چـونـەوەی موحتاجانە . بەخۆداچونەوەیە تا بزاندری بەکام کردوەی سەر بەرزەو لەکامەیان پەشیمانە. کرانەوەی چاوی عەقڵو مەتیق و دیـتـنی ئـاکارو کرداری مـوسـوڵـمـان و نا موسوڵمانەکانە. بەکورتی دەبێێ لـەو مانگەدا ورد ئـاوڕ بـدەیـتـەوە و بـشزانی و قبوڵێشی بکەی کە چەندە ڕاست و چەندەت هەڵە کردوە ، دیندارو بێ دین گشتیان دەسکری خوان و ناویان ئینسانە ، هەمـویان لەو کەڕەمو بەخشینەی خوا دەتوانن بەهرە وەرگرنو بەشی خۆیان پێبڕاوە، کە ئەوە دەسکەوتی ژیانە. ئەوەی لەو زەویو عاسمانـانە دا هەیە بەشی گشت مرۆفەکانە، پاوانکراوی موسوڵمان و مەسیحی و هیترنیە . ئێهەمو مرۆفەکانە .

من بڕوای کامڵم بە ئازادی بیرو باوەڕ هەیە ،هەمو دەمار گرژیەک بە هەڵەو زیانبار دەزانم . ئازادی گرینگترین مەرجی هەبونی ئیمانیشە، واتە مەرجێ قبوڵ بونی کردەوەی هەر مرۆفێک لە لای خوا( بلوغ و عەقڵ وئازادیە )خواش دینی بەزۆری قبوڵ نەکردوەو فەرمویەتی{ لاإکراە فی ألدین } بۆئەوەی مرۆڤ بگێڕیتەوە لە بەکار هێنانی زۆر فەرمویە ( پـێیان بـڵێی : لکم دینکم ولی دین ) دینی خۆتان بۆ خۆتان ئیخۆمان بۆ خۆمان . واتە کەس بۆی نیە بەزۆر دینی خۆی بسەپێنێ .

ئێستا مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە، مانگی عیبادەت وهەوڵ و تێکۆشآنە ، مانگی گەڕانـەوە لـە خـراپـەکـانـە ، مـانـگی ئـاوڕدانـەوەیـەکی وردە لـە ڕابردومان و هەڵسەنگاندنی ڕەفـتـارو کەردەوەکانـمـانـە . کاتی لێکدانەوەی کارنامەی یەک ساڵەمانە . ڕۆژو هـەڵسەنگادنو تاقـیکردنەوەیەکە لە لای خواوە . لەو مانگەدا بەرزی و پتەوی ئیمان ورەو توانای ڕۆژوگر دەقەبڵێندرێێ . خوا لە قورئانی پیـرۆز ئـایەتـەکانی ١٨٣ و ١٨٤ ســوڕەی بـەقـەڕە دا بـە مـوسـوڵـمـانان دەڵێ: لەسەرتان نوسراوە ڕۆژو بگرن ، ئەو ئەرکە بۆ هەمو پەیامبەرەکانیتر کەم یان زۆر دیاریکراوە . ئەو پەڕی هاسانکاریشی بۆ کردون فەرمویە :ئەگەر نەخۆش یا لە سەفەر بون ، وەختێکیتر بیان گێڕنەوە ، ئەگەر بشتوانن فیدیە بدەن کە پوختەکەی دەبێیە ( کڕینەوە ) بـاشترە ، خـۆ ئەگەر توانیتان بەڕۆژوش بن باشتریشە. لە ئیسلام دا بۆ گشت کردەوە عیبادیەکان ئاسانکاری کراوەو توانای مرۆڤەکان بەتەواوی لەبەر چاو گیراوە . بەڕاستی خۆ پاراستن لە لێپرسینەوەی خوایی تەنیا بە گوتارو کرداری خوا پەسندانە دەست دەکەوێی . کاتێک مرۆی مـوسـوڵـمـان هـەرکارێـک دەکا، ئـەگەر بـڕوای بـەوە هەبوو کە خوا لەسەری ڕاوەستاوە و لە ژێر چاوەدێری ئەو دایە بێگومان خراپی ناکا. شک لەوەش دانیە خوا حازرو چاوەدێرە و ئاگای بیرو فکرمانە.

ڕۆژوی مانگی ڕەمەزان بـۆ تاک و کۆمـەڵ بـەروبـوی زۆرن ( ١ ) ڕوحم و بەزەیی. ( ٢ ) دەسگیرۆیی و هاوکاری . ( ٣ ) هەست بە بەرپرسایەتی کردن لە بەرانبەر خواو کۆمەڵاگا . (٤ ) دوریکردن لە خراپەو ڕوکردن لە چاکە. کۆنتڕۆڵی دەرون و زمان و گوێو دەست و لاق بە گشتی هەمو ئندامە کانت. ( ٥ ) بـەو ڕەفـتارانـەت تـۆوی دڵائـاوایی و لـێـبـوردەیی دەچـێـنی.( ٦ ) بــەو کردەوانەت خۆشەویستی هەژاران و لێقەڵماوان وەدست دێنی .

گەورەیی و گرینگی ڕە مەزان لەوەدایە بۆ هەمو موسوڵمانانە ، واتـە ژن و پیاو وەک یەک ئەرکدارو بەر پـرسیارن . تـێر دەشزانێی برسی بونیش هەیە، دەوڵەمەند دەزانێێ فەقیریش هەیە ، دەسەڵاتدار دەزانێێ بێدەسەڵاتیش هەیە، لەوە تێدەگا کە لە سەرەوەی هەموو دەسەڵاتداران ، دەسەڵاتێکی ڕەهاو بەرز هەیە. ڕەمەزان عیبادەتێکی سوننەت شکێنە ، بەڕۆژ دەم و نەفست دەبەستێی و ڕێگەت پێنادا بە مەیلی خۆت بڵێێ و بخۆی !! هەر کەس ئیمانی ڕاستەقینەی هەبێێ. دەبێێ بزانێ قانونی بنەڕەتی ئیسلام کە قورئانە لەو مانگەدا دەست بەهاتنی کراوە. ئەوانە دەیانیتریش پێمان دەڵێن : ڕەمەزان باوەڕە دروستەکەت پێدەناسێنێ و دەیسەلمێنێ . کەسێک ئەرکی بزانێ و لێی تێبگا و عەمـەلی بـکا لەکاروانی بەختەوەری بەجێێ نامێنێ.

لە دواییدا هـیـوادارم ڕۆژوە وانـان ئەو ئەرکە جـۆرێک ئـەنجام بـدەن کە خوا دیاریکردوە. هیوادارم تەنیا بۆ خوابێی هیچ چەشنە دوڕویی و هەڵخەڵەتاندنێکی تێدا ڕەچاو نەکرابێێ . ئاواتمە قفڵێکی گەورەو مەحکەم لە دەروازەی درۆو غەیبەت و بۆختان درابێێ .

ڕەمەزان لە سەرجەم خوشک و برا کوردەکانم و موسوڵمانانی دنیا پیرۆز بێێ .

 براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور ٢٣ ڕەشەمەی ٢٧٢٣ کوردی

  ١٣ / ٣ / ٢٠٢٤ زایینین

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی