هەر وەک ئاگادارن لـە ئەفغانستان شتێک ڕویـدا کە نـە چاوەڕوان کراو بـوو نـە وابـیری لێدەکراوە . دنیای خافڵگیر کردوو دەوڵەتان و سیاسەتمەدارانی تاساند.
زەنگێکی وەخەبەر هـێـنـەر بـوو بـۆ ئـەوانەی پشت بـە بێگانـە دەبـەستن و دڵـیـان بـەهـێزی زۆری دەرەکی و دەسەڵاتەکەی خۆیـان لـە ژێـر سـێـبەری ئـەوانـدا خـۆشـە و پـێی پشت ئـەسـتورن و بـە خاترجەمی لێی نستون. چونکە بـڕواشیان بە خۆیان نەبوو و هەموو شتێکیان لەوەدا دەدیت، کە ئەوە زلهێزێکی وەک ئەمریکا لە پشتیانە و فیل دەرەقەتیان نایە!کە چی هەر کە ئەو فیلە بە هێزەوە ڕای کردو زۆر لەکەرەسە و ئامرازەکانیشی بە جێهێشت و بەسەر شۆڕی و تێک شکاوی بەرەو ماڵ گەڕاوە، هـێندە بەپەلە بـوو نەیتوانی هـێزەکانی ڕاستەو خۆ بگێڕێتەوە ئەمریکا لەو ئەماڕەتە عەرەبیانە هەڵیان دەڕێژێ و تـا لەوێـڕا بـۆ وڵاتـەکەی خۆی بـیان گوێزێتەوە . دەسەڵاتدارە ئەفغانیەکانیش سەریـان بێی کڵاو مـاوە و هـەرکەسە کەوتـە بیری ڕاکردن وخۆ دەرباز کردن. ئێستا ئەوە بـۆتـە بابـەتی ڕۆژ و هەر کەسە بە گوێرەی دیتن و تێڕوانینی خۆی، هـەر حکومەت و دەسەڵات و حیزبـێک بـە پـێی بـەرژەوەنـدی خـۆی ئەو بارە و باری دەکا و لە کەو و بێژینگی دەدادا بە خیاڵ بەشی خۆی لێی پەیدا دەکا .
بەڕای من دەرسێکی گەلێک گرینگ و بایخدارە بـۆ هەمـوو ئەوانـەی تێبگەن و بیانەوێ لە مێژو فێر بن و ڕیگا دروستەکان بگرنـە بەرو کاریان پێبکەن. ئەمریکا نە یەکەم جارە و نەدوا جاریشی دەبێ کە بـۆ قازانج و بـەرژەوەنـدی خـۆی هـیـچ پـێوەرێکی ئـینسانی و ئەخلاقی و هاوپەیمانی و ڕیزدانان بۆ ئەرک و بەڵێنیەکانی ڕەچـاو نـاکا. جیا لـەوەش ئـەو جارەیان بـە دۆڕاوی گەڕاوەتـەوە وڵاتـەکەی و هــیچ وڵامێکی نـە بـۆ نـاوخۆی و نـە بــۆ دۆستەکانی و نـە بـۆ دنیای مـرۆڤایـەتی پێ نیە جگە لە سەر شۆڕ کردن و شەرمەزاری. هەر وەها هەم دۆستانی توشی بێ بڕوایی کرد و هەم دوژمن و نەیارانی خۆشحاڵ بوون .هەم گەلانی ماف خوراویشی تێگەیاند کە تەنیا پشت بـە خـۆیـان بـبەسـتن و لـە قـەول و بـەڵـێـنی زلهێزان خاترجەم نەبن.
ئەوەی دەمەوێ باسی بکەم کورد و کۆماری ئیسلامی ئێرانە. چوونکە ئـێمە زیـاتـر لـە چـل ساڵە دەگەڵ ئەو ڕێژیمە دەست و پەنجە نەرم دەکەین، زۆرمـان خەسار لـە دەستی دیـوە و زۆرتـرمان خوێـن و قـوربانی داوە. ئەوەتا مەلا علی باپیریش دەڵێی: ( دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دژایەتی ئایینی ئیسلام دەزانم !!) ئێران لـە ڕێگای دارودەستەکەی زۆر بە پەلە مەسەلەی ئەفغانستانی لە ڕێوە کردە نمونەیەک کە زۆری ناخایەنی لە کوردستانی باشوریش دووپات دەکرێتەوە. هـەر چەنـد لەسات ـو سـەودای ئـەوڕۆدا، نـاڵێم سیاسەت !! هیچ شتێکی نە شیاوو دوور لە مـەنتیق محاڵ نـیە، بـەڵام لـە بەریەک ڕاگرتن، یان پێک شباندنی ئەو دوانە و بڵاو کردنەوەی لە لایەن دوژمنانی کورد و نـۆکەرەکانیان بـە تەواوی هەڵەیە و بگرە خەتایە و مەبەستی ئەسڵی دروست کردنی دڵە ڕاوکێی کوردستانیانە. ڕاستە کورد شکستی زۆری دیوە، لافاوی خوێنی لەبـەر ڕۆیشتووە، سەدان تـەڵە و داوی لە ژێر چەتری دۆستایەتی ودڵسـۆزی بـۆ دانـراوەتـەوە، بـەڵام بـەدانی قـوربـانی گەلێک مـەزن هەموانی تێپەڕاندوە. جیاوازی کوردستان و ئـەفغانستان، لـەوە دایـە داوای ئـێـمە داوای هەموو گەلی کوردستانە، داوای ئـازادی گەل و نیشتمانـە، داوای دابـیـن کردنی مـافی دیاری کردنی چارە نوسی گەلەکەمانە، نـەک دابـەزانـدنی ئـیدە و ئـایینێک، نـەک بـۆ لە سەرنانی مەقنە و چاو بەستنی ژنان و دانانی ڕیشی درێژو پانە. خەباتی ئێمە بۆ دەسەڵات نیە بۆ وەرگرتنەوەی زێدو ئازادیەکانمانە. بـۆ دابەزانـدنی عەداڵەت و داد پـەروەریـە لـە ژێر یاسای ماف و ئازادیەکانی مـرۆڤ. لە شۆڕشی ئێمەدا ڕێزدانان بۆ مرۆڤ و مافەکانی ڕۆگەی هەوڵ و تێکۆشانمانە نەک ئیدە و ئایین ، مافی نـەتـەوایـەتـیمان ئـامـانجە و زیندو کردنەوەی زمان و کلتورمانـە. هەر بـۆیە جیا لـە هەمـوی ئەوانە، ئەو ڕوداوانە ورد چاو لێدەکەین و بە تەواویش لەسەر هەست دەبین، بەڵام هەرگیز توشی ترس و دڵـە راوکێ نـین و نابین. نابێ لە بیرمان چوبێتەوە کە لە ١٦ ی ئۆکتوبر هەموو داگیر کەرانی کوردستان، دەگەڵ هەموو دۆست و هاو پەیمانەکانیان، بە بێدەنگی ئـوروپا و بەتەماشاگەری ئـەمریکا، نەخشەی داگیر کردنەوەی باشورو هەرەس پێهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بە دابەزاندنی کرا . ئەو پیلانە شومە زیاتر لە نیوەی باشوری کوردستانی لە ژێر دەسەڵاتی خاوەنەکەی دەر هێنا. دەهات بـەرەو نـاوەندی ئـەو هەرێمە کە هەولێرە بـڕواو سەرئەنجام جارێکی تر کورد یان بکاتە نۆکەر و یان دیسان وەشاخیان بخا. کە چی کورد مەردانە لێی وەدەست هات ولمبۆزی پێ لە عەرز خشاند و ئاواتی دوژمن و خۆفرۆشان و سەودا گەرەکـانی مـرانـد. ئێمەی کورد دوێنێ نـەبـوو ئـەوڕۆش نـیە و سبـەینێش نـابێێ قـەت وا نـەبوـوە کە نەخشەو پیلانمان بەدژ نەکێشرا بێ. فتوای جیهاد و ئێعدام و لەدار دان ، کیمیا باران و گۆڵە زەیتون و زۆر تەڵە و داومان، ترازاندون و پساندون و تێپەڕاندون. تۆ بڵێی تالبان لە هەموی ئـەوانـەش مەتـرسیدارتـر بێ؟!!
بـەڕای مـن ئـەوە ئـاوات و نەخشە و بـەرنـامەی عەڕەب و فارس و تورکە شووێنیستەکانە بە ناوی تاڵبان کوردی پێی چاو تـرسێن دەکەن شاراوەنیە کورد لە مێژە ترسی شکاوە، لمبۆزی هەموو ئەوانەی ئەو خەیاڵ پڵاوانە دەکەن لە عەرزداوە. ئەوەی مەترسی هەرە گەورەیە بۆ کورد، ئـەو دژایـەتی یـەک کردنـەی خۆمانـە، دەرس وەرنەگرتنە لە ڕابردومان. ئـەو نەخۆشیەی من تۆیـەیـە کوردستانی پێدا فـەتاوە. ئیدەو ئایینەکانمانن کراونە ئامرازی بەربەست دروست کردن لە سەر ڕێگای خەباتە ڕەواکەمان. ئێمە دوژمن بە چۆکی دانەهێناوین و ناشی هێنێ. ئەوە بـرایـە بـەقازانجی دوژمـن پـشتی برای خۆی دەشکێنێ .ئەوە نەبونی هەستی نیشتمان ونەتەوە پەرستیە، هەریەکەی بەڵایەکدا لامـانـداوە. ئێمەی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بـە فـیتی دوژمـن لە بـەرچاوی بـرا کوردەکـانی بەشەکانیتر وەک شبرو شـەیتانـمان لـێکراوە. ئـەوەنـدە خراپ تێگەێیندراون وادەزانن ئەگەر ئێمەی ڕۆژهەڵاتی نـەمـێنین مـەیـدان بـۆئـەوان چۆلە وبـەمـەیـلی خۆیـان ڕمبازی تێدا دەکەن .ئەگەر ئێمە بێ هێز بکرێین ئەوان بەهێز دەبن.ئەوە تاوانێکی گەورەیە کە بکرەکانی دەگەڵ گەلی کـوردی دەکەن.) بـە دڵـنیایەوە ئێـمە جەوری خۆ فـرۆشەکانـە دەیکێشین بۆ ئێمەی کورد بەگشتی داگـیر کەرانی کوردستـان لـە تـاڵـبان مەتـرسیدارتـرن . ئەگەر لە کوردستانیش پەیدا بن ئەوە دروستکراوی داگیر کەرانە. ئێمە تا ئەوڕۆ هەرناوی تالبان دەزانین ، بەڵام هەر دەسەڵاتە داگیر کەرەکانی کوردستانن نەخشە و پیلانیان بەدژی کـورد داڕشتوەو دابەزاندوە.ئەگەر ڕێبەران و زانایان و خۆشکانی تێگەیشتوو بوێرو گەورە پـیاوان و پیرەدایکان، هەمومان بەئەرکی خۆمان هەڵبستین و بە پێی تـوانـاو هـەل ومەرج تێبکۆشین بەرانبەر بەجاش وخۆفرۆسەکانیش ڕاوەستین، دڵنیام سەرکەوتنمان مسۆگەرە، میژوش پێمان دەڵێ: تا ئێستا وانە بوون بۆیە سەرنەکەوتوون.
باحیزبە ئیسلامەیەکانی کوردستانیش بە جێگای دوعا بـۆ تـالبان و شایی بـۆ سەرکەوتـنـیان ئەرکی ئایینی و نەتەوەیی و ئینسانی و ویژدانی خۆیان سەبارەت بەگەلەکەیان بە جێی بێنن ئەو زنجیرەی ژێر دەستیە لە ملی خۆیان و گەلەکەیان دەر بێنن! بـا بـزانن خۆیان هەزاران جار بـەخەڵکیان کوتـوە هەتـا ماڵ پیی بـوێی لـە مزگەوت حەرامە! لاوازتـرین ئیمان خـۆ تـەسلیم کردن بـەزاڵمانە. بـا چیتر بـەناوی ڕکەبەرایەتی حیزبێک دوژمنایەتی گەلەکەمان نەکەن! با بزانن هیچکام لەوحیزب وسازمانانە هەمووگەل نین. کام عەداڵەتو دادپەروەری بۆتاوانی کەسێک یان کەسانێک حوکمی نەمانی گەلێک دەر دەکا ؟! بـۆ لـەبیرتان چۆتەوە سەرەتا ئاخوندەکان نان وئازادیان بۆ خەڵک بەدیاری دێنا کە بۆ کورد بووبە فتوای جیهاد! سەدام حوسەین دروشمی ( وحدة ، حریت واشتراکی) دەدا دوایـەش بـە بۆمبی کیمیایی لێی دەدان . ئەردۆغان گوڵە زەیتونی بـۆ خەڵکی سوریە دەبـرد ئێستا سەیـرکەن چێیان لێدەکا ! عەڕەبەکانی عێڕاق مافەکانی کوردیـان لـە قانـونی بـنەڕەتـیدا سەبت کرد و بـزانن ئـێستا چیدەکەن و نیازی چیان هەیە دەگەڵیان بکەن ؟! پـێم نـاڵێن : ڕێـبەرایـەتی کورد کەنگی لـە ڕاستی مەسەلەکە دەگا و کەنگی دۆست و دوژمن لـێک دەکاتـەوە ؟! لـە كام ڕێگا مـافی گەلەکەی دەستە بەر دەکا ؟! لە دوایین قسەم دا بە ڕاشکاوی دەڵێم : ئەوانەی بەربەستن لە سەر ڕێگای یەکگرتویی حیزبە کوردیەکان و یەکگرتنەوەی دێمۆکڕاتەکان هەر کەس بـن، بیانەوێی یـان نـەیـانـەوێی سەربـەخۆیی بـڕیـاردانی خۆیـان لـەدەست داوەو، دەستـیان بـە جێگایەکیتر گرتوە، قـوبـڵەکەی خۆیان لێگۆراوە ، قازانجەکەشی بە دوژمنانی گەلەکەمان بڕاوە. کورد کوتەنی : ( کاڵەیان دڕاوەو هیچیان پێنە بڕاوە ).هیوادارم ئەوهەموو ئاژیرە مـەتـرسیدارانـە لـە خەو ڕامـان پـەڕێـنێ ، تـا چـیـتر کاروانـە چەق بـەستـوەکەمـان خـۆی نەخواتەوەو لە کاروانی پێشکەوتنی دنیای ئەوڕۆ بەجێی نەمێنێ.
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور. ٤ خەرمانانی ٢٧٢١ ی کوردی
٢٦/ ٨ / ٢٠٢١ زایینی