"an independent online kurdish website

گوڵ  ڕازێنەرەوەی، دەستی دڵدار، یان گوڵی مەدریس، یان سەر گۆڕی سەربازی ون، تەنانەت بۆ ژیان گەڕانەوەی نەخۆش لەسەر تەختی نەخۆشخانە. گوڵ هەمیشە جوان بوو وە ڕاستە تەمەنی لە هەڵۆش کەمترە بەڵام هەمیشە خۆشەویستە.

ئەو کات من تازە لاو بووم  زۆر بەی ڕۆژانی بەهار و هاوین دەبوو بە باریکە ڕێگای نێوان کوێستانی، هەڵوێ، فەقێ ڕەشکە دا تێپەڕم. لە سەر بستوی ڕێگای دۆڵەبی فەقێ ڕەشکە تاقە قەبرێک هەبوو، لە بن قەڵای فەقێ ڕەشکە کانیاوێک، کە پێی دەڵێن، سیکە لۆرە، ڕەشماڵێک لەسەر کانی هەڵدراوە  پۆلێک کچی جوان و چاوڕەشی مەنگوڕ، لە شێوەی حۆری، لە خوارێ تر کۆخەمێشیک، مێشی  هەنگوین بە گزە گزەکی ئارام دەوری ئەو گوڵانەیان گرت وە دەوری کۆخەمێش هەمووی وێنجە جوانی تایبەتی هەیە، لە نێو ئەو بەهەشتە کچێکی تەمەن ٣٥ ساڵە ی خوێن شیرین، دووربینەکی عەکاسی ١٣٥ی لە ملی دا دێت و دەچی، گوڵێ باوەڕی  بە ئازادی یە، ئەو بە پێچەوانەی پۆلی کچانی کوێستان، دەی هەوێ وەک هەڵۆ لەسەر لوتکەی چیاکان هێلانەی سەر بەستی ساز بکات .

ساڵی ١٣٦٦ بۆ هەمیشە کوێستانی، فەقێ ڕەشکە جێ دێڵێ، ڕوودەکاتە لوتکەی چیای قەندیل، لە مەڵەندی کوردان، گوڵێ زۆرن کە بونە هەوێنی فۆلکۆر، وەک، ئای گوڵــــێ، قەل و گوڵەزەڕ، بەڵام گوڵــــــێ مە، هەڵۆی مـــێ یە، لە شێوەی دایکی نیشتیمان، پەیمانی پرچی ڕەشی لەگەڵ کێوی قەندیل بەست، سەری پسی قەندیل و سەری سپی گوڵــێ یەک شێوەن، بەڵام گوڵێ کەمێک سەربەرزتر لە نێو سەنگەر دا !

تەمەن هەر دەڕوات  کوڕە جحێڵە کۆم دەبنە وە، پۆلی بێریان، بە ئاواتی ڕۆژانی جوانی، کەچی گوڵێ قەت نە پیر دەبێ، نە ئاواتی تەمەنی لەدەست چوو، ئەو بۆ هەمیشە هەر چاوەڕوانی  ئازادی، لە نێو لاپەڕەی مێژوو دا قەت نامرێ، بەشێک دەبێ لە جەستەی دایکی نیشتیمان …

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی