"an independent online kurdish website

 لە پێشدا دەبێی دەستخۆشی لە بەڕێز کاک ساڵح نەڵوسی  بکەم  کە فیلمی بە خاک سپاردنی شێخ مـحـەمـمەدی بڵباسی شەهـیـدی  بـڵاوکردەوە.

بـۆیـە دەڵێم شەهید چونکە  بڕوام ئەوەیە هەر کەس لە ڕێگای ڕزگاری نێشتمان و گەل دا بە هەر شێوەیەک  گیانی لەدەست دابێی شەهیدی کوردستانە . زۆر بەوردی گوێم لێگرتو چاوم لێکرد. خۆشحاڵ بووم بەوەفاو ئەمەگناسی هاوڕێیان من و خـاڵـە دوای شـەڕی سـەپـێـندراوی  نـەغـەدە و پێکهێنانی هێزی ئەفشین  و کومیتەی نـەغەـدە،  لـە نـاوچەی خەلـیـفەلیانی  سندوس  ماوەیەکی دوور و درێژ  لەو مەڵبەندە و دواتر  لە بنکەی شێوەڕەزی حیزب، برا و هاوکاری دڵسۆز بووین. نـامـەوێ بـڵـێم  چۆن و چی بـوویـن، بـەڵام ئـەو مــاوە زۆرە بـەیـەکــەوە کارکردن خۆی شایەدی  سەداقەت و پاکی و برایەتیە. بێگومان لە جەرەیانی کاردا دەبێ ڕەخنەش هەبێ.  هەر چۆنێک بێ ئــەگەر یـەکـەمـیـن هــاوکار و دڵسۆزم نەبێ لە یەکەمینەکانـە. ئـەو فـیـلمـە زۆر شـتی وەبـیـر  هـێنامەوە، بۆ سەرەتاکانی دروست بوونی هـێـزی پـێـشمـەرگـە و کومیـتـەی شـارستــانی لـــە مەڵبەندی نەغەدەی گێڕامەوە.  دیتنی ئەو فیلمە  بـردمـیـەوە دنـیـایـەکـیـتـر و  بوژامەوە.

بەڵام  ئـەوەی لـەو فـیـلمەدا کارتێکەری نەرێنی لە سەرڕوحی  من هەبوو کە تەڵقینەکە بە عەڕبی خوێندرایەوە .خاڵە هەست و سۆزی کوردایــەتی دەگەڵ خوێن و گۆشتی تێکەڵاو بـبـوو، کوردێکی تـۆخ، ڕاست و رەوان، بـێ فرت و فێڵ  تا سەر ئێسقان وەفاداری ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان بوو. بەداخەوە تەڵقینەکەی بەو زمانە نەبوو  کە دایکی فێری کردبوو  لای لایەی بۆ کوتبوو! بە زمانێک بوو  کە کورد هەزاران  ڕوڵەی بەدەستی وان شەهـیـد کراوە، زێـدی داگیـر کـراوە. بە زمانێک تەڵقین کرا کە  کورد کوژان دوکتوڕای کورد کوشتنیان پێدراوە.  خۆ  تەڵقین واجب نیە و هێندێک دەڵێن سوننەتیش نیە و بیدعەتە! قوڕئان نیە بڵێی گۆڕانی بەسەردانایە. لە حاڵێکدا کە قورئانیش بـە زۆریـنـەی زمانانی ئەم جێهانە  بەکافرەکانیشەوە وەر گێڕدراوە !!

 جێی داخە حیزبێکی دەیان و سەدان هەزار شەهـیدی لـە ڕێگای ئـازاد کردنی زمان و زێدەکەیدا داوە، شەهید و کۆچکردوانی شۆڕشگێڕی خۆی بە عەڕەبی تەڵقین بکرێن!! من نازانم ئەو کەسە کێیە * و گلەییشم لەو نیە. گلەیی و گازندەم لە حیزبەکەی قازیەکە زۆرینەی گەلەکەی خاوەنی دینە و لەڕیزی کادر و پێشمەرگەکانیشیدا زۆر هـەیـە و بـــۆ دابین کردنی مافی نەتەوایەتی خەبات دەکەن  کە گرینگترینیان زمانە، لە ڕێوڕەسمی ئاوادا  زمانی بێگانە دەکار دێنن، نازانم فەلسەفەکەی چیە، جگە لە شەرم کردن لە زمانی خۆت! هیوادارم حیزب کە خۆی بە پێشەنگی  خەبات بۆ ڕزگاری نیشتمان و گەل دەزانێ  لـە حاڵـەتی ئـاواو  رەسمـیـشدا زمـانی بـێگانە بەکار نە هێنێ .

 براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور .

  *مامۆستایە مەلا سمایل خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەر بە سندووسی خوارێ سەر بە شارستانی نەغەدەیە پاشان خۆی تحویلی ئێران داوە و ئێستا لە شاری نەغەدەیە.

لینکی بابەتەکە 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی