"an independent online kurdish website

شێخ محەممەدی بڵباسی لە رێکەوتی 24ی مارسی 2009ـی زایینی، کاتژمێر دوو نیوی نیوەڕۆ بە هۆی نەخۆشی، هاوڕێی دڵسۆز و پشمەرگەی دێرین لە تەمەنی 69 ساڵی دا لە ناوەندی سێی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران لە جێژنیکان نیزیک هەولێر کۆچی دوایی کرد.

من کە بە سەردان لە  باشووری کوردستان بووم، ئەم فیلمەم گرت کە تا ئێستا لە ئارشیوی خۆمدا پاراستوومە و دەیخەمە بەر دیدی بنەماڵە و هاوسەنگەران و دۆستان.  خاڵە شێخ  لای زۆربەی هاوڕێیان و دۆستان خۆشەویست و جێگەی رێز بوو. لە ساڵەکانی 1366 تا 1369ی هەتاوی کە من هاوکاری ماڵی بووم،  لە لێوژێ مەڵبەندی سپی سەنگ بەرپرسی عەمباری چەک و چۆڵ بوو کە زۆر دڵسۆزانە و بە ئەمانەتەوە ئەرکەکانی بەڕێوە دەبرد.  خاڵە شێخ وەک ئەندام،  پێشمەرگە، فەرماندە لک و بەرپرسی پێشمەرگەکانی بنکەی سنوور و کادری حیزبی ئەرکی خۆی بەڕیوە بردووە.

دوبارە سەرەخۆشی لە سەیدزادە و بنەماڵەکەی دەکەم و روحی خاڵە شێخ خۆش بێ و ئاواتەکانی کە رزگاری کوردستانە بێتە دی.

لیبک یوتوب

ساڵە نەڵۆسی

2024/08/20

بابەتی پەیوەندی دار

وتووێژ لەگەڵ دوو ئەندامی بنەماڵەی خاڵە شێخ محەممەد بڵباسی لەسەر کەسایەتی و ژیانی خاڵە شێخ

فیلمی بە خاکسپاردنی  خــــاڵە شێخ محەممەد بڵباسی”تەڵقینەکەی بەو زمانە نەبوو  کە دایکی فێری کردبوو، مەلا برایم مەجید پوور    

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی