پێشمەرگەکان: بینەران و خوێنەرانی سایتی پێشمەرگەکان، ئەو کاتەتان باش. ئێمە ئێستا لە شارۆچکەی سۆدرتەلیە بەدیداری برای بەڕێز کاک سەردار عەبدوڵڵا شاد بووین.

دەمانەوێت کاک سەردار عەبدوڵڵا لەسەر وەزعیەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کورتەیەکیش لە ژیانی خۆی بۆ ئێمە باس بکات.
ئەم کاتەتان باش، خۆشحاڵم کە لە خزمەتتانم لە سایتی پێشمەرگەکان. سوپاسی جەنابی کاک ساڵح دەکەم بۆ ئەم دەرفەتە و شانازیشە کە پێکەوە لە چوارەمی ساڵیادی شۆڕشی ژینا پێکەوە هاتینەوە ئێرە. من شانازیم ئەوەیە کە هەموو تەمەنم تەرخانی خەباتی ئەم نیشتمانە و ئەم نەتەوەیە بووە. لە مناڵیەوە لە ناو خەبات بووم بەهۆی پێشمەرگایەتی باوکم و هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەیی. ئاوارەی دۆخی ناخۆش ئەوانەمان بینیوە. بەڵام ڕاستەوخۆ تەمەنی خەباتی خۆم، خەباتی سیاسی و پێشمەرگانە و خەباتی نووسین و میدیایی و ڕۆژنامە و کتێب نووسین و ئەوانە چل ساڵی زياتر تێپەڕاندووە. جۆرەها کارم کردووە. هەڵبەتە من کوردستانییم، هەموو گوندێکی کوردستان و هەموو بنبەردێکی کوردستان بە ماڵی خۆم دەزانم. باوەڕم بە سنوورەکان و بەو سنوورە ساختە نییە کە سەپێندراوە بەسەرمانە و ئەرکی سەرەکیمان سڕینەوەی ئەو سنوورانە و بیناکردن و دامەزراندنی کوردستانی مەزنی یەکگرتوو و سەربەخۆیە. بەڵام بە تەبیعەتی حاڵ لە گەرمیان لە دایک بووم، لە باشوور. ساڵانێکی زۆر پێشمەرگە بووم، بە دوو زمان، بە عەرەبی و کوردی لە میدیا و ڕۆژنامە گەورەکانی جیهانی عەرەب، ڕۆژنامە نێودەوڵەتییەکان، بەشداری زۆرم هەبووە. بە کتێبی، بە عەرەبی و بە کوردی، کتێبی جۆراوجۆری سیاسی، مێژوو، ڕۆمان، چەند ڕۆمانێکی بڵاوکراوشم هەیە بە عەرەبی و بە کوردی. شانازی گەورەم ئەوەیە کە، دەورەیەکیش ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووم، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بووم. بەڵام لەو کاتەش من خەمە کوردستانیەکە خەمە زاڵەکە بوو بەسەرمدا. باجی گەورە و قورسم لەناو بزووتنەوەی گۆڕان لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی نیشتمانی و نەتەوەیی کردووە و بەبێ دوودڵێ دەتوانم بڵێم من ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانی و نەتەوەیی کوردستانی بووم لەناو بزووتنەوەی گۆڕاندا. زياتر ناڵێم، بەڵام زیاتر لە دە ساڵە حیزبایەتی ناکەم، وازم لە حیزبایەتی هێناوە. خۆم تەرخان کردووە بۆ ئەرکە نەتەوەییەکان و بۆ کوردستانی مەزن و هەموو پارچەکانی کوردستان. لە ڕۆژاوا چیمان پێکرابێت وەک ئەرکی خۆمان و نیشتمانی خۆمانە دریغیمان نەکردووە.
لە ڕۆژهەڵاتیش دیسانەوە هەروا. هێندەک بەسە، یانی هێشتا زۆریشم وتووە. سەبارەت بەو بابەتەی کە جەنابی کاک ساڵح فەرمووی ڕۆژهەڵات، من دەمێک ساڵە پێم وایە ئەم چەرخە چەرخی کوردە، بەڵام کورد دەبێت خۆی لە ئاستی ئەو دەرفەتە بێت. لە ئاستی ئەو دەرفەتەین، لە ئاستی خەڵک، ئەگەر سەیری خەڵک دەکەیت، بەڵێ خەڵک لە ئاستی ئەو دەرفەتەن. وەختێ وەکوو دەستبەژێر و ڕابەرایەتی ئەوانە سەیری دەکەیت، نە، هێشتا لە ئاستی ئەوە نین. دەبێت بگەینە ئاستی ئەوە و بۆ ئەوەی دەرفەتەکەمان لەدەست دەربنەچێت، چونکە ئەگەر ئەم دەرفەتە لەدەستمان بچێت، ڕەنگە بە پەنجا ساڵی دیکە ئەو دەرفەتەمان بۆ نەێتەوە. لە پاڵ ئەوەی کە من پێم وایە، دەمێک ساڵە پێم وایە ئەم چەرخە چەرخی کوردە، بڕوایەکی پتەوم هەیە و ئەم بڕوایە هەروا سەر پێیی نەهاتووە. پاش لێکۆڵینەوە و تۆژینەوەی ورد و خوێندنەوەی ورد و گەڕانەوە بۆ مێژوو، ورد خوێندندوەی دۆخی پارچەکانی کوردستان، گەیشتوومەتە ئەو باوەڕەی کە هەستانەوەی ئەم جارەی کورد لە ڕۆژهەڵاتەوە بێت. ڕۆژهەڵات بایەخی یەکجار گەورەی هەیە. ڕۆژهەڵات لە ئەسڵدا، لە ئەسڵدا ئێمە گرفتێکمان هەیە کە خەبات دەست پێدەکا، یان بزووتنەوەی سیاسی کورد لە سەرەتای سەدەی بیستەوە دەست پێدەکا و بە تایبەتیش لە کۆتایی یەکەمین جەنگی جیهانەوە، هەموو کوردستان لە لایەکەوە و ڕۆژهەڵات لە لایەکی ترە. ڕۆژهەڵات خۆی سەپاندبوو. هاوکاتیش من باوەڕێکم هەیە کە ڕەنگە داگیرکەرەکانی تورک، عەرەب ئەوانە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کورددا دڕندەتر بووبین، بەڵام هەرە ترسناکترین داگیرکەری کوردستان ئێرانە. وە ئەوەی ئەتوانێ ئەمە هەڵوێشێنێتەوە و ئەمە بەتاڵ کاتەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و ڕۆژهەڵاتیانی سەربەرزن. مرۆڤ ناتوانێت سەرسام نەبێت بە ئازایەتی ڕۆژهەڵاتییەکان، لەژێر جەور و ستەم و زوڵم و ئەو هەموو جەبەخانەیەی کە بە حیساب جیهان گیري خواردووە بەدەستییەوە، میڵەتی ئێمە و نەتەوەی ئێمە لە مەیدانە، لە شار و شارۆچکە و گوندەکانی کوردستان، لە ڕۆژهەڵات، لە مەیدانە ڕۆژانە بەگژ داگیرکەرە ئەچنەوە و ئازایەتیەکی ئەفسانەیی ئەنوێنن. بۆیە دیسانەوە لەو ئاستەشە من دڵنیام هەستانەوە گەورەکەی ئەم جارەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێت. لە هەر پارچەیەکی کوردستان بتوانین وەکو قۆناغ هەر دەستکەوتێک بەدەست بێنین، ناوی فیدڕالییە، ناوی ئۆتۆنۆمییە، ناوی نامەرکەزیەتە، لامەرکەزییە، هەموو ئەوانە من دژینیم. من لەو کەسانە نیم کە پێم وابێت یان سەربەخۆیی یان هیچ. ئەو پێم وابێت تێگەیشتنێکی تا ڕادەیەکی نەهێلیستانەی ترسناکە، نابێ وا بکەین. ئێمە هەر دەستکەوتێک دێتە پێشەوە دەبێت بەدەستی بێنین و لەسەری بینابکەین. بەدەست بێنین و ئیکتفا نەکەین، نەڵێین ئەمە کۆتایییە و ئەمە چارەسەرە چونکە دەبێت لەوە تێبگەین چارەسەری کێشەی نەتەوەکەی ئێمە یەک تاکە چارەسەری هەیە، دەوڵەتی سەربەخۆیە. من کە باوەڕ باسی دەوڵەتی سەربەخۆ کەم، باسی گوندێک و پارچەیەک و شارێک و سێ شار و چوار شار و ئەمانە ناکەم. من پێم وایە کوردستانی مەزن کە هەموو کوردستانە پێکەوە بە یەکگرتوویی ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خەبات بۆ ئەوە بکەین. گەیشتوونەتە بەردەم ئەو دوو ڕێیانەی ئیتر ئێمە خۆمان لەو دوو دوو ڕێیانەی یەکلا بکەینەوە و خەباتمان بۆ یەکگرتنەوەی کوردستانی مەزن و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانی مەزن و یەکگرتوو بێت. دۆخێک هەیە کە من ساڵانێکی زۆرە سەرقاڵی کردووم. پرسیارێکی تۆزێک ترسناکە، بەڵام پرسیارێکە دەبێت ڕووبەڕووی بینەوە.
بۆچی هەمیشە کورد شەڕە بەتەوە و جەنگە ئەدۆڕێنێ؟ ئەم پرسیارە و وردبوونەوە لە مێژوو و لە زانست و لە هونەرەکانی جەنگ، لە خوێندنەوەی بەشی زۆری تێئۆریسانی جەنگ لە مێژووی مرۆڤایەتی لە سەنسوو تا گاتە ئێستا، کە هەموویم خوێندووتەوە و دراسەم کردووە، پێم وایە کورد دەبێت لە ڕاستییەک تێبگە. لەو ڕاستییە تێنەگا هەموو خەباتی یەکسانی هیچ ئەبێتەوە. هەمووی لەدەست دەدەین. قوربانی دانییەکانیشمان بە فیڕۆ ئەچێ. کورد دەبێت لەوە تێبگە کە لە جەنگێکی بەردەوامە. ئێمە لە جەنگێکی هەمیشەیی بەردەوامین تا ئەو چرکە ساتەی کە جەنگەکەمان بە ئامانج دەگا، ئامانجەکەشی وەدی هێنانی سەربەخۆییە، یەکگرتنەوەی کوردستانە، سڕینەوەی سنوورە ساختە و دەستکردەکانە و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە. لەناو ئەمەیە ڕۆژهەڵات بایەخێکی یەکجار گەورە هەیە. لە دەرفەتی وا سەرپێیدا، بەداخەوە ناتوانین ورد بێینە ناو ئەمە، بەڵام وەکو عەرزم کرد ئەوەی ڕۆژهەڵات کردوویەتی هیچ لە قەدری کەس کەم ناکەمەوە، لە هیچ پارچەیەکی تر کەم ناکەمەوە. بەڵام لەو سەدە و شتەی ڕابردوو ئەوەی ڕۆژهەڵات کردوویەتی لەدەرەوەی دەرفەتە مێژووییەکان بووە. ئەگەر لە دوای جەنگی جیهانەوە کرابێت، لەدەرەوەی هاوکێشە سیاسیەکانی جیهان بووە. کۆمار کە دامەزراوە داهێنان و سەکەوتنێکی یەکجار گەورەیە. ئەوەیشی گرنگە هەستی نەتەوایەتی و باوەڕبوون بە سەربەخۆیی و خەبات بۆ سەربەخۆیی لای ڕۆژهەڵاتییەکان لە لووتکەیە. ئەوەی کە زۆر گرنگە ئەمڕۆ دیسانەوە لە ساڵیادی ئەو شۆڕشە مەزنەی ژنیا کە من پێم وایە ئەو شۆڕشە هەموو ئامانجەکانی خۆی هێناوەتە دی و پێکاویەیەتی. شۆڕشی ژینا ئێرانی دابەش کرد. شۆڕشی ژینا لەناو دەروون و لەناو خەیاڵ و لەناو عەقل و باوەڕی ئێرانییەکانە ئێرانی دابەش کردبوو. چرکەساتی ژینا ئێرانی نەما. چرکەساتی ژینا کورد هەموو داوای مافی نەتەوەیی ئەکرد. بە مافی نەتەوەیی کەمتر ڕازی نەبوو و ئەوە کورد بوو بە ئێلهامبەخشی ئەوەی بەلوچ داوای مافی نەتەوەیی بکا، عەرەب هەمان شێوە، تورکمن، ئازەری هەموو ئەوانە. ئیتر ئێران ئەو درۆ گەورەیەیی کە خەڵک پێی خەڵەتابوو. ئەو درۆ گەورەیە کە ساڵانێکی زۆر و چەندین سەدەیە وڵاتانی غەربیش بەوە خەڵەتاون کە ئێران شارستانیەتە. شۆڕشی ژینا و ئازایەتی ڕۆژهەڵاتیان لە مەیدان و یەکریزی و پێکەوە داواکردن لەلایەن هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە رێکخرا، دۆخێکی خۆڵقان کە ئێران ئەو درۆ گەورەیە ڕەسووا بوو و دەرکەوت کە ئێران جگە لە زیندانێکی گەورەی نەتەوەکان هیچ شتێکی تر نییە. وە ئەو زیندانە ئێستا لەناو دەروونی خەڵکدا شکاوە. تا پێش شۆڕشی ژینا خەڵک ئێرانی بوون. بۆیە من ئەو چرکە ساتە ووتم جیهان و ڕۆژهەڵات و ئێرانی پاش شەهیدکردنی ژینا هەمان ئەوانەی پێش شەهیدکردنی ژینا نابن. شۆڕشی ژینا بە ئازایەتی کورد، بە شێلگیری بە هەستی بەرزی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتیان و بەو وشیارییەکی بەرزی هێزە سیاسیەکانیشی و ئازایەتی خەڵک لە مەیدان، ئێرانی دابەش کرد. ئێمە ئێرانمان دابەش کردووە، لەسەر کات وەستاوە. ئێران دابەش ئەبێ و کوردستانی مەزن وە یەکگرتوو وە سەربەخۆ وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ دێتە دی. بەڵام ئەو ئەرکێکە ئەگەر خۆمان لە ئاستیادا نەبین دەرفەتەکە لەدەست ئەدەین و دەسکەوتەکانی تریشی لە پارچەکانی تری کوردستان ئەگەر بینامان کردبێت ئەوەش ئەروخێ. بۆیە ئەمە ئەمانخاتە بەردەم جگە لە بەرپرسیارێتێکی نەتەوایەتی و نیشتمانی دەبێت بمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتێکی ئەخلاقی تاکە کەسیش. ئەم نەوەیە ئەرکی ئەخلاقییمانە وەکو تاکە کەسیش کە شۆڕش بگەینینە ئەنجام، ئەم جەنگە بگاتە ئەنجام. ئیتر کورد تاکەی تا هەتا هەیایە لە شۆڕشدا بێت دەبێت دۆخی شۆڕش کۆتایی بێت. بەوەش کۆتایی دێت کە دەوڵەتی یەکگرتووی سەربەخۆی کوردستانی مەزن بێتە دی.
ئەمە ئەرکی ئەخلاقی ئەم نەوەیە نابێت لێی گەڕین بۆ مناڵەکانی خۆمان و بۆ نەوەکانی دوای خۆمان. نەوەی دوای ئێمە دەبێت بینا بکا و گومانیشم لەوە نییە من ورد لەمانە توێژینەوەم کردووە. کتێبی حازرم نووسیوە. دەمێک ساڵە، دە ساڵیش ئەبێ کتێبم لەسەر ئەمە نووسیوە کە کوردستان یەکێک لە دەوڵەمەندترین و لە سەقامگیرترین وڵاتەکانی ئەم ناوچەیە و جیهانە دەبێ.
ماوەتەوە هیمەتی هەموومان پێکەوە، جارێکی تر باوەڕی کوردستانی بوون، جارێکی تر باوەڕی ئەوە لای خۆمان بچێنینەوە ببێت بە ئیمانێکی بێ پێچ و پەنا کە هەموو کوردستان یەک نیشتمانە و ئەو سنوورانە ساختەن. وان و قامشلو و عەفرین و ئیلام و بۆکان و شنۆ و ورمێ و هەمووی تا گاتە کەرکووک و گەرمیان و سلێمانی و دهۆک، هەمووی کوردستانە. ئەگەر بەم تێگەیشتنە نەیین و نەگەینە ئەو ئاستە لە وشیاری و لە ئیمانی پتەو دەرفەتەکە لەدەست ئەدەین. کە گەیشتین بەمە ئەو وەختە ئەرکەکانمان ڕوون ئەبن و سەرکەوتنیش مسۆگەر دەبێ.
زۆر زۆر سوپاس. دەستەکانت خۆش. دەم خۆش. سوپاس بۆ تۆش . سوپاس.
