سڵاو لە هاوڕێیانی ئازیز، خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی نوێکردنەوەی دیزاینی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان. تا توانامان تێدا بێت بەردەوام دەبین لە کارەکانمان،

بەو هیوایەی بتوانین بۆشاییەک لە کایەی ڕاگەیاندندا پڕ بکەینەوە و دەنگی بەشێک لە نووسەرە هێژاکانی کورد بگەینینە ئێوە. ئێمەش لەلایەن خۆمانەوە، تا ئێستا بە تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆ بەردەوامیمان بە بەڵگەکردنی ئەم خەباتە داوە.
خۆشحال دەبین بە وەرگرتنی هەر ڕەخنە و پێشنیازێک کە لە کۆمێنت یان پەیامدا بۆمان بنووسن.
جێگەی خۆشحاڵییە کە ئێستا زۆربەی هاوڕێیان لاپەڕەی تایبەتی خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەیە. وەک ساڵی ۲۰۰۲ نییە کە سایتی پێشمەرگەکان تازە دەستی بە کار کردبوو؛ ئێستا هەزاران مێدیای کوردی چالاک هەن کە ڕۆڵی بەرچاو دەگێڕن.
