ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/٢٦ی زایینی لە لایان کومیتەی سوئێدی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان

لە سوئێد بۆ ڕێزگرتن لە 10 شەهیدی موشەکبارانی ڕێژیم بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی ئەو ڕێکخراوە و شەهیدانی ئەم دوایانەی حیزب کۆڕێکی پرسە و هاودەردیی لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.
من لەم یادەدا 2 کورتە فیلمم گرتووە دەتوانن لە لاپەڕەی فەیسبووکی من بیان بین.
لە هێرشێکی مووشەکی و درۆنی 10 پێشمەرگەی کۆمەڵە بەداخەوە شەهید بوون
ئەمەش هەواڵی کۆمیتەی سویدی حدکا لەم بارەوە
بەشداریی شاندێکی کومیتەی گشتی لە کۆڕیادی شەهیدانی کوردستان دا!
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٧/٢٦ی زایینی لە لایان کومیتەی سوئێدی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سوئێد بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ئەمدواییانەی موشەکبارانی ڕێژیم بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی ئەو ڕێکخراوە و شەهیدانی ئەم دوایانەی حیزب کۆڕێکی پرسە و هاودەردیی لە شاری ستۆکهۆڵم بەڕێوە چوو.
هەیئەتێکی کومیتەی گشتیی حیزب لە سوئێد بە سەپەرستیی بەڕێز “قادر مێهفەر” و ئەندامەتیی بەڕێز “عەباس یاری” ئەندامی کومیتەی گشتی بەشداری ئەو کۆڕەیان کرد.
پەیامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایان “سالار ئاشناگەر” نوێنەری ئەو ڕێکخراوە لە سوئێد.
لەو کۆڕەدا جێگری سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، بەڕێز “عومەر ئیلخانی زادە” وتەیەکی پێشکەش کرد.
لەو کۆڕەدا پەیامی هاودەردیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران-کومیتەی سوئێد لە لایان هاوڕێ قادر مێهفەر بەرپرسی کومیتەی ستۆکهۆڵم خوێندرایەوە.
پێویست بە وەبیرهیناوەیە کە ڕۆژی ١٤٠٥/٤/١٠ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٠٢٦/٧/١ی زایینی پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزب لە گوندی قزقەپانی پیرانشار لە تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامیدا شەهید بوون.
ڕۆژی ١٤٠٥/٤/٢٦ی هەتاوی بەرانبەر ٢٠٢٦/٧/١٧ی زایینی لە ئاکامی موشەکبارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکەی کۆمەڵە لە زڕگوێزی نیزیک شاری سلێمانی ٩ پێشمەرگەی کۆمەڵە شەهید بوون و چەند کەسێکیش بە تووندی بریندار بوون. دوای چەند ڕۆژ یەکێک لە بریندارەکانیش بەداخەوە شەهید بوو.
