سکرتارییەتی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە،

هێرشە چڕە مووشەکییەکە لە نزیک کاژێر 6:00ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئەنجامدراوە. بەپێی راگەیەندراوەکە، لەو هێرشەدا 9 پێشمەرگە شەهید بوون کە ناویان بەم شێوەیەیە:
1- فەرهاد قەمەری (خەڵکی دیواندەرە)
2- سروش نەسری (خەڵکی مەریوان)
3- سینا سەفەری (خەڵکی شاباد)
4- یاسین کیانپوور (خەڵکی شازەند)
5- ئەحمەد مەحموودی (خەڵکی بانە)
6- رەزا سادقی (خەڵکی بۆکان)
7- کەسرا رەحمانەژاد (خەڵکی بۆکان)
8- سیاوان نیکی خا (خەڵکی بۆکان)
9- زەکەریا فەقێ حەسەن ئاقا (خەڵکی بۆکان)
10. پێشمەرگەکان: بەداخەوە ئەبووبەکر هوشەنگی پیشمەرگەی کۆمەڵە و خەڵکی شاری مەریوان و یەکێک لە بریندارانی دوایین بۆردومانەکانی بنکەکانی کۆمەڵە ئەمڕۆ 20260721 گیانی بەخت کرد.


پێشمەرگەکان: زۆر بە داخەوە بۆ گیان لەدەستدان و برینداربوونی ئەو پۆلە پێشمەرگە لاوەی “کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ”. هیوامان چاکبوونەوەی بریندارەکانە. هاوخەمی بنەماڵەی شەهیدەکان و هاوسەنگەرانیان و هەموو خەڵکی کوردستانم و سەرەخۆشییان لێدەکەم.

دەقی راگەیاندنی کۆمەڵە
راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە دوایین موشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی لە باشووری كوردستان;
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان ئاگادار دەکەینەوە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٦ ی پووشپەڕی ی ١٤٠٥هەتاوی ، ١٧ی جولای ٢٠٢٦ی زایینی، کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر بارەگا و مەقەڕەکانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. لە دەرئەنجامی هێرشێکی قورس و چڕی موشەکی بۆ سەر چەندین بارەگا و ئوردوگای دەوروبەری زرگوێزەڵە لە کاتژمێر ٦ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەداخەوە ٩ پێشمەرگەی کۆمەڵە بە ناوەکانی فەرهاد قەمەری خەڵکی دیواندەرە، سروش نەسری خەڵکی مەریوان،سینا سەفەری خەڵکی شاباد، یاسین کیانپور خەڵکی شازەند،ئەحمەد مەحموودی خەڵکی بانە،رەزا سادقی خەڵکی بۆکان،کەسرا رەحمانەژاد خەڵکی بۆکان،سیاوان نیکی خا خەڵکی بۆکان، زەکەریا فەقێ حەسەن ئاقا خەڵکی بۆکان،گیانی ئازیزی خۆیان بەخت کرد.
ئەمە یەکەم جار نییە کە کۆماری ئیسلامی بە هێرشی تێرۆریستی و ترسنۆکانەی لەو جۆرەوە هێرش دەکات و هەر لە دەستپێکی شەری ٣٩ رۆژەوە تائێستا نزیکەی ٤٠ جار و بە زیاتر لە سەدان دروۆن و موشەک هێرشی کردووەتە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە و لەو ڕێگەوە ویستوویەتی ورەی گەلمان بڕووخێنێ و هەنگاومان سست بکات، بەڵام ئەوەی سەرشۆڕ و داڕماو و دۆڕاوە هەر کۆماری ئیسلامییە و بە دڵنییایەوە ئەو ڕژیمە تاوانبارە دوا پەلەقاژەکانی مەرگیەتی و دوور نییە ئەو ڕۆژەی تۆڵەی هەموو تاوانەکانی لێدەسێندرێتەوە. کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ هەموو هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان ، هەروەها بنەماڵەی سەربەرزی نوێترین گیانبەختکردووانی رێگەی رزگاری و ئازادی، سەرجەم خەڵکی کوردستان کە دڵیان لە گەڵ دڵی پێشمەرگە لێدەدات و بە تایبەت خەڵکی قارەمانی شارەکانی دیواندەرە، شاباد، مەریوان، شازەند، بانە وبەتایبەت شاری بۆکان کە چوار ئەستێرەی گەشی پێشکەشی کاروانی سەربەرزی شەهیدان کرد دەکەین. هەروەها ڕایدەگەیێنین کە خوێنی گەشی ئەو هاوڕێیانە، ئەو نوێترین شەهیدانی ڕێگای ئازادی و ڕزگاری کە ئاواتیان بینینی کوردستانی ئازاد و ئاوەدان بوو بەفیڕۆ ناچێ، بەڵکوو دەبێتە هەوێنی شۆرشی گەرم و گوڕتری گەلەکەمان و سورترمان دەکات لە درێژەی خەباتمان بە دژی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆر و ترۆریستە.
سەرکەوێ بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی کورد
بڕووخێ کۆماری ئیسلامی ئێران
سکرتاریەتی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
٢٦ی پوشپەری ١٤٠٥
١٧ی جولای ٢٠٢٦
****

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: بە تووندی سەرکۆنەی هێرشهکانی سەر ههرێمى كوردستان دەکەین. بهئامانجگرتنى ههرێمى كوردستان و دەستپێکردنەوەی تووندوتیژی، پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پێشێلکارییەکی زەقی سەروەریی عێراقە. ئەم هێرشانە هەڕەشە لە سەقامگیریی وڵات دەکەن و کۆسپ دەخەنە بەردەم هەوڵهكانى ئاشتی لە ناوچەکەدا.
***

لە 28ی شوباتەوە بە 904 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان
رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران لە 28ـی شوباتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، هەرێمی کوردستان بە 904 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە. لە ئەنجامدا 29 شەهید و 138 بریندار هەن.
ژمارەی هێرشەکان بەگوێرەی پارێزگاکان:
– پارێزگای هەولێر: 617 هێرش
– پارێزگاکانی سلێمانی: 254 هێرش
– پارێزگای دهۆک: 31 هێرش
– پارێزگای هەڵەبجە: 2 هێرش
شەهید و بریندار لە ئەنجامی هێرشەکان
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەەدا 29 کەس شەهید بوون، کە پێکدێن لە: حەوت پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک لە سنووری خەلیفان لە پارێزگای هەولێر، کارمەندێکی ئاسایش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ژن و مێردێک کە لە ماڵەکەیاندا شەهیدکران؛ 17 پێشمەرگەی سێ حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان، کوڕی پێشمەرگەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەوی دیکەش سەربازێکی فەرەنسا بوو لە هەولێر.
بەگوێرەی ئاماری کۆکراوەی رووداو، بەشێکی بریندارەکان بریتین لە 29ـی پێشمەرگەی فەرماندەیی دەڤەری یەک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سێ کارمەندی ئاسایش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، هەروەها سێ پێشمەرگە، دوو پاسەوانی تایبەت لە بارەگای پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سلێمانی، پاسەوانێکی هۆتێل تایتانیک لە سلێمانی، هەروەها دوو کارمەندی بەرگریی شارستانیی خەلیفان و دوو پێشمەرگە لە هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە و یەک پۆلیس هەن.
هەر لەنێو بریندارەکان 18 سڤیل هەن و بریندارەکانی دیکە پێشمەرگەی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێنج سەربازی فەرەنسی بوون لە هەولێر.
