"an independent online kurdish website

ڕێکەوتی ٢٩ / ١١ / ٢٠٢٢ زایینی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێڕاق محەمـمـەد شیاع سودانی سەردانی ئێرانی کرد. ئەوە سونەتێکە دەبێ سەرۆک وەزیـرانی تازە بچێتە خزمەت ڕێبەرنو هەم خۆی و هـەم کابـیـنـەکەی بـناسێنێ.

 ناچمە ناو قـوڵایی بـابـەتـە کـە بـەڵام بـاوەڕی خـۆم وایـە سەرۆک وەزیرانی عێڕاق وەک پارێزگاری پارێزگایە کە دەبێ حکومەتی نـاوەنـدی دیـاری بکا ئەویش کۆماری ئیسلامی ئـێـرانـە. شاراوە نـیـە تـا ئەو چرکە ساتەش لەسەر وەزعیەتی عێڕاق قسەی یەکەم ئێران کردویەتی و دەیکا . ئـامـانـجی هـەوەڵ و ئاخری کۆماری ئیسلامیش تێک دانی ئەو هەرێمەیە کە ئێستا بە نیوەو نیوەچڵی بەڕێوە دەچێ . بـەداخەوە زۆربـەی ئـەحـزابی بـاشوریـش ڕاستــەو خـۆو نـاڕاسـتەو خـۆ لـە ژێر هژمونی ئێران دان وچۆنی بوێی ئـاوایـان پێدەڵێی و دەکا . هـۆکاری ئەسڵی دژایەتی و ململانە نەرێنیەکەی حیزبەکانیش هـەر لـە کۆنەوە کۆماری ئیسلامی بوەو دەبێ . ئەوە کراسێکە ئەو کۆمارە بەبەژنی وانی بـڕیوە! کورد کوتەنی خوا وەخێری گێڕێ!!

دەمەوێ کورت دو شت باس بکەم ( ١ ) سەفەرەکەی سودانیو ڕاو فەرمانەکانی دەسەڵاتدارانی ئێرانی . دیارە ئەوەی لە پشتی پەردە دەکڕێ زۆر قوڵو نەهـێنیە و من و تۆ نایزانین . ڕەواڵەتەکەشمان دیوەو سەرۆک وەزیرەکانی پێشۆمـان لـە بەرچاوە. کورت بڵێم : مالکی موچەی خەڵکی کوردستانی بڕیو عیبادیش (٥١ ) لە سەدی خاکی کوردستانی داگیر کردو کۆتـایی بـەدەسـەڵاتی کوردان هـێـنـا. بەرنامەکە ئەوەبو هەولێریش بگرێو فاتیحای هەرێم بخوێنێ. بەڵام سەوداگەرانی زلهێزی جیهانی کە سەیری وەزعەکەیان دەکرد لـە پـڕ تـێگەیشتن کە نەخشەی ئێران و تورکیەو عێڕاق و خـۆفــرۆشە کوردەکانـە کە بـەتـەواوی سەرکەوتـن دوایە کوردان ڕاو دەننین چونکە بە پێگەیەکی ئەمینی ئەو زلهێزانـەی دەزانن. بۆیە بەپەلە هـێـرشەکەیان ڕاگرت کەچی ناڕاستەو خۆ ڕەوتەکە تـا ئـەوڕۆش درێـژەی هەیە. ئێستا دیدارەکەی سودانی کراو وەک کوتم بە دزی چی کوتراوە نازاندرێ بەڵام هەرکەس سیاسەتی کردبێیو تۆزێک سەری لێدەر بچی دەزانێ ئـەو قسەیـەی خامـەنـەێی یـانی چی کە دەڵـێی :حکومەتی نــوێێ عـێڕاق دەبێی حکومەتی هەمو وڵات بکا ! دێمۆکڕات و کۆمـەڵـە دەبێی مـەرزەکان چۆل بکەن ئەوە دەقاودەق یانی نابـێی هـەرێـم بمێنێ ودوایی بەو دەسەڵاتەو بەڕێوە بەریەی کوردان بهێندرێ.

( ٢ ) مەسەلەی ئوپوزیسیۆنی کوردی ڕۆژهەڵات بو کە دڵنیام ئـەوەیـان دەوێی کە دەگەڵ موجاهیدین کردیان. ئەوەی ئەوڕۆ لە ئارادایە هێرش و پەلامارەکانی تورکیە لەلایەک وموشەک بارانی ئێران لەلایەکیتر،گەرمتر کردنی ناکۆکیەکانی ناوخۆی حیزبەکانی هەرێم و بونی ئوپوزیسیۆنی کوردی ڕۆژهەڵات کراونەتە بیانویەک بۆئەو هێرشە ناڕەوایانە وداڕشتنی ئەو پیلانانە ،هەمویان بەو مەبەستە دەکرێن کە ئەوهەرێمە نەمێنێ،بە هێزی دژە کورد ئیشغاڵ بکرێیو شتێکی وەک ئۆتۆ نۆمیەکەی سەدام دروست بکرێتەوەو جاش و مـوستەشاری نـوێی بـێـنەوە ناو کایەکە. وادەزانن ئـەو هـەرێـمـە سەری مـارەکەیـە و ئـەگەر پـان بـکرێتەوە ئیتر هەمویان ئاسودە دەبن مەترسیەک هەڕەشەیان لێناكا. بەڵام بێخەبەر لـەوەی داوای ڕەوای گەلی کورد تێکەڵاوە دەگەڵ گۆشت و خـوێنی گشت تـاکـیـكی ئـەو کوردستانە مناڵی کورد هەر لـەدایـک بـو دەزانێ بـاپــیـرانی چـیـیـان ویستوەو خەباتیان بۆ کردوە ئەوانیش هەر بـەو ڕوحەوە کە پـێگەیـشتن بـەو ڕێـچکەیەدا دەڕۆن . ڕاپەڕینی ئـێـران و بـەتـایـبـەت کوردستان و ناساندنی وەک ڕێبەری ڕاپەڕینەکەو قوربانی دان و گوڕو تینی خۆ پێشاندەرانی کورد و ئیران ،دەتوانم بڵێم :ڕیسەکەی لێکردونەوە خوریو نەخەشە شومەکانیانی کردونە بڵقی سەرئاو. من ترسم لەو هەڕەشەو وگوڕەشەی ڕێژیم نیە ئەوەی منی نیگەران کردوە نـەکا تێک هەڵچونێکی شومی نەخوازراولە نـێو خـۆی کوردان دروست بـکڕی جا چ ئەم بیکاو چ ئەو بیکا!! بیجگە لە هەمو پیلانەکانیان مخابن لە هـەوڵی ئـەوەدان حیـزبی کوردی لـە ژێـر ناوی جۆراو جۆر تێوەگلینن و ئـەو ڕاپـەڕیـنـە بـە فـێڵ و تەرفەند دامرکێنن بـەداخـم کە دەڵـێـم لـە وەهـا حـاڵـەتـێکی هـەستیاردا دوژمن زەربەکەی بەکورد لە کورد داوە! بەڕای مـن لەدنیای ئەورؤدا ئەوە ئەگەر محاڵ نەبێی زۆر گرانـە، ڕەوتی سەرکەوتـن وەدوا دەخـا بـەڵام ئاکامەکەی ئەوەدەبێ ئـەوانـەی بــونــە دار دەست یــاریـدەدەری ڕێـژم دەکـەونـە زەلکـاوێـک ڕێـگای گەڕانەوەیان نامێنێ و بەهەر دوک دەستیان بـەسـەری خـۆیـان دادەدەن وژاری پەشیمانی دەخۆنەوە وتازەش فایدە نادا. ئارەزومە پێش ڕۆیشتن بـۆ ئـەو قـۆناغە لەو هەڵـوێستە نادروستە پاشگەز ببنەوەو دەگەڵ سەرجەم هێزەکانی گۆڕەپانەکە یەکبگرن و واز لە خۆ تێهەڵقوتانی کارو باری بەشەکانیتر بێنن، خۆ بەستنەوەو کار بە قازانجی دوژمن نەفرین بکەن و بـاش بـزانن کورد دەکرێ بیروبۆچونی جیاوازی هەبێ ، دژبەری سیاسی یەکتریش بن، دۆستایەتی یـەکـتریش نـەکـەن ، بـەڵام تـاوانـە ڕەگەڵ دوژمنی سەرەکی کەون و دوژمـنـایەتی هاوڕەگەزانی خۆیان بکەن ‘شەرمە لەداخی کەسانیتر زگی منداڵی خۆیان بـدڕن ئەوە تاوانە چونکە کوردستان مڵکی هەمـو کوردانـە. بـە ڕونیش دەبینن دوبـرا مـاڵـیشیان جودایە بەڵام شەڕی یەک دوو ناکەن وهەر برانە .

هەر چـۆنێک بـێی وەزعەکە زۆر ئاڵـۆزوهـەستـیارە .قـۆنـاغەکە زۆر چارەنوس سازە. لێرەدا هەڵویستی بوێرانە و شۆڕشگێڕانەی دەوێی. ئەوانەی بڕیاربەدەستن پێویستە چاو لەگەلەکەمان بکەن ، سەرەڕای جیاوازی بیرو باوەڕوتەنانەت ئیدەو ئایینش چۆن یەکیان گرتوەو ڕۆژانە لە گؤرەپانی خـەبـاتـەکـەدا قـوربـانی دەدەن. دەبا ڕێبەرانی حیزبەکانیش بە قیمەتی گیانیشیان بێ بۆ بەرژەوەندی گەل تەف لەدۆستایەتی دوژمـنان و دوژمـنـایـەتی یەکتری بکەن وناکۆکەیەکان بەقوربـانی یەکگترتویی ئێستا بکەن . سەرەڕای ئەوهەمو ئەزمونە تاڵانەی هەمانەو ئـە و غەڵەتانەی هەمانە جارێکیش با ئەحزابی ڕۆژهەڵات بـاشورو بـاکور و ڕۆژئاوا لانی کەم بەیەک هەڵویستی بەقسە بـەرەنگاری داگیر کەرانی کوردستان بـبنەو. دڵنیام هەرکەس وحیزبێک ڕێـزی بـۆ داوای گەل نـەبێ هـەر نـەبێ لـە مێژوی گەلدا بەتاوانبار دەناسێندرێ. جێگای خۆیەتی برایانی باشورو حیزبەکانی ڕۆژ هەڵات بە ڕاوێژ کردن دەگەڵ یەکتری ئەگەر بە نهێنیش بێ هەڵویست بگرن . ئیستا کۆماری ئیسلامی بە جیدی هەوڵ دەدا ئیحساساتی خـەڵکی بــاشورو ڕۆژ هەڵات ببزوێنی بەهـۆی کەسانی دۆڕاو کەش و هـەوایەکە قـوڕاو بکا بـەڵـکو لەو ڕیگایەوە ئامانجکەی وەدەست بێنێ.

لـە دوایی قسەم دەڵــێم : قـسە زۆرن ( کورد کوتـەنی قسە هـەزارن هـەردوانـیان بەکارن ) بەڵام ئەوەندە بەسە بڵێم : ڕاوی ڕێـوی بـۆ کەوڵـەیـەتی. ئانجی داگیر کەرانی کوردستان بە یەک بەرنامە هەرکامەیان بـە گوێـرەی پـێئ ئـەسپـێـراوی خۆی هەر لەکۆنەوە هەوڵیان داوەو بەردەوامیشن لـە سەر ئـەوەی کە مـەسەلەی کورد بمرێنن یان وەک مـردوی لـێـبکەن . بـەڵام جێی داخە و جێی داخیش دەبێ کورد پاش ئەوهەمو ئەزمونەتاڵانە دۆست دوژمنی خۆی نەناسیبێ.ـ

براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور. ١٠ سەرماوەزی ٢٧٢٢ کوردی

  ١ / ١٢ / ٢٠٢٢ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی