ئەو ڕستەیە زۆر دەنوسرێ و دەکوترێ، بەڵام کەس ناڵێ چۆن؟! بە بڕوای مـن زانایانی ئایـیـنی و سـیاسی دەبـێ وڵامـیان بـۆ ئەو پـرسیارە هەبێ.
بەڵام نەک دەمارگرژانە و لایەنگری لە لایەک، بەڵکو وەک ڕاستیەک کە بتوانێ هەم ڕێنوێن بێ و هەم قەناعەت پێهێـنـدراو.
لە کاتێکدا هەم سیاسەت و هەم دیـن ئیدعای ئەوە دەکەن کە بۆ بەختەوەری مرۆڤ و پێشکەوتن و ئاوەدانی وڵات تـێدەکۆشن، هەر دوکیان خۆیان بە ڕێبەری ڕێنوێن دەناسینن و مـلـمـلانەی یەکتـریـش دەکەن، هەر کامـەیان دەیەوێ خۆی بە قارەمان بناسێنی. لە ڕابردوو ئێستاشذا دیتومانە و دەشبینین لەو کەڵەوەکێشی و دژایەتیە دا چەندیان زیان بە خۆیان و بە مرۆڤایەتیش گەیاندوە. راستی ئەوەیە بیرۆکەی لەناو بردن و یەکتر لە مەیدان دەرکردن بە تەواوی هەڵەیە و نەگونجاوە. دین و سیاسەت هـیـچ چارەیـان نـیـە دەبێ مـل بۆ ئەسڵێک ڕابکێشن کە پێکەوە ژیانی هاوبەشیە. هۆکاری بنەڕەتی بەختەوەری مرۆڤ و هـێـمنی و ئـارامی یەکیەتی و هاوکاریە. هێندێک دەڵێن با دین کاری خۆی بکا و سیاسەتیش کاری خۆی، ئەوە خۆی لێک جیاکردنەوەیە کە نابێ ئاوا بکرێ. دنیایەکە تێکەڵاوە لە هەموو شوێنی ئەم جیهانە دیندار و بێدین و ئایینی لێک جیاواز دژبەیەکـیش هەیە، هـەر کامەیـان لە جییەک زۆرینە و لە جێیەکیتر کەمینەن، ئەگەر قەرار بێ هـەرکەس بـە دیـنی خۆی بیکا گومان لە تێک ئاڵقان و تێک گیران دا نیە. جا سەیری لک و پۆپەکانی دینەکانیش بکە! وەک ئێستا داعیش مـزگەوت دەڕوخـێـنێ ، قـورئـان دەسوتـێنی بە ناوی ئیسلام، موسوڵمانانیتریش مرۆڤ دەکوژن لە سەر قورعان سوتاندن و مزگەوت ڕوخاندن!! هەر دوکیشیان خۆیان وەک موسوڵمان دەناسێنن. لێـرەدا ئەرکی زانایانی ئایینی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆڤ دۆستان وهیتر ئەوەیە ژیـرانـە و بـوێـرانـە و لــە خۆبردوانە قـۆڵی هـیمەتی لێهەڵماڵن و بەرنامەیەکی تۆکمە و گشتگیر دابڕێژن کە بتوانێی کۆمەڵ لەخۆیدا جێبکاتەوە ببێی تێک هەڵچون.ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆسەر ئەسڵی پەیدا بونی مرۆڤ بە گشت جیاوازیەکانیانەوە. لە حاڵێکدا قانون و دیـن بۆ مرڤەکانە ، دەبا لە هەر وڵات کۆمەڵگایەک مافی هەڵـبژاردنی ڕێگەو ڕێـبازێک بۆ بەڕیوە بردنی کارو باری ژیان، بدەنـە دەستی خۆدی مـرۆڤ و نـەیخەنـە بەر ڕەحمەتی هـیـچ دیـن و ئـیـدەیەک ، کە پـێی دەکوترێی قانونی وڵات زۆرینە چی پەسند کرد ڕێزی لێبگرین. ڕەنگە بڵێن : ئەوە چۆن دەبـێێ بێدین حوکم بەسەر دیندار دا بکا ؟! ئیمان بەژیانی هاو بەش ئەو حوکمەدەکا ، بەرژەوەندی گشتی لە پێشەوەی هەمویانە. ئەوەش بزانن دین قانونەو حکومەت بەڕێوە بەرە .خوا بـۆیە ڕەنگو زمان و ئیدەو ئایینی جیای پێداوێن چۆنکە دنیا بەو ڕەنگانەوە جوانە. بە مەرجێک لێزانانە لەتەنیشت یەک دابنرێن. جـیا لـەوەش یــاسای بـە ڕێــوە بـردن دەگەڵ دین فەرقـیان هەیە ، قـانـون دەسکری بـەشەرەو گـؤرانی بـەسەر دادێــی، بەڵام دین نەگۆڕە. هـیچ دین ودەسەڵاتێک بۆی نیە بەزۆرخۆی بسەپێنێ وخواش ئیمانی بەزۆری قبوڵ نیە . بۆیە فـەرمویـە { لا إکراە فی ألدیـن } حـاکــمی عـادڵ ئەوەیە دینداروبێدین بەیەکەوە بگونجێنێ ،بێی ئەوەی مافی هیچ کامیان بفەوتێنێ. لە شەرعیشدا ئەگەرلەسەر بابەتێک ڕاوێژکرا،ئەوەی بەزۆرینە پەسـند کرادەبێتە یـاسایەکی شەرعی { وأمـرهم شوڕا بینهم} ئەگەر وانەبێی شۆرا مانایەکی نیە.
کاتێک مرۆڤ عەقڵو شعورو زانست و توانای هەیە دەبێی خۆی بەوە ڕازی بکا کە تەنیا ڕێگەی ژیان یەکگرتویی وهاوکاریە، ئەوەش لە خاوەنانی ڕەنگو زمان و دینو فەرهەنگ وکلتورە جیاوازەکان دروست دەبێێ. دەبێی بزانن بۆ بە یەکەوە ژیان پێویست نیە یەک دین و ئایینیان هەبێی ، بـەڵکو بـە جـیـاوازی ئـەوانەشەوە دەتوانن بەر دەوام بن . من زۆرم هەوڵداوە کە دین و سیاسەت لێک هاوێر بکەم، بەڵام ئەوەندەی من تێیگەیشتوم تەنیا لە مەسەلە عیبادیـەکان وەک نـوێژو ڕؤژوو هیتر لیک جیان بەڵام لە مەسەلە کۆمەڵایەتیەکاندا هاو تەریبن و بۆ وێنە : درۆ ، غـەیـبەت ، بـوخـتـان ، دزی ، مـاڵ خەڵـک خـواردن ، زوڵـم و نـادادپـەوەری و خەیانت ، سیخوڕی وزۆریتریش وەک یەکن .واتە ئەوانە بەلای دین و سیاسەت خراپ و قەدەغەکراون ،بۆ بکەرەکانیشیان سەزا هەیە . کەوا بـو دەکرێی بەبێی هـەڵچـون و دەمـارگرژی خـاڵـە هـاوبـەشـەکان کـۆکەینەوە ، چونکە لە خزمەتی مرۆڤایەتیدایە. ئەویتر ئەوەی بـڕوای بـە ئـیسلام هەیـە با نوێژان بکا و ڕۆژوش بگرێی و ئەوەش کە بڕوای پێی نیە وەبـاڵی خۆی بە ئـەسـتـۆی خۆی . هـێندێک مەسەلەی تر وەک مـیرات ومـارەکردن وئەو شتانە ،وەک گرفت باس دەکرێـن ، بە باوەڕی من هەڵەتێگەیشتن و خراپ لێکدانـەوە هەیە ، کە چارەسەریان ئەگەر نەزانی و دەمارگرژی لێگەڕێی زۆر هاسانە. بەدەر لە هەمـوی ئـەوانـە لـە هەر وڵاتێک عەداڵەت و دادپەروەری هەبێ ،حاوانەوەی دیـن و سیاسەتـە جیاوازەکان گونجاوە، بەڵام ئەگەر ئەو دوانە نەبون بێگومان ژیان سەختو پڕلە بـرک و ژانە. هـەر وەک لـە پـێـشەوەش بـاسمـکرد مـوسوڵـمان هـاو دینەکەی خۆی کافر دەکاو دەیکوژی . دەبێ ئەوەش بڵێم : لە دنیای ئەوڕۆدا ئیسلام بۆتە چەکێکی کوشندەو هەرکەس بۆبەرژەوەندی خۆی کاری پێدەکا. ئەوانەی ئەوڕۆ بەناوی دین دەکرێن دروست بـە پـێـچەوانـەی ڕاسپـاردەی ئـیسلامـن . دیـن بۆ ڕێنوێنی و ڕێبەری و بەختەوەری مـرۆڤ هـاتـوە نـەک بۆ رۆژ ڕەشی وماڵویرانی کوشتو کۆشتارو بۆ ئامانجی نادیار . خوا هـیچ شتێکی بـۆ خۆی لـە ئێمە نەویستوەو ناێەوی ،هەرچی فەرمویە وئێمەی پیی ئەرکدار کردوە بـۆ بەرژەوەندی خۆمانە . دەسکەوتی دنیاو قیامەتیشمان هەر ئەوەیە کە کردومانە.
پێوەندی لە نێوان دین سیاسەتدا پێویستە ودەبێی عەلاقەیەکی بەیەکەوەژیان هەبێ، تا بتوانێ مرۆڤ لە دنیادا خۆش بەخت بکا .هێندێک جار دین دەیەوێێ حاکم بێی وهـێـنـدێک جاریـش سیاسەت ئـەوەی دەکا، بـەڵام ئـەوەی ڕاست بـێـی واقعیەتی مەوجود دەڵێی : نابێی هـیچ لایـەکیان بەتـەنی حکومەت بکا ، بەڵکو زەروریە بە یەک گەیشتنێک لە نێوان ئەو دوانەدا هـەبێێ . جێگای داخە ڕێبەرانی هەردوک لاهەر لە بیری دەسەڵاتی خۆیان دان و بەلایانەوە گرینگ نیە مـرۆیەتی بەگشتی، قازانج یان زەرەر دەکا !من نەمدیوەو نەشم بیستوە هیچ دین و سیاسەتێک خەبات بۆ وێرانی کوشتو کوشتار بکا ، هـەر دوکیان دروشمـی سەرکیـان بـەخـتـەوەری مـرۆڤـەکانە ، ئـەوە مـرۆڤـەکانـن حـەزی خۆیـان دەکەنـە شەرع و قـانـون، یەکی دەبەخشن و یەکێی ئێعدام دەکەن . شەڕو نـا ئەمـنی ، سوتانـدن ویرانی هەر گیز بەختەوەری نیە.زۆرجاران پیاوانی دینی وسیاسی کەڵکی خراپ لە دینوسیاسەت وەردەگرن تابتوانن حەزوویستی خۆیان دابین بکەنوڕاوبۆ چونی خۆیان بسەپێنن. کەوابو عەلاقەی سیاسەت و دین بەیەکەوە تەوافقی تەسالوحیـە واتـە .دەبـێی لە سەرچەنـد ئەسڵێک ڕێککەون وئەوەی لە سەریشی ڕێک کەوتون لە بەرژەوەندو مەسڵەحەتی گشتی گەل دابێی ، زوڵم و سەرەڕۆیی تێدا نەکرابێێ.زوڵم هەرکەس بیکاو لەهەرکەس بکرێ چ کافر بێێ وچ موسوڵمان هەر ناڕەوایە و زاڵم نەفرین لێکراوی لای خوایە . هیوادارم عەقڵی مرۆڤ بگاتە ئەو قۆناگەی کە مرۆڤایەتی گەشە بکاو لوتبەرزی و دەمـار گرژی زۆرداری گۆڕبـکا ئـەو دنـیـایـەی وەک بەهەشت لێبکا.
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ١٣ خەرمانانی ٢٧٢٤ کوردی
٣ / ٩ /٢٠٢٤ زایینی