"an independent online kurdish website

پێشەکی بە بۆنەی ئەو ڕۆژە مەزن و پیرۆز و شانازی خوڵقـێـنـە پـێرۆز بـایی گەرم لـە سەرجەم شەهـیـدان و سـەر قـافـڵـەکانـیـان وبـنـەمـاڵـە و پێشمەرگەکان و بەندیە سیاسیەکان وخاووخێزانیان دەکەم .هیوادارم گەل سەر کەوێو ئاواتی شەهیدان بێتە دی. ٢٦ ی سەرماوەز


ڕۆژی بوێری و لێبڕان بۆخەبات و تێکۆشانـە. ڕۆژی قـوربانی کردنی گیان بـۆ بـەختەوەری گەلەکەمـانـە. ڕۆژی پـێـک هـێنانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە. ڕۆژی خـۆ تـەرخانکردن بـۆ پـاراستـنی گـیـان و کەرامەتی گەلەکەمانـە. ڕۆژی پێـشمـەرگە و ئـاڵاکەمانە. سەرماوەزە بەڵام کورەی خەباتی گەل دڵی ئەویندارانی ئازادی و سەربەخۆیی گەرم دەکا و وەجۆش دێنێ. مـزگێـنی دەری دروست بـوونی هـێـزێـکە کۆڵ نـاداو نـاسرەوێ تـا ئامانجی گەل وەدی دێنێ . ڕۆژێکە گوڕو تـیـن و تـوانا و هیواو ئومێد لە دەرونی گەلـدا دەخـوڵـقـێـنـێ. ڕۆژێـکە لـە لایـەن حـیـزبی دێـمـۆکـڕاتـی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بە ڕۆژی پێشمەرگە ناو نراوە و ئاواش لە دنیادا ناسراوە. هەمو ساڵی لەو ڕۆژەدا حیزب و زۆرینەی گەل جـێـژن دەگرن و بەڕێزەوە یادی دەکەنەوە. ڕۆژێکە لە مـێژوی گەلـدا سەبت کراوە و لـە دنیای شۆڕشگێڕانیش قبوڵ کراوە. گەورەیی ئەو ڕۆژە و بەجێیی ئەو یادە لە لایەن گەلەوە ڕێزی تایبەتی هەیە و فەرامۆش نەکراوە.

لە ڕوانگە و بـاوەڕو ئـیـمانی مـن دا پێشمەرگە شەریـفـترین و بوێرترینی چـیـن وتـوێـژی کۆمـەڵگاکـەمـانـە و دەگەڵ هـەمـویـان جـیـاوازی هـەیـە. هەمویان جیگای ڕێزن و نەخشیان کارتێکەری خۆی هەیە، بەڵام کوا ئێ کێهایان وەک ئەوان مەترسیدار و قورس و گرانە؟! هەموو کەس بۆ نەجات دان وە دواخـستی مەرگ هەر هەوڵ تەقـەلا دەکا، هـێندێک لە ترسی مەرگ ئەملاو ئەولا دەکەن و توشی زۆرشتی نەشیاویش دەبن کە چی پێشمەرگە بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەل لە مەرگ سڵ ناکا و دەست دەداتە کارێک کە دەزانێ مەرگ لەکەمینی دایە و ڕوحمی پێناکا.

پێشمەرگە ئەو کەسەیە هەموو کەس بۆ بژیوی ژیان سەدان سات و سەودا و دەست بڕیو گوێبڕی دەکا، بەڵام ئەو ژیانی ئاسایی وەلا دەنێ و دەچـێـتە ناو سەنگەری شەڕەفەوە. لە حاڵێکدا هەمو گیانلەبەرێک شەوانە دەچێتەوە خانە و لانەی خۆی ئەو بە تاریکە شەوو کڕێـوە و سەرما هـێـرش دەکاتـە سەر مۆڵەگەی دوژمن و خەوی دەزڕێنێ ژیانی لێ دەشێوێنێ و تاڵاوی مـەرگی بە گەروی دادەکا. لـە حاڵـێـکـدا خەڵک بـۆ مانـەوەوحەسانـەوەو پـشـودان خـانـوی جوانـو کـۆشک وتـەلاروجێگەی گەرم ونەرم دروست دەکەن ، پێشمەرگە لە ڕەندۆڵ و ئەشکەوت و تەلان خڕو دۆڵ و قەڵشتە بەردان دا دەنوێو پشو دەدا . بە کورتی هەمو کەس بۆ ژیانی خۆی و بنە ماڵەکەی هەوڵ دەدا پێشمەرگە ژیانی ئاسایی خـۆی وبـنـەمـاڵـەی بـە جێ دێڵێ و بۆ ژیانی ئازادانە و سەربەرزانـە بـۆ گەل و ڕزگاری نـیـشتـمان سـەری دادەنـێ وگـیـانـی بـەخــت دەکا. ئـەوەی کـە کـەم کـەس دەتـوانێ قەرەی لـە قەرەی بدا پێشمەرگە زۆر بوێرانە ئەگەر بە قیمەتی گیانیشی تەواو بێ شانی وەبەردەدا.

ئەگەر بـمانەوێ بـاسی پـێشمەرگە بکەیـن و هەقی خۆشی بدەینێ ڕەنگە نەقەڵەم هەبێ بتوانێ بەتەواوی بینوسی ونە زمان هەبێ بتوانێ تەعبیرو تەفسیری لێبکا . بـۆیـە دەڵـێـم : سڵاو لە ئازایەتی و بوێریتان ، سڵاو لە کەڕامەتو دڵ فـراوانـیتان ، سڵاو لـە ئـەمەگناسی و دڵسۆزیتان . سڵاو لە هێرش و هەڵمەت و قوربانیتان . سڵاو لە ڕۆژەکەتـان و ئاڵاکەتان .هەر بژین هیواوئومێدی گەلەکەتان . چەند جوان وپڕمانا وبەجێیە فەرمودەی شـەهـیـدی ڕێـبـەرمـان شەهـیـد قـاسمـلو کە دەڵێی: ( وەرن بـاهـەمـومان پێشمەرگە بین ) خەڵکی کوردستان ئەگەر جاش و سیخوڕی لێدەرکەی بـە ژن و پـیـاویـەوە شـۆڕش گـێـڕن و بـەهەمو تاوانایانەوە پشتگیری و یارمەتی پێشمەمەرگەیان کردوەو دەیکەن. دەتوانم بڵێم :کچانو خوشکانی کورد لـە پـیـاوان زیـاتـر. ئـاواتـمـە بـەرو بـوی ئـەو لـەخـۆ بــردویـی و مانـدوبـونەتان بە چاوی خۆتان ببینن.

براتان مەلا ئینڕاهیمی مەجیدپور. ٢٤ سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی

 ١٥ / ١٢ / ٢٠٢٢ زایینینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی