"an independent online kurdish website

ئەو ڕۆژانە راوبۆچوونی لێپرسراوی گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی داگیر کراوی دەستی ئێران بوو بە باسی ڕۆژو پێش ئەوەی دەقەکەش بڵاو بێتەوە ئێمەمانان دەستمان کرد بەگرتنی هەڵوێستی ئەرێنی و هێندێک بـەخشکە نەرێنی.

 ئەو ڕادەر بـڕیـنـەش لـەوەڕا هـاتـبـوو کە ڕێژیمی پاشایەتی حەمە رەزاشا ڕابردویەکی گەلێک ناحەز و جـیـنـایـەتکارانـەی بـە تایبەت دەرهەق بەگەلی کورد لە مێژوی ئێران و کوردستاندا نوسرابوو. ئەوانەی ئیحساسی خۆشیان لەو بڕیارە دەردەبڕی دەتوانم بڵێم: زۆرینەی نیزیک بە تـەواوی گەلی کورد بـوون کە ئـەو ڕێـژمە گۆڕ کراوە هـەرگیز شتێکی بـاشی دەرهـەق بـە گەلی کورد نـەکردوە، بگرە دەگەڵ گەلانی ئێرانیش، هـەر بـۆیەش بـوو تێکڕا دەستیان دایە و ڕایان ماڵی و خستیانە ناو زبڵدانی مـێـژۆوە. حـاشـا لـەوەش ناکـرێ جـێـگرەوەکـەشی دەکرێ بــڵێـین تەواو کەری ڕێبازەکەی ئەو بوو تەنیا جل بەرگی ئایینیان دەبەر کردبوو تا لە ژێر ناوی دینیش بێبەزەیانە ئەوەی ئەو نەیکردبوو بیکا و کردیشی.

ئیستا کە کوڕی شا دەیەوێ ڕێـبازی باوکی بگرێـو ببێتە جێگرەوەی ئاخوندەکان و بەرنامەیەکی ڕونی نیە سروشتیە دەبێی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و هەمو حیزبوگروهودەستەو تاقمەکانیتر دژی ڕا بوەستن. گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردسـتـان بە فەرمانی شا پێشەواو گەلێک هاوڕێی لەدار دراوە، کوماری کوردستـانی لـێ ڕوخاوە ، ئاڵای سوتێندراوە، هـیزی پێشمەرگەی ئەوکات تائێستاش بـەهـەزاران شەهـیدو ئـێعدام بەندو بێسەرو شوێـن کراوە . حیزبـەکانیتروکوردی ڕۆژهـەلات قوربانی زۆریان داوەولە هەموبەهاکانی مرۆڤایەتی بێبەش کراون . مافی خۆیانە دژی میراتگرانی ئەو سیستمو دەسەڵاتـو جـیـنـایـەتـانـە بە توندی ڕاوەستن نەک هاوکاری نـەبـن بـەڵکو پێش بەگەیشتن بەدەسەڵاتیشی بـگـرن. بەداخەوە هێندێک لەو پێوەندیەدا باسی ئەو ڕستەیە یان مەسەلەیە کە دەڵـێی { لە سیاسەت دا دۆست ودوژمنی هەمیشەیی نیە} دەکەن. منیش دەڵێم؛ئەوە هەربۆ کورد وانیەبۆهەموانە! ئەوە گشتیە. بەڵام دوژمنایەتی ئەو کاتە ئەبەدی نیە کە ئەو ڕابـردوە پڕ لە جورم وجینایەتە هەرکەس کردبێتی بەتوندی مەحکوم وبخرێتە زبڵدانی مێژۆوە ، ئەگینا کوڕی شاکەخۆی بەمیراتگری بابی بزانێ هەر ئەوەی دەکا کە باوکی کردویەتی دەنا نەکوڕو نە مـیراتگری بابی نـیـە، ئـەوەش خـۆی دوژمـنـایەتی ئەبەدیە !هەر کات ڕەزا ڕابردوی حەمەڕەزای ڕەد کردەوە بۆیە دەبێ وتووێژی دەگەڵ بکرێ و بە ڕونی بزاندرێی چی پێیەو ئامانجی بۆ دواڕۆژی ئێران چیە.

بەڕای من ئەو سازمان گروهو تاکە کوردانـەی لـە دەرەوەی حـیـزبەکانن و لافی پێشکەتنخوازومەدەنیەت وچی وچی لێدەدەن دەبێ بە چاوی کراوە بڕواننەمێژوی خەبات و قوربانیدانەکەی گەلەکەمان و بەتەرازوی عەقـڵو مەنـتیق و زانـست و دادپەروەری هەڵی سەنگێنن وبەراوەرد بکەن بزانن چۆن زیانمانەو چۆن قازانج دەکەین، لەجیاتی دژایەتی وناوو ناتۆرهەڵدان لەوان دەستی دۆستایەتیو هاوکاری یەکتر درێژبکەین و یـارمەتیدەری یـەکتر بـیـن بـەرژەوەندی گشتی گەل لـە بـەر چاوبگرنوخەباتی بۆبکەن ،چونکە ئەگەرگەل نەبێ هیچکامیان هەش بن بایخیان نیە. دژایەتی یەکتری نابێی ببێتە ئامانج و بەرژەوەندی گشتی بە قوربان بکرێی. بەکورتی دوژمنایەتی ئەو کاتە هەمیشەییە کە ماهیەت و ناوەرۆکە دوژمنانەکەی نە گۆڕێ ورابردوە نەفرین لکراوەکەی رەد نەکاتەوە ،ئەگیـنا شتـی نـاحەزجل و بەرگی جوانیشی دەبەر کەی سەرئەنجام رواڵەتەکە لەبەین دەچێ و راستە قینەکە دەر دەکەوێی. ئەوەی دەیەوێ دۆست ودڵسۆزی کورد بێ پێویستە لـە ڕاستای بەرژەوەندە گشتیەکاندا هەڵس وکەوت بکا، نەک یارمەتیدەری دوژمنەکەی بێ و خۆی وەک دۆست نیشان بدا .دەبێی بڵێم : کورد زۆر دۆستی لە وجـۆرەی تـاقی کردۆتەوە . کوڕی شا ئەگەر ڕەفتاری باوکی دەگەڵ گەلانی ئـێـران مـەحـکـوم کرد ، دەکرێی بـڵـێی دوژمـنی ئـەبـەدی نـیـە، ئـەگەر نـا ، بـێی دو دڵی دوژمنی ئەبەدیە.

بەڕێزان ئێمە ئاوڕێک لە مێژو نادەینەوە ، نە بە چاوێکی وردبین لێی دەروانین ونە دەگەڵ ئێستاو داهاتـو هـەڵیان دەسەنگێنین ، مێژوی ئێمە پڕیەتی لە خەبات و قوربانیدان ، لـە سەرکەوتـن و تـێـک شکان ، هـەر وەهـا گەڵیک هەڵەو پەڵەمان کردون و گەلێک ئەزمونی تاڵ و سەرنەکەوتومان تێپەڕاندون . زۆر جار فریو دراوین ، خۆمان بۆدۆستان تێشکاندوە ، ئاکامی نەرێنیمان لێوەر گرتوە ، ئەوەی جێگای داخە دەرسمان لێوەر نەگرتون هەردەڵێێ نەمان دیتوە .دوپات وچەندپاتی دەکەینەوە .چاو لەدەورو بەری خۆمان ناکەین ولە سەرکەوتن و شکانی ئەوانیش هیچمان بەقازانجی شۆڕشەکەمان وەرنەگرتوە! دوژمنی خۆمان نەناسیوەو پـێمان وانیە کە دایمە بـۆسەیـان بـۆ دانـاویـنەوە و ڕێگەی گەیـشـتن بـە ئامانجیان لێـمان گرتوە . بڕوانن لە باشوری کوردستان قانونی بنەڕەتی عـێـڕاق کە بـەزۆرینەی خەڵکی ئەوڵاتە پەسند کراوەو چند بەندی بەقازانجی کوردی لەخۆی گرتوە،بەڵام لایـەنی زۆریـنـەی غـەیـرە کـورد بـە پـشـتـیـوانـی دوژمـنـانی کـورد خـەریـکی دەرهاویشتنی ئـەو بەنـدانـەن لـە قانونی بنەڕەتی و تا ئێستاش هیچیان جێ بەجێ نەکردوە .لە لایەک کورد بەشەریکی خۆیانو دەسەڵاتداری هاوبەش نـاودەبـەن و لەلایەکیتر گەلەکۆمەگی بۆ داگیر کردنەوەی کوردستان لێدەکەنو دەسەڵاتـەکەیـان لێ بستێنن وەک سەردەمی سەدامی لێبکەنەوە. لەو لایەش حیزبە کوردیەکانیان بە جۆرێک لێک دڕدۆنگ کردوە کەوەک دوژمن لەبەر یەک ڕاوەستاون و بە هیچ کلۆجەیەک یەک ناگرنەوە . وەها بێهۆش کراون کە بەهیچ دەواو دەرمانێن و دوکتۆرێک وەهـۆش نایەنەوە.

بەڕێزان هەمومان بۆیە ئەندامی حیزبی دێمۆکڕاتین چونکە ئـامـانـج و ڕێـبازی حیزبمان قبوڵە و بەویستی خۆمانی دەزانین، وەک وەیهـێـنـەرو دابینکەری مافی رەوای گەلەکەمانی چاو لێدەکەین. هـەر کات هـەست بـەوە بکەیـن بە پێجەوانەی بەرژەوەندی گەل کاردەکا نەک ئەندامی نابین بەڵکودژیشی رادەوەستین. یەکێک لە تایبەتمەندیە بەرزەکانی حیزبەکەمان ئەوەیە لەکاتی پێویستدا ،بڕیاری پێویستی داوە ، قیمەتەکەی هەرچی بوبێ. ئەو بـڕیـارە تـازەی حیزبیش کە لەلایەن بەڕێز کاک مستـەفـا ڕاگەێـێـنـدراوە یـەک لـەوانـە و حـێـزب مـەسەلـە گریـنـگەکان لـە گەڵ ناشارێتەوە . حیزبی ئێمە حیزبێ ئـایین یان ئیدەیـەک نیە ،بۆ وەدیهێنان یان باشتر بڵێم :بۆ ئەستاندنەوەی مافە زەوتکراوەکانی کە لەچوارچێوەی مافی دیاری کردنی چارەی خۆنوسیندا بدەدۆزرێتەوە،خەبات دەکاو قوربانی دەدا.هەر بۆیەشە ئەرکەکەی گەلێک قورسو گرانە. هەر حیزب وگەلو کەسایەتیەک یهەوێ دەست بەسەرمافی گەل دابگرێی ئەوە دوژمنمانە جا ئەوداگیرکاریە لە ژێرناوی ئایینی، ئیدەیی ، کەسایەتی و بنەماڵەییدابی دا بێ فەرق ناکا. مخابـن دوژمـنـەکانـمان بـە پاساوی ئەوەی کە گۆیا ئێمە دژی دین وئیدە جۆراوجۆرەکانین بەنارەوا بەردەوام دژایەتیمان دەکەن وکردویانە ،بەڵام لەراستیدا ئەو چەشنە بیرکردنەوەوتێڕوانینە بەتەواوی غەڵەتە ودروستکراوی دوژمنی کوردانە. بەشداری ئایین وئیدەو چینـە جیاوازەکانی کۆمەڵگای کوردەواری لە حیزبدا ئەو راستیە دەسەلـمێنی و هەمـو مرۆیەکی زاناو عاقڵیش دان بەو راستیەدا دێنێ کە حیزبی ئێمە دژی دین و ئیدە نیە. هیوادارم ئەو بڕیارەی حیزبەکەمان نەکرێتە پیراهەنی عوسمان و خوێناوی نەکەن و بەکۆڵاناندا نەیگێڕن . ئێمە دژایەتی و دوژمـنایـەتی ئەوانە دەکەین کە دوژمن و داگیر کەری ماف و زێدی گەلـەکەمانـن ، جـائـەوە کـوڕی شـابـێ یـان وەلی و نوێنەری خوا بێ .

مێژوی حیزب نیشانمان دەدا لە هـەرسەردەم وکات وساتـدا ئـامـادەی وتـوویـژی بوەو شاراوەش نیە هەر لـەو رێگایەوە پـێشەواو ڕێـبـەرومـەزنە پـیـاوانی وەک: هەمزاغا، شێخ سەعید، سمکۆ، قازی وهاوڕێیان وقاسملوو شەرەفکەندی تڕۆڕو لەدار دراون . هەر ئەو قوربانیە گەورانەن ئەو جێگەو پێگەیان بە حـیزب داوە. لەهەمان کاتێشدا لـە هـیـچ هەل و مەرجـێکدا حیزب ڕیگری لـە ئەحـزابی دیکە نەکردوەوتا ئەوجیگایەی بۆی کراوە هەوڵی یەکگرتویی وهاوکاری داوە، حیزب بۆی هەیە و کردوشیەتی بۆ ئەو مەبەستە لە بەشی خۆی بـبـەخشێ ، بەڵام ئیزنی بەخشینی مافی گەلی گشتی نە بەخۆی و نەکەس نەداوە.

یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی حیزبی دێمۆکڕات ئەوەیە لـەکاتی پـێـویـستدا بـڕیاری پێویستی داوە هەرچەند نرخەکەشی گران بوبێ،ئـەوەش دەگەڕێتـەوە بـۆ ئـەوەی ئامانجی جیزب ئامانجی گەلە و هەر حیزبێکیش گەلی لـە پشت بێ لە دەر بڕینی بڕیاری قورس مادام لە بەرژەوەندی گەل دابێ سڵ ناکا.لێرەدا دەمەوێی بڵێم:هەر کەس باسی لە دەسکەوتەکانی حیزبەکەی کردو شانازی پێوەکرد، خێرا بۆڵە بۆڵ دەست پێدەکاودەڵێن :حـیـزب هەمـوگەلی کورد نـیـەو چی وچـی. بـێـگومان هـیچ حێزبێک هەمو گەل نیە ، بەڵام پـڕۆسەو بەرنامەی حێزبـە کە جیا لە ئەندامانی خۆی کەسانیتریش لەخۆی کۆدەکاتەوە. بـەرنامەوئامانجی حیزب جۆرێکداڕژاوە کە ئەگەر بە جوانی بەڕێوە بچێ حیزبی و غەیـرە حیـزبی لـە خۆی کۆدەکاتەوە. دەبینن ئەو بڕیارەی حیزب کە بەڕێز کاک مستەفا ڕایگەیانـد ،غەیـرە حـیزبی لە حیزبیەکان بـاشتر پـێشوازیان لـێکردوە. لە لایەکیـتـر حێـزبی دێمـۆکـڕات دەگەڵ جیاوازی بیرو بۆچونەکانی دوژمنی هیچ حیزب وسازمان وکەسایەتیەکی سیاسی نیە ، بەڵکو دوژمنی ئەوانەیە کە دوژمنی گەلەکەمان ومافەکانیانە.

ئێستا کاتی یەکگرتن و هاوکاری بێی مەرجە بـۆ بـە ئـاکام گەیانـدنی پـڕۆسەی ( ژن ،ژیان ،ئازدی ) با لەمن و تۆ وازی بێنین هەمومان ئێمە بین.

 براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پورر ٢٣ / ٢ / ٢٠٢٣

             ٤ رەشەمەی ٢٧٢٢ کوردی

بابەتی پەیوەندی دار

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی