ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ڕادەگەیەنێت کە رێورەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە دەرەوەی وڵات لە چەند شوێنێک بەڕێوە دەبات.

ئەو بۆنە تایبەتییانە وەک دەرفەتێکی تر بۆ خاوەندارەتی لە خەبات و مێژوو و گەیاندنی پەیامی شۆڕشی ژینا و یەکڕیزی و تەبایی کورد بەڕێوە دەچن و دەخوازین بە بەشداریی هەراو و بەرینی دیاسپۆڕای کورد و ئێرانییەکان لەو بۆنانەدا بە جلوبەرگ و شوناسی کوردی و نەتەوەییەوە؛ بەرەوپیری ساڵی نوێی هەتاوی و ساڵی سەرکەوتنی خەبات دژی کۆماری ئیسلامی بچین.
ناوەندی هاوکاری ڕادەگەیەنێت رێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە وڵاتانی ئاڵمان، سوێد و ئەمریکا تایبەتیتر بەڕێوە دەچن.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٦ی رەشەمەی ١٤٠١ی ھەتاوی
٢٥ی فێوریەی ٢٠٢٣ی زاینی
