ماوەیەکە شەڕی ئیسڕائیل و حەماس دنیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە، تەفسیرو تەعبیرو هەڵوێستی شل و تونـدو جیاواز دەبـیسرێن، بـۆ بـاس لـەسەر ئەو بابەتە ڕێکەوتی ١١ /١١ / ٢٠٢٣ زاییـنـی
لـە ڕیـازی نـاوەنـدی عـەڕەبـستانی سعودی کۆبـونـەوەی وڵاتـانی ئـیسلامـی پـێـک هـات. لـە پـێـشـدا دەڵێم : هەتا ئیسڕائیل و فەلەستینیەکان لـە سەر ئـەو باوەڕەبن کە یەکیان دەبێی ئەویتریان لەناوبەرێ ،ئەو شـەڕە نـابـڕێـتـەوە.وڵاتـانـی ئـیـسـلامـیـش بــۆڕازیـکـردنـی بـیـروڕای خەڵــکــە موسوڵمانەکەیان دەستدەکەن بە هەڕە شەوگوڕەشە وجولەکە لەسەرزەوێ ناهێڵن . ئەو کۆبونەوە لە حاڵێکدایە مانگێک زیاترە ئەو جینایەت و قەبـاحەتـە بەردەوامە تا ئێستا سوپای هـیچکام لەو خەمـخۆرانەی ئیسلام و موسوڵمانان لە مۆڵگەکانیان نەهاتونەدەرو! نە چون فریای برا موسوڵمانەکانیان بکەون،لە حاڵێکدا ئەمەریکاو ڕۆژئاوا هەرهەمویان بە شێوەی خۆیان یارمەتی ئیسڕائیلیان داوەو دەیدەن . ناڕاستەوخۆش هـەق دەدەن بە ئیسڕائـیل دەڵێن بەرگری لەخۆیان مافێکی ڕەوایە، بێی ئەوەی بڵێن ئیسڕائیل خاکی فەلەستینیانی داگیر کردوە و دەیەوێێ زیـاتـریشی بکا، کە ئەوە بەرگری لەخۆ نیە . مـەبـەستم ئەوەنیە کە لایەنگری لە لایەک بکەم ، بەڵام ڕاستی ئەوەیە ئیسڕائیل خاکی فـەلـەستـینیانی داگیر کردوە. دیارە حەماس و فەلەستینی دو شتی جیاوازن ، حەماس حێزبێکی تـوندڕویە و دروستکراوە بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا شەڕێک هەڵاییسێنێ،بەڵام فەلەستینی گەلـێکن بـە ڕاست وچەپەوە خاکیان لێی ئەستێندراوە، جـا ئـەو شەڕە بە قـازانـجی کـێی تەواو دەبێێ بەلای حەماسەوە گرینگ نیە.
لێرەدا ڕایخۆم وایە :کۆمـاری ئـیسلامی لە نێو خۆی وڵاتدا دەگەڵ گرفتی گەورەی سیاسی بـەرەو ڕوو بوو ، شـۆڕشـی ( ژن ، ژیــان ، ئــازادی ) خەریک بـو وەگەڕ بـکەوێـتـەوە، ئـەگەر سەریـش نـەکەوتـبـا ئـاخوندەکانی دەگەیاندە حاڵەتی ( گیان أڵلە)یە.بـۆڕاگرتنی ئەومەسەلەیە بابەتی چەککردن وتەحویـلـدانـەوەو دەرکردنـی حـیـزبـەکـانـی ڕۆژهــەڵاتی هــێـنـا گـۆڕی، لـەلایەکیتریش هـاو پـەیـمـانـەکەی ( پـۆتـین ) وەزعی شڕبو دەگەڵ ئێران بەرنامەیان داڕشت ئەو شەڕە هـەڵایـیسێنن، هـەروەهـا نـیـزیک بـونـەوەی وڵاتانی عەڕەبیش لـە ئـیسڕائـیـل مـەتـرسیـەکی تـر بـۆ ئێران، ویستیان بە بەردێک دو کێلان بشکێنن.(١) بیروڕای گشتیوسەرنجو یارمەتی ئەمریکا ووڵاتانی ئوروپایی هەتڵە بکەن وبەرەوئیسڕائیلی بەرنو شەڕی ئۆکڕاینیان لە بیربچێتەوە، لەلایەکیتر پـێـش بـە پـێـوەنـدی زیـاتـری عـەڕەبـان دەگەڵ ئـیسڕائـیل بگرن.بەکورتی وەزعەکە دەهـات بە زیانیگەورەوبەپێچەوانەی سیـاسەتـە جـیـنـایەت کارانـەکەی کۆمـاری ئـیـسـلامی تـەواو بـبـێ، تـاکـە ڕێـگـا،هـەڵایـیـسـانـدنی قەباحەتێکی لەشەرمەترسیدارهەبو، تەنیا هێزێکی بۆ ئەوحاڵەتانە دروست کراوو دژی هەمو سوڵـح و ئـاشتیەک بـو،حەمـاس بوو،کە بۆ ڕۆژی پێویست ئامادە کرابوولە هەموبارێکەوە ڕاهێنانیان پێکرا بـو، لەودەرفـەتـەش کەڵکـیان وەرگرت کە ئـیـسڕائـیـل هـەم لـە نـاوخـۆیـدا زۆر یەکگرتو نەبوو ، هەمیش زۆر لەخۆبایی ببو، زەبرێکی گرچو بـڕیان لە ئیسڕائیل دا کە هاوتەریبی شکاندنی ( خەتی باڕلێو ) بو.
لە کۆبونەوەی وڵاتانی ئیسلامیدا ئیبڕاهیم ڕەئیسی سەرکۆماری ئـێـران هـەروەک خەسڵەتی خۆیانە دەستی کرد بـەهـەڕەشەو گوڕەشەویـان بـشتر بڵێم بە دروشمی ساکار هەڵخەڵەتێنەر، فـاتیحای ئـیسڕائـیلی خوێند ،کە چی هەر لەو کۆبونەدەیەدا وەزیری دەرەوە ئەمـیـر عەبـدوڵاهـیـان کـوتی کـۆبـونـەوەکە بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە (غەزە ) یە. من دڵنیام هەمو دنیا ناوەرۆکی کۆماری ئیسلامی دەناسێ و دەزانن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەمو شەڕو ئاژاوەکان بـە تەرح و بەرنامەی کۆماری ئیسلامیە. هەمو باش دەزانن ئەو خەسڵەتانەی تڕۆڕیستی پێدەناسێنن هەموی تێدا هەیە لـە پـلەی ڕێبـەریـدا ، بەڵام بەرژەوەند خوا زی زلهێزان و سەودا گەرانی نێو نەتەوەیی لەحاند ڕاستیەکان چاویان بـەستراوەو واقـعـیـەت چاو لـێـنـاکەن وبە وێـرانکاری وڵاتان وڕژاندنی خوێنی خەڵکانی دور لەهەمو شتێک وژنو منداڵان گیرفانەکانیان پڕو پڕتر دەکەن .
لێرەدا دەموێێ بـڵـێـم : وڵاتانی بە ناو ئیسلامی کاتێک ناتوانن وەک یەک تەنانەت دینەکەشیان بڕێوە بەرن وهەریەکەی بە پێچەوانەی ئەویتر دەڕۆن ،چۆن دەتوانن دنیایەکی یەکگرتوی ئیسلامی لە ناوخۆیاندا پێک بێنن؟!! ئێستا هەمو پڕۆسەیەکی یەکگرتن وهاوکاری ڕاوەستاوە، هیچ یەک لەوڵاتە موسوڵمانەکان سوپای خۆیان لەو شەڕە وە رنـەداوە، تـەنـیـا هـێـندێک چەکداری ناقانونی کە دروستکراون بۆ ئاژاوەگێڕی ، ئەوانیش هەر لـە دۆورە بـە دڕۆن وموشەک هیتر هێرش دەکەنـە سەر بنکەکانی ئـەمـریکا ئـە گینا تەنـیا خەڵکی غەزەن کە خـەسارە قـورسەکەیان داوەو ئەو وەحشیگەری و جـیـنـایـەتکاریـەیـان بەسەر دا سەپـاوە .تا ئەوڕۆژەی دەسەڵات و بەرژەوەند خوازی بە سەر ولاتان و سەرۆکەکان و حیزبەکانو بازاڕ دا زاڵ بێی، چاوەڕوان بن مرۆڤ لەوەشی خراپتر لـێـقەڵـماوە . لێرەدا ئازارەکەم لەحاڵەتی مرۆیی تێدەپەوڕی ودەبێێتە دەردومەینەتی گەلەکەم کە مخابن لەوبازاڕە شێواوەدا، لەو لەت و کوت بونەو یەککتر قبوڵ نەکردنـەو ، لـەو هـەڵس و کەوتە نەریانەدا ، زۆر لەقەوارەی خۆی زیانی پێگەێێندڕاوە .
براتان مەلا برایمی مەجید پور ٢١ خەزەڵوەری ٢٧٢٣ کوردی
١٢ /١١ / ٢٠٢٣ زایینی