"an independent online kurdish website

ئێستا کە فـڕوفـێشاڵ و هەڕەشە و گوڕەشەی کۆمـاری ئـیسلامی دنیای پڕکردوە، بێگومان کارتێکەری نەرێنیشی لـە سەر هـێـنـدێکان دانـاوە .

هـێـنـدێک ترسیان ڕێنیشتوە و باسکیان لەقۆڵی کراس دەرهێناوە و وا دەزانن ئاخری دنیایە و فاتیحای حیزبی دێمۆکراتیش خوێندراوە! ڕاستە مەترسیەکە گەورەیە چونکە هیچ شتێکی نامرۆڤانە لەو کۆماری ئاخوندیە بەدور نیە، چەک دانان بۆ پێشمەرگە بە تایبەت لاوەکان گەلێک قورس و بەژانە، بەڵام شۆڕشەکەمان مەزن و پیرۆزە و لە توانای هەموو کەس دا نیە هەر پێشمەرگە لەو گۆڕەپانەدا قارەمانە. ئامانجەکەمان زۆر لەوە گەورەتر و لە پێشەوەی هەموو حەز و ویستەکانە. پێشمەرگەش ئەو ڕۆڵە کوردە بوێر و بەئەمەگەیە کە بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، بە قیمەتترین شتی کەسەریەتی لە پێناو ناوە و دەنێی .حیزبی دێمۆکڕات لەکورەی خەباتدا قاڵ بـووە و لـە مەترسیدارتـریـن کەش و هـەوادا گۆڕەپـانی خەبـاتی چـۆل نـەکردوە، زۆر مەنـد و هـێدی کۆسپەکانی تێپەڕاندون و لـە تـۆفـان و بـەستەڵەک نە ترساوە و دەرەتانی گۆوەندی سەرکەوتنی بەدوژمن نەداوە .

بە درێژایی مێژوو بە تایبەت ئێمەی کوردی ڕۆژهەڵات نەک هـەر دەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان، بەڵکو دەگەڵ سەوداگەرانی زلهێزی جیهانی بەرەو ڕوین و دەست و پەنجە نەرم دەکەین و نەچوینە ژێر باری ئەوان داوای مافی ڕەوامان بۆ چرکە ساتێک وەلا نـەناوە. پیلانی مەتـرسیدارو ناجوامێرانەمان لە دژ داڕژاوە، بەڵام حیزبەکەمان نەوەستاوە و کۆڵی نـەداوە. لە هیچ هەل و مەرجێکدا هێزی پـێـشـمـەرگە کـەمـی نـەکردوەو بـە زێـدەوە سەربـەرزانـە لـە گۆرەپـانی خەباتی نەتەوایەتیدا ڕاوەستاوە. لەباری چەک وچۆڵەوە بەشی زۆری دەسکەوت بوەو لە هـێزی دوژمـن ئەستێندراوە. لە هەموی ئەوانە گرینگتر ئێستا زۆر بەی نیزیک بەتەواوی کادرو پێشمەرگە خوێندەوارەو لە هەر بارێکەوە بە شێوەی ئەوڕۆیی ڕاهێندراوە . بۆیە دەڵێم مێژو مەکتەبی فێر بـونـە، شۆڕش بۆ ئازادی کوردستان و گەل ڕشتەی دڵخوازەو پێداویستی کوردستانە. فێرگەی سێاسی نیزامی حیزب ڕۆڵەکانی بۆ خەباتێکی مەعقول و گونجاو راهێناوە . وشـەی سیاسی لەپێشەوەی چەک ونیزامیگەری هـێناوە . ئەندامی کارای حێزبی چەک لە شان و قەڵەمیان بەدەستە ، کامەیان لە کاتی جـۆراوجـۆردا بـەکەڵکتربـو، ئـەوەیـان دەکاردێنێ . ئەوەی ئاخوندو نۆکەرەکانیان وانیشان دەدەن کە بەوساتو سەوداو فەندو فێلانەی کەفارس وعەڕەبو تورکەکانیش بۆ حیزبی دێمۆکڕات و ئەوانیتر دایان ڕشتەوە، وادەزانن دەتوانن شۆڕشی ڕۆژهەڵات دا مرکێێنن وزۆریش خۆی پێوە ڕادەنین، ئەو پەڕی نەزانی و خۆش خەیاڵیەو کورد دەڵێ ئەوە خەیاڵ پڵاوە ! گۆیا حیزب چەک دەکەن. لــە کۆیـە دەریـان دەکەن، ڕێبـەرەکانـیشیان بەدیـل دەگرن ودەگەڵ خۆیان وەک دیاری بۆ ئیمامەکانیانی دەبەن . ئـەوانـە ڕەوزە خوێنن پـسپـۆڕی درۆو فریودانن. ئەوانە ئەهلی گریان و قوڕ پێوانن جگە لەو عەوام فریبیە چیتر نازانن. بۆیە هەر چی دەکەن سەرئەنجامەکەی لێی پە شیمانن ،بـۆیـە مل بەهەش و چاو بەگریانن ! ئەوانە نازانن حیزبی دێمکۆکڕات حـیزبی چەک نـیە و پشتی بەگەل بەستوەو پەروەردەکەشی لە پێشدا سیاسیە . مێژو نیشانی داوە ئەو حیزبە لەهاتنە پێشی هەرکۆسپ وتەگەرەیەکدا بوێرانە ڕاوەستاوە، بەلێزانیو خۆڕاگری لێی تێپەڕیوە بێگومان مایەشی لەخۆی داناوە.

 با هەمو کوردوکوردستانیان بزانن نە خشەی حەسڵی تێکدانی هەرێمی باشوری کوردستانە ،چەک کردنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بیانون وئاخرین تیر دوژمنانی سۆڕشی کوردانە. هەل و مەرجەکە گەلێک نالەبارو ڕۆژەکە گەلێک تاڵە ، بەڵام شۆڕشگێڕانی دێمۆکڕات زۆر تاڵیان شێرن کردون،زۆرخەمیان وەخۆشیگێڕاوە. حیزب چک و بارەگا نیە . حیزب بیروباوەڕی نەتەوایەتیە. دەگەڵ خوێنی ئەندام ولایەنەگرانی کە زۆرینەی هەرە زۆری کۆمەڵگای کوردەوارین تێکەڵاوە. هەتا کوردهـەبـێـی کەهەردەبـێی، هــیـچ هـــێـزێک نـاتـوانێ لـە بـنـەی بێنێ. حیزبی دێمۆکرات کۆماری کوردستانی دامەزراندوەو لێی تێکدراوە ، پێشەواو هاوڕێێان وفـەیـزوڵابـەگیـەکان و زۆریتـری لێی لە دار دراوە . قاسملوو شەڕەفکەندی و هاوڕێیانیانی لە سەر میزی وتو وێـژ تــڕۆڕ کراون . سەدان فەرماندەو کادر و خەڵکی ئاسایی و خوێن گەرممان لێی شەهید کراوە .خۆ بـاسی تـۆپ و مـوشەک و فڕۆکەی بێێ فڕۆکەوان وهیترهەرناکرێی کە ناجوانمێرانە بەدژی پێشمەرگەو گەڵ دەکار هێندراون . ئەگەر لە بیرتان مابێی مەترسیدارترین نـەوعی شەر کە جیهادی پێدەکوتری بـۆ کورد قـڕان لەلایەن ڕێـبەری ئـەو کۆمارە نەگریسە بۆ کورد دەرکراوە . بەکورتی هەرچێ فەنو فوتو فرتو فێڵی شەڕو مرۆڤ کوژی هەیە بە دژی گەل و حیزبـەکەمـان دەکاری هـێـناوە . پـاش ئـەو گـشتە تـەون و تـەرفەنـدانـە ساڵی ڕابـردو شۆڕشی( ژینا) بـە دەست پـێشخەری کوردوحـێـزب سەری هەڵداوە. دڵنیام ئەگەر بە ورد بینی ئـاوڕێک لەڕابردو بدەینەوەو،وەزعی دنـیا ژیـرانـە هەڵـسەنگێنین لـەوهـەڵـەوپــەڵانـەی ڕابـردومان دەرسـی عـیـبـڕەت وەرگرین ، دۆستە ڕواڵەتێکانمان بـناسیـن وپشت هەربـەخۆمان بـبـەستین، وەک نەوەستاوین نەوەستین،سـەردەکەوێن. شۆڕشی ژینا دەبێتە شۆڕشی سەرکەوتن و ڕزگاری نیشتمان و گەل.  کێێ بەسەر بەرزی ژیابێ تاوێی ژینی قاڵاوی بە پولێک ناوێێ .

 دیسانیش دەڵێم : سەبرو خۆ ڕاگری زامنی سەرکەوتنە .

 براتان مەلا برایمی مەجید پور ٣٠ ڕەزبەری ٢٧٢٣ ی کوردی

 ٢٥ / ٩ / ٢٠٢٣ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی