حەفتا ساڵە گوێم لە وشەی : ئیسلام و کوفـر ، بۆڕژواو پرۆلیتاریا ، مارکسیست و مائۆییست و زۆریتر دەبـێ. ئـەوانـە هـەمـویـان لـە دوو وشەی پێشکەوتوو دوا کەوتودا جێدەکرێنەوە. یـان باشتر بـڵـێم لە ڕاست و چەپـدا جێیان گرتوە.

هەرکام لەوانەش دەیان جۆرولکو پۆپیان لێ دروست بوە. هەریەکەی دەستەو تاقمێکی بۆ خۆی دروست کردوە. بەکورتی ناوی وات گوێـلـێدەبێ وقسەوهەڵوێستیوا دەبـینیو دەبیسی ، کە زۆر کەس بـۆی لـێک نـابـنەوەو تـوشی سەرە گێـژە دەبـن. نـازانـن بەکامەیان بڵێێن پێشکەوتوو یان دوا کەوتـوو، چونکە پێشکەوتوەکە شتی وا دەڵێی و دەکا ، دواکەوتوەکە نەیکردوە. بۆ ئەوەی بتوانین لە نێو ئەو تۆزو گەردەلولەدا ڕاستە ڕێی بدۆزینەوە ، دەبێی بگەڕێینەوە سەر ئەسلی خۆمـان کە مرۆڤ بونە . بزانین ئەو مرۆڤە ئەرک و مافەکانی چیە. دەبێێ ئەوەش بـزانـیـن مـرۆڤ دەگەڵ گیانلەبەرەکانیتر کە پێێی دەکوتریێ حەیوان جیاوازی هەیە . واتـە بـەهۆی عەقڵو شعورو زانیستێک کە مرۆڤ هەیەتی، بەر پرسایەتی زۆرگەورەی لەسەر شانە. پوختەی ئەرکی مرۆڤ ،خزمەتکردن بە بەرەی ئینسانە. هەمـو ئـەو بەرو بویەی عیلم وزانست هەربۆبەرژەوەندی مرۆڤەکانە. مرۆڤ ئەگەرچاولەخۆی وتەرتیبی دروست بونەکەی بکاو زانستیانە لێکیان بداتەوەوڕاسپاردەکانیان دەگوێی بگرێ ، هەر گیز بیرلەوهەمو تاوانوجینایەتانە کە ئێستا دەکرێێ نـاکاتەوە. نـامەوێ ئایەت وحەدیستان بۆ بەدوای یەکدا ڕیزبکەم ، هەرئەوەندە دەڵێم :ئەوەی بۆ بەختەوەریو ژیانێنێکی شەڕافەتمەندانە خوا بۆی ناردوینو پێشمان کوتراوە.( وەک مەلاکەش کە کتێبی لە بن هەنگڵی ناو چوە مزگەوتێ، خەڵک چاوەڕوانی مەوعـیزەی مەلا بون، لە پڕ مەلا کتێنەکەی هەڵێناو کوتی: دەزانن ئەو کتێبە چیتێدایە؟ ئەگەربۆتان بخوێنمەوە هیچی لێی حاڵی نابن ، بەڵام گشت ئەو کتێبە دەڵێی :خاس بن و خراو مەبن ) بەڕای من چاک ئەوەیـە چی لـە تـوانـا داهـەبێ بـۆخزمـەتی گەل دەکاری بێینێ ، ئەوەشی کە خراپە دە گەڵ کەسێ نەکا .
هەمو مرۆفێک چ ژن وچ پیاو زۆربەی ئەنـدامەکانی لـەشیان جوتـن ، وەک دوو دەست ، دوولاق ، دوو چاو، دوو گوێی وهیتر ئەو دوانە بەیەکەوە هاوکارن هەر بەیەکەوەش بەهێزن کارەکان بەجوانی دەکەن،بەڵام هیچیان بەتەنێ وەک پێویست نـاتـوانـێێ ئـەرکەکانـی ئەنجـام بـدا. لـە کوردەوارێـشدا پێی دەڵێن: نەقوستان. سیاسەتەکانی ئەوڕۆی ئێمە هـێـندێکیان نـەقـوستانن ، بــۆیـە ناتوانن بەهێزەوە ، بڕیار بدەنو وڵامی ویستی گەل بدەنەوە. دەکرێێ بڵێم : هێندێکیان دروستکراوی ویستی گەل نین و بۆمەبەستێکی تایبەتی دروست کراون،هێندێکان ویستی خۆیان ئامانجە ، قسە کردنیشیان لە گەل تۆ بۆ بەرژەوەنـدی حیزبەکەیانە نەک بۆ گەڵ. لەوانەش خراپترئەوەیە کورد کوتەنی( کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترشە) واتە هەر کەس خۆی پێڕاستەو ئەویتری پێهەڵەیە ،هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەو گشتەناکۆکی و ئاڵۆزیانە.لێرەدا دەڵێم : مـێژوو پێمان دەلێێ ئێوەی مرۆڤ مەحکوم بە پێکەوە ژیان و هاوکاریکردنن . مادام لە خەمی یەکتر دابون بەهـاواری یەکترەوە چـون سەرکەوتوو بەختەوەرن .مادام پـڕش و بـڵاوو دوژمـنی یـەکتر بـون ، هـەر گیز سەرناکەون ، لـە بـەرانـبـەر مـێـژوشدا بـەر پـرسیارن چونکە لەڕێبازی ئەسڵیی مرۆڤایەتی لاتان داوە. بێگومان بیرو باوەڕەکان جیاوازن ، بەڵام بـەو مانـایە نیە دەبێی دوژمن یەک بین، دەبێی ببینـە هـۆی پێشکەوتن وبـەختەوەری مرۆڤەکان ، چونکە تاکەکان نە هەمو شتێک دەتوانن ، نەهەمو شتێک دەزانــن ، بەڵام ئـەگەر هەمو بن هەم دەتوانن هەم دەزانن.
هەر ئێستا دەبینن هەمومان کوردین لە بەشی ڕۆژ هەڵاتی کوردستانین ، بەقسەی خۆشمان دژی دوژمنانی داگیر کەرین ، هەمومان بە قسە حەز لەئازادی نیشتمان و گەل دەکەین ، هەریەکەی بەرنامەو پێڕەوێکمان هەیـە ،کە بـۆ سرنـجی خەڵک پڕو پاگەندەی پێوە دەکەین ! بەڵام حەیـفـێک وهـەزارمخابن چاومان دەقوچێنین و هەرچێ نابێ بکوترێێ بەیەکتری دەڵێێن . بە پێچەوانەی ویست و داخوازی گەل هەڵسوکەوت دەکەین. دەبینە نۆکەری بێگانە ، کەچی برایەتی یەکتر ناکەین. من پێموایە هیچ کام لەو بـیـرو باوەڕانـە ، ئـەو داواوخـواسـتانە جگە لە مافی چارەی خۆ نوسین، هـیچیان ئی زۆرینەی گەل نین .تەنانەت ئیواش هەیە ئەوەشی ناوێێ. سەد حەیف زۆربەکم چاولە خۆمان دەکەین. ئەگەربـەڕاستی بـڕوامان بـە کوردو کوردستانی بون هەیە دەبێی هاوکارو یارێدە دەربین .
ئەوانەی بڕوایان پێی نیە بە درۆو بۆ هەڵخەڵەتاندن ئەو دروشمانە دەدەن و خۆیـان بـە شۆڕشگێـڕ دەزانن دەبێێ غیرەتی ئەوەیان هەبێی ىڵێن ئێمە ئەوەمان دەوێـو ، ئـەوەمان ناوێی. ئەگەر خۆشیان بەگەلی بزانن کە کوڕی گەلیشن ،دەبێی بەرژەوەندی گەلیان بوێی ڕاستە لە بەرنامە دا ستڕاتێژیو تاکتیک هەیە ، بەڵام ئانانج ڕزگاری کوردو کوردستانە ئێستا کەشوهـەوای سیـاسی لـە بـارە بـۆئـەوەی گـەلی کـورد بـەڕاشـکاوی داوای ڕەوای گەل بخاتە بەر دیدی بیروڕانی جیهانی. حیزبەکانیش قـسەی دڵی خۆیـان بۆ گەلەکەمان بکەن ، بەهەر بیرو باوەڕێک کە هەیانە ئامانجی ئـەسڵی خۆیـان ، دور لە چەواشە کردن بە گەل بڵێن .خۆ ئەگەر خوا کردی هەمومان ئازادی گەل و نێشتمانمان ویست ، دەبێی ئەو ناکۆکی و قسە هاتەران پاتەرانانە وەلا بنێین و یەکدەست بەرەنگاری داگیر کەران ببینەوە. لە کوردستانی ئـازادیـشدا خەبات بـۆ سیستمی بەڕێوەبردنی دەسەڵات بکەین کە بڕیاری دوایی لە دەست گەل دایەنەک ئێمە ـحەزی ئێمە.ئەوانەی شەممی سیاسیان هەیە دەبێ بڕواننە مێژوی ڕابــردوو دیوارەکەیان لەسەر بناغەی پتەووولە ڕوخان نەهاتو، بۆ دواڕۆژ دابنێن. ئەگەر وانەکەین حەقە لیمان بپرسن ئەرێێ ئەزمون بۆ چیە ؟! ئـێـمـە دەبـێێ لـە بـیـرمان نەچوبێ ودەرس لەو ڕابردوە پڕلە شەڕو شوڕهەلە پەڵەوکەموکوڕیانە وەر گرین لـە پـێـنـاویـانـدا گەورەتـریـن خەسارمـان لـێکەوت، ئێمە دەبێێ وڵامدەری ڕوحی شەهیدان و بنەماڵە کانیان بین کە تەنیا و تەنـیـا یەکگرتـویی و هـاوکاری ئێمەیان دەوێی . ڕاستە هەمومان خاوەنی بیرو باوەڕێن ، بەڵام نابێی و شـیاویش نیە گەڵ بـە قـوربـانی بـیـروبـاوەڕی خـۆمان بکـەیـن، بـەپـێـچەوانـە ئەرکە خۆمان وبیرو باوەڕەکەشمان بۆ بەرژەوەندی گەل وئاوەدانی و پێشکەوتویی وڵاتەکەمان بکەینە قوربانی. ئەو هەوایەی ئێستا هێندێک بە دروشمی قەڵەوی حیزبێک پێی وەچەقڵە سەما کەوتون ، زۆر جار تاقیکراوەتەوەو شکستی خواردوە .هـەمـو ئـەوانەی کە ئیدعای دەسەڵاتی پڕۆلیتاری جیهانیان دەکرد ، سەر نەکەوتن تواونەوە.
دوایین قسەم بابەتی وتارەنەزانانەو قین لەزگانەوئاژاوە گێڕانەی ئەمیری کەریمی یـە.لەسەر قسەکانی زۆرکوتـراوەونـوسراوە ، بـەڵام بـە بـۆچونی مـن بـەشـداری پێکردنی حیزبەکەی کاک ئەمیر بڕیاری خۆی و حیـزبەکەی نیەو کێ دروستی کردوە بڕیاری ئـەوە ، چونکە بـەستراوە بـەهـەر حیـزب و کەسێک دەبێی قسەی ئەوان بکا و بۆخۆی هیچ دەسەڵاتێکی نیە. مەعموریەتەکەشی هەربـۆیە بوو، ئەو یەکگرتویەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات هەڵوەشێتەوە.کاریتری نیەو دەبێ بگەڕێتەوە کە دیتمان بێی مەحتەلـبون بـۆ سەرشوێنی خۆیان گەڕانەوە، بـۆیە پێموایە حیزبی ئێمە ئەوانەی دەگەڵیان دەبێتە هاوپەیمان دەبێی بەجوانی بیاناسێ،خاڵەهاوبەشەکان بدۆزێتەوە .هەرئەوە کوردی ڕۆژ هەڵاتە بەس نیە، چونکە سیخورو جاشەکانیش رۆژهەلاتی و کوردستانین !!
براتان مەلا برایمی مەجید پور ٢٠ ڕەزبەری ٢٧٢٥ کوردی
١١ / ١١ / ٢٠٢٥ زایینی