"an independent online kurdish website

وەک هەموو دەزانـن گەلی کورد خـاوەنی هـوزی زۆر و بـە هـێزە وەک شکاک، مانگوڕ، مامەش، دێبۆکری، فـەیـزوڵابەگی و زۆریـتـریش. هـەمـویـان بـە قەدەر قەوارەی خۆیان لە کاروباری کوردستان و خەبات بۆ ڕزگاری کوردستـان دا نەخشی دیاری خۆیان هەبووە.

لە جوڵانەوەکانی کورد دا لـە پـلەی ڕێبەری تا خوارەوەش هەیان بووە. لێرەدا ناکرێ ناو و کار و کرداریان باس بکەین و رابردویان بە ئینسافەوە هەڵسەنگێنین، چونکە زانست و کات و تـوانـای زۆری دەوێی. بـەڵام وەک خۆم ڕێزم بۆ هەموو ئەوانەی کە تـاقـە ڕۆژێک خـزمەتی خەباتی کوردیـان کردوە هەیە و مـەگوڕیش بـە بـەشێکی هـەڵسوڕ و بـوێـری ئـەو گەلە دەزانم، کە نەخش و دەوریان ناکرێ فەرامۆش بکرێ و ناویان بە ناحەز بکوترێ. مێژوش شایەدێکە کەس حاشای بـۆ لـیـ نـاکرێ. مەبـەستم لەو نوسینە پێهەڵاکوتنی هۆزی مەنگوڕ نیە، بەڵکو دەر بڕینی ئەو ڕاستیەیە بەشی زۆریم بۆ خۆم دیوە و ئێوەش ئێستا لەبەر چاوتانە.

مەسەڵەی جاشیەتی و سێخوڕی و هـیتر تـایبەتی هـیچ هـۆز و عەشیرەت و تایەفە و تۆرەمەیەک نیە بەڵکو دیاردەیەکی قێزەوەونە لە کۆمەڵگادا بەگشتی هەیە. جاش ناوێکە بۆ ئەو کەسانە دەکار هـێندراوە کە بە دژایەتی گەلەکەیان چەکی دوژمنیان هەڵگرتوە و کوڕە کوردیان شەهـید کردوە. جا خـۆ ئـەوانـە هـەمـوو مەانگوڕ نـین و لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵاگاکەمانـدا هەیە. لـە بـە نـاو مـامۆستای ئایینی و موڕشیدی ڕینیشاندەر و تاجر و جوتیار و کریکاریشدا دەبیندرێن! کورد کوتەنی هەرچی سمێڵی سور بوو هەمزاغا نیە. هێنانە گۆڕی ئەو بابەتە ڕاستە و خۆیان بە وەکالەت و یان ناخود ئاگاە شتێکی خراپە و بەمەبەست کراوە و لە بیری گڵاوی دوژمنەوە سەری هەڵداوە، تەنیا قازانجی دوژمنی تێدایـە و بـەس. ئـەوانەی ئەو چەشنە بابەتانە لەو کاتە هەستیارەدا بـڵاو دەکەنـەوە چ بیان هـەوێ و نـەیانەوێ خزمەت بە دوژمن دەکەن. لێرەدا مە بەستەکە ئەوەیە ئەو بڵیندگۆیانـەی خـۆیـان بـە دڵسۆز و خەمـخۆری گەل دەزانن دەبێ لـەوە تێبگەن مـرۆی خـاوەن ویـژدان و دڵسۆز هـیچ کات بـۆ دەسرەیەک قەیسەریەک ناسوتێنێ. بە تاوانی چەند کەسێک ناو و ناوبانگی هۆزێک نـازڕێنن. ئـەگەر خۆی ڕوناکبیر و زانـا دەزانێ هـەرگیز بەگوناحی چەند کەسێک قـەزاوەتی ئـاوا غـەڵەت نـاکا کە هـۆزێک بە خراپ نێو بێنێ.

ئەگەر خۆی بە خاوەن بڕوای ئایینی دەزانێ خوا کەس بە گوناحی یەکیتر سەزانـادا و هـەرکەس بـە بـەرپـرسـیـاری تـاوانی خـۆی دەزانـێ و فـەرمـویـە : { کێ چاکە دەکا بـە قـازانجی خۆیـەتی و کێش خراپە دەکا دەبێ تاوانەکەی خۆی بیدا} ئەوانەی حوکمی گشتی واتە تـاوانبارو بـێتاوان وەک یەک مەحکوم دەکەن و تەڕو ویشک پـێـکەوە دەسوتـێـنـن زاڵـمن زاڵمەکانیش خراپترینی مرۆڤەکانن . ئەوانەی بەناڕەوا کەس یان کەسانێک تاوانبار دەکەن، تاوانباری ڕاستی خۆیانن. مە بەستی من لەو نوسینە پشتگیری لەجاشو سیخوڕ نیە بەڵکو دەمەوێی ئەوانەی دەیانەوێی کەسایەتیـو نـاوو نـاوبـانگی شۆڕشگێڕان بـزڕێنن و بێی ئـیـعتیباریـان بکەن وخەڵک وابزانێ ئەوانە شەلن کوێرن هـیچ نابوێرن .و فەرقی جاشـو بـاش نەکەن ! هەرچی نەیانەوێی یان سەربەوانو نۆکەریان نەبێ لە ناوی دەبەن . ئەوە بێحورمەتیە بە شؤڕشی ئازادی خوازی و شۆڕشگێڕان . بۆیە دەڵێم : شۆڕشگێڕ هەمو تاوانباران هەرکەس بن ولە هەرپلەو پایەو پۆستێک دابن ، لـە هـەر تیرەو هۆزێک بن ، لەدادگای شۆڕشدا محاکەمەدەکاو سەزایـان بـە پێی حوکـمی دادگا دەدا و لـەکەس خـۆش نـابێ مـەگەر شـۆڕش سەرفی نـەزەری لـێبکا. سەردەمی قازی گۆپالی نەماوەو ئێستا ویـژدانی ساڵم و زانـست وعـەقـڵ و مەنـتیق و قانون حوکم دەکا. دیسانیش دەیڵێمەوە هۆزی مانگور کەسانی زاناو لێهاتویان زۆر بون و ئێستاش هـەن لـە شۆڕشـدا لـە پـلەی بـەرزی کارو چـالاکیـدا ئـەرکیان هەیـە. نەخشیان لە جەباتی ڕزگاری خوازانەی گەلەکەماندا دیارە. بـۆیە داوام لە مرۆڤە زاناو تێگەیشتوەکانوحیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەوەیە ئەوجۆرە نوسراوە یان پڕو پاگەندانە بەتوندی ڕەد کەنەوە ، ئەندامانی خۆیان بە جیدی ئاگادار بکەن دەگەڵ ئەو جۆرە پڕوپاگەندانە لاباری خوار بـوی ڕیـژیم ڕاست نـەکەنەوە . ئەندامی هەر حیزبێک دەبێ قسەو ڕەـفتاری زۆر وردو هـەڵـسەنـگێندراو بـێێ ، نـەک لـە ڕوی هەڵچون دەمارگرژی ونەزانی بێێ، ئەگەر پێشگیری لـەوچەشنە دەربڕینانە نەکرێو بەر پەرچ نەدرێنەوە بیگومان زیانی خـراپی لـێدەکەوێـتەوە . ئەوەی من دەیزانم و دەبیسم ودیـتـومـە لـە وەزعـیەتی ئـێستادا قـسەی حیزبەکان یەکەمەو ڕاسانەکە لە ناو خـۆ دەگەڵ ئـەوانی دەرەوە دەبێ هـاو ئـاهـەنـگ بـن ، ئـەو زریـوە زریوو نوکەنوکەی دیکە قابیلیەتی نیەو بەهێند ناگیرێ.

براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور ٩ خەزەڵوەری ٢٧٢٢ کوردی

  ٣١ / ١٠ / ٢٠٢٢ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی