"an independent online kurdish website

وتارەکەی بەڕێز کەک محەممەدی سولەیمانیم خوێندەوە ،کە لە پێوەندی دەگەڵ ڕێزگرتن لە بۆنـە نەتەوەییەکان و شەهـیدان دا نوسرابوو.

لە پێشدا دەستخۆشی لێدەکەم هیوای سڵامەتی و سەرکەوتنی بۆ دەخوازم. نامەوێ قسەکانی بنوسمەوە، بەڵام پێێ دەڵێم : من تەمەنم لە تۆ زیاترە، سورشت بە زۆری واهاتووە هەرچی مرۆڤ دەیکا و دەیڵێ بەلای هەموو کەسەوە پەسند نیە و دەکرێ کەم کوڕیشی تێدا هەبێ،لێدوان یان نوسین لەسەر ئـەو ناتەواویانە کە بە ڕخنە ناسراوە، یان بۆ ڕێنوێنی و یارمەتیدانە، یان بۆ ناوزڕاندن و کوتانە. واتە دوو دیوی هەیە، یانی هەر یەک شتە بەڵام دیـوێکی جـوان و ئەویـتری نـاحەزە. بـەداخەوە ئێستا زۆرتر بە دیوە ناحەزەکەی دایە بۆ شکاندن و کوتانە. ئەوەی جەنابیشت نوسیوتە بەڵامەوە لە جێدایە.

ئـەوە کـە کـۆمەڵـە بـزوتـنـەوەی ڕزگاری خـوازانـەی کـوردستــان بـە شـتـێـکی دواکەوتوانە زانیوە و دەزانن سەیر و سەمەرە نیە . ئەوەندەی مـن بزانم هەمو چەپەکان باوەڕیان وایە، چونکە ئـەوان دیـکتـاتۆری پڕۆلێتاریان دەوێ و کە حکومەتی دەنیا بکا، ئەوە تا ئێستا بە خەونیش نەدیـتـراوە و تەنیا خەیاڵ پڵاو بووە! گرنگترین چەکیشیان تێکدان یـان بـێـحورمەتی کردن بە پـیـرۆزیـەکانی نەتەوەیی و ئایینی خەڵکانیتر بووە. دین و نەتەوەیان خستۆتە ژێر پەلامار بە خەیاڵی لەناو بردن یان بێبایخ کردن ! بە باریتریدا ویـستـویـانـە بـە تێکدانی پڕۆسەی ژیانی کۆمەڵایەتی و ئایینی و دروست کردنی ئازادی، بە قسە بێ قەید و شەرت، کە ڕاست دەبێتە کەس لەکەس و بێسەرە و بەرەیی ،خەڵک بە لای خۆیان دابەرن و دەسەڵات بگرنە دەست. بەلای منەوە بیروڕای خۆیان بە لایایـانـەوە پـیـرۆزە منیش ڕێزی لێدەگرم کە ئازادی ئەوەی دەڵێ. بەڵام هەر شتێک بەناوی ئازادی. ئازادی کەسانیتر پێشێل بکا و نەزمی کۆمەڵگا بشێوێنێ لە ژێر هەر ناوێکدا بێێ ئازادی نیە و ڕەد کراوەیە .

سروشتی کەس و کەسان یـان حیـزب و سازمـان کە بـەدوای دەسـەڵاتدا وێڵن ، ئەوە بووە و دەبێ، کە تەنیا بەرژەوەندی خۆیان لە بەرچاو دەگرن، ئـەوان لەسەر کورسی دەسەڵات دابنیشن خەڵكیتر چۆن دەمرێ، با بمرێ! لە ڕابردو دیتراوە من خۆشم دیتومە باب و کور لەسەر دەسەڵات یەکتریان کوشتووە!! لە دنیای ئەوڕؤش دا بەداخەوە نەفسی ڕەوتەکە هەیە، بەڵام شێوەی دەکارهێنانی گۆڕاوە. شەڕی کۆمەڵە و حیزب ڕاست لەو دەراوە ڕا بـۆی پـەڕێـنـەوە . ئەو جۆرە بیر کردنەوەیە هەڵیگیر ساند. من نامەوێێ دادگاییان بکەم، ئەوە کار و مەبەستی من نیە، هەر چەند بـێـبـەش نـیم لێی. بە دیوەکەیتریدا ئەوانەی ڕێز گرتن لە ڕۆژە مێژوییەکان و شەهـیدان بـە کۆنە پەرستی دەزانن . دەبێ لەو ڕاستیە بگەن و بیسەلمێنن کە کۆنە پەرست ئەوانەن کە ڕاستەقـینە دەرک نـاکەن و خـۆی لـێـدەشارنـەوە، چونکە لـە ڕاستـیـدا شەهـیـد بەو کەسانـە دەکوتـرێی کـە لە پێناوی ئازادی گەل و نیشتماندا گیانیان بەخت دەکەن، جـا هـەر کەس بـن و لـە هەر کوێ بن. ڕەنگە گەلان و ئەحزابی دنیا ناوی جۆراوجۆر بۆ کوژراوەکانیان دابنێن، هەر وەک چۆن ئیسڵام بۆ ئەوانەی لە ڕێگای پەرە پێدانی دینە کەی گیانیان بەخت کردوە ناوی شەهیدی لێناون. ڕەنگە ئەو پرسیارە بکرێی ئەی باشە خۆ حیزبی دێمۆکڕات حیزبێکی ئیسلامی نیە بۆ ناوی لێناون شەهید؟! هەڵە کە ئا لێرەڕا دروست دەبێ. ڕاستە ئەو حیزبە بـە ناوی ئـیسلام نـیـە، بـەڵام جوان ورد بەوە، ڕێبەری ئەو حیزبە و پێشەواو سەرکۆماری کوردستان خۆی عالمێکی ئایینی بووە و لـەو بـوارەدا پـلـەی قەزاوەتی پـێـدراوە و بـە قـازی محەممەدیش ناو براوە. بە باوەڕی من خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی نیشتمان و گەلە، بەرەنگاری زاڵمان و زۆرداران، خۆی لە خۆیدا ئەرکێکی ئایینیشە، لە حاڵـێکدا کە زۆریـنـەی زۆری ئەو گەلەش دین و ئایینیان هەیە. تەنانەت پێشەوای نەمر دینی بە بێی ئازادی قبوڵ نەبووە، یان باشتر بڵێم ئازادی بە یەکێک دەسکەوتەکانی خوایی زانیوە. دینەکەشی پێی کوتـووە ؛( لەدنیدا زۆر نیە ) ئەوانـەی لە خۆیـان زیـاتر کەس نابینن ئاگایان لە خەڵک و دنیاش نیە. هەر ئەوە بەڕاست دەزانن کە ئیوانە، دەگەڵ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکیان بۆ ئیدعاکەیان نیە. خۆیان بە پیزۆز دەزانن و ئاگایان لە پـلە و سەنگی خۆیان لە ناو کۆمەڵگادا بـڕاوە.  بـەغـەڵـەت جـنێودان و بێحورمەتی کردن بە پێرۆزیەکانی خەڵکانیتر بە پێشکەوتنن دەزانن، بێخەبەرن خۆیان لە دواوەش جێگایان نیە. نمونەیەکی چووکە: بـرایـانی کۆمەڵـە بـە پـێێ ئـیدەئۆلوژیەکەیان دەبوو نە بڕوایان بە خوا هەبێی نە بڕیارەکانی دین قبوڵ بکەن. کە چی خۆم دیتومە بڕوایان بە مارەکردن نەبوو ئیزنی ژن مارە کردنیان دەدا. ژن بەژنە یەکێک لە ڕەوشتە دوا کەوتووخراپەکانی کۆمەڵگابو،ئەوان ئیزنی ژن بەژنەیان دەدا.زەکات یەکێک لە ئەرکانی ئیسلامە ،ئەوان سەرانەیان بەناوی زەکات لە خەڵک دەستاند و… من خوێندکاری ڕەحمـەتی مـامـۆسـتـا شـێـخ عـیـزەدیـن بـوم و زۆر بـەی ئەو شتانەی دەیان زانم لەوێ فێر بـومە و ئـیشتاش لـە هەمـو ئـەوانەی کە لافی خۆشەویستی ئەو لێدەدەن ، ڕێزوخۆشەویستم بۆیهەیە، بەلام دەگەڵ هەڵسو کەوتە سیاسیەکانی نەبوم دەگەڵ خۆشێم باسکردوە. ئێستاش باوەڕم وایە کە مامۆستا ئەگەر دەگەڵ هـێـچ لایـەنـێـک نـە باو کەسایـەتێکی سیـاسی مـەزهەبی ماباوە ناوو ناوبانگی زۆرلەوە بەرزتر دەبوو کە هەیەتی .

ئیمان و باوەر دوو تایبەتمەندی دەرونین وخاوەنەکەی نەبێی کەس ڕاستیەکەی لەلا نیە ، بەلام کردەوە نیشانیداوە هـەر ئـەوە دەتـوانێێ ڕاسـت و نـاڕاستەکان لێک بکاتەوە. من خۆم زۆرم کەڵک لەزانستەکەم کە هەموی ئایینیە وەرگرتـوە، بەڵام ئەوەندەی زانیبێتم خۆم لە شتی خـوڕافـی ودورە مـەنـتـیـق دورخـسـتـوە . باوەڕێشم وایە زۆر بەی کێشەکانی ئەم جئهانە لـە نـەزانی و کەم زانی و هەڵە تێگەیشتن و سات سەودا بەدین سەریان گرتوەو . پێشموایە دین یانی باشترین و مرۆڤانەترین پڕۆسەی ژیان ، ئەگەر تێک نـەدرێـی و کڕیـن و فـرۆشـتـنی پێنەکرێێ. دیـارە کـوتـنی ڕاسـتی تـاڵـە ، بـوێـری ونـەتـرسـی دەوێـێ، ڕەخنە لە خۆگرتنیش یەکێک لەو تایەتمەندیە بـەرزانـەیە . خراپترین شت ئەوەیە خەتای خۆت بخەیە ملی کەسانیتر. لە نیهایەتدا ئێمە یەک نەتەوەو یەک زمانین و یەک نیشتمان مان هەیە ، مەحکوم بە پێکەوە ژیانین. دەرمانەکە ئەوەنیە من تۆ خراپ بناسێنم و تۆ مـن بـەخراپ نـاوبـەری . من دەڵێم : دەردەکە یەک نەگرتوویی و هاوکاری نەکردن و کێشەکانی نـاو خۆمانـە ، دەرمانەکەش پشت بەیەک بەستن بەیەک هێز و یەک فەرمان بەرەو ڕووی داگیرکەران بین بە تێکڕایی، کە هەم هاسانە و هەم نیشانەی بەهێزیمانە ، بۆ پێشکەوتن و ئاوەدانی وڵات تێبکۆشین کە هەم هاسانەو هەم زامنمانە .

 براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ١٣خاکەلێوەی ٢٧٢٤ کوردی

 ١ / ٤ / ٢٠٢٤ زایینی

بابەتی پەیوەندی دار

ڕێزگرتن لە شەهیدان، وەفاداریە، نەك دواکەوتوویی و لادان لە ڕێبازی سیاسی، محمد سلێمانی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی