"an independent online kurdish website

محەممەد ئاغای قاسملوو گەورە پیاوی خۆشناوی شیمالی کوردستان، دوو لە کوڕەکانی لە دوو ڕۆژی مێژووییدا، یەکیان چاوی بە دونیا پشکووت و یەکیان ماڵئاوایی لە نیشتمانی کرد.

یەکەم، د.عەبدولڕەحمانی قاسملوو لە یەکەم شەوی زستان “شەوی یەلدا” ئەو شەوە درێژترین شەو و قوڵەترین ڕۆژی ساڵە و دوایین شەوی وەرزی پاییز و سەرەتای وەرزی زستانە، ئەو شەوە ١٤ کاتژمێر تاریکی نیوەی گۆی زەوی دەگرێتەوە. لەو شەوەدا منداڵێکی تروسکەی ڕوناکی نیشتمانی خۆشەویستمان، لە داوێنی دایکێکی نموونەی جوانی، لە دایک بوو و “ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی” چاوی بە دونیا هەڵێنا و هاتە نێو کۆش و ئامێزی  گەرمی ئەو بنەماڵە نیشتمانپەروەر  و گەورەی کوردستان.

دووهەمیان،  کۆچی دوایی کردنی د. عەلی قاسملوو، کەسایەتیی دیار و نیشتمانپەروەر، لە ڕۆژێکی تاڵ و خەماوی وەک ١٠ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان و  بە بەشداری خەڵکێکی زۆر لە شاری ورمێ بەرەو زێدی خۆی بەڕێکرا، لە گۆڕستانی ئاوایی قاسملوو بە دروشمی “قاسملوو، قاسملوو، ڕێگات درێژەی هەیە”،  لە دەڕەی قاسملوو شوێنی حەمماسەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕات بە خاکی پیرۆزی کوردستان سپێردرا.

لە به‌ره‌به‌یانی‌ ‌ ١٠ی‌ خاكه‌لێوه‌ی‌ ساڵی‌ ١٣٢٦ی‌ هه‌تاوی، ٧٧ ساڵ لەمەوبەر “سەرۆک کۆمار پێشەوا قازی محەممەد، دەگەڵ دوو لە هاوبیرانی لە چوارچرای مەهاباد، بە دەست رێژیمی خوێنمژی پەهلەوی لە سێدارە دران.

سڵاو لە روحی پاکی شەهیدانی 10ی خاکەلێوە و د. عەلی و د. قاسملوو و هەموو شەهیدانی کوردستان

سەید عەلی هاشمی ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی