Hoppa till innehåll
Hem » تـۆ بـڵـێی داوای سەربەخۆیی گەلێکی چل میلیۆنی تاوان بێ؟!، مەلا برایم مەجید پوور

تـۆ بـڵـێی داوای سەربەخۆیی گەلێکی چل میلیۆنی تاوان بێ؟!، مەلا برایم مەجید پوور

سەر بەخۆیی جەوهـەری بونی مرۆڤە ،لە تاکڕا بگرە تا دەگاتە کۆمەڵگا و حیزب و سازمان و هیتر. هەرکەس سەربەخویی نەبێ ناتوانێ بڕیاری خۆی بدا و ڕاو بۆچوwنی خۆی دەر ببڕێ.

ناتوانێ کارەکانی بە دڵخوازی خۆی بکا، ناتوانێ خۆی هەڵبژێرێ و خەت و ڕێـبـازی خـۆی دیـاری بکا. باشتر بڵێم: خۆی نیە و کەسێکیترە . کوردانەش بڵێم: یـان نەزان و دیل و یەخسیرە، یان چاوچنۆک و ترسنۆک و هەلپەرستە. بڵێندگۆیەکە بێژەر چی دەوێ و چیدەڵێ ئەوەی بڵاو دەکاتەوە .

سەربەخۆیی چەمکێکە کەڕامەت و غـیرەت و بڕوا بەخۆ بوون لە مرۆڤدا دروست و بەهێز دەکا. ناڵێم لە کەسانیتر شت فێر مەبن و بە ڕێگای کەسدا مەڕۆن، دەڵــێـم: ئـەو ڕێگایـە بگرن کە تاقـیـتـان کردۆتـەوە و هـەڵـتـان بژاردوە. ناڵێم :وەدوای کەس مەکەون ، دەڵێم وەدوای ئەوکەسانە بکەون کە لە خۆتان شارەزاترو بڕوا پێکراوتـرن .هـەرچەنـد خۆت بە گەورەو لێزان بزانی مادام سەربەخۆ نەبوی هەر چوکە و چاو لەدەست و گوێی لە مستی .مادام خاوەنی کەسایەتی خۆت نەبوی بە سوک تەماشآ دەکرێی و پەستی . سەربەخۆ بون پیرۆزەو زێدەبەشیەکی خواییەو بەهەمو کەس نەدراوە، لە هەمانکاتیشدا ڕاگرتـن و کار پـێکردنیـشی قـورس و گـرانە. کەسی سەربەخۆ ڕەنگە توشی گیروگرفت وتەنگ و چەڵەمە بێی ، بەڵام لـە هـەرحاڵـەتـێـکدا سەرکەوتـووسەربـەرزە. هـێـنـدێـک دەڵـێـن :حیزبی دێمۆکڕات سەربەخۆیی ناوێی ، ئەوەنیە داوای خود موختاری و فدڕالی و شتی وا دەکا ! ئەو کوتن و بۆچونە ڕاست نیە و بە هەڵە تێگەیشتن یان بیانو گرتن و بەلاڕێدا ڕۆیشتن و خەڵک هەتڵە کردنە . حێزبێکی سیاسی بۆ بەڕێوە بردنی کارەکانی و گەیشتن بە ئامانجەکانی ستـڕاتـیژی و تاک تیکی هەیە، بۆ بەرنامەکانی هەلو مەرجوکات وسات لەبەرچاو دەگرێی. حیزبێکی سیاسی دەبێی دوژمنەکەیو بەرنامەکان بناسێ جا بەرەوڕویـان بێتەوە ، گەلەکەشی خۆش بوێو لـە هەر حاڵەتـێـکدا ئـەوەندەی دەگونجێی پاراستنی گیان و مـاڵـیـان لـە بـەرنامەی کاریـدا پـێـی لـە سەر داگیرابێ، بە لێورد بونەوەو هەڵسنگاندی لـێـزانـانـە هـەنگاو هـەڵـێـنـێتەوە .ئامانجی بنەڕەتیشی هەر وە دەست هێنانەوەی مافە داگیر کراوەکان بێی . بێغەرەزانە بڕوانن حیزبێکی لە نالەبارترین کات و سات وکەش وهەوادا لە بەشێکی بەرتەسکی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کۆماری کوردستان پێک دێنێ و ڕای دەگەێینێ و ڕێبەرانیشی سەری لەپیناو دەنین، ئامانجی تەنیا خود موختاری یان فدڕاڵیەکی وەک باشورە؟! ئەزمونی لانیکەم سەدساڵ خەباتی خوێناوی گەلی کوردوهەڵس وکەوتو پڕۆسە و بەرنـامەی داگیـر کەرانی کوردستان نیشانی داوە کە تەنیا ڕێگای یەک لابونـەوەی کێشەی کورد دەگەڵ داگیرکەران سەربـە خۆیـیـە وبـەس . گومــان لـەوە دانـیــە ئەرکێکی قورس و گرانە ، بـەڵام گومانـیش هـەڵـنـاگرێێ لەوە قورستر نابێی کە تا ئێستا هەر لەسەر شانمانە . سەربەخۆیی چەمـکێکە دوژمن دەتۆقێنێ، ئاواتی دوژمنان لەناو دەباو دەـمرێـنێ. دوایی بـە فـرتو فێڵ و پیلانگێڕی دوژمنان دێنێ .

سەربەخۆیی گەلێک، یانی خوڵقاندنی بارو دۆخێک کە گەل بـتـوانێی لە ڕێگای هەڵبژاردنی ئازادو نەهێنی نـوێـنەرانی خۆیـان دیـاری بـکـەن و ئەوانیش زانستیانە قانونی بنەڕەتی وڵاتەکەیان دابـڕێـژن و گەل خـاوەنی ڕاو ڕێـبـەریـی و سـەروەری خـۆی بـێـی . بـۆوەدەست هـێـنـانی ئـەو سەربەخۆییەش، گرتنی هەمو ڕێگایەکی گونجـاو تـەنـانەت جم و جۆڵی چەکداریش ڕەوایە. دیارە وشەی سەربەخۆیی مـانـای زۆن و تـەفـسیری زۆری لێدراوەتەوە . بەڕای من کورت و پوختەکەی ئەوەیە : گەلێک بۆ خۆی چارەنوسی خۆی دیاری بکا وبەڕێوەی بەرێێ،کە هەمووبەشەکانی ئابوری ، سیاسی ، خۆبـەڕێـوەبـەری ، بـیـرکردنـەوە ، بڕیاردان و هیتر دەگرێتەوە. ڕاستی: سەربەخۆیی لە هەمو بوارەکانی ژیـانـدا هەر ئەوەیە کە بە زۆر بەسەرتدا نەسەپاندراببێی .واتە خۆت هەڵبژێری، بڕیار بدەی و بەڕێوەی بەری .هەموی ئەوانەو زۆریتریش تەنیا لە کەشو هەوایەکی ئازاد دا ئیمکانی گونجاندنیان هەیە .

ئێمە وەک کورد یەک گەلین و زۆرینەشمان باوەڕی ئایینیمان هـەیـە جا ئیسلام وچ ئەوانیتر، هەم دینەکە وهەم کلتورەکەمان لە بەرانبەر بە جێی هێنانی ئەرکەکەمان و هەم بـۆ قـازانـجی گەلـەکەمان حـوکمـمان پێدەکەن یەکگرتو بین خواش فەرمویە {ئەوە ئایینوڕێبازتانـە ،یەک خەتتان هەیە. لێی لامەدەن، هەرمن وەدیهێنەرتانم ،کڕنۆش هەربۆمن بەرنوبۆکەسیتر. لە جێگایەکیتر فەرمویە:ئەوە دینەکەتانە یەک دەستە بن.من وەدیهێنەرتانم کەوا بو سەر هەر بـۆ مـن نـەوێکەن لە من بترسنو لامەدەن } ناوەرۆکی ئەوئایەتانە وهیتریش پێمان دەڵێن:تەنیا ڕێگای ڕاست وکرداروهەڵوێستی دروست ئەوەیە بەو ڕێگایەدا بڕۆن کەمن بۆم دیاری کردون کە ئەویش خزمەتی گەل و نیشتمانە و هـیچیتر. نە منەتباری کەس بن و نە سەر بۆ کەس نەوی بکەن. گەلێکی سەر بەخۆ لە نیشتمانێکی ئـازاد دا دەتوانێ ڕێبازی ڕاستەقینەی خۆی بدۆزێتەوەو ڕێبواری بێی. بەهەموپێوەرەکانی ئایینی و ئینسانی وئەوەی پێی دەڵێن دێمۆکڕاسی ،ئازادی و سەربەخۆیی بناغەو ماکەی هەمو ئاکارە باشەکانە نـیشانـەی کەڕامـەت و شـەڕافـەتی گەلانە . بۆیە دەڵێم : تۆ بڵێی داوای سەربـەخۆیی گەلـێکی چـل میلیۆنیش تاوان بێێ ؟! من دەڵێم : نەخێر داوایەکی بەتەواوی لە جێدایە، خەبات بۆ وەدیهێنانی لە سەدا سەد ڕەوایە. بە هەمو پێوەرێکی ئایینی و ئینسانی وئیدەیی ، مرۆڤ مافی هەیە ، دەبێی کەڵکی لێوەرگری و بیپارێزێی . خۆ ئەوانەی جڵەوی خۆیان دەدەنە دەستی بێگانەو داگیر کەران ، هەر ڕواڵەتیان مرۆڤە ئەگینا جۆرێک حەیوانی بە شکڵی ئینسانن ،خاوەنەکەی چۆن و بۆ کوێێ لـێـخوڕی ، نـاتوانـێێ دەر بچێ لە ژێر ئەو فەرمانە، دوپاتی دەکەمەوە ئامانجی ئەسڵی و گرینگی گەلی کورد لە هەر چوار بەشەکەی دەبێی سەربەخۆیی بێێ جا ئەگەر نەشتوانن بەیەکەوە کار بکەن با هەر کامەیان بەڕێگای خۆیدا بڕوا بەڵام وێستگەی ئاخری ڕزگاری گەل و نیشتمانە. لەوە زیاتر خزمەتی بێگانانە.

براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور 20 ڕێبەندانی ٢٧٢٣ کوردی

   ٩/ ٢ / ٢٠٢٤ زایینی