"an independent online kurdish website

هـەمـو دەبـیـنـین 55 ڕۆژێـکە گەلانی ئـێـران ڕاپـەڕیـون. هـەموـو چین و تـوێـژ و نـەتـەوەکانی ئـێران تێیدا بەشدارن. مێژوی گەلانی ئێران کەمـتر یەکگرتویی ئاوای بە خۆیەوە دیوە. ئەگەر لە ڕوخاندنی ڕێژیمی پاشایەتی دا هەمـو بەشداریان کرد، جـڵەوەکە بـە دەسـتی ئـاخـوندەکان بوو!

ئەوەی ئەوڕۆ بە تەواوی جیاوازی هەیە دەتوانم بڵێم: ئەو جارە ڕێکخراوەکوردیش چەخماغەکەی لـێـداوە. کـچی کورد لە تارانی ناوەندی ئێران ئاگرەکەی هەڵگیرساندوە و گیانی لە پـێـنـاودا داناوە. دروشمی ژن، ژیان، ئازادی لە کۆماری کوردستان گەڵاڵە و شێوەکەی دەستی پێکراوە ئەو جارەیان هەر دروشمی کوردان نـیـە، هـەمـوو گەلانی ئـێـران بـەرزیـان کردۆتـەوە و دەیڵێنەوە. بـژی کورد و کوردستان یـەکەمـیـن جـارە لـە بـەشـە جـۆر بە جۆرەکانی ئەو وڵاتە دەکوتـرێـتەوە. ئەزمونی ٤٣ ساڵ سیاسەت و کەوتن و هەستانەوانە بەر و بویەکی جوانی وەبەر هێناوە ئێمەش دەبێ جوانتر بەکاری بێنین.

لێرەدا ئەو پرسیارە بەجێیە کە بڵێین: (چ شتێک پێویستی حەیاتیە بۆ کورد کە دەبێ ئەنجامی بدا) بە خۆشیەوە کورد بەو هەنگاوە ژیرانە و بـوێـرانەی لە پێشدا هەموو پڕوپاگەندە ژاراویەکانی ئەو چل و سێ ساڵەی ئـاخونـدەکانی بە دژی کورد پوچەڵ کردەوە، سەلماندی کە کورد دوژمـنی گەلانـیـ تری ئێران نیە. ئـەگەر هـێـنـدێـک حـیزب و کەسایـەتی دەمـارگرژ داوای مـافی ڕەوای کوردیان دەخستە ژیـر چەتـری ئەو قسە بێ بنەمایە کە گۆیا کورد جیاوازی خوازە و هیتر، کورد دەریخست وەک هەمو نەتەوەکانی ـتـر لـەو بە نـاو ئـێرانی فـارسەدا مافی دیارکردنی چارە نـوسی خـۆی هـەیـە. لـە خەباتی ڕزگاری ئێراندا بەشداری چالاکانەی لە ئەستۆیە. ئەو هۆکارەی توانی ئەو یەکگرتوییە پێک بێنێ قبوڵکردنی ئەو ڕاستە قینەیە.

کورد دەبێ لە نـاو خۆیـدا یـەک دەنگ و یەک ئاهەنگ بن و هەریەکەی لە هەوایەک دا سازی خۆی لێنەدا. لـەسەر پـلاتـفـوڕمـێـکی دیارێکراودا هەمو تێکوشانی تاکی و حیزبی ڕاگرن لـە ســەر چـەنـد خـاڵی هـاوبەش کە ئازادی و مافە نەتەوەییەکانی گەلەکە مانە مسۆگەر دەکا، رێککەون. چارەی خۆ نوسینی نەتەوەیی گەل ئامـانـجی سەرەکی بێ کـە لـە دیـاری کردنی چارە نوسدا خۆی دەبینێتەوە، نـەک کـەسـێک یـان دەسەڵاتـێک بەخێری خۆی شتێکمان بۆ دیاری بکا. ئەگەر لەو هەل و مەرجە ناسک و هەستیار و لەبارەدا، بە بەرنامە، وەک هێزێکی یەکگرتو لە گۆڕەپانەکەدا حازر نەبین دۆڕاوین و بە دستی بەتاڵ و جەستەی خوێناوی دەگەڕێێنەوە. نمونەی زیندوشمان لە دەستدایە کە لە ڕوخانی ڕێژیمی شایەتیدا دەوری کاریگەرمان هەبوو لە دەسکەوتی شۆڕشەکە هەر کوشتن و بەند و وێرانی و دەربەدەریمان پێبڕا !! ئـێستا ئـەرکی ڕێبـەرانـی حـیـزبە کوردیـەکـانـە بە هەر ئـیـدە و بـاوەڕێـکەوە کە هـەیـانـە بە یەکدەنگ، بڕیارێکی مێژویی بە قازانجی نیشتمان و گەل بدەن وەک هێزێکی کورد و کوردستانی بەرەو ڕوی پێشهاتەکان ببنەوە، ڕێگە نەدەن ئەو مێژوە تاڵەی جەبر بۆی نوسین و بەسەریدا سەپاندین جارێکیتر دوپات ببێتەوە. بە خۆشیەوە گەلەکەمان تەواو ئاگایە، بە هێزەوە لەسەر پێیە، لەگۆڕەپانەکەدا نـوێنەرایـەتی کورد دەکا نەک حیزب. بە جەساڕەتەوە دەڵـێـم: ئەو جاریش هەڵە بکەین و ئەو دەرفەتە زێڕینەی لە کیس بدەین، لە کوردستان جـێمان نابێتەوە. دڵـنـیاشم زۆرن ئەوانەی راستە و خۆ و هێندێکیش بە نەزانی دەمارگرژی نایانەوێ حیزبەکان یەکگرتـو بن و تـەنـیـا حیزب و دەسەڵاتی حیزبیان مەبەستە و دەیانەوێ زۆری و بۆری بکەنە بەڵگە. ئەزمون نیشانی داوین نە هێز و زۆر و نە دەسەڵاتی زۆرەملی بۆ کەس هەتا سەر نەماوە!! تەنیا دوژمنانی داگیرکەری کوردستانن سازی جودایی کورد لێدەدەن و نەزانەکان و خۆفرۆشەکانی پێهەڵدەپەڕێنن. هەر چە ند لەو حاندە نیم کە فەرمان و قـەرار دەرکەم بەڵام کوردم و ٨٣ ساڵە جەورو جزیای کورد دەبـیـنـم و چەندین جار دەسەڵات و پاوانخۆوازی و خۆفرۆشیم کە کوشندەترین زەبـریـان لـە کورد و خەباتەکەی داوە. بۆمـنی نیـزیـک لـە سەفەری ژێر زەوی گرینگ ئەوەیە نیشتمان و گەل بە ئازادی ببینم و بـەس. چـاوەڕوانـم هـەموو زمان و قەڵەم و دەست و تواناکان هەر کەس بەقەدەر زەرفیەتی خۆی تێبکۆشین و ڕێگە نەدەین بەڵاڕێدا ببردری کوردیش بەشەکەی خۆی لێی هەڵگرێ.

 براتان مەلا ئیبراهیمی مەجیدپور  

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی