Hoppa till innehåll
Hem » جێژنی لە دایک بوونە، مەلا برایم مەجیدپوور

جێژنی لە دایک بوونە، مەلا برایم مەجیدپوور

سڵاوی بــێپـایـان لـە ڕوحی پـاکی ڕێبەری دینەکەمان حەزرەتی محەممەد(ص)  دوایین  پەیامبەر و هەڵگر و ڕاگەیێنەری فەرمانەکانی خوایی، لـە زمانی قورئان. نەخوێندەوارێکی زانا و شارەزا کراو و تاقانـە لـە گشت جیهان سەریان سوڕماوە.

نـەخوێـنـدەوارێک کە هـەمـوو زانـایـانی ئـەم جـیـهانە لـە بـەر لیزانی و تێگەیشتویی و بوێری  نمونەی نەدیتراوی جیهانیان پێداوە. فـەرمان و ڕێنوێنی و ڕاسپاردەکانی تـا ئـەوڕۆش بە تـەواوی وەرنمەگیمراوە و دانـنـە بەزیندراوە. گەلـێکی کوتراون، زۆرتریشی  ماوە. فەرمانەکانی خوای موبەمو گەیاندون و بەجێی هێناوە. لە هیچ پیلان و تەرفەندی دوژمنان باکی نەبووە و نەترساوە. بەخاتری دەسەڵات، پلە و پایە،  سەروەت و داهات لە فەرمان و ڕاستە ڕیگای خوایی لای نەداوە. باشترینی باشەکانە.  کلیلداری دەرگای خێر و بەرەکەت و ڕەحمەتی خوایە کانگای سەفـاو سەمـیـمیەت و سەخاوەت و کەڕامەت و شەڕافەتە. ئەمینە هەمو نەهـێـنـیەک لای ئەو پارێزراوە. ڕێنوێنی ناشارەزاو نابەڵەدانە. لەلایخوا تکاکاری تـاوانـبـارانـە . بـۆڕوناک کردن نورە ، بۆ غەمبارو دڵ پەرێشانان ئومێدو شادیو سرورە. فـریاد ڕەسی لـێقەڵماوو بێکەسانە.لەهاناهاتوی دەردەدارو بێدەرەتانانە.نە تەکەبوری هەیە ونەخۆبەزلزانە.   لە شەوی لەدایکبونیدا فرشتە بەزم و سەمایانە. جوبـرائیل مـزگێنی دەرو جارچی لە کوچەو کۆڵانان خەڵک ئاگادار دەکەن هـاتـو هـاواریـانـە . هەمـو بەتیکڕا هەل هەلەو مەبروک مەبروکیانە ( پیرۆزبێ )چوار مامانی ژیـر و جوان و بەویقار و داوێنپاک کە مریەمە یەک لەوانە ، ببونە مامـانی و بەدەنگی ناسکو زەریف پێیان هەڵدەکوتو جێژنەکەیان گرمتر دەکرد.ئامینەی دایکی و باپیرەی عەبدول موتەلیب لە خۆشیان لە پێستی خۆیاندا جێگەیان نەدەبۆوە . لـەو خاکە ویـشکارۆو سوتاوەدا خونچە گوڵێک دەبشکوێێ ئیستاو تا دنیاش خراپ دەبێێ هەرگەشتروبۆنخۆشترەو  وەک خۆی ماوە. نە خوێندەوارێک لە دنیای نەزانیدا لەدایک دەبێی لەدنیایزانست  وپێشکەوتوییدا، ناوو ناوەرۆکوئەرکو بەرپرسیارەتیەکەی لە دڵو دەرونیڕێبوارانی  دابەهیزترلە پێشو هەرماوە. ئەوەی بۆی هاتوەوپێی ئەسپێردراوە بە پێی فەرمانی  خوا ئەنجامی داوە.  ئەوەندەی گەیاندویەتی زۆرتـری مـاوە. ئـەو ئـیسلامە دینێکە سەرەڕای دوژمنی زۆرو نەیاری نەزان و دڵڕەق کە لە دنیادا بەربڵاون، لە سەر تاسەری ئەو دنیایە ڕیشەی داکوتاوە. هـەرچەند دوژمنانی هەوڵی لە ناوبردن یان کەم ڕەنگ کردنی دینەکەیان داوەو دەیدەن ، ئـەو قـایمتر جێی گرتوەو چەسپاوە.

لەلایەک دەگەڵ  لەشکری بێبڕوایان بەتوندی دەگیرە ولەلایەکیتر دەگەڵ مەسیحی و جولەکان کە بەهیزیشن، بەردەوام هـێـرشی دەکرێـتـە سەر ، بـەڵام تـا ئـێستاش قوروقایم لەبەرانبەرهێرشەکانیاندا ڕاوەستاوە.ئەوانەی بەباشی لەودینە تێگەیشتون  پشتیان بەخوا بەستوەوکۆڵیان نەداوە. یادی خواو ڕناکنی قـورئـان ناـوەرۆکـە پــڕ ماناکانی دڵنیایی وهێزی ڕوحو ئارامی و هێمنایەتیان بە موسوڵمانان داوە. خواش فەرمویە : { بزانن یادی خوا دڵنیایی دەدا بەدڵتان } سەرەڕای ئەو گشتە فەندوفێڵ  ومەکروحیلانە وتەنانەت بێحورمەتی وسوتاندنی قورئان و زۆریتریش ، ئەو دینە نەفەوتاوە و لە کەمیشی نەداوە .چـونکە پـاراستـن و بـەردەوامی ئـەرکێـکە خــوا بۆ خۆی وەئەستوی گرتوە بۆیە پارێزراوە . وەک دەفـەرمـوێی { ئـێمە قورئانمان ناردوەو هەرخۆشمان دەپارێزین}  لـەو کاتە هەستیارەی شۆڕشی گەلەکە ماندا لە قوڵایی دڵمەوە، پیرۆزباییتان لێدەکەم ولە خوا داواکارم  قـەوەتـمان بدا ئەو جێژنە وسەرجەم جێژنەکانمان لەکوردستانێکی ئازاد دا دەگەڵ کەسوکارو خۆشەویستانو هاوماڵ و هاو وڵاتیان بگرین بەئاواتی گەل کە ئازادی نییشتمان و سەربەخۆۆییە بگەین ، جێژنی ڕزگاری بخەینە پێشەوەی لیستی چیژنەکانمان.

بەپێویستی دەزانم عـەرزتان بکەم ،کورد گەلێکی ڕوناک بیرەوجگە لە هاوکاری   یەکتری ! لەزۆربەی گەلانی دنیایە لە پێشترە، توشی دەمار گرژیو خۆ بەزلزانی نەبن و،  کەشو

 هەواکە هـەم لـە بـارە و هـەم هـەستیارە بە یەک دەست وەریگرن وپێشکێش بـەبـارەگای گەلـو شەهـیـدانی بـکەن. کورد تاڕزگاری نـەبێی  جێژنی ڕاستە  قینەی نیە.  ڕزگاری کوردستان جیژنی دووجار مەولودیمانە . دەبا یەک  گرین و بڕۆین بەرەو ڕزگاری.

 براتان مەلا برایمی  مرجید پور  ١٠ خەرمانانی ٢٧٢٥ کوردی

   ١ / ٩ / ٢٠٢٥  زایینی