پێشەکی لە بـەرانبەر ئـیمان و ورە و ئیرادەی بە هێزی پێشەوامان و هاوڕێیانی و سەرجەم بەشدار بوانی دامەزراندنی حیزبی دێـمـۆکڕات و هەر وەها شەهیدانی ڕێبواری قازی و دێمۆکڕات لە پێشەوەیان قاسملوو، شەرەفکەندی و گشت شەهیدانی گەل و حیزبەکەمان سەر دادەنەوێنم.
سڵاوێکی گەرمیش بۆ بنەماڵەکانیان، زیندانیە سیاسیەکان و پێشمەرگە پێشەنگەکانی ئاڵا هـەڵگری کۆمار و حیـزبی دێـمـۆکڕات و بـە گشتی گەلی ڕۆژهـەڵاتی کـوردستان دەنـێـرم پیرۆزبـاییان لـێدەکەم. دڵنیایـان دەکەین، ڕێگایان بەردەوامە هەر چەند دوا کەوتووە بەڵام نەوەستاوە.
لە ٢٥ی گەلاوێژدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان حیزبێک لە سەر بناغەی ( ژ ك ) دامەزراوە ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئـێـرانـە. وشـەی ئـێـرانیش وەك تاکتیک بە ئاخرەکەیەوە هەڵواسراوە . بێگومان ئەگەر دەمار گرژی ڕێگە بدا تاقە حیزبێکە کە ئامانجی بنەڕەتی و گرینگی دابـین کردنی چارەنوسی گەلەکەمانە، هەر بۆیەشە دەتوانم بڵێم ئامانجـەکەی ویـستی زۆریـنەی نیزیک بە تەواوی گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. ئەگەر بڵێم لە ناوەرۆکدا پڕۆسە و بەرنامەکەی ویستی ٩٩ لەسەدی خەڵکی ئەو بەشەی کوردستانـە زۆرم نەکوتـوە. خۆ ئـەگەر بـەرنـامـەی حیزبایەتیش لێگەڕی حیزبی خەڵکی ڕۆژ هەڵاتی کوردستانـە. ئـەگـەر ڕۆژێک کوردستان سەرکەوتوبێ بەرو بۆکەی بۆ هەموانە. لە بەر گرێنگی بابەتەکە جێی خۆی بوو جێژنی هەموو گەلی کورد بایە، بەڵام تا ئیستا حـیزبی دێمۆکڕات و ئەندام و لایەنگر و دۆستانیەتی، کە زۆربەی گەلەکەمانن و بە جێژنی خۆیانی دازانن.
لـە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لـە ڕەشترین و مەتـرسیدارتـرین شەرایـت دا و لەژێر دەسەڵاتی شومی پاشایەتـیـدا، بە قەولی کوردی لەکاتێکدا کەڵ بەمـوو بـەنـد بـوو گەورە پیاوان و زانایانی نەتەوەیی بە ڕێبەری پێشەوای نەمر قازی محەممەد لە سەر بناغەی (ژ ک ) حیزبی دێمۆکڕاتی ڕۆژ هەڵاتی کوردستانیان دامەزرا ند و ڕایگەیاند. لە چوار چێوەیەکی نەتەوە یی بەرتەسک هاتـە دەر و بـوو بـە حیـزبـێکی مـۆدێـڕن و پـێـشــکـەوتـوی کـوردسـتـانی کە ئـێـسـتاش شـانی لـەشـانی حـیـزبـە پێشکەوتوەکانی دنیا دەدا. پێرەوو بەرنامەی ئەو حیزبـە لـە قـالـبی فـۆرمـێک دا داڕژاوە کە توانیویەتی لە هەمو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا کەمـانی تـیـدا جـێی بکاتەوە . لەو حیزبەدا ڕاست و چەپ و دیندارو بێی دین شـیـخ و مـەلا ، ئـاغـاو کوێخا، کرێکاروجوتیار، دەوڵەمەندو هەژار ،عالم و زاناو نەخوێندەوار ، شوان وگاوان ، ناحەزو جوان هەمو ئەندامن و مافی وەک یەکیان هەیە . لەو حیزبەدا حیساب تەنیا لەسەر لیهاتویی و زانست و شارەزایی دەکرێ ، نەک باب و دایک و تیرەو تایەفەو پۆست ومەقام . هەرچەند ڕەنگە ئێستاش ئەوە بەتەواوی جێگیر نەبوبێ،ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆنەبونی دەرەتانی لازم بۆئازادی وپیگەیاندنی گەنج و لاوەکان .
ئەگەر واقیع بینانە سرنجی بەرنامەکانی حیزب بدەین دەزانـین لە سەر بـنـاغـەی پێداویستیەکانی گەل دامەزراوە ، ویست و داواکانی گەلی تێدا گونجاوە و خۆشی لە دەرونی ئەو کۆمەڵگایە هەڵقوڵاوە. ئەگەروەک نەتەوە چاوی لێبکەی حیزبێکی کوردوکوردستانیە وخۆی لە هیچکام لە نەتەوە داگیر کەرەکان بەکەمتر نازانێ. لە باری پێشکەوتن و زانسـتەوە حیزبـێکی دێـمـۆکڕاتةەو پـێـرەوی لـە زانـست و پێشکەوتنی کۆمەڵگا دەکا و گەل سەرچاوەی ئیلهام وبڕیارەکانیەتی. دەنگی گەلی بەلاوە بەرزو پـیرۆزەو ڕەچاوی دەکا. لـیرەدا خراپی مەخوێننەوە مـن ناڵێم :فرە حیزبی خراپەو دێمۆکراتمان بەسە!بەڵکو باوەڕم وایە دنیا بە هەمووڕەنگەکانیەوە جوانە ،بەڵام دەکار هێنان ودانانیان لە شوێنی شیاوی خۆیان و ڕەنگی خۆیان بێ وڕوکیش نەکرابن.دەنگە کەی لە سینەی خۆی رابێ ولە لاوە فوی پیدا نەکرابێ.
حیزبی دێمۆکڕات حیزبە چونکە لـە چـیـن وتـوێـژەکانی کۆمەڵ لـەسەر ئەساسی پێڕەوو بەرنامەیەک پیکهاتوە. دێمۆکراتە چونکە بروای بە پـلۆڕالـیـزم و دەنگ ورەنگی گەل هەیە.کوردستانیە چونکە بۆ ئازادی کوردستان وگـەل تـێدەکـۆشێ. ئەو تایبەتمەندیانەو زۆریتریش وای کردوە هەر کە کوتـت حیـزىی دێـمـۆکڕاتی کوردستان یانی زۆرینەی خەڵکی کوردستان . بۆیە نە دەفەوتێ و نەکۆن دەبێ ، بێگومان کەوتن وهەستانەوەی هەبووەو دەبێ،هەڵسوڕان وڕاوەستانیشی بۆهاتونە پێش،کەم بوەو زۆر بۆتەوە ،هەڵەو پەڵەشی کردون وقەرەبوی کردونەوە ،زیـانی قورسی لێکەتوەو دەسکەوتی گەلیک بەنرخیشی هەبوە . کۆمـاری کوردسـتانـیش لوتکەی بەرزی شانازی تێکۆشان و دەسکەوتەکانیەتی ، هەر بـەزیندویی مـاوەو لەبیر نەچوتەوە. بۆیە دەڵێم : هەتا کورد هەبێ کە هەر دەبێ، حیزبی دێمۆکڕات زیندوە .خەبات بەردەوامە، ئامانج نـەگۆڕە ، سەرکەوتـن مـسۆگەرە ،هـەرچـەنـد وەدوا کەوتوە .
گە لاویـژ لـە پـازدەی ئـەومانگەدا دەنگوێ وبـە بـاوەڕی مـن لە ٢٥ی گەلاوێژدا لوتکەی بەرزی ڕۆناکی وشۆقو شەبەق بڵاو دەبێتەوە، حیزبێک کە لەگەلاوێژدا ئەنگوتبێ هەرگیز کۆتایی نایە . دەگەڵ هاتنەوەی گەلاوێژهەلدیتەوەو بۆماوەیەک دیار نابێ بەڵام لەکاتی خۆیدا دەردەکەوێتەوە. یەکێک لە تایبەتمەندیە بەرزەکانی ئەوەیە بۆ ڕیز لێنان لە بیرو باوەڕی گەل لە بەرنـامەی دا هـاتـوە 🙁 نـەحیزبێکی ئایینیە تەبلیغی بۆ بکا و نە دژی دینە تا بەرهـەڵستی بـکا ) لـەو بـوارەدا ئـازادی تـەواوی داوە بـە ئەنـدام و لایـەنگران و خەڵکەکەمان کە خۆیان هەڵبژێرن، هەر بۆیەشە خاوەنی هەمو دینەکان تێیدا بەشدارن.نمونەیەکی جوانم لەبیرە: (دەفتەری سیاسی لە بۆڵی بو،سێ وەتاغ لە یەک ڕیزدا بون ، یـەکیان مـامـۆستایانی ئایینی تێدا بو،خوالێخۆشبو مامۆستا مەلاڕەحمانی کاڕەش وەختی نوێژی لە بەردەرگای خۆیان بانگی دەدا. دیوار بەدیوارەکەی چریکی هورموزگان بون ، سێهەمەکەی کومەیتەی ئەمنیەتی حیزب بو) ئەوەیە نمونەی ڕاستە قینەی ئازادیودێمۆکراسی. لەو حیزبەدا ئەگەر هەست و سۆز کەسانێکی بەلایەک دا دەبـرد، دەگـەڵ وشیـار کردنەوەیان، بە پیی پێرەوی حـیـزب هـەڵسوکەوتـیان دەگەڵ دەکرا. یــان ڕونــو ڕاشکاوانە بڵێم:بەتەواوی مانای وشە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بو. بڵیندگۆی ئـازادی و خۆلیای مافی نەتەوایەتی بو،حیزبی هـیچ ئیدەو ئایینێکی تایبەت نەبـو، بۆیە ئەو دەم و ئێستاش دێمۆکڕاتە و دژی هەمو پاوانـخوازو دیکتاتـۆرانـە، هەر بـۆیـەش حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانە .هێندێک پـێـم دەڵـێـن : تـۆ حـیـزبی زۆر لە خۆی گەورەتردەکە ی؟! ئەوە من نیم،ئەوە پێڕەووبەرنامە وقوربانیدانەکانیەتی بـۆ سەربەخۆیی و ئازادی نیشتمان ، شانازی حیزبی گەلیان پێـبـەخشیوە. هیوادارم لـە ماناو ناوەرۆکی ٢٥ ی گەلاوێژ بگەین، ئەرکە دیاریکراوەکانی ئەو حیزبە کە خەبات و قورباندانە بۆ ڕزگاری نیشتمان و گەل فەرامۆش نـەکەین.
لە کۆتا قسە دا دەڵێـم : یـەکگرتـنەوەی لایـەنەکانی حیـزب لـە ٢٥ ی گەلاوێـژ دا لەدایکبونی دوبارەی ئەو حیزبەیە .ئاواتـمە ئـەوەی دیتمان و زەرەری گەورەشی لێداین هەرگیز دوو پات نەبێتەوە.
پیرۆز بێ لەهەمو لایەک براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور
٢٣ ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ کوردی
١٤ / ٨ / ٢٠٢٢ زایینی