"an independent online kurdish website

بەهۆی ئەوە من بڕوای تەواوم بە مافەکانی نـەتەوەیی ومرۆیی وئازادی هەیە، وەپێش هەموو ئیدەو ئایینەکانی دەخەم بەهەمـوو تـوانـامەوە هـەوڵ بـۆ نـاسانـدن و پەرە پێدانی دەدەم.

هەرچی لە جانتام دایە بە قەدەر زانست و تێگەیشتنم بە زمان وقەڵەمم دەیدەمە بەر دیدی خوێندەوارانی گەلەکەم . ئەوەش دەزانم کە زۆر کرچ وکاڵن وکەم وکوڕێشیان تیدا دەبێ و بەدڵی هەموانیش نابن . بەڵام چیدەڵێی ،ئەوە باوەڕو هیوامە ودەگەڵ گیان و بونم تێکەڵاوە.

کاتێک سەیری مـێژوی کوردوخەباتە ڕەواکەی دەکەم دەبینم گەلێکی ئازا، بوێر، نەترس ، لەخۆبردوو فیداکارو خاوەن بڕواو بەڵێنە و خوێنی سوری شەهیدان و سۆزو هەستی گەلەکەشمان شایەدی بۆ دەدا. کچان و کوڕانی گەل نەوە لـەدوای نەوە هاتون و دێنە ڕیـزی شۆڕش و ڕیگای شەهیدان درێـژە پێدەدەن . مخابن ئەو شۆڕش و قوربانیدانە تا ئەوڕۆش بـە ئـاوات و ئـاکامی پـێویست نـەگەیشتوە. بێگومان ئەو سەرنەکەوتنی یەکجاریە هۆی زۆرن کە گرینگترین و مەترسیدار ترینیان برێتیە لە (١ ) ئەوە کە دوژمـنـمان وەک پێویست نەناسیوە ، جاروبار بڕواشمان پێکردوە ، پاڵمان وێداوە ، بە دژی خۆمـان یـارمەتیـمان داوە!! بـۆیـە دەڵێم : دوژمنەکەت بناسە.( ٢ ) خۆشمان و ئامانجی ئەسڵی گەلمان نەناسیوە. بە بیانوی جۆراو جۆر پشتی یەکترمان بەرداوە و ڕومان لە دوژمن کردوە. ئەوەندە بێبڕوابوین دەگەڵ یەکتری کە هانامان بۆ نەیارانمان بردوە! ( ٣) ئامانجی ئایینی و ئیدەییمان وەپێش ئامانجی گشتی گەل خستوە. حەزدەکەم لە سەر بڕوا بە دوژمن بابەتێکی قورئانتان بۆ بگێڕمەوە، نەک وەک پـڕوپـاگەنـدە بـۆ دیـن، بـەڵکو وەک ئـەزمـونێکی مـێژویی ئـەگەر بـە وردیو بێی دەمارگرژی سرنجی بدرێتێ ، دڵنیام بـۆ دینـدارو بێدیـن ومـەزهەبی و سیاسیش کەڵکی دەبێی. کاتێ خوای مەزن ئادەم وحەوای دروست کـردو لـەوانـڕا مـرۆڤ کەوتەوە . دنیا و ئەوەی لە نـاوی دایەو بەڕێوەبەری سەرجەم کارو بارو داهێنان وهیتری خستە ئەستۆی ئەومرۆڤە بە نێرومێیەوە. بە واتای قورئـان خـوا مـرۆی کرد بە جێگری خۆی لە سەر زەوی. فەرمانی بە فرشتانیش کرد کڕنۆشی ڕێز لێنانی بۆ بەرن. ئەوان کە خۆیان بە چاکترین و پاکترین بونەوەر دەزانی واقیان وڕ مابوو کەچۆن خوا بۆ کڕنـۆش بـردن بـۆ کەسێکی کە لـە ئـاوو گڵ دروست کراوە ئەو فەرمانەیان پیدەدا ؟! دەگەڵ ئەوەش هەمویان قـبوڵـیان کرد ( ئیبلیس ) واتە شەیتان نەبێی ، ئەویش توشی خۆبەزلزانی و ئێرەیی بردن هات و فەرمانی قبوڵ نەکردو کوتی : من لەوماقوڵترم ، ئـەولەقوڕ دروستکراوە من لەئاگرم. ئەو لوتبەرزی و نافەرمانیەی بو بەهـۆی بێبەری بـون لە ڕەحمەت و بـەزەیی خـواو نەفرینی لێکراوی لە بەهەشت وەدەر نـراو . ئـەو غـڕوڕو لـوتـبەرزیـەی ڕق و قێنێکی کوێرانەی خستە دەرونو بوو بـەدوژمنی ئەبەدی مـرۆڤەکان! لـەو لاشەوە خوا ئادەم وحەوای لە بەهەشت نشتەجێ کردو پیی گوتن ئازادن هەرچی دەخۆن ودەخۆنـەوە ،جگە لـە بەری ئەم دارە ! لـە ڕاستیدا ئـەوە هـەوەڵێن تاقیکردنەوەی مرۆڤە لە لایەن خواوە، دەرسە بۆ ژیانی مرۆڤەکان . شەیتان ئەو قەدەغەکرانەی بەدەرفەت زانی ، چونکە مرۆڤ مکوڕە لەسەر ئەو شتەی لیی قـەدەغە کراوە ! خۆی هێنا سەر شکڵی پیاوێکی دڵسۆزوخەمخۆر ڕاست ودڵپاک کە تەنیا چاکەی ئەوانی مەبەستەوچیتر! کوتی : بۆیەش خوا لێی قەدەغە کردون هەتا لە جەنەتەدا نەمێننەوە! بەڵی دوو ڕووییو زمان لوسی ودرۆزنی ئیبلیس ژنومێردی فریودان، وەسەر تەڵەی پەراندن . هەرکە خواردیان ،خۆی لێی ون کردنو ئەوانیش ڕوتوو عوریان مانەوە ، چونکە قەت خۆیان ئاوا نە دیبوو بەتەواوی خەجاڵەت بونـەوەو خەریک بون بەگەڵای داران خۆیان دادەپۆشی . هەر زوو بۆیان ڕون بۆوە کە فریویان خواردوەو بێی عەمری خوایان کردوەولە کردەوەکەیان پەژیوان بـونەوە وکەوتنە پاڕانەوەو لاڵانەوە لە بەرخواوکوتیان :{ خوایە ئێمە غەدرمان لـەخۆمان کرد ، بێی ئەمری تۆمان کردو لە فەرمانت لامان دا ، لێمان خۆشبەو بـمانـبورە وبەزەییت پیمان دابێی، ئەگەرنەمان خەیە بەر ڕەحمەت وبەزەیی خۆت و نەمان بەخشی بەگەورەیی خۆت ئێمە ڕەنج بـەخەسارو تـاوانباریـن .} لـە و بـاسەدا کـە دوروو درێژە بەلام پوختەکەی ئەوەیە کە مرۆڤ نابێ ساکاروخۆشباوەڕو بەپەلە بەقسەی چەورو شیرن و درۆی لێزانانە باوەر بکا، دەبێی بە تاقیکردنەوە دۆست و دوژمـن بـناسێ. وانـیە هـەرچی فـرمێسکی حەرامی بـۆ ڕشتی دڵـسۆزت بێی، هەرچی شینی بۆگێڕای شین گێڕت بێی.ڕەنگە ئێمە لەو جۆرە کەسانەمان دیبێی! هەر ئەو ڕۆژانە لە بیرتانە دۆستێکی ڕواڵەتی کادرێکی لە ژێر ناوی دۆستایەتی لێی تڕۆڕکردین !! بۆیە دەڵێم : با دوژمنی خۆمان بناسین. بـە بێی تێبینی دەڵێم : دوژمنەکانی ئێمەی کورد لە گەڵ ئێمە هـیچ پـێوەرێکی ئـینسانی ،ئـەخلاقی ، نێو نەتەوەیی ، ئایینی ،ئیدەیی و…. ڕەچاو ناکەن. ئـەگەر خۆمـانی لێی گێل نەکەین زۆرمان بەچاوی خۆمان دیوە و زۆریشیان دەگەڵ خۆمان کراون. با لوت بەرز نەبین وهەر تەماشای سەرەوە نـەکەیـن و دەورو بـەرو خـوارەوەش بـبینین. بـا وانەزانین ئێمە هاوشانی کەس نین .هەمو شتێک دەزانین و دەتوانین، بۆیە نابین ڕاووو راوێژ دەگەڵ کەسانی لێزان بکەین، تاوا نەزانن ئێمە نازانین! بە هەرحاڵ دەبێی لـەبیرمـان بێی دوژمـنەکەمان بـەردەوام بـۆسەی بـۆدانـاویـنـەوە ،لـە هـەر دەرفەتێک کە بۆی بڕەخسێێ زەربەمان لێدەدا،زۆرڕاستیمان بەراوەژوبە خەڵک نیشان دەدا. کایەکمان لێدەکاتە کێوێک و کێوێکمان لێدەکا بەکا. ئەوەیە دوژمنی ئێمە بیناسە. خۆڕەنگە چل ساڵێش بۆ شۆڕشگێڕ ئەزمونێکی کەم نەبێ!!

براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ٢٩ خەرمانانی ٢٧٢١ ی کوردی

 ٢٠ / ٩ / ٢٠٢١ ی زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی