"an independent online kurdish website

ئایینی ئیسلام یەکێکە لە دینە عاسمانیەکان و قورئانیش بەرنامەیەتی. ئەو دینە لە بنەڕەتڕا بۆ ڕزگاری عەبدو چەوساوەکان کاریکردوە و تێکۆشاوە و سەرکەوتنی گەورەشی لە ڕەشترین سەردەمی نەزانیدا وەدەست هێناوە.

 بەداخەوە ئەگەر غەیری ئەوە لە زۆر موسوڵمانان دەدیترێ ئـەوە دیـنەکە نیە ئەوە موسوڵمانەکەیە یان خراپ حاڵی کراوە ،یان دۆڕاوو فرۆشراوە. لێرە دامن نمونەی هەوەڵین ژنتان بۆ دێنمەوە کە لە ڕێگای بـاوەرەکەیـدا دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر شەهید کراوە و لە مـێـژوی ئیسڵامیشدا وەک هەوەڵین ژنی شەهید سەبت کراوە.لەو نوسراوەیەدا من ژنێک وپیاوێکی وەک نـمـونـە دێـنـمـەوە کە ژنـە نـاوی (سەمـیـیـە )یـە پـیـاوەکەش ناوی (ئەبوبەکرە) ژنەکە چۆن گیانی لە ڕێگای باوەڕەکەی دا بـەخت کردوەو پیاوەکە چۆن ماڵ و دارایی بۆ پەرە پێدانی دینەکەی سەرف کردوە.

( ئەبوجەهل ) واتە باوکی نەزانی قەرەواشێکی هەبو بەناوی ( سەمییە ) کەمانای وشەکە یانی بەناوباگ. ئەو ژنە جیا لەوەش مامانیشی دەزانی و هەر ژنێک منداڵی بـوایـە ئـەویان دەبـرد لـەبـەر ئەوە هـەم لە ناو خەڵک ناسراوبوهەم لەماڵی خاوەنـەکەشی وەک قـەرەواشی ئـاسایی چـاوی لـێی نـەدەکرا و دەگەڵ ئەوانـیتر فەرقی هەبو. ناو براو بەدزی موسوڵمان بو. ئەبو جەهل پێیزانی وحوکمی لێکرد وازلە دینەکەی بێنێ. ژەنە لە وڵامدا ڕەدی کردەوە کەدەست لە باوەڕەکەی هەڵگرێ . ئەبوجەهل ئەوەندەی بە شێڵاغان ( قامچی ) لێدا هەتا بێهۆشی کرد. ئەبوبەکر (ر) ئەو خەبەرەی زانی و چونکە هـەر عەبدی دەکڕین و ئازادی دەکردن چو بەهانایەوە . چوە ماڵی باوکی نەزانی و داوای لێکرد بـەسـەد دیـنـار پـێـی بـفـرۆشێ. ناو براوکوتی نایفرۆشم . بۆی زیاترو زیاترکرد بەڵام حازر بەفرۆشتنی نەبو .ئەبوبەکر کوتی : ئەگەر ڕازی بی وشترە قازیـە ( ابـل قاضیە )ت دەدەمێ . وشترە قازیە جۆرە وشترێکی گران قیمەت بوو ئەگەرکەسێک یەکێکی کوشتبا خوێن باییەکەی وشترە قازیەبو. باوکی نەزانی ئەوەندی ڕق لەئیسلام بوونەیدەتوانی ببینێ کەسێک بەو دینەوە زیاد کراوە. جێێ خۆیەتی بڵێـم : تائـەو کاتی ئەبـوبـەکر شەش کەسی کڕیبۆوە کە چواریان ژن ودویـان پـیـاو بـون. لـە تـێکۆشان وسوربـون لـەسەر ڕێـباز ژنان لە پێشەوەی پیاوان بون .ئەبوبەکرهەرچی کردی سەمییەی بۆ ئازاد نەکرا . هەوڵ و تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی سەمیە سەرکەوتو نـەبـو . ئەوەندەی بە قامچیان لێدا بولە ئازای بەدەنی خوێن دەتکاو توانای ڕۆیشتنی نەبوو، بەڵام وازی لە باوەڕەکەی نەهێنا . کاتێ ئەبوجەهل ناهومێد بـو بڕیاری کوشتنی دا .ڕۆژێک بردیە بەر دەرگای ماڵی خواو.لە حاڵێکدا خەڵکێکی زۆرلەوێی کۆ ببونەوە .باوكی نەزانی وەک دوایین مۆڵەت کوتی :داخوا حازری دەست لە دینی محەممەد هەڵگـری ؟ سەمییە کوتی: هـەرگـیـز!. ئەبو جەهل بەبەر چاوی خەڵکی مەککە وە نێزەی هەڵکێشاو لە سینگی ڕۆ کرد، لەپآشتی هاتە دەرو بەو جۆرە شەهیدی کرد و سەمیـیـە بـو بـە یەکەم ژنی شەهیدی ڕیگای بیرو باوەڕەکەی .

کاتێ سەمییە شەهید کرا چوار کەس لە گەورەکانی قوڕەیش بە ناوەکانی ( ئەبوسەفیان، ئەبوجەهل ، ئەبولەهەب و جەمیلەی ژنەکەی) قەدەغەیان کرد کە نابێ خەڵکی مەککە عەبد بە ئەبوبەکربفرۆشن.ئەوانەتێگەیشتبون کە فـەقـیـروهـەژاری مـەککە عەلاقـەی زۆریان بە ئیسلام پەیدا کردوەو هەرچی بـیـهەوێ مـوسوڵمان بێ ئەبوبەکر دەیکڕێتەوە و ئازادی دەکا . بیگومان ئازادی بەهایەکە کە زۆرگران قیمەتوزۆربەزەحمەتیش دەست دەکەوێی . هەمو کەسێش ناتوانێ وەک ئەبوبەکری تەواوی دارایی خۆی بۆ ئەوکارە تەرخان بکا وبیان کڕێو ئازادیان بکا.دوای ئەو قـەدەغەیەش چەند کەس لەو پیاوانەی ئازادبون ، واتە عەبدی کەس نەبون مـوسوڵمان بون وەک ( عوسمانی کوڕی عەفان ، کە ( بـرازای بـاپیرەی پەیامبەری بـو)عـەبـدوڕەحمـانی کوڕی عـەوف، سـەعـدی کـوڕی وەقـاس (برازای ئامینەی دایکی پەیامبەر)تەلحەی کوڕی کوڕی عوبەیدیلا وسەعد کوڕی زەید کە گەنجێکی بـنـە ماڵـەیـەکی ماقـوڵ بـوو. زیاد بۆنی ماسوڵمانان و بەتایبەت پیاوانی ناسراوو ماقوڵ ، قوڕەیشیانی توشی دڵە ڕاوکی کردبو. بڕیاریان دا محەممەد زۆرتر بخەنە ژێر زەخت وناڕەحەتی کەن .بۆوێنە نەهێڵن بێتە ماڵی خوا. کورتو پوخت ئەو ئیسلامە کە لە پێشدا لایەگرانی نەزان و دەمارگرژو لاڕێکراو،لە دوایە دژبەرانی بە دوا کەوتوو چی و چی دەزانن و بەتایبەت پێیانـوایـە ژنـان لـەو دیـنـەدا غەدریان لێکراوەو بەشیان نەدراوەوهێندێک لە ئیماندارانیش بەهەڵە وادەزانن ژن قەرەواشە ودەبێ خزمەتی پیاوبکا وهیتر.نازانن ئەوانیش وەک پیاوان بۆپەرەپیدانی ئەو دینە زەجریان کێشاوەو قـوربـانیان داوە کە ئـەوەی مـن بـاسم کردوە یەکەمین شەهیدی ڕێگای باوەرەکەیەتی کە بە مرگی ڕازی بوەو وازی لێنەهێناوە .

بە خۆشیەوە ژنانی کورد سەرەڕای ئـەو زەخـت و زۆرەی بەسەریان دا سەپابو، هەر لە کۆنەوە دژی ڕاوەسـتاون وبـۆ وەرگرتنەوەی مافە داگیر کراوەکانیان هەوڵیانداوە. لە دوای دامەزرانی کۆماری کوردستانیش کە یەکەمین یەکیەتی ژنانی پێک هینا و دوایەش حیزبیتربـە ئیدئـۆلوژی جیا لە ڕێی خۆیانە وە هەم بەشداریان کردون هـەم بـۆ مـافی ڕەوای خـۆیـان هەوڵیانداوە .هەر ئێستا لە هەموحیزبە کوردیەکان لە هەمو جومەگەکانی خەباتدا دەوریان هەیە و ئەرکی خۆیان بـەجوانی بـەجێهێناوە .هـەر چەند بەڕای من کەمە، بەڵام هەوڵو تێکۆشان بەردەوامەو ڕۆژدەگەڵ ڕۆژیـش کوردستان بـەرەو پـێش دەرواو ژنـان و پـیـاوانی شـۆڕشگێڕیش پـاڵـیـان وە پاڵی یەک داوەو هیوادارم هەمو ئەو شتانەی لێکیان دەکا بخەنە لاوە. ئـەوەی ڕاست بـێ لـە هـەمـوسـەردەمـێـک دا ئـەوە چـیـنی چەوساوەبون ڕاپەڕیون و بۆ ڕزگاری هەولێان داوە ، حـاشا لـەوەش ناکری کە ژنان دوقات زوڵمیان لێکراوە . جـا ئـەوانە سەر بە دین یان ئیدەیەکی تایبەتی بوبن ، بە پێی باوەڕەکەی خۆیان بۆ مەبستی ڕزگاری هەوڵیان داوە. خۆ بۆ شۆڕشگێڕان تاوان نیە ئەگەر لـەو شـۆڕشانـەی دەگەڵ ڕێبازی ئەوان لێک جیان ، دەرسی خۆڕاگری فێر بـیـن و کاری پێبکەیـن. مـنـیش ئـەو نمونەیەم بۆیە هێناوە. بەڕاشکاویش دەڵێم : ژن لە هەمو بوارەکانی ژیان و هەمو مافەڕاوانی ئینسان تاکە شەریکی پیاوە. هـیوادارم هـەر دوک لا شەریکی عـادڵ بـن مـافی یـەکتـرنـەفـەوتێنن. ئێستا بڕوانن ژنی کوردی چەندە چۆتە پێش کە چەخماغەی ڕاپەڕینی ئەو جـار کچە کوردێک بـۆ هەمو ئێرانی لێداوە.

 براتان مەلا برایمی مەجید پور ٢٤ خەزەڵوەری ٢٧٢٢ ی کوردی

   ١٥ / ١١ / ٢٠٢٢ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی