کورد گەلێکە زێدو ئازادی لێی داگیر کراوە. بەدرێژایی مێژو چەوسێندراوەتەوە و زوڵمی لێکراوە. لە هەموو ئەو مافانە بێبەشە کە لـە جـاڕنـامـەی گەردونی مـافی مرۆڤدا دیاریکراوە.
لـەژێـر هـیـچ زەخـت و زۆروو نـاعەداڵـەتـیـەکدا وازی لە مافە ڕەواکانی نەهێناوە. گەلێکە لە ڕێگای ئـاشتی و ئـازادیـدا مەزنترین قوربانی داوە. مەترسیدارترین چەکی کۆمـەڵ کوژ و ژاراوی لـە سـەر دەکار هـێندراوە. وەک گەلێکی زۆریـنـە مـوسوڵـمـان فــتوای جـیهادی بـۆ دەر کراوە و بـە کافـر لە قەڵـەم دراوە. دوژمـنـانی بـەوەش ڕانـەوەستاون بـە سەدان جـاش و سێخوڕو خۆفرۆشی خۆیی لێدروست کـردون و لـە دەلـیـنگی بـەردراون. مـخـابـن حـیـزبە سیاسیەکانیشی لە ژێر تێئۆری و ناوی جیاواز لێک کراونە دوژمن و زۆر جار هەر بە فـیـتی دوژمن لـێـکیان داوە. بۆ چەواشەکاری پـشـتی لایـەکیانی گرتوە و لە لایەکەی دیکەی بەرداوە . تێپێک زمان و قـەڵـەمی بـە نـاوی ئـیـسڵاح تەڵەب و ڕۆناکبیرو چی و چی دروست کردون بۆ بەڵاڕێدا بردنی لاوانی کورد، درۆی جوان و بەڵێنی چەور و شیرنیشیان داوە! ئەوانە و زۆر نەخشە و پیلانی مەترسیداری بۆ کێشراوە. بەڵام ئەو گەلە نەبەزیـوە و کۆڵی نەداوە و کڵاوی دوژمـنـانی لە سەر نەناوە!. وازی لە تێکۆشان بۆ وەڕگرتنەوەی مافە زەوتکراوەکانی نەهـێناوە. ئەو دوژمنە دڵڕەشانە بەردەوام بۆ لە ناوبردنی کورد گەلێک هەوڵی نەزۆکیان داوە. لە نەخشەو پێلانە کانیاندا تواندنەوەی کورد وەک خاڵی یـەکەمی بـەرنـامەکـەیـان دانراوە. زۆر بەناڕەوا تومەتی دژی شۆڕش و بەستراوە بـە ئـەمریکاو ئیسڕائیل وهـیـتـریان لـێـداوە. کەس نیە نـەزانێی ئـەو تـۆمەتانـە هەمویان بێبنەمان و کورد هیچکام لەوانە نیەو بەدژیشیان نـاسراوە! بـە ئاشکرا حیزب و گەل بۆهیچ دین و ئیدەیەکی تایبەت خەباتیان نەکردوە . خەباتی کورد بـۆ مـافـێـکە هـەم خواو هەم مرۆڤایەتی پێیداوە. ڕاستـە حـیزبی دێمـۆکوڕات پـێشەواکەی ڕێـبەرێکی مـەزنی ئایینی بوە بەڵام هەر گیز بۆ دابەزاندنی دیـن و مەزهـەب لـە بـەرنـامەی کاری حیزبەکەو کۆمـارەکەی راستـەو خـۆ تـێـنـەکۆشاوە. کاکڵی ئـاماجی گـەلی کورد ڕزگاری نیشتمان و گەلەو دابین کردنی ئازادی و سەربەخۆییە،بۆ هەمو چین و توێژە کانی گەلو کوردستانیانەکان . هەر کەس لە دین تێگەیشتبێی جوان دەزانێێ ئەوەی کورد قوربانی بۆ داوە بەهەموو پێوەرەکانی ئایینی و ئیدەیی ومرۆڤایەتی مافێکی ڕەوایە و پێوەندی بەدین وئیدەوە نیەو خەباتە دژی زوڵم و داگیر کاری. دەکرێی کوردبێی ودێنت نەبێی، دەکرێی شەوو ڕۆژ عیبادەت بکەی و کوردیش بی وهتد . شاراوە نیە دروشمی بەرزی ئایینی ئیسلام و ئازادیخوازانی سیاسیش لە دنیادا بەرەنگاری زاڵم وزۆردارانە.ئەگەر ڕونتر بڵێم :خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان هەم شەرعیەوهەم قانونی وهەم ئینسانیە، بۆیە لە بەرانبەر ئەوهەموو نەخشە شومانەدا کە بـۆی کیـشراوە ، ئـەو گشتـە جـیـنـایـەتـەی دەر هەقی ئەنجام دراوە، نەبەزیوە وکۆڵی نەداوە. کورد لەسەرهەقەو خەباتی بۆ مافی داگیرکراوی خۆی کردوەو لەشکری بۆ سەرخاکی هیچ کەس نەکێشآوە.ئەوەی پێی دەڵێن شەڕ قەت نەیکردوە وتەنیا لە بەرانبەرهێرشی دوژمنان بۆ سەر زێدەکەی بۆ بەرگری لەمانی خۆی چەکی بەکارهێناوە . بەرگری لە خۆش هەمو یاسایەکی ئەم جیهانە ڕیگەی پێداوە. شۆڕشەکە چونکە ڕەوایە بە هیچ هێزێک لە ناو ناچیی و کۆتایی نایە. لە ڕوانگەی منی موسوڵمان خوا پشتیوانمانە و سەرئـەنجاممان سەر کەوتن و زاڵبون بە سەر داگیر کەران دایە. خوا فەرمویە { ئەوەی خوا پشتی بگرێی و یارمەتی بدا سەردەکەوێی ، ئەوەی خوا پەست و زەبونی بکا کەس یارمەتی ناکا و لە هانایەوە نایە } هەر ئەوە کە لە بەرانبەر چواردەوڵەتی هار راوەستاوین، بە هێزەوە ماوێن خوا ئەو ورەو هێزو توانایەی پێداوین.
ئەگەر بمانەوێی لە فەلسەفەی دین و ئایین وژیان تێبگەین ،لـە مرۆڤ و ئەرکو مافەکانی ئاگادار بـیـن دەبـێی ئـیمانمـان بـە داد پـەروەری کۆمـەڵایـەتی هـەبێی . دەبێی بزانین لە بەرانبەر بنە ماڵە ، خزم و کەس ، دەرو جیران فەقیرو هەژار و کۆمەڵگادا بە قەدەر زانست و توانامان بـەر پـرسیاریـن . هـەر وەهـا ئەوەش بسەلمێنین کە گرینگترین ئامـرازی ناسین و بەڕێوەبردنو ڕێزگرتنی ئەو ئەرکانە تەنیا عەداڵەت و دادپەروەری کۆمەڵایەتیە. پوختەی مانای دادپەروەریش ئەوەیە هەر کەس مافی خۆی بدرێتێی . دەبێی ئیمانداران بە تایبەتی بزانن دادپەروەری مەزنترین و گرینگترین سفەتەکانی خوایە. هەرخەت وڕێبازێکت هەبێی، لەهەر ئیدەوئایینێک پەیڕەوی بکەی مادام دادپەروەر نەبی زاڵمی، ئەگەر زاڵمیش بوی دوژمنی خواو مرۆڤایەتی . ئێمە وەکو گەلی کورد قوربانی زۆرمان داوە، گومی خوێنمان لێدروست کراوە،هەموچەکێکی قەدەغە کراومان لە سەرتاقیکراوەتـەوە. بەهەزارانمان ئەشکەنجەو ئازارو لە دار دراونو ئیعدام کراون ، بـە شانـازیـەوە سەربـەرزو ڕوو سـور لە گۆڕەپانی خەباتدا ڕاوەستاویـن ، بـەردەوامـیـن و کۆڵ نادەین ، گومانمان لەسەر کەوتندا نیە ، بەڵام بە چۆک داهـێـنـانی چـوار دەوڵەتی فاشیستی جینایەتکار هەروا هاسان نیە. گرینگتر لـە هەمـو شتێک بـۆ ئێمە بڕوا بەخۆ بونە ، ڕەوایی ماف وداواکانمانە . بەردەوامـیمان لە کارو تێکۆشآنە،ورەو خۆڕاگریش زامنی سەر کەوتنمانە. تەنیا کەمو کەسری و هۆی سەر نەکەوتنمان مێژو نیشانی داوە یەک نەگرتویی و ململانـەی نەرێنی نـاوخۆمانـە . مـن نـازانـم کەنگێی ئەو دەرسە لە مێژوو وەر دەگرین و فێری دەبین ؟!
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ٢٩ بانە مەڕی ٢٧٢٣ کوردی
٩ ١ / ٥ / ٢٠٢٣ زایینی