"an independent online kurdish website

مەڵبەندێک کە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە پڕیەتی لە كیشە و شەڕ و ئاڵۆزی تەنانەت ناوەکەشی دابەشکراوە.  ئێرانیەکان دەڵێن کەنداوی فـارس و عـەڕەبـەکان پێی دەڵـین کەنـداوی عەڕەب. فـارس و عـەڕەبیش لـەوەتی هـەن لـە سەر جیاوازی نـاوەکە و

لـەوانەش گرێـنگتر خەونی زیـندو کردنـەوەی ئـێمپڕاتـۆری فـارس، یـان عەرەب ململانەیانە و کێشە کە گەورەتر کراوە، بـۆتـە مەیـدانی لـێکدانی شیعە و سونە لە سەر دەسەڵاتی ئـەو مـەڵـبەنـدە شەڕیـانـە. کوردستانـیش لـەو نـاوچەیـە هەڵکەوتـوە و فارس و تـورک و عەرەبیش سەرەڕای ئەوەی خۆیـان دژی یەکن، لە دوژمنایەتی کوردا بران و مویان بە نێودا ناچێ و هاوکاری یەکن! فارس و تورک و عەڕەب وەک کوردستان مـیـراتی بـابیان بێ بەسەر خۆیان دا بەشیان کردوە. هەر هەموشیان تا ئەوڕۆش حاشایان لە بوونی کورد و کوردستان وەک قەوارەیەکی سیاسی و گەلێکی سەربـەخۆ، کردوە. لـە هەر بـەشێک دا ئەو گەلە داوای مافی ڕەوای خۆی کرد بێ بۆ سەرکوت کردنی گەلە کۆمەگیان کردووە و هەموو چەشنە چەکێکی قەدەغە کراویشیان لـە سەر تـاقی کردۆتـەوە. لـە بـەر ئەوەی ناوچەکە خاوەنی کانگایەکی مەزنی نەوتە، هەمو زلهێزانی دنیاش چاوی تەماعیان تێ بڕیـوە و بۆ ئەوەی بەشی زۆریان بەرکەوێ لە هیچ ناجوامێری و نامرۆیی دەرهەق بـەو گەلە درێغیان نەکردوە. ئەو زلهێزانە لە لایەک بە فرتوفێڵی بەناو تـکنیکی بـەشی هەرە زۆری داهاتەکان بۆ خۆیان دەبەن، لە لایەکیترەوە ئەو کارخانە زەبەلاحانـەی چەک و چۆڵی پێ وەگەڕ دەخەن و شەڕ و ئاژاوە لە مەڵبەندەکە دروست دەکەن و بەرو بوی کارخانەکانیانی پێ خورد دەکەنەوە. بـەشێکی زۆری بـودجـەی ئـەو وڵاتانە بۆ چەک و چوڵ سەرف دەکرێ، بەشە زۆرەکەشی هەر لەو مەڵبەندە دەکار دەهێندرێ. خەڵکی مەڵبەندەکە دەکوژرێن، ماڵیان وێران دەکرێن و لەکار و کاسبی دەبن وپەڕیوەی ئێر و ئەوێ دەبن.

بە وتەیەکی تر بە نەوتی خۆیان ئاگر لـە ماڵەکانیان بەر دەدرێ. ئەوەی بە چاوی خۆمان دیتومانە شەڕی گەورەی عەڕەب و ئیسڕائیل و ئیران و ئێڕاق و کووەیت، کوردەکان و داگیـرکەرانی کوردستان و فـەلـەستین جولەکان، هەمویان لەو مەڵبەندە ئەنجام دراون و دەدرێن، جا لە وردە شەڕکانیش گەڕێ . زیانی گیانی و ماڵیش بەکەس ئەژمار ناکرێ . دوای ئەو هەمو مەرگ و ماڵ وێرانیانە سەر ئەنجام سەودای زلهێزەکان تا دروستکردنی شەڕێکـی تر ڕادەگیرێ و یان باشتر بـڵێم بـۆ خۆ ڕێـک خستنەوە، نـاوی سوڵح و ئـاشتی لێی دەنرێ. لێرەدا ( ٢) مەسەلەی گرینگ لـەو مەڵبەنـدە هـەروا بـە بێ چـارەسەری ماونەوە. (١) چاوی تەماعی زلهێزان پڕ نەبووە و خەریکی داڕشتنی بەرنامەیەکی ترن، کە ئاکامەکەی بۆ گەلانی مەڵبەندەکە هەر شەڕ و ماڵوێرانیە. ( ٢) مەسەلەی کوردە کە داگیر کەرانی کوردستان لە پەنا ئەو شەڕ و شوڕانە و ئەو بیری داگیر کاریەی کە هـەیـانـە، نـەخشەی جـوغـرافی کوردستانـیان وا شێـوانـدوە کە لـێک کردنەوەو یەکلا بونەوەی گەلێک حاستەم و مەتـرسیدارە. لـە هەر بەشەی فارس وتورک وعەڕەبی زۆریان تێ خزانـدوە و بە هەمـو هـێزیانەوە سەرقاڵی لە بیر بردنەوەی زمان وفەرهـەنگ وکلتوری کوردن.و بۆ ئەو کارەش هێندێک کوردی دۆڕاوی بەناو پێشکەوتویان کڕیوە و پیداویستی تەواویشیان بـۆ هەڵخەڵەتـانـدن لـە ئیختیار ناون، هەمو شتەکان دەگۆڕن و نـاوی جۆراو جۆریـان لێ دەنـێن. لـەوەش مەترسیدارتر جۆڕێک تۆوی ناکۆکی و دوبەرەکیان لە ناو کوردان دا چانـدوە کە بە هێچ سیاسەتمەدارو کورد کوتەنی مەلا وشێخان ئاشت نابنەوە. فـەلەستینیان لـێک کردونـە دوژمـن بـەردەوام شەڕومـشـت ومـڕیـانــە وکـەس خـەتـی کـەس ناخوێنێتەوە. نمونەی کەرکوکی کوردستان لە بەرچاوانـە، کە ورمێش کەرکوکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. بێگومان لەبـاکورو ڕۆژئـاواش لـەو نـمونـانـە زۆرن . ئـەوەنـدەی مـن لـە بیرم بـێی هـیـچ شکستێکی گەورەی کـورد نـەبـوە کە لـەژێر چاوەدێرێ زلهێزان و خەیانەتی خۆ فرۆشان نەخشەکەی دا نە ڕژا بێ. هەمـو یارمەتیدان وبەهانا هاتنی دنیای دەرەوە بوکوردان تەنیا ئەوکاتە بوە کەدوژمنانی کورد بە چەکی قەدەغەکراو لێیان داون مال وێران و ئاوارەیان کردون، سازمانە بەناوخێرخوازەکان، نەک دەوڵەتان، نان وجل وبـەرگیان پیداون و لـە کەمـپانـدا زیندانیان کردون و تائەوڕۆش هیچ دەوڵەتێک بەڕەسمی لـەسەر کورد وەجواب نـەهـاتـەوەو یـارمـەتی نـەداوەو دانی بـەڕەوا بـونی داواو مـافە نـەتەوایەتیەکانی دانـەهـێناوە. خۆ لێی گێل کردنی دنـیای زلـهێزەکان لـە تـێگەیشتن لـە مـەسەلـەی کورد، بـۆتـە هـۆی ئـەوەی کە وای دادەنـێـن کورد هـەرنـان ئـاوو جل وبەرگیان دەووێی هێچیتر! ناڵێن باشە ئەوکوردە بـۆچی قەڵاچۆ دەکرێی ؟ بۆچی بەچەکی قەدەغە کراولێی دەدرێی ؟بۆچی لە ماڵ وزیدو نیشتمانی دەردەکڕێی ؟ ئەوە هەر لەسەر نان و ئاوە؟! هەمو ڕێبەرانی کورد ئـەوەیان دیوەو دەزانن ، ئەوەی جێی تـێـوەڕامانە ئـەوەیـە : بـۆ چی تـا ئێستا ڕێگایـەکیان بـۆ گۆڕیـنی ئـەو ڕەوتـە نـە دۆزێـوەتەوە ؟! بەڕای مـن بەشی زۆری دەگەڕێتەوە بۆ پشت بەستن بـە بێگانـەو پشت تێکردن لە خۆمـانە . نـەبـونی بـەرنامەو داوای هاوبەش دەردی سەرباری دەردانە ! ئەوەی منی تاساندوە ئەوەیە : بۆچی ئێمە دەتوانین بـۆ بـەرژەوەندیەکی کاتی وتـاکی پشت بـە بێگانـە بـبەستین ، بـەڵام بـۆ بـەرژەوەنـدی گشتی وگەلی و هەمیشەیی، پشتی یەک ناگریـن و بەرانبەر دوژمـنـەکانـمـان رانـاوەستین ؟!

 مـن پێموایە ئەوڕەوتە کۆنەی دوژمنایەتی یەکتر کردن سەرەتانێکە لە جەستەی کورد وکوردستان هاتوەو تاکە دەرمانیشی یەکگرتویی وهاوکاری کردن و پشت بەستن بە خۆمانە. مخابن کە بۆ خۆمان یەکگرتو نیـن ویـەک بەرنامەی هـاوبەشمان نیە چاوەڕوانـیمان لـە بـێگانـان چیە ؟! ئـێمە وەک کورد ئـەحزابی جـۆراوجـۆرمـان زۆرن ، دروشمی قەڵەو و پـڕ زەڕق و بـەرق ئـاشی پێـدەگەڕێ، خۆ ڕانان و پێ هەڵاکوتنـمـان لـە سنـوری شێـعر و  پـەخشانـیش تـێپـەڕیـوە بـەڵام لـە کـردەوەدا شتێکیترمان دیـوە ! لـێـرەدا  قسەیـەکی خۆشتـان بـۆ دەگێڕمـەوە ئـەگەر تـەعـبیری ناحەزی لێنەدەنەوە. ( مەلایەک کوڕێکی هەبووە دەرسی ئەلف و بێی پێ کوتـووە کوڕە زۆر باش بە دوای باوکی دا ڕۆیشتوە هـەتـا گەیــوەتـە پیتی مـیـم ، لـەوێ کوڕە کوتویە نـیـم، مەلا کوتویە ڕۆڵە دەزانم (نی) بەڵام هەر بڵێ (میم ) دەگەڵ داوای لێبوردن ئێمە هەمو شتەکان بـاش دەزانـیـن و بـاش دەڵـێـیـن بـەڵام هەر کە گەیشتینە یەکگرتنەوە و هـاوکاری دەڵێین ( ئـێـمـە نـیـن ) مـن نـازانـم بە چ زمان و ئەدەبیاتێک گەلەکەمان دەگەڵ حیزبەکانمان قسە بکەن کە لێیان تێبگەن بە کام ئوسول و پڕەنسیپ دەبێ داواکانیان عەمەلی بکەن؟! بەڕێزان من خۆم یەکێکم لە ئەندامی ئەو حیزبانەو بەشی خۆشم لەو گەلە و گازەندە و بگرە هـەڵـە و پـەڵانـەش پێدەبڕێ، دەزانم دەستێک بەتەنی تەقەی نایە، بەڵام دەیڵێم تا قەرزداری مێژووی گەلەکەمان نەبم. دەڵێن پیاوهەق بڵێ ماڵی خرا نابێ! ئەگەر خراش بێ من ئیمانم وایە بە هەق خراپ بێ باشترە نەک بەناهەق!!

براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور ١٤ بەفرانباری ٢٧٢١ کوردی

 ١٧ / ١ / ٢٠٢٢ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی