"an independent online kurdish website

ڕوسیە ئەو وڵاتە زل و زەبەلاحە کە ڕەنگە دە بەرانبەری ئۆکڕاینە بێ، بە پـێوانـە غەڵـەتەکەی خۆی ئـەگەر یـەکەم زلـهێـزی جیهان نـەبێ بـەو هـێرشەی بـۆسەر ئۆکڕاینە دەبێتە یەکەم!

لە باری چەک و چۆڵەوە وای دەزانی چوونکە زۆرتـرین و پێشکەوتوترین ئامرازی شەڕێ هەیە و سوپـاکەشی نـە بـۆ ئـازایەتی و نە بـۆ زانیاری شەڕی هاوتایان نیە، بەکورتی لە دنیای خەیاڵ دا ئەوەنـدەی خۆ زلـ و بە هێزدەزانی کە خۆشی خۆی نەدەناسیەوە. بەو بیرە خەیاڵیە و ئەو هەڵسەنگاندنە لـە خۆ دەرچـویەو بـەو لـێکدانـەوە نـاشارەزایانـەیـەوە ، شکستی ئـەمـریـکای لـە ئەفغانستان بەدەرفەت زانی کەوتە بڕو بیانوان لـە ئـۆکڕایـن و پێی وابـو تـاکە دەروازەیە بۆ ڕۆیشتن بۆ ئۆروپاو هێنانەدی خەونی دروست کردنەوەی(ئیتحادی جەماهیری شۆڕەوی ) واتە کۆمارە یەکگرتوەکانی شۆرەوی . بۆ ئەو مەبەستە هێزێکی زۆری پڕچەک کرد وبەبیانوی مانۆڕو و….بەرنامەی هێرشی بـۆ سەر ئـۆکڕاینە داڕشت ،هـەرچی ئـاگایانی نـیـزامی دەیـانکوت هـێـرش دەکاتـە سەر ئۆکڕانیە،کەچی بەدرۆدەیکوت ئەوەهەرمانۆڕێکی نیزامیە! ئەودرۆ ئاشکرایەشی بۆیە دەکرد تا بەخەیاڵی خۆی ئۆکڕاینە خافڵگیر بکا. ئەو ئایەتـە پـۆتینە لـە درۆو فرتو فێڵ وفڕو فیشاڵ دا چاوی لە کۆماری ئیسلامی دەکرد. بەهەڵە وا تێگەیشتبو کە لە ماوەی لانی زۆری ( ٤٨ ) سەعات دا ئەو وڵاتە داگیر دەکاوسەرکەوتوانە بەرەو یەکیەتی ئوراپا داژوێی . هەر کەس شعوروعەقڵی سالمی هەبێی و لەخۆ بایی نەبوبێ دەزانێ ( خەیاڵ دەگەڵ واقعیەت ) بەقەدەر نێوانی زەویو عاسمان فەرقیان هەیە وکوردیش کوتویانە( تەقدیر تەگبیر بەتاڵ دەکا ) خەونەکەی پۆتین نەهاتە دیو نەک سەرکەوتنی بەدەست نەهێنا بەڵکو شکستێکی سەر شۆڕانەشی خوارد.ئەو ناوەندەی کە بەخەیاڵ دەبو زوو بیگرێ ولەوێڕا فەرمانان دەرکا بۆی نەگیڕاو ناچار بەرەو دواوە کشاوەو ئێستا وەک پێتەختی ئۆکڕاینە بـەرپرسان و لێپرسراوانی ولاتان سەردانی دەکەن .

ئەگەر سەیری گۆڕەپانی شەڕەکەش دەکەی سەرەڕای پـڕوپاگەندەی بـە درۆ تـا ئێستاش نـاوەنـدێکی گەورەی نـیزامی نـیشآن نـەداوە کە سوپـاکەی داگیـرکردبێ. ئەوەی لە ڕاگەێێنە گشتیەکان دەبیندرێ هەرماڵ و ئـاپارتمـانی ئـاسایـین وێـران کراون و زۆربەی کوژاوەکانیش هەر خەڵکی ئاسایین . بـە کورتی پۆتین خۆشی نازانێ چەندی کوشتەی نیزامی داوە و ئەگەر بشزانێ دەیشارێتەوە . لەوەش دا سەر شۆڕو شەرمەندەیە کە نەک ٢٤ کاتژمێر بـەڵکو ئێستا زیاتـرلـە دوومـانگە سوپـای بەرگری کار بـە ورەو ئـیـمانـێـکی پـۆڵایـیـنەوە سەربـەرزانە هەروا لە گۆڕەپانەکەدا بەرەنگاری داگیر کەر بۆتەوەو مەودای هـەڵکێشانی هەنـاسەیـەکی ئاسودەی بە سوپای روسیە نەداوە .

ئەو دەوڵەتە گەورەیە ،بەو هەمو ئیمکاناتی مادی ومرۆیی شەرکە ئیدعـای دەکـا، دەستەو داوێنی ( چەچانیەکان ، مـیلێشیاکانی نـاقانـونی کە لـە سوریـا کەڵکـیـان لێوەردەگرتن بوەوهێناونیە گۆرەپانی شەڕەکە،بەڵام هـیچکام لەوانە دادیان نەداوە .ورەوئیمان وبڕوابەخۆبونی ئۆکڕاینیەکان،خۆڕاگری ولە خۆبوردەیان سەلماندی هێزی زەبەلاح لە بەرانبەر ورەو ئیمان و خۆ ڕاگریدا داماوە. هەرچەند دەبینین گەلی ئۆکڕاینی خەساری زۆریان وێـکەوتـوە ، خەکێکی زۆریـان لێ کـوژراوە، بەشێک لەوڵاتەکەیان وێران کراوە، بەڵام کەڕامەت و شەڕافەتـو وڵاتپارێزیان بە هێزتربوەو سەربەرزو ڕوسورن کە سەریان داناوە، بەڵام چۆکیان بـۆ دوژمن دانەداوە . ئەو پاشەکشانەی سوپای پۆتین لەبەرانبەر خـەڵک و سوپـای ئـۆکڕاینە کردی لە راستیدا جگەلە سەرشۆڕی شتێکیتریان بۆنەماوە.هیزی پیادەی ڕوسیە بەتەواوی ورەی ڕۆخاوە، ئەوەی دەیـکا هـێزی هـەوایی و مـوشەک و ڕاکێـت وبەکورتی چەکە دورهاوێژەکانن، ئەگینا لەکردەوەدا ئەرتەشەکەی چۆکی داداوە. ئەو ناوەندەی کە پۆتین بەڵێنی داگیر کردنی دابوو ئێستا هەروا لە ژێر دەسەڵاتی ئۆکڕاینیەکاندایەو وەک جاران میوانداری سەرۆک وەزیران و وەزیرانی جەنگ ودەرەوەی ولاتانی دۆست دەکا.ئا لێرەدایە کە دەبێی بپرسێ لەو شەڕەدا کێ سەر کەوتوە ؟! بەجێیە ئەو شێعرە کوردیـە بـۆ ئـۆکڕایـنیەکان بـخـوێنیەوە کە دەڵـێ : { خوین ڕژا ، کەلە پژا ، ڕۆڵە کوژا خوێن ڕژان خۆشە کە ئابڕو نە ڕژا }

با گەلانی چەوساوەی دنـیا، بـاگەلی کوردی مـاف خـوراوی زیـد داگیر کراو بـە چاوی هـەق بـیـن و ورەی پـۆڵایـیـن وسەفی یـەکگرتـو بـرواننە بـەربەرەکانی و خۆڕاگری بێوێنەی ئۆکڕانیەکان ، با فێر بن لە یـەکگرتـوویی وهاو ئـاهـەنگیـان. بافێر بن لـە فەن فوتی ئـەو ئـەوشەڕەو خـۆڕاگری وپـاراستنی نـەهـێـنـیـەکانی بـەرەنگاری دەگەڵ دوژمـنان.گەورەتـریـن رەمـزی سەرکەوتـوییان تـائێستاش لە خۆیان زیاتر کەس نازانێ چۆن بەرەنگاری دوژمـن دەبنەوەو بە چ مـۆدێـل و مێتۆدێک شەڕ دەکەن .لێرەدا قامک بۆ هەلەیـەکی گەورەی خۆمـان ڕادەدێـرم . لـە بـەرەنگار بـونـەوەی داعـش دا و لـە هـەوەڵـێـن عەمەلیاتی ڕاسـان دا هــێزی پێشمەرگە حەماسەی خوڵقاند و شانازی سەرکەوتنی وەدەست هێنا ،بەڵام بێپەردە دەڵێم :ئەو شەهیدوبریندارە زۆرەی دامان بەشی زۆری ناشی گەری وخۆنواندنی ڕاگەێێنە گشتیەکان بو کە هەمو شاراوەکانی گٶڕەپانی بەرەنگاری پێشمەرگەیان بە ژمارەو جۆری چەک و هیتر بەزیندویی نیشان دەدا. لێرەدا بەڕای من دوشت فیر بین وهەر گیز لە بیری نەکەین (١ ) نەخشەوبەرنامەی بەرنگار بونەوە یان هێرش بردنە سەردوژمن وکاتوساتەکانی جگە لەوانە کە گەڵاڵەکەیان داڕشتـوەو ئەوانەش کە بەڕێوەی دەبن نابێ کەسیتر بیزانی.( ٢) زانیاری شەڕی تەنیا دەبێ ئەوەی لە گۆڕەپانەکەدایـەو بـەر پـرسیارە ،ئـەوەنـدەی پـێویستە بیداتـە ڕاگەێێنیە گشتیەکان و بەس.

لە دوایین قسەم دا گەلی ئێمە کە بەردەوام لە ژێر هێرش وپەلاماری دوژمن دایە دەبێ ژیرانە هەر چەشنە ڕوداوێکی لـەو جۆرە لـە هـەر کوێی دنیادا بـێتە پـێش دەبێ بیخاتە بەر لیکۆڵینەوەو بارەو بار کردن بۆ کەڵک لیوەرگرتن . ئیشاڕەیەکی کورتیش بـۆ کۆماری ئیسلامی دەکەم کە سەرەڕای ئـەوەی بـۆ چاو بەستنوهەتڵە کردن خـۆی بە وڵاتێکی پێشەنگی سوپای ئیسلام دەزانێ ودەشزانێ عەداڵەت بەرجەستەترین سفەت و دەسەڵاتی خوایە وپەسندترین خووخدەوئەرکی ئایینی هەر ئیماندارێکی موسوڵمانە وحوکمی پێدەکا دەبێێ بەڕێوەی بەرێ،داخوا یارمەتیدان و پشتگیری کردن لـە هـێرشبـەری داگیر کەری وەک پـۆتـیـن کوێـی عەداڵەتە و لەکام فەرمان وقانونی خواو قورئان دایە ؟! من نەکارناسی نیزامیم و نە تەحلیلگەریشم ،تەنیا ئەوە هەڵێنجانی منە لە ڕوداوەکان بۆ قازانج و بەرژەوەندی گەل و نیشتمان.

 براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور بانەمەڕی ٢٧٢٢ کوردی

 ٢٧ / ٤ / ٢٠٢٢ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی