"an independent online kurdish website

بـە بۆنەی ساڵـوەگەڕی ڕۆژی پـێشـمەرگە، لـە پـێشـدا سڵاوێکی تـەژی لـە ڕێز و حورمەت لە ڕێبەران و سەرجەم شەهـیدان دەکەم، پێرۆزبایی گەرم و گوڕ بـە پـێـشـمـەرگە و کادرو ئـەنـدامـان و گەلی ڕۆژهەلاتی کوردستان  دەڵێم، ئاواتە خوازم بـۆوەدیـهـێنانی ئاواتی شەهیدان لە هەرچی لە توانامان دایە  درێغی نەکەین.

پێشەوای ڕەمزی ئازادی، ئەی ڕوخێنەری قەڵای بێدادی، دامەزرێنەری کۆماری کوردستان، پـێـشـەوای سـوارچاکی نـاو پـێـشـەواکان، شارەزا لە شەرع و قانون و قورئان، پێکەوەت گریدان دیناو دین و کردنت بـە هـاوکار و هـاوپـەیمان، نیشانت دا لە ڕێی گەلدا هاسانە سەر دانان. چویە سەردار بوێرانە و لە کردەوەی خۆت نەبوی پەشێمان. کڕنۆشت بۆ دەبەم هەتا هەناسەم دێی لە ژیان .

بـیـسـت و شەشی (٢٦) سـەرمـاوەزە ساڵـوەگەڕی دامەزران و پێک هێنانی هـێـزی پـێشـمـەرگە و هـەڵکردنی ئـاڵای کوردستانـە. داهێنەر و ڕێکخەر و ڕاهـێنەری ئەو هێزەش حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانە. ئەو ناوە پێرۆزەی  پێشمەرگە بۆتە ناوی هەموو ئەوانەی بۆ بەرەنگاری داگیرکەران و ئازادی نیشتمان و گەل چەکیان لە شآنە. شانازیە بۆ کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێـمـۆکڕات هـێزێکی بنیات ناوە کە خۆبەخشانە  گیان بەخـت دەکەن و ئامانجیـان ڕزگاری وڵات و دابـیـن کردنی ئازادی و دێمۆکڕاسی بـۆ گەلەکەمـانە. خـۆبـەخش و بـوێـرانـە بـە رەنـگاری هـەموو مەترسیەک بۆنە تەوە و بـۆ مـسۆگەر کردنی مـافی ڕەوای گەلەکەمان لـە هـێـچ کۆسپ و بەربەستێک سڵیان نـە کردوە و نایکەن. ڕۆڵەی گەلن و بە هــێزی گەل پـشت ئەستورن، شانازیشیان ئەوەیە کە سەر لە پێناو ئازادی نیشتمان و گەلدا دادەنێن. ئەگەر بێی غەرەز و بـوێـرانـە و دوور لـە دەمـارگـرژی  بڕوانینە بەرنامە و ئامـانجی ئەو حیزبە دەیسەلـمێنین کە دامەزرێنەرانی ئەو حیزبە، چەندە ژیـرانـە و دڵسۆزانـە و لـێزانانە و بوێرانە وایان داڕشتوە کە گەلی کورد ئەندامی حیزب بێێ یـا نەبـێی، هـەر ئەوەی دەوێێ کە حێزب لە پـێـڕەوو بـەرنامەی دا گونجـانـدویـەتی . واتـە هــەر هـەمـویـان ئـازادی و سـەر بەخۆییان دەوێێ. ئەگەر حیزبە چەپەکان و هـێندێک هەلپەرست ومەقام تەڵەب کەمتر لە سەربەخۆیی شتێکی تریان دەوێ، ئەوانیش ناتوانن ڕاستە و خۆ بڵێن ئازادی وسەربەخۆییمان نـاوێێ، بەڵکو بە هـێـنـدێک شتەوە گرێی دەدەن کە ئەگەر محاڵ نەبێێ پێگەیشتنی چەتونە. ئەوانەی دژایەتی حیزب دەکەن تەنیا خراپ تێگەیشتن و بە هەڵە هەڵسەنگانـدن و ئـێـرەیی بـردن و خـۆویستی و کەسی تر نەویستنە، ئەگینا باش دەزانن گەلێکی تێگەیشتوی زیندوو لە پێش هەموو شتێکدا ئازادی دەوێ، چونکە ئاوی حەیاتە و مرۆڤ پێی دەژی، گەلـێکی بێبەش لـە ئـازادی بـەسـەر زیـندوو بە ڕوح مردوە ، وەک ماسی ئیشکایی وایە، کوا  ئەوە ژیانە.

بـیـست و شـەشی سـەرمـاوەز ڕۆژی زاهـیـر کردنـی داوای مـافـی ڕەوای گەلەکەمان و نـیـشانـدەری چاو نـەتـرسی ڕێبەر و ئەنـدام و لایـەنگر و دڵسۆزانی گەلەکەمانە. بـۆیـە لـەڕوانـگەی ڕێـبـەرانی حـیـزبەکەمـانـەوە پـیـرۆزتـرین کەس پێشمەرگەیە و هەر ئەوەشە کوتویانە هەمـومان پـێـشمەرگەین .گەلـی کوردی ڕۆژ هـەڵات زۆریـنـەیـان پـێـشمـەرگەن و لـە بـواری جـیاوازدا تێدەکۆشن. ئەو دایک وخوشکانەی ڕۆڵە پەروەردە دەکەن بۆ پێشمەرگایەتی، ئە و دایک و خوشـکانەی خواردەمەنی بۆ پێشمەرگە دروست دەکەن و ئەوانەی کە بە شەهید بونیان لە خۆیان دەدەن و هـێـندێکیان قوڕیش وەسەر دەکەن . ئەو باوک و برایانەی ئارەق دەڕێژن بەروبوو بەرهەم بۆژیانی خۆیان وپێشمەرگە وەبەر دێنن وزۆریتر هەر هەمویان پێشمەرگەی کوردستـانـن. مادام گەل نەبێی پـێـشمـەرگەش نـابـێێ . سەرەڕای بەربەست وزەخت وزۆرو پیلانە چەپەڵەکانی داگیر کەرانی کوردستان شۆڕش بە شێوەی گونجاو بەردەوامە نەوەستاوەو هەرەسی نەهێناوەو ناهێنێ.

ئێستا حیزبەکەمان سەدان ڕۆڵەی خوێندەوارو لێزان و شارەزاو لە خۆ بردوی پەروەردە کردوە ، جێی خۆیەتی لێکۆڵینەوەیەکی  زانستیانە لە سەر ناوەرۆک و ئەرک وئازایەتی و لە خۆ بردویی پێشمەرگەو کادرو ئەندامان و گەل بەگشتی ئەنجام بدەن، بە نەوەی نوێو داهاتویان بناسێنن . کە دەڵـێم پێشمەرگە هەمـو ئەوانە دەگرێتەوە کە لـە ڕێگای وەدیهـێـنـانی ئامانج و بەڕێوە بردنی بڕیارو ڕاسپاردەکانی حیزب وگەل ڕەنجیان کێشاوە قوربانیان داوە ئەوەنیە ڕێبەرمان  کوتویە هەمومان پێشمەرگەین . کەسایەتی وغیرەت وهەستی نیشتمان پەروەری ( پ م ) ئەوەندە بە هـێـزە کە گیانی لـە پـێـناودا دادەـنـێێ . دەبـێی بە چ دیدو ڕوانگەیەکەوە لەدوێنێ و ئەوڕۆو سبەینێ ڕامابێێ ، لە سەر چ بنەمایەک ئەو ڕێگا قورسەی  هەڵبژاردبێی ؟! بێگومان خۆشە ویستی زێدو گەل و ئیمانی قوڵ بە ئازادی ئەوەندە بەلایەوە پیرۆزو گرینگ بوەو هەیە کە توانای ئەوەی پێ بەخشیوە هەمو شتێکی بە قوربان بکا .

هیوادارم بونی ئەو ئیمانە وگرتنی ئەو ڕێگا پیرۆزە هـێزو توانامان لەوە زیاتر بکاو زەخت وزۆرو فرت وفێڵی دوژمنان  نەتوانێی تۆزقاڵێک کزی لە باوەڕو ورەماندا پێک بێنێ . ئـێستا خەبـاتەکەمان لە قۆناغێکی سەخت و دژواردایـە ، گەلە گورگ و چەقەڵ سەریان لە سوێێە دەر هێناوە ، بەڵام بە خۆشیەوە هێزی گەل لە پشتی حیزبەکەمان ڕاوەستاوە. بۆ خۆڕاگرتن و تێپەڕاندنی سەخـتیـەکان حیزبەکەمان ئیمتیحانی خۆی بەسەرکەوتنەوە داوە . حیزبـەکەمـان لـەو مـاوە دورو درێژەدا کە مخابن لە هەمولایەک هێرشی کراوەتە سەرو دەکرێی ،دەیـان پیلان ونەخشەیان بۆ کێشاوە ، کەسانێک بەناوی تئۆری وهیتر ویستویانە لەگەلی  بونەکەی کەم کەنەوە بەڵام سەریان لە بەرد داوە ، کەم دوستمان هەن یا ڕەنگە هەر نەمان بێی کە دۆستایەتی ئێـمـەی بـە باری خراپدا بە قوربانی بەرژەوەندی خۆی نەکردبێ. بڕۆ وەک کەسێکی بـێـلایەن و خاوەن ویژدانی پاک لاپەڕەکانی مێژوی خەباتی ڕزگاری خوازانەمان ورد بخوێنەوە ،جا دەزانی چ کراوە !

 جارێکیتردەگەڵ پیرۆزبایی ئەو ڕؤژە مێژویەی حیزب سڵاو لە ڕوحی شەهیدان دەکەم و ئاواتی سەرکەوتن بۆ پێشمەرگەو گەل دەخوازم .     

   براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور ٢٤ سەرماوەزی ٢٧٢٣ کوردی

 ١٥ /١٢ /٢٠٢٣ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی