"an independent online kurdish website

من بڕوای ئایینیم هەیە و موسوڵمانم و دەشزانم هێندێک لە لایەنگرانی ئەو دینە چەند لاڕێ و بێڕاهە دەڕۆن. دەزانم زۆر نەزانی وەک من و تۆ خۆیان بە زانای ئیسلام لـە قەڵـەم دەدەن. دەشزانـم زۆرن ئـەوانـەی کە لـە بـاری زانستیەوە هـێـچ نازانن سەبارەت بە ئیسلام و دژایەتیشی دەکەن.

هێندێکیش دژە ئایین بە خوڕافی و دوا کەوتوی دەزانن. بەلای منەوە زۆر ئاساییە کە بێ بڕوایان دژایەتی بکەن و بە خراپیشی لە قەڵەم بدەن. بێگومان هەر بۆیەشە قبوڵێ ناکەن. من کێشەم دەگەڵ ئەوانە نیە، چونکە مانای ئازادی ئەوەیە لێی گەڕێی خەڵک خۆی هەڵبژێرێ نەک بە زۆر بە سەریدا بسەپێنی. بەتوندی دژی جنێو و بێحورمەتی بە هەر ئیدە و ئایینێکم. وەک لە پێشەوە کوتم ئەوانەی ئیسلامیان قـبوڵ نیە مافی خۆیـانـە ڕێگە و ڕێبازی خۆیان هەڵبژێرن و تێڕوانینی نەرێنیشیان لە سەر ئیسلام هەبێ. پێشم وایە هەبونی دژ بەر واش خراپ نیە، ڕەنگە ڕەخـنەی واشت لـێـبـگرن کە بتهێننە سەر ئەو باوەڕە وردتر بـابـەتـەکان هـەڵسەنگێنی و بـە خۆت دا بـچیەوە و خراپەکان لە ناو باشەکان دەر بێنی.

بەکورتی باوەڕم وایە ئەوەندە گروه و تاقم لە ژێر ناوی ئیسلام دروست کراون کە لـە جـیـاتی خزمـەتی بـکەن زیـانی پـیـدەگەیەنـن. ئـەوەنـدەی نـاحـەز دەکـەن کـە دوژمنەکانی بۆیان نەکراوە. کاتێ لە سەردەمی گەشەی عیلم زانست دا شتی لە خوارەوەی خوڕافیش بە ناوی ئیسلام دەکوتـرێ کە هـیچ عەقـڵ مەنتـیقـێکی سالـم ئەوەی نەکوتووە و ناشیڵێ . خودی ئیسلامیش لەو جۆرە خورافیانە بێبەریە و شتی دورە عەقڵ و مەنتیق و زانستی هەرگیز قـبوڵ نیە دەبێ لێێان وەخۆ کەوی. بـاسە کە ئـەوەیـە ئـەو ڕۆژانـە بـە نـاو مەلایـەک بـڵاوی کردۆتـەوە کە دەڵـێ: (کەڵەشێری سپی مەفـرۆشن چـونکە خوای پەروەردگار کەڵە شێـری سپی هەیە، زۆر بخـێـرو بـەرەکەتـە ، کوتـویـە خـۆشەویستی منەوخۆشەویستی خۆشەویستی منیشە کە جوبڕائیلە.ئەوکەڵە شێرە ئێشکی ماڵەکانتان دەکێشێ لە بـەڵاو موسیبەت دەتان پـارێزێ و..) بە ڕاستی بەوە دەڵێن :خەساری عەقڵ وبێقیمەت کردن دینی ئیسلام، خوایەک کە بەباوەڕی ئێمە خاوەنی دەسەڵات وتوانای بێسنورە،هەرچی لە سـەرزەویـو ژێـر زەویـو عاسمـانەکان داهـەیـە دەسکری ئـەوە. ئـەو مـانگ و ڕۆژوئەستێرانەوهـیتر بە پێی نەزمی خۆیان هەڵیان دێنێ و ئاوایان دەکا، بەهـەر شتێک چ گەورەبێ چ چـوکە دەڵێ ببەو دەبێ ،چۆنە (معازەڵا) لـە سەرئـەوهەمو کارە گرینگانـەڕاهـاتـوە دوکانی مـریشک و کەڵـەبابی دانـاوەو پـڕو پـاگەندە بـۆ کەڵـەبـابی سپی دەکـا ؟!!!) لـێرە دا لـە پێشدا ئـەرکی زانایانی ئـایینی نـە دۆڕاوو هیتریشە بەدژی ئەو شتە پڕو پۆچانە بوەستن. بەخەڵک بلێن:هەرکەس کراسێکی درێژی دەبەر کردو نـاوی مـەلا بـو، ئـەوە نـیـە هـەمـو شتێک بـزانێ. زانـایـانی ئـیسلامیش وەک هـەمـوزانایانیتر پـلەی بەرزونزمیان هەیە ،زۆرزان وکـەمـزان ونەزانیشیان هەیە ، عاڵمی زۆر بـەرزو لـێـزانـیشیان هـەیـە. کورد کوتـەنی خـۆ ( هەرچی سمێڵی سور بـوو هەمـزاغا نـیە ) بـەر پـەرچیان بدەنـەوە نەک هـەر لەبـەر خاتـری ئیسلام ، بـەڵکو لـەبـەر پـاراستـنی کەڕامـەت وکەسایـەتی مرۆڤ وعیلم وزانست وعالمان وزانایان. بەڕاستی ئەگەر وابێ دەڵـێـم : ( هـەتـا ئـیسلام ئـەو جـۆرە لایـەنگرانـەی هـەبێ ئـیحتیاجی بـە دوژمـن نـیـە !!) ئـەرکی زانایان ئایینداران ومرۆڤ دۆستانە خەڵک تێبـەگەێێنن کـە ئـەو جـۆرە (تـوڕڕەهـاتـانـە) واتـە ئـەو قسە دورە مەنـتیقانـە فـڕیان بـەسەر زانست و دینەوە نــیە . دینێک کە قـورئـان قـانـونی بـنـەڕەتیەکەیـەتی کە ئـێسـتاش بە هەزاران شـتی نەزانردراوی ماوە ،لە دنیای گەشەی عـیلم دا تازە هاتوە دەڵێ کەڵەبابی سپی خێروبەرەکەتە ؟! ئـەوکابـرایـە وادەزانـێ نـە زانـدراوی دۆزیـوەتـەوە، نـازانـێ ئـەوە پـەرەپـێـدانـی خوڕافات و نـەزانیە ، ئـەوە چاوبەستنی دیندارانـە بـەنـاوی دیــن . ئـەوە زەبـری گورچو بـڕی دوژمـنانی ئـیسلامە لـە مـوسوڵـمانـان. دە ئـێوەش زانایـانی ئایـیـنی بە چەکی عەقڵ ومەنتیق بەرگری لەباوەڕەکەتان بکەنوبەتـوندی بەرپەرچی ئەو (هەزلەگۆیی )واتە کوتنی شتە بێماناوناوەرۆکانە بدەنەوە. بیدەنگیتان نەک ڕازی بونی خۆتانە، بەڵکو مەیـدان چۆل کردنە بـۆ ئەو جۆرە ڕاویلکە نـەزانانە. دینی ئیسلام ئیحتیانجی بـەو درۆو دەلـەسانـە نـیـە ، دیـنـێکە بـە کتێبێکی وەک قورئان هـاتـۆتـە گۆڕەپـانـەکەو بـە دژی هـەمـووشتـە خـورافـیەکانی سـەردەمـی نـەزانی ڕاوەستاوە.

ئەو جۆرە تێڕوانین و لێدوانانە لەسەر خوا، نیشانەی ئەوپەڕی نەزانیە. پـێمـوایـە ئەوەی نازانێ و ناتوانێ لە عەزەمەتی خواو دەسکرەکانی تێبگا ، با بـێدەنگ بێی و بێحورمەتی بەخواوگێچەڵ بۆ موسوڵمانان دروست نەکا.بە دەستە چیلەی خۆی ئاگری دوژمنانی ئەودینە پیرۆزە خۆشتر نەکا.کەسێک کەخواوەک خۆی ناناسێ باباسی نەکا .دیسان دەڵێم :ئەوەی بڕوای بە ئیسلام نیە ودژایەتیشی دەگەڵی هەیە چاوەڕوانی تاریـفی لـێناکرێ . ئـوسولەن ئـیسلام تـاریفی نـاوی چـونکە هەرچی پێویستە بۆ مرۆڤ لە قورئان دا نوسراوە ، خواش ئـیزنی کەم و زیـاد کردنی بـە کەس نەداوە .تەنانەت پێغەمبەرانیش ئـەو ئـەرکەیـان پـێینـە سپێردراوە. دەبـیـنـن سەرەڕای ئەو هەمو بەڵاڕێدا ڕۆیشتنەی ئێمەی موسوڵمان، کەرت و پەرت بون و دروست بونی ئەو هەمو مەزهەبە دژ بە یەکانـە ئیسلام هەر لەهـەڵـدان دایـە ، چونکە خوا فەرمویە : { ئێمە ئەو قورئانەمان ناردوەو خۆشمان دەیـپـارێـزیـن } نازانم ئەوکەڵەباب فرۆشە ئەوباسەی لە کوێوە هێناوە. لێرەدا ئەو شیعرە فارسیەم هاتەوە بیر کە دەلێ :

دوژمنی زانا باشترە لە دۆستی نەزان . دوژمنی زانا بەرزت دەکاتوە. دۆستی نەزانیش لە عەرزت دەدا.بەڵێ دنیا جەنگەڵی مەولایە هەمو جڕو جانەوەراتێکی تێدایە!.

 براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجیدپور ٤ پوشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی

  ٢٥ / ٦ / ٢٠٢٢ زایینی

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی