زیباکەلام یەکێکە لە لایەن گرانی هەلسورو بەئەمەگی کۆماری ئیسلامی ئیران. دۆستی نیزیکی ( چەمڕان ) بوەو لە بەشی کوردستان دا ماوەیەک کاری دەگەڵ کردوەو یارمەتی داوە.
بۆ ئەوەی باشی بناسن، پەهلەوی پێی خراپ نەبوە بەناو ئیسڵاح تەڵەبە،لایەنگری و پشتیوانی لە ڕەفسەنجانی کردوە. لە وڵامی پرسیاری نەتەوە پەرستیدا کە دەڵێن (ما ایرانیها نژاد پرست هەستیم یا نە؟ بە کورتی دەڵێ بەڵێ . خۆمان پێی لە خەڵکیتر گەورەترە ). ئەوانەو زۆریتریش.
ئەم کابرایە کەلامی زیبایە، بەڵام دەرونی سەدان شتی ناحەزتر لە ناحەزی تێدایە. کەسێکی زمان لووسی قسەزان و هەڵخەڵـەتێنەرە . لـە قالبی دڵسۆزیـدا وەک مـار پێوە دەدا. گوێی لەوە نیە چی دەڵێ! بەڵکو هەوڵ دەدا ئەوە بڵێ کە دوو ڕووی هەبێ، یەکیان دڵخۆشکەرە و ئەویتریان دەرمان داوت دەکا. ئـەگەر بـڕوانـیـە قسەکانی لە سەفەری باشوری کوردستان دا بە ڕوونی دەردەکەوێ ئەو گومبەزە چ شەخسێکی تێدایە! (١) دوو شتی سرنج ڕاکێش بوون کە دەڵێ: باب و باپیرانتان شێخ و دەرەبەگ بـوون. کەسێک خـۆی پـەیـڕەوی مـەزهەبـێـک بێ کە هـەزارو چوارسەدو ئەندێ لەوە پێش کە حوسێن شەهید کراوە، لە ئیسلامیشدا شەهادەت بەرزترین پلەیە لەلای خواو بە نسیبی هەموکەس نابێ و دەبێی جێژنی بۆ بگری ئەوان قوڕی بۆ وەسەر دەکەن! تا خەڵک لە قوڕ بچەقێنن، هـەر وابـزانـە خوای نـەخواستە بـەهـیـلاک چـووە! پـێـم نـاڵـێـن ئـەوانـە چـۆن لـە شـێـخ و وەلـی ئـێـمـە پێشکەوتوترن؟! من ڕیزم بۆ مەزهەبی شیعە هەیە بـەڵام ئـەوەی ئەوانە دەیکەن فریودان و چاوبەستنە. دیارە وەلی خۆی بە نـوێـنـەری خـوا دەزانێ جگە لـەو لە بەرانبەر کەس دا برپرسیار نیە، ئەوە لە حاڵێک دایە کە لـە ئـیسلام دا قـورئان ئیمامە وهەرچی لەو دایە قبوڵەو بەس ! بەڵام شێخ ئەو ئیدعایەی نیە.بەخۆشیەوە زۆرینەی گەلی کورد باوەڕی ئـایینیان زۆر لـەوە بـەرزتـرە کە ئـەودەسەڵاتـەی وەلی دەڵێ هەمە لە شێخ و ئاغا ومەلای کورد دا هەبوبێ . هـەمـومان دەزانـین و زیـبا کەلامـیش دەزانێ ڕێـبەرو زانـای مـەزنی ئایینی و پـێـشەوای کـوردان و ڕاگەێێنەری کۆمـاری کوردستان نـە بـڕواێ بـە ویڵایەت بـوەو نـە ئـیدعای لەو جۆرەشی کردوە. هەر بـۆیـە دەڵـێم : بـڕوا بـەقسەکان کاتـێک ئـاقڵانـەیـە ،کـە لە کردەوەدا ببیندرێ ، نـەک هـەر بـاو بـژ بێی ڕەهـا بـکرێ!! لـە مـێـژە سیستمی دەرەبەگایەتی لە کوردستان نە ماوە.خەبـاتی گەلی کوردیش بـەدژی داگێرکەران بەردەوام بوەو هەمو چین و توێژەکانی کوردستان بـە ئـاغـاو شـیـخ و مـەلاشەوە دەوری کارایان تێدا گێڕاوە ، قوربانی گەورەو زۆریـان داوە .مـێـژوش شایـەدە لەسەر ئەوڕاستیە. ئەو قسەی زیبا کەلام لێرەدا ڕاستەو خۆ تانەی لەکورد داوەو شـۆڕشەکەی زۆر دوورلـە ڕاستی لـە قـەڵـەم داوەو هـەوڵی لـێـک تـرازانی چین وتوێژەکانی کوردستانی داوە.
( ٢ ) دەڵێ : بـاڵەخانەکانتان بـەرز و مـێشکتان نـزمە ! ئـەوە بـێحورمـەتـیـەکی بێشەرمانەو ڕاستەو خۆیە بە کورد و بەتایبەتیش ڕێبەرانی باشوری دەکا. گومان لـەوەدا نـیـە لـە بـاشور کەم و کوڕی لـە حـوکـم کردنـدا هـەیـە کە بـەشی زۆری هۆیەکەی چاوچنۆکی وبوغز لەزگی ودەست تێوەردانی داگیرکەرانی کوردستانە کە بە هەمو شکڵ و شێوەیەک هەوڵی تێک دانی دەدەن، بەشەکەی دیکەی نازانم بـڵێـم خۆشبـاوەڕیو نـەناسینی دوژمـنە ، یـان نەزانی وبەدەست هێنانی کورسی و دەسەڵاتە ،یان هەردوکیانە ؟! باڵەخانەکانی کوردستان ئەگەر لەبەرانبەر قەبـری ئیمام زادەکانی ڕابگری هـێچی بـەرچاوتریان نیە. گومبەزی ئێمـامەکان بەزێڕو جەواهێرات ڕازاوەتەوە، بالەخانەکانی کوردستان بە بەردوسمیت دروستکروان. مێشکی نزم کۆنە پەرستی خوڕافە بازاڕیە ، نەک ئـاوەدانی و ڕازانـدنـەوە. خـۆ ئەگەر سەیری ئوروپای پێشکەوتوش بکەی هەرقەڵاو باڵەخانەکان رواڵەتەکەیان جوان کردوە و نیشانەی پێشکەوتنن. بڕوانە لە ماوەی نیزیک بەسی ساڵ دا ئـەو کوردستانە بە قسەی ئەو، مێشک نزمە ، دەگەڵ بەشە عەڕەبیەکەی لـە بەر یەک ڕاگری و ویژدانێکی سالمت هەبێی دەزانێ دەسەڵاتی شیعە لـە عێڕاق مـێشک نزمە ، یان کورد.! بەداخەوە کورد مەسەلەیەکی جوانی هەیە دەڵێ ( دار هۆرەی لە خۆی نەبێ نا قەڵـشێ).دەبینم ودەشبیســم هـێندێک کەس کە ڕقی کوێـرانـە لـە حیزبێک یان ڕێبەرێک ، بەرچاوی گرتون و هەمـو شتێکیان بـەراوەژو نـیشان دەدا .ململانەی سیاسیان لێبوتە دوژمنایەتی بە لەناوبردنی یەکتری نەبێ بـە هـیچ رازی نابن و بەزیبا کەلامیش دەڵێن : دەست خۆش !!
( ٣ ) زیبا کەلام دەڵێ : دیپلۆماسیتان لاوازە دەنا دەبوهەوڵێر لەفارس جمەی بێ! ئەو فەرمایشەی جەنابیان لێرە دروست فاشیستی و نەتەوە پەرستی بـەمانای وشە یانی لە خۆت زیاتر کەسیترنابێ، ببێ ! بـە زەقی بەرچاو دەکەوێێ و کەوچکی ڕەبنی دیزەی خست و هەرچی تێیدا بوو تێیکرد ! ئـەو هەمـو کۆنـسولـگەری و شیرکەتە جۆراوجۆرانەی دنیایان نایەتە بەچاوو، کە لـە فـارسیش جـمـەی نـایە ، دەڵێ پەکو!! داخوا ئەوانەی لـە بـەرانبەر ئـەو هەمـو پێلان و تـەون و بـەستەی ناوخۆیی ودەرەکی توانیویانە سەربەرزانە بەوهەموکەموکوڕیەکانەوە خۆڕاگرن، مێشک نزمن ، یان ئەوانە بەهەزاران فرتوفێڵی نامرۆیانە خۆی تێ دەپەستێون. دیارە من ڕوی قسەم لە هیچ حیزب وسازمانێکی تایبەت نیە هەرچەند ئەوانەش هەرلە گەلی باشوری کوردستان دەزانم ، بەڵام لە هەرێمێکدا کە خەڵک ئازادانە دەچێتە سەر سندوق و بە نهێنی دەنگی خۆی دەدا، لە ئاکام نوێنەری گەلە دەبێی حوکمڕانی بکا .دەگەڵ ئەوەش تەواو هاوڕانیم کە فـێڵ لـە هـەڵـبژاردن دا کراوە، چونکە ئوسولەن ئەوانەی حکومەت دیاریان دەکا بۆ سەر سندو ق دەبێ بێلایەن بن و جیالەوەش نوێنەری هەمو حیزبە بەشداربـوەکان و نـوێنەری ئـۆرگانە نـێـو دەوڵەتیەکانیش لە سەرسندووقن وچاوەدێری دەکەن، ئـەدی دەبێی کێ بێ فـێڵەکـە بکا؟! ڕەنگە جنۆکە بچن فێڵی تێدا بکەن !! با لەوەی گەڕێن ودوایین وتە لە سەر زیبا کەلام ئەوەیە ناوبـراو لـە قسە دوو ڕوویـەکانـیـدا پـەیـامی بـۆ گـەلی کـورد بەگشتی و باشوری کوردستان ئـەوە بـو حکومـەتی ئـەو هـەرێـمـە کە مـەبـەستی ئەسڵێشی کوردە شیاوی ئەوەنیە خۆی بەڕێـوە بـەری، پـێویستە لـە لایـەن داگیر کەرانەوە قەیـومـیان بـۆ دیـاری بـکرێ . لـە ڕۆژ هەڵات فارس و لـە باشـورو ڕۆژئاواش عەڕەب و لە باکوریش تورک.! بەداخەوە مـن نـەم بیستوە یـان هــەر نەبوە کە هیچکام لە ڕیبەری حـیزبـەکان و دەم هەراشەکانییتروڵامی ئـەوکابرایـە بدەنەوە.بەداخەوە عەیبی هەرەگەورەمان ئەوەیە خۆمان لەخەڵک بەکەمتردەزانین و تـا ئیشتاش لـە بڕیـاردان دا سەربـەخـۆ نـین و لـە هاوکاریشدا نەک یەگرتونین بەڵکو دژ بەیەکیشین وکار شکێنیش دەکەین ، کە بۆتە گۆپاڵی داگیرکەران ، پێی لەسەری خۆمان دەدەین. بۆ ئەوەی مانای هەستی پاکی نەتەوایـەتی ڕیـز لێبگری بەر پەرچی قسەی نەشیاوی داگیر کەر بدرێتەوە ، دەبێ وەک ئـەو بـرادلـسۆزو نەخوێندەوارە بین، شـەرم لەدوژمـن نەکەیـن بە مەنتیقی خۆمان وڵامیان بدەینەوە کە بۆتان باس دەکەم. مەلای خەلـیـفەلـیانی سندوس بوم پیاوێکی شەریفی لێ بو بەناوی ( قادری شەریفی، ناسراو بەقادری کەڵی ) خێزانی نـەمـابو، زۆر جار لە بـن دیـواری مـزگەوتـو هــیتر دادەنیشتین و قسـەی خۆشمـان دەکرد ڕۆژێک کوتی ئەوڕۆدەچمە پیرانشآر کارت نـیە ؟ بەخێر چی وخوات لەگەڵ. ئێوارێ کە هاتەوە لە بەردەرگای مزگەوت دانیشتبوم ڕاست هات بۆلای مـن. دوای بەخێـر هـێـنـانەوە کوتی : قسەیەکت بۆ دەگێڕمەوە بینوسە باهەرهەبێ .کوتم فەرموو: لە پیرانشارکە سواربوم لە ڕیگایە ئەفسەرێکی پـادگانی خـانێ سواربـوو سـەنـدەڵێ تەنیشتی من بەتاڵ بوهات دانیشت. لێی پرسـیم (عمو فارسی بلدی ؟ مامە فارسی دەزانی؟ نـەخـێـر . ای بـیـچـارە، ئـەی بـێـچـارە !) ئـەوەنـدەم پـێ نـاخـۆش بـوو سەندەڵیەکەش وەخۆی نەدەگەرتم . بڕێک ڕۆیشتین کوتم: (اغا کردی بلدی، ئاغا کوردی دەزانی؟! نەخیر.منیش هەروەک خۆی کوتم ( ای بیچارە ، ای بیچارە.) کڵو کۆم دامرکاو زۆر خۆشحاڵ بـوم کە وڵامم داوەتەوە کوتم:ناچمەوە ماڵێ هەتا بۆمەلا برایمی نەگێڕمەوە. بەڵی دوژمن کە زمانیان نـەزانی تـۆ بێـچارەی بەڵام ئـەوان ئیتۆ نـەزانـن بێچارەنین ! بـرایانی باشوریش لـەوڵامی زیبا کەلامدا داکـە دەیکوت مـێشک نـزمـن ، دەبـو لانی کـەم ئەوەنـدەیـان کوتـبا: (بـەڵی قوربان لە مێشک نزمی خۆتەوە دەفەرموی.! )
براتان مەلا ئیبڕاهیمی مەجید پور ٢٨ پوشپەڕی ٢٧٢٢ ی کوردی
١٩ /٧ / ٢٠٢٢ زایینی