هەروەک هەمو ئاگادارن شەڕێکی خوێناویو وێرانکەرلە نێوان حەماسو ئیسڕائیل دەستی پێکردوە، کە نابێ ناوێ شەڕیشی لێی بندرێ ، بـەڵکو (قەباحەتە) دنیای قودرەتیش دابەش بووە
بەسەر هەردوک لا دا هەر بەشەی بە نۆرەی خۆی لە جیاتی دۆزینەوەی ڕێگەچارە نەوت بە ئاگرەکە دا دەکەن و تەڕوویشک پێکەوە دەسوتێنن. هێندێک وەک سەرمازەڵە بە ناوی دین فوو لە ئاگرەکە دەکەن. بە ڕواڵەت دەسەڵاتی فارس و تورک و عەڕەب پشتیوانی لە حەماس دەکەن و دەڵێی لە نێو ئەو نەتەوانەدا کەسێکیان دەست نەکەوت و دڵسۆز بێی بـۆ مـوسوڵـمانـان و تەنیا (عەلی قەرەداغی کوردیان) وەک خەمـخـۆری ئـیسلام وەگیـر کەوتـووە!! نـاو بـراو داوا لە وڵاتانی ئیسلامی دەکا دژی ئیسڕائیل ڕابەوەستن. پێوەندی دەگەڵ بپچڕێنن و… خامەنەیی ڕێبەر و بەڕێوەبەری مەجمەعی لـێـک نـیزیک بـونـەوەی مەزهـەبـەکانـە و عـەلی جێگریەتی. دەرکردنی ئەو فـتوایە لە لایەن کەسێکی بەناو کوردی چاوبەستراوی گوێێ ئاخندراوی، دڵڕەشی پوڵ پەرستی سەرلێشێواو نـیشانەی ئـەوەیە لە دنیای ئیسلام تینەگەیشتوە، بۆیە بـۆ ئـەویـان بـۆ ئـەو ئەرکە دیاری کردوە ،یان لەبەر بەرژەوەندێکیتر کە بەلایانەوە گرینگە ئەو کارەیان کردوە . ئەوەش حاشاکردنە لە هەمو ڕاستیەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ، بۆ هـەڵاییسانـدنی شەڕێکی لەوەش قورستر بەناوی شەڕ بۆ دین!! ئەوە لـە حاڵێـک دایـە ١٤٤٤ ساڵ لـەمەو بەرخوا پەیامبەری ڕاسپاردوەو ئە ئایەتەی بۆ ناردوە کە دەفەرموێێ محەممەد پێیان بڵێی : { ئەوڕۆ دینەکەم بۆ تەواو کردنو ڕازیم بەوە کە دینی ئێوە بێێ } ئیترکەس بۆی نیە زیادو کەمی بکا. دنیەکەش دینی ئاشتی وبرایەتی وپێکەوە ژیان و هاوکاریە. کەسیش لەو سەر زەویـە نـوێـنـەری خواو ئـیمام نیە . ئیمامی موسوڵمان قورئانە. واتە هەروەک ئێستا دەبینن تـێـکەکەڵاوەو لـە هـەر شونـێـکی ئـەم دنـیا موسوڵمان و غەیرە موسوڵمان جیرانو هاو ماڵ وهاوکارن و ڕێگا حاشا لێکردنی نیە .
لێرەدا لەوعەلیە دەپرسم ئەگەر تۆ هێندە خەمخۆرو بە پەرۆشی بۆ موسوڵمانان! ئەدی کورد عەبدی خواو موسوڵمان نیە و خوا دروستی نـەکردون کە هـەزاران فـتـوای جـیـهـادو کوشـتـن و قـەڵا چـۆ کـردن و لـەدار دان و زیـنـدانی و ئـازارو ئەشکەنجە یان بۆدەرکراوە، بە مەزەندەی تۆ ئەوە هەرزان فرۆش کردنی مافی کورد نیە ؟! بەلای تۆوە ئەوە مێراتە پێیان بڕاوە ؟! داخوا قیمەتی حەڵال کردنی خوێنی کوردان نیە؟ . ئـەو نـاوە بێناوەرۆکەی لە تۆیان نـاوە ( سەرۆکی یەکیەتی جیهانی زانایانی ئیسلام ) بۆ خەیانەت کردن بە ئیسلام وکورد نیە ؟!. کاک عەلی بۆ ئەوەی ئەگەر لە بیرت نەماوە یـان فـرۆشـتـوتـە، بـزانی کورد گەلێکی ئاشتی خوازەولە ڕیگای ئاشتیشدا قوربانی زۆروگەورەی داوە.لە ژێردەسەڵاتی شوومی داگیرکەراندا قەتیس و زیندانی کراوە . داگیر کاری هەرکێی بیکاو لە هەرکوێی کرابێ وبکری لەلایەن کوردەوە مەحکوم کراوە. واتە داگیرکەرهەر داگیرکەرە، جولەکە بێی یان فارس و تورک و عەڕەب بێێ .
ئەو شەڕە شومەی ئێستا فتوای شەرعی بۆ دەر دەکرێی بە هــیچ جـۆر شـەڕ بــۆ دین نیە ، شەڕي خاکە ، تۆوئەوانەی وەک تۆن ناوی دینیان لێناوە.ئێوە موڕشیدو ڕێنوێنتان خامەنەییە کە بە ڕژاندنی خوێنی کوردان و دژایـەتی ئەوانـەوە تا ئێستا هەر ماوە. زۆر بەداخم بۆ ئیسلام کە کەرەسەی جینایەت وکوشتنوسوتان و تاڵان کردنە و ئێ وەک خامەنەیی و تـۆ ش ئەو فـتوایـەتـان داوە . لە و وەحشیگەریەدا بەهەزاران منداڵی بێگوناح (مەعسوم ) بەدەم توپ وموشەک لەتوکوت کراون .
هیوادارم موسوڵمانانی لە دین تێگەشتو بە تایبەتی مامۆستایانی ئایینی لە بەرانبەر ئەو شەڕە نگریسەدا یەک هەڵوێست بن و خوا چی دەڵێێ ئەوەی بڵێن ، بەشێک نەبنە بڵێندگۆی ئەولاوبەشەکەیتریش ئی ئەم لا. خوایەکە ،قورئان یەکە ، پەیامبەر یەکە ئیسلام یەکە، بە هەمو پێوەرەکانی قورئانیش کۆمەڵکوژی حەرام و نـەفـرین لێکراوە چونکە تەڕو ویشک بەیەکەوە دەسوتێنێ . هـیـواداریـشم کورد بگاتە ئەو پلە لە تیگەیشتن وناسینوقبوڵکردنی ڕاستە قینە کە بتـوانی گەلی پێی ڕونکاتـەوەو لەو سەرلێشێواویەی ئایینی دەریان بێنێ. لێرەدا ئەو شێعرە فارسیەم وەبیر هاتەوە کە دەڵێ:
خوش بود گر محکی تجربە آید بمیان تا سیە ڕوی شود هەرچی دەر أو غش باشد .
لەدوایین قسەمدا دەڵێم :ئەگەر کاک عەلی هێندە خەمخۆری ئیسلام و موسوڵمانانە بۆ جارێکیش وڵامی ئەوانە ناداتەوە کە بەردەوام تەوهین و بێحورمەتی بە یارانی پەیامبەر، خەلیفەکانی ئیسلام و دایکی موسوڵمان دەکەن ؟!
کورد گەلێکە زۆرینەی موسوڵمانە و بەدرێژایی مـێـژوش هـەر لـەلایـەن بـە نـاو موسوڵمان و ئیسلام غەدری لێکراوەو خەیانەتی پـێـکراوە و جـینـایـەتـیـان دەگەڵ ئەنجام داوە . ئەو کاک عەلیەش ئەو گشتە غەدرو تاوانانە نابینێ و هەست پێنکا، چونکە ویژدان و عەقڵ و مەنـتـیقی سـڕ کراوە . جـڵەوی قـسەی بـەدەست خـۆی نیە و بۆی دیاریکراوە . فرمێسکی بەدرۆ بۆ فەلەستینیان دەڕێـژی ،هـەر دەڵێ لە کوردستان خوێنێک نەهاهەق نەڕژاوە ! ئەو شەڕەی ئەوان فـرمـێسکی حەرامی بۆ دەڕێژن لە لایەن هەرمرۆیەکی خاوەن ویژدان مەحکوم کراوە.جینایەتە دەگەڵ مرۆڤایەتی جا چ جولەکە بیکا و چ حـەماس.!
براتان ملا ئیبڕاهیمی مەجید پور ١٠ خەزەڵوەری ٢٧٢٣ کوردی
١ / ١١ / ٢٠٢٣ زایینی